|
سه‌نته‌ری نیشتمانی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی جێنده‌ر National Center For Gender Research |
|
|
ژیان و به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌فلاتون
25-1-2010 و/ سارا ئه‌فلاتون زۆرانبازێكی به‌ناوبانگ بوو، ئه‌م ناوه‌ش كه ئه‌مڕۆكه به‌وه ده‌یناسین نازناوێكه كه له گۆڕه‌پانی كێبڕكێدا پێیدرابوو. وشه‌ی ئه‌فلاتون به واتای (پان) یان لووسكه‌یه، ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه مانای یه‌كه‌میان راست بێت، چونكه ده‌ڵێن شانی پان بووه، هه‌ندێ كه‌سیش ده‌ڵێن ناوچاوانی پان بووه. ئه‌فلاتون كاتێك له ساڵی 428ی پێش زایین له دایك بوو، ناوی (ئه‌ریستۆكلێس)یان له سه‌ر دانا. له ئه‌سینا یان له دوورگه‌ی (ئه‌گینا) له دوانزه كیلۆمه‌تری كه‌ناری ده‌ریای ئه‌سینا له به‌نده‌ری سارۆنیك له دایك بوو. ئه‌فلاتون له بنه‌ماڵه‌یه‌كی سیاسه‌تمه‌داری گه‌وره‌ی ئه‌سیناییدا چاوی هه‌ڵێنا. باوكی ناوی (ئاریستۆن) بوو له تایفه‌ی (كدورۆس) كه دوایین پاشای ئه‌سینا بوو، دایكی له تایفه‌ی (سولۆن) بوو كه یاسادانه‌رێكی گه‌وره‌ی ئه‌سینایی بوو. وه‌ك هه‌موو ئه‌ندامانی زیره‌كی تری بنه‌ماڵه‌كه كه خاوه‌نی سیاسه‌تن، یه‌كه‌مین وێنا و خه‌یاڵه به‌رزه فڕیه‌كانی ئه‌فلاتون له بواره‌كانی تردا پشكوان جیا له سیاسه‌ت. دوو جار له یارییه‌كانی ناوچه‌ی (ته‌نگه)دا خه‌ڵاتی یه‌كه‌می زۆرانبازی به ده‌ست هێنا (ئه‌و یارییانه‌ی كه له ته‌نگه‌ی كورینتی یۆنان‌دا به‌ڕێوه ده‌چوو)، به‌ڵام وادیار بوو هه‌رگیز له یارییه‌كانی ئۆڵه‌مپیكی ئۆڵه‌مپیاكاندا هیچ خه‌ڵاتێكی به ده‌ست نه‌هێنا. له بری ئه‌وه ده‌ستی كرد به هۆنراوه نووسین تا ببێته تراژیدیانووس، به‌ڵام نه‌یتوانی له هیچ یه‌ك له‌م یارییه گرنگانه‌دا، سه‌رنجی داوه‌ره‌كان بۆ لای خۆی رابكێشێت. پاش ئه‌وه نه‌یتوانی ئه‌و خه‌ڵاتی ئاڵتۆنی كێبڕكێیه‌كانی ئۆڵه‌مپیك به ده‌ست بهێنێت، یان ئه‌و خه‌ڵاته‌ی كه یۆنان داینابوو به‌رامبه‌ر به خه‌ڵاتی ئێستای نۆبێلڕ- ی ئه‌مڕۆییه، لانیكه‌م به‌وه رازی بوو كه به ته‌واوی ببێته كه‌سایه‌تیه‌كی به‌رجه‌سته‌ی حكومی. پاشان وه‌ك دوایین كاری تازه‌لاویه‌تی بڕیاری دا شانسی خۆی له فه‌لسه‌فه تاقی بكاته‌وه، ئنجا بڕیاری دا گوێ له قسه‌كانی سوقرات بگرێت. ئه‌فلاتون له یه‌كه‌م بینین دا سوقراتی به باش زانی و خۆشی ویست. له‌و كاته به دواوه بۆ ماوه‌ی نۆ سالڕ گوێی له قسه‌كانی مامۆستای خۆی گرت و تا ئه‌و راده‌یه بۆ لوا، بیرۆكه‌كانی سوقراتی به مێشكی راسپارد. شێوازه فێركاریه‌كانی