|
بیرۆكه‌ی
ئه‌فلاتون

و/ سارا
19-1-2010
ئایا ئه‌فلاتون بووه هۆی له‌ناوچوونی
فه‌لسه‌فه، یان لانیكه‌م هه‌ندێ له بیرمه‌نده‌كانی سه‌رده‌مه وایان
ده‌رخستووه كه ئه‌فلاتون وا پیشان بدرێت. نیچه و هایدگه‌ر هه‌ردووكیان
برِوایان وایه كه فه‌لسه‌فه به هۆی سوقرات و ئه‌فلاتون له پێش سه‌ده‌ی
پێنجه‌می پێش زایین ده‌سكه‌وتی پێشكه‌ش نه‌كرد. دوو سه‌ده‌ی رابردوو
فه‌لسه‌فه جووڵه‌ی لێكه‌وتبوو. له هه‌ندێ بواره‌وه به زه‌حمه‌ت
هه‌نگاوی هه‌ڵهێنابوو، به‌ڵام لێره‌دا (واته له سه‌ده‌ی پێنجه‌می پێش
زایین) وا پیشاندرابوو كه رێگاكه‌ی به هه‌ڵه برِیوه.
سوقرات هیچ نووسینێكی له خۆی به‌جێنه‌هێشت. سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی
زانیاریه‌كانمان سه‌باره‌ت به‌و، كه‌سایه‌تیه‌كی نیوه مێژووییه كه له
قسه‌كردنه‌كانی ئه‌فلاتوندا ده‌رده‌كه‌وێت. زۆرجار دژواره ده‌ست نیشانی
بكه‌ین له چ كاتێكدا ئه‌م كه‌سایه‌تیه خه‌ریكی ده‌ربرِینی بیر ورِایه‌تی
كه خودی سوقرات ده‌ریبرِیوه، یان له زاری ئه‌فلاتونه‌وه رۆلڕ
ده‌گێرِێت. له هه‌ر دوو شێوه‌دا، ئه‌م دۆخه له ریشه‌وه جیاواز بوو
له‌گه‌لڕ ئه‌و فه‌یله‌سۆفانه‌ی كه پێش ئه‌و ده‌ژیان (كه ئێستاكه له لای
خه‌ڵك به پێش سوقراتیه‌كان ناسراون).
له‌ورِوه‌وه سوقرات و ئه‌فلاتون چۆن پێش ئه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه له سه‌ر
بنه‌مای چۆن و ده‌بێ چۆن بێت ده‌ستی پێكردبێت، به‌ره‌و له‌ناوچوونی برد؟
له رواڵه‌تدا كێشه‌كه‌ی ئه‌مه بوو كه فه‌لسه‌فه كارێكی عه‌قڵانی
ده‌ژمێردرێت. ده‌ركه‌وتنی شیكردنه‌وه و هۆكارهێنانه‌وه هه‌موو شتێك
خاپوور ده‌كات.
به‌ڵام ئه‌م شێوه نه‌ریته‌ی پێش سوقرات چی بوو كه ده‌ركه‌وتنی ژیری
ئه‌وه ی تێك‌شكاند؟ فه‌یله‌سۆفه‌كانی پێش سوقرات هه‌ندێ كه‌سی به‌رجه‌سته
بوون كه پرسیاری قوولڕ و بیرمه‌ندانه‌یان له هه‌ر شێوه‌یه‌ك ده‌رده‌خست:
"راستی له چیدایه؟"، "بوون چییه؟"، "هه‌بوون چییه؟"، هه‌ندێ له‌م
پرسیارانه له لای زۆربه‌ی فه‌یله‌سۆفه‌كان به بێ وه‌ڵام
ماوه‌ته‌وه(ئه‌م راستیه، ئه‌و رێژه فه‌یله‌سۆفه مۆدێرنانه له خۆ
ده‌گرێت له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه كه ناكرێ پرسیاری له‌مشێوه‌یه
بدرێته‌وه، به گشتی نایه‌نه كایه‌وه).
"فیساغۆرس"، سه‌یر وسه‌مه‌ره‌ترین فه‌یله‌سۆفی پێش سوقراتی بووه.
ئه‌مرِۆكه فیساغۆرس زیاتر له هه‌موو شتێك به هۆی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه كه
به ناویه‌تی له ناو خه‌ڵكی دا ماوه‌ته‌وه "كۆی ره‌گی دوو جای- دوو سووچی
گۆشه وه‌ستاو یه‌كسانه به ره‌گی دوو جای ژێی سێگۆشه‌یه‌ك". چه‌ندین
سه‌ده‌یه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بۆ زۆربه‌ی خه‌ڵك یه‌كه‌م ده‌سكه‌وتی بیركاریی
به‌لایانه‌وه ساكار كردووه. فیساغۆرس، قووڵترین كاریگه‌ری له سه‌ر بیری
ئه‌فلاتون به جێهێشت و بۆ په‌یاكردنی زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئه‌فلاتون
ده‌بێ به‌ره‌و ئه‌و سه‌رچاوه‌یه برِۆین.