سوقرات كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی كێبڕكێیانه‌ی هه‌بوو، قوتابیه‌كانی هانده‌دا تا له هه‌موو توانا ژیرییه‌كانیان تێبگه‌ن و له هه‌مان كاتدا روانگه‌یانی به‌رامبه‌ر به فه‌لسه‌فه روون كرده‌وه. شێوازی فێركاریی سوقرات له سه‌ر بنه‌مای گفتوگۆ و وتووێژ بوو، شێوازێك كه ورده ورده ئه‌و مه‌سه‌له‌ی به‌ر باسه شیده‌كرایه‌وه و ورده‌كاری له سه‌ر ده‌كرا. ئه‌م شێوازه به "دیالێكتیك" ناوبانگی ده‌ركردبوو كه له وشه‌یه‌كی یۆنانی دێرین به واتای گفتوگۆ یان كێبڕكێ له سه‌ر باسێك وه‌رگیراوه (دیالێكیتیك به واتای: زار، شێوه‌زاره- dialect.) سوقرات هانی قوتابیه‌كانی ده‌دا تا سه‌باره‌ت به باسێك، شیكارییه‌كی تایبه‌ت بخاته‌ڕوو، ئنجا ده‌ستی ده‌كرد به‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره شیبكاته‌وه و ره‌خنه‌ی لێبگرێت: كه‌موكۆڕی ئه‌و شیكاریه‌ی ده‌دۆزیه‌وه، خاڵه باشه‌كانی ده‌ست نیشان ده‌كرد، هه‌ندێ شتی بۆ زیاد ده‌كرد و هه‌ندێ پێشنیاری بۆ ده‌كرد، بۆ نموونه مه‌سه‌له‌كه‌ی ئاوه‌ڵا ده‌كرده‌وه و باسی زیاتری له سه‌ر ده‌كرد. وێناكردنی چۆنیه‌تی زۆر باشی داهێنه‌رانه‌ی ئه‌م شێوازه كه به قووڵی پشتی به بنه‌مای ژیری به‌ستبوو، به لامانه‌وه دژواره. فه‌لسه‌فه پێش سوقرات یان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی له‌گه‌لڕ ژیریدا نه‌بوو یان په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی له‌گه‌لڕ ژیریدا كه‌م بوو. زۆرجار پێش سوقراتیه‌كان ئاره‌زوویان به‌رامبه‌ر به هه‌ندێ مه‌سه‌له پیشان ده‌ده‌ن وه‌ك: هه‌بوون- بنه‌وانه‌ی سروشتیی هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌كان – یان چۆنیه‌تی بنیاتی خودی جیهان كه (بیر له‌وه بكه‌یته‌وه ده‌كرێ جیهان له ئاو یان ناوك دروست كرابووبێت). هه‌ندێ له‌م به‌ڵگانه یان ناوه‌ڕۆكی شڵه‌ژاو و بڵاوه له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه كه ئه‌م پێی گه‌یشتبوو، به شێوه‌یه‌كی سه‌یر راست بوو، به‌ڵام سوقرات توانی تێبگات كه فه‌لسه‌فه ناتوانێت له‌م ئاراسته‌یه‌دا بۆ پێشه‌وه بڕوات. فله‌یله‌سوفه‌كان پێش ئه‌م دۆخه، ببوونه گاڵته‌جاڕ و كه‌ره‌سه، به‌ڵام هیچ هۆكارێك له ئارادا نه‌بوو كه خودی فه‌لسه‌فه تا ئه‌م ئاسته بڕواته پێشه‌وه. ئه‌گه‌ر وابوایه كه بیركردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی بگۆڕایه به گاڵته‌یه‌كی ژیرانه یان لادان له بیرۆكه‌ی ئاینی و به‌ربه‌ست بكرایه، پێویستی به دۆخێكی روونتر و وردبین تر هه‌بوو. شێوازی دیالێكیتیی سوقرات ئه‌م پێویستییه‌ی چاره‌سه‌ر كرد. ئێستا به هۆی تێپه‌ڕبوونی دوو هه‌زار سالڕ پیاچوونه‌وه‌ی ئه‌ندێشه‌كان و بیركردنه‌وه له رابردووی بیرۆكه‌كان ده‌توانین ئه‌م شێوازه به پێشه‌نگی مه‌نتقی دابنین كه ئه‌ره‌ستۆ قوتابیه‌كه‌ی ئه‌فلاتون پاش سه‌ده‌یه‌ك یان هه‌ر له‌م كاته‌دا ئه‌وه‌ی بنیات نا. ئه‌فلاتون به هۆی ئه‌م شێوازه‌وه هێمای قۆناخێكی دروستكردنی چاره‌نووس بوو له ئاڵۆگۆڕی فه‌لسه‌فه‌دا، هێماكه‌شی ئه‌وه بوو كه ئه‌فلاتون قوتابیه‌كی تێگه‌یشتووی وانه‌ی بوو، چونكه سوقرات ده‌سكه‌وتی هه‌بوو هه‌روا قوتابیه‌كه‌ی تێگه‌یشتنی هه‌بوو. بۆ تێگه‌یشتنی ته‌واوی ئه‌م پێشكه‌وتنه، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی پێویسته باسێكی گرنگی ژیرانه وێنا بكه‌ین كه تیایدا هیچ هۆكارێك نه‌یه‌ته ئارا. ئه‌فلاتون به‌و هۆیه‌وه كه پیشه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆی دۆزیبووه‌وه، دیسانه‌وه راڕایی بووه‌وه تا له دۆخێكی قه‌یراناویدا بگه‌ڕێته‌وه بۆ رابردووی ناخۆشی خۆی و هه‌نگاو بنێته ناو جیهانی ناخۆشی سیاسه‌ت. به‌خته‌وه‌رانه هه‌ڵسوكه‌وتی پیاوانی حكومی ئه‌سینا له‌م كاره دووریان خسته‌وه. كاتێك پاش شه‌ڕی پولوپۆنزی، سی كه‌سی زاڵم ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست، دوان له‌و رێبه‌رانه (كریتیاس و خارمیده‌س) له خزمانی ئه‌فلاتون بوون. ئه‌و حكومه‌ته توندوتیژه‌ی كه پاش به ده‌ستهێنانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دروست بوو، ده‌یتوانی كه‌سایه‌تیه‌ك وه‌ك (ماكیاوێلی) یان (ئه‌ستالین) بێنێته ئارا، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش ئه‌فلاتون نه‌كه‌وته ژێر كاریگه‌ریه‌وه. پاش ئه‌وه‌ی دیموكراته‌كان ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست، مامۆستا خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ئه‌فلاتون، واته سوقرات به هۆی ئه‌وه‌ی تۆمه‌تی لادان له ئاینیان خسته پالڕ و وتیان گه‌نجه‌كان به‌ره‌و فه‌سادی ده‌بات، دادگاییان كرد و سزای مردنیان به سه‌ردا سه‌پاند. پاش ئه‌و رووداوه دیمۆكراسی له روانگه‌ی ئه‌فلاتون تووشی كه‌موكۆڕی و هه‌ڵه بوو كه له حكومه‌تی دیكتاتۆریدا بوونی هه‌بوو. په‌یوه‌ندیی نزیكی ئه‌فلاتون له‌گه‌لڕ سوقرات خستیه دۆخێكی مه‌ترسیداره‌وه، ئه‌فلاتون به ناچار به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی له‌وه‌دا بینی كه له ئه‌سینا كۆچ بكات. له‌مڕوه‌وه گه‌شته‌كانی ئه‌فلاتون ده‌ستی پێكرد كه دوانزه ساڵی خایاند. تا ئه‌و راده‌یه هه‌ستی ده‌كرد له مامۆستاكه‌ی شت فێر بووه، ئیتر ده‌ستی كرد به فێربوون له شته‌كانی تری جیهان، به‌ڵام له‌و رۆژگاره‌دا جیهان ئه‌وه‌نده به‌ربڵاو نه‌بوو، هه‌روا ئه‌فلاتون له قۆناخی یه‌كه‌می تاراوگه‌یدا له‌گه‌لڕ هاوڕێیه‌كه‌یدا به ناوی ئوقلیدۆس- ی (مگارایی) ده‌ستی به توێژینه‌وه كرد، مگارا شوێنێكه دراوسێی ئه‌سینا كه بیست كیلۆمه‌تر له‌ولای ئه‌سینایه. (ئه‌م ئوقلیدۆسه ئه‌و ئوقلیدۆسه بیركاریزانه به‌ناوبانگه نه‌بوو، به‌ڵكو قوتابییه‌كی كۆنی سوقرات بوو كه به هۆی دیالێكتیكی وردبینانه‌ی خۆیه‌وه ناوبانگی ده‌كردبوو. ئوقلیدۆس ئه‌وه‌نده‌ی حه‌زی له بیركردنه‌وه‌ی سوقرات هه‌بوو كه له كاتی مه‌راسیمی ناشتنی ته‌رمه‌كه‌یدا كه له‌و كاته ئه‌و دوو وڵاته دوژمنی یه‌ك بوون_ هاتۆچوو قه‌ده‌غه بوو، له‌و كاته‌دا به جل و به‌رگی ژنانه‌وه چوو بووه ئه‌وێ، چونكه مگارا و له‌گه‌لڕ ئه‌سینادا دوژمنایه‌تیان هه‌بوو. ئه‌فلاتون بۆ ماوه‌ی سێ سالڕ له‌گه‌لڕ ئوقلیدۆسدا له مگارا مایه‌وه و پاشان به‌ره‌و (كورنه) به‌ڕێكه‌وت له باشووری ئه‌فریقا تا له‌گه‌لڕ (تیۆدورۆس)ی بیركاریزان كاری توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه ده‌ست پێبكات. پاش ئه‌م ماوه‌یه وادیاره كه ئه‌فلاتون گه‌شتێكی بۆ میسر كردووه. له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و مێژووه كۆنه‌ی ده‌یگێڕنه‌وه له‌م كاته‌دا حه‌زی كرد كه له‌گه‌لڕ هه‌ندێ له موغه‌كان له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی دا چاوپێكه‌وتن بكات و له رۆژهه‌ڵاتدا واته له كه‌ناره‌كانی رووباری گونگ كۆتایی به گه‌شته‌كه‌ی بێنێت، به‌ڵام دووره كه ئه‌م مێژووه راست بێت. ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه ئه‌فلاتون له كاتی نیشته‌جێبوونی له (مگارا) یان له كاتی وه‌ستان و حه‌سانه‌وه‌ی له گه‌شته‌كانیدا، یه‌كه‌م به‌رهه‌مه‌كانی نووسیوه كه ئێستا له به‌ر ده‌ستماندایه. ئه‌م به‌رهه‌مانه له چوارچێوه‌ی گفتوگۆدا نووسراون و كاریگه‌ری سوقراتیان پێوه دیاره. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش ئه‌فلاتون به ته‌واوی كاریگه‌ریی سوقراتی له سه‌ر نه‌بووه. ئه‌م وتۆوێژانه خوڵقاندنی مێشكێكی داهێنه‌رانه‌ن كه گه‌یشتووه‌ته لوتكه و جیا له فه‌لسه‌فه‌ش له چوارچێوه‌ی ئه‌ده‌بیات دا به به‌رهه‌مێكی زۆر گرنگ ده‌ژمێردرێت. له زۆربه‌ی وتووێژه‌كاندا سوقرات له چوارچێوه‌ی كه‌سایه‌تیه‌كی سه‌ره‌كی دا ده‌ركه‌وتی و ئه‌ندێشه‌كانی خۆی خسته‌ڕوو. ئه‌و له روخساری كه‌سێكدا كه به‌رامبه‌ره‌كه‌ی به وتۆوێژ له خشته ده‌بات، كه‌سێكی كارامه ده‌ركه‌وتووه، به‌ڵام له كۆتاییدا كه‌سێكی خۆشه‌ویست و ئاوێته‌یه‌ك بووه له پیرۆزی و دۆخێكی قۆشمه‌یی له فه‌لسه‌فه‌دا، له‌م دیارده‌یه‌دا كاریگه‌ریه‌كی تایبه‌ت له خۆی به جێده‌هێڵێت. لانیكه‌م سێ قۆناخ له وتووێژه سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌فلاتون به ناوی : به‌رگری، كریتۆن و ئووتیفرۆن، وتۆوێژی له‌گه‌ل (فایدۆن)دا كه له ریزی به‌رهه‌مه‌كانی دوایی ئه‌فلاتوندایه، تایبه‌ت كراوه به رۆژانی به‌ندیخانه‌ی سوقرات و ده‌ره‌نجام مردنی سوقرات. ئه‌م رووداوه كاریگه‌ریه‌كی قووڵی له سه‌ر بوونی ئه‌فلاتون به‌جێهێشت و ئه‌و وه‌سفه‌ی كه ئه‌فلاتون خستوویه‌ته روو، هاوسه‌نگ و به‌راوه‌رده له‌گه‌لڕ (هه‌ملێت) و (دۆزه‌خ)ه‌كه‌ی دانته له ئه‌ده‌بیاتی رۆژئاوادا. "به‌رگری"، دادگاییه‌كه‌ی سوقرات و به‌رگری فه‌یله‌سوفێكی هه‌فتا ساڵه‌یه له خۆی له به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی ئه‌سینادا. به بێ لاره‌ملی، له چوارچێوه‌ی به‌رگریی یاسایی یان ته‌نانه‌ت رازیكه‌ر په‌سه‌ند ناكرێت. سوقرات به‌و تۆمه‌تانه‌ی خستیانه پاڵی كه هۆكاره‌كه‌شی له به‌رچاو نه‌گرتنی دۆخی ئه‌و كاته بوو، به‌رامبه‌ری وه‌ستایه‌وه و به‌ره‌و لای مه‌سه‌له‌ی سه‌رنجڕاكێش تر رۆیشت. وه‌ك ئه‌م مه‌سه‌له‌یه كه بۆچی ئه‌و به كه‌سێكی زانا ژمێردرابوو. بڕوای وابوو ژیانی به ته‌واوی له ئاراسته‌ی رۆلڕ یان ئه‌ركێك ده‌گه‌ڕێت كه جیهان په‌سه‌ندی بكات كه سوقراتی به زاناترین كه‌سی له سه‌ر زه‌وی بناسێت. سوقرات له سه‌ره‌تاوه گوێی به‌م مه‌سه‌لانه نه‌دابوو كه قسه‌كه‌ی (سروشی دۆڵفی) له به‌ر چاو نه‌گرتبوو، چونكه هیچ شتێكی نه‌ده‌زانی. بۆیه ده‌ستی به پرسیار كردبوو له‌و كه‌سانه‌ی كه ناوبانگیان به زانا ده‌ركردبوو، له‌وه تێگه‌یشتبوون كه له راستیدا ئه‌مانه هیچ نازانن. ئه‌مه‌ش نموونه‌یه‌كی كلاسیكییه له شێوازی دیالێكتیك، به كارهێنانی فه‌لسه‌فه بۆ گۆڕینی بیركردنه‌وه‌ی دۆخی ئێستا كه بكرێت به گردێك له فه‌لسه‌فه. ئه‌م شێوازه هاوشێوه‌یه‌كی سه‌یره بۆ شیكردنه‌وه‌ی زاری (وینگێنشتاین) له فه‌لسه‌فه‌ی مۆدێرندا. راستی له‌وه‌دایه ئه‌و شته‌ی سوقرات فێری ده‌كرد، زیاتر شێوازێكی فه‌لسه‌فییه – واته بیرۆكه‌ى روون و راشكاو- بوو له بری ئه‌وه‌ی جۆرێك بێت له فه‌لسه‌فه. ئه‌م شێوازه‌ی به ته‌واوی به شێوازێك دانه‌ده‌نا بۆ به ده‌ستهێنانی راستیه‌كان، به‌ڵكو جیا له‌مه‌ش به چاوی شێوازێك بۆ كرده‌وه‌یه‌كی باش سه‌یری ده‌كرد. به دڵنیاییه‌وه له سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه كه له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا وینگنێشتاین بڕوای وابوو كه "فه‌لسه‌فه بیرۆكه نیه به‌ڵكو چالاكییه). روانگه‌یه‌كی وا بۆشاییه‌كی سه‌ره‌كی له دڵی بیركردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی دا به‌جێده‌هێڵێت. وا چاوه‌ڕوان ده‌كرا كه پاش سوقرات، ئه‌فلاتون ئه‌م بۆشاییه پڕ بكاته‌وه. پاش تێپه‌ڕبوونی ده‌یه‌یه‌ك، ئه‌فلاتون به گه‌شت كردن گه‌یشته (سیسیل) و له‌وێ قوپكه‌ی بوركانی شاخی (ئاتێنا)ی بینی. ئه‌م بوركانه یه‌كێكه له سه‌رنجڕاكێش ترین شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه و به ته‌واوی دیارده‌یه‌كی جوگرافیایی نه‌بوو. خه‌ڵك بڕوایان وابوو كه بوركانی (ئاتێنا) شوێنێكه هاوشێوه‌ی جیهانی مردووه‌كان یان جیهانی ئاڵتۆنی، له‌وڕوه‌وه بینینی ئه‌و شوێنه وێنایه‌كی فێركاری له دۆخ و مه‌سه‌له‌ی ژیانی جیهانی پاش مردن ده‌خاته‌ڕوو، به‌ڵام قوپكه‌ی بوركانه‌كه به لای ئه‌فلاتونه‌وه ته‌نانه‌ت زیاتر له هه‌موو شوێنه‌كان سه‌رنجڕاكێش تر بوو، ئه‌وه‌ش به هۆی په‌یوه‌ندیی بوركانه‌كه له‌گه‌لڕ (ئه‌مپدۆكلێس)ی فه‌یله‌سۆف و هۆنراوه‌بێژی سه‌ده‌ی پێنجه‌می پێش زایین بوو. ئه‌مپدۆكلێس هێزی ژیری و بیرۆكه‌كانی ئه‌وه‌نده به‌هێز بوو كه ده‌ره‌نجام له‌وه دڵنیا بووه‌وه كه له ریزی خواوه‌نده‌كاندایه و بۆ سه‌لماندنی ئه‌م بیرۆیه‌كه‌ش خۆی خستبووه ناو پریشكه به‌تینه‌كانی قوپكه‌ی ئه‌م بوركانه‌وه. گرنگتر له‌وه‌ش ئه‌فلاتون له‌وێدا په‌یوه‌ندییه‌كی باشی گرت له‌گه‌لڕ لاینگرانی فیساغۆرس كه له سه‌رانسه‌ری ناوچه بنده‌سته‌كانی یۆنانی سیسیل و باشووری ئیتاڵیادا په‌ره‌ی سه‌ندبوو. دۆزینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان ژماره و هاوئاهه‌نگیی مۆسیقایی به ده‌ستی فیساغۆرس، ئه‌فلاتونی به‌ره‌و ئه‌م بیرۆكه‌یه راكێش كرد كه كلیلی تێگه‌یشتن له كه‌ون له ده‌ستی ژماره‌كاندایه. ده‌كرێ هه‌موو شتێك له سه‌ر بنه‌مای ژماره‌كان- كه له چوارچێوه‌ی ئه‌وپه‌ڕی شته‌كانی جیهانی ئه‌مڕۆدایه، دیاری بكرێت. ئه‌م بیرۆكه‌یه كاریگه‌رییه‌كی قووڵی له سه‌ر بیرۆكه‌ی ئه‌فلاتون به‌جێهێشت و گه‌یشته ئه‌و ئاسته كه بڕوای وابوو راستیه‌كی بنه‌ڕه‌تی جیایه له ماده. ئه‌و شتانه‌ی له سه‌ره‌تاوه به شێوه‌ی ژماره‌كان له لای فیساغۆرسه‌وه ده‌ركه‌وت، له فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌فلاتوندا به شێوه‌ی وێنا، یان بیرۆكه‌ی ره‌سه‌ن ده‌ركه‌وت. |