فیساغۆرس ته‌نها سه‌رچاوه نه‌بوو. جیا له‌وه‌ش توانی رۆڵی پێشه‌وای ئاینی،
بیركاریزان و راوێژكاری خۆراكی به یه‌كجاری له كه‌سایه‌تیی خۆیدا كۆ
بكاته‌وه و پێكی بهێنێت. وا هاته ئارا كه ئه‌م شاكاره دژواره
بیرمه‌ندییه، كاریگه‌ریی سه‌قامگیری خۆی له سه‌ر بیركردنه‌وه
فه‌لسه‌فیه‌كانی به‌جێ بهێڵێت.
فیساغۆرس ساڵی 580 ی پێش زایین، له دوورگه‌ی سامۆس له دایك بوو، به‌ڵام
به ده‌ست داگیركاری ناوچه‌ییه‌وه هه‌ڵهات، پاشان له (كروتۆن) كه
ناوچه‌ی داگیركراو و ژێرده‌ستی یۆنانی له باشووری ئیتاڵیا بوو، قوتابخانه
فه‌لسه‌فی و و بیركاریه‌كه‌ی بنیات نا. له‌وێ پێرِێستێكی دوور و درێژی
یاسای داهێنا كه بۆ قوتابی و لاینگرانی بیری خۆی به سوود بێت. ئه‌وانه
له پالڕ گه‌مارۆكانی تردا به راشكاوی به‌ربه‌ستیان بۆ دانرابوو، بۆ
نموونه له نێوان ئه‌وه‌یا مابوونه‌وه كه ئایا بهێڵن په‌ره‌سیلكه‌كان
له بنمیچه‌كه‌دا هێلانه بكه‌ن یا ئایا پێش سه‌ره‌تا نان له‌ت بكه‌ن یان
فاسۆلیاكه بخۆن. جیا له‌وه‌ش له ژێر كاریگه‌ری هیچ بیرۆكه‌یه‌كدا، هیچ
كام له‌وانه نه‌یده‌توانی گۆشتی سه‌گه‌كه‌ی خۆی بخوات. ئه‌ره‌ستۆ وته‌نی،
فیساغۆرس توانی چه‌ندین په‌رجۆ بكات: هه‌رچه‌ند ئه‌ره‌ستۆ به پێچه‌وانه‌ی
رێسا ورده‌كاریی له‌وباره‌یه‌وه نه‌وتووه. به رای (برتراند راسێلڕ)،
فیساغۆرس "تێكه‌ڵاوێكه‌ن له ئه‌نشتاین و خاتوو (ئه‌دی)" بنیاتنه‌ری كڵێسای
زانستی مه‌سیحی بوو- ئه‌مه گرۆپێكی مه‌سیحین كه برِوایان وایه نوێژ به
ته‌نهایی ده‌توانێ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كان بكات.)
به داخه‌وه ئه‌و زنجیره ده‌سه‌ڵاته گه‌ورانه‌ی كه فیساغۆرس هه‌یبوو،
نه‌یتوانی هاوڵاتیانی (كروتۆن) بگۆرِێت. ده‌ره‌نجام ئه‌وانه له‌م
فێركارییانه هیلاك بوون و فیساغۆرس ناچار بوو جارێكی تر، هه‌ڵبێت. پاشان
له شاری (متاپونتۆ) یان متاپونتۆم سه‌قامگیر و نیشته‌جێ بوو. هه‌ر له‌وێدا
نزیكه‌ی ساڵی 500ی پێش زایین مرد. فێركارییه‌كانی فیساغۆرس بۆ ماوه‌ی سه‌د
ساڵی تر له لوتكه‌ی پشكواندن و په‌ره‌پێداندا و ره‌واج دا بوو، به ده‌ستی
لاینگران و بیرمه‌ندانی ده‌وروبه‌ری، بیركاری و بیرۆكه‌كانی له
سه‌رانسه‌ری باشووری ئیتاڵیا و یۆنان‌دا بڵاو بووه‌وه. له‌مرِوه‌وه
ئه‌فلاتون ئه‌و هه‌له‌ی بۆ ره‌خسا تا فیساغۆرس بناسێت.
هه‌روه‌ها فیساغۆرس هه‌ر وه‌ك سوقرات دووره‌په‌رێزی كرد و شتێكی نه‌نووسی.
فێركاریه‌كانی ته‌نها له رێگای قوتابیه‌كانیه‌وه به ده‌ستمان
گه‌یشتووه. ئێستاكه بۆمان روون بووه‌ته‌وه كه قوتابیه‌كانی فیساغۆرس
هۆكار و بنه‌مای به‌شێكی زۆر له بیرۆكه و بیركاری و فه‌لسه‌فه و
بیرمه‌ندی و رێسا و بوون كه ئه‌مرِۆكه ناوی "قوتابخانه‌ی فیساغۆرس"یان
له سه‌ر دانراوه. له راستیدا مه‌سه‌له‌ی به‌ناوبانگی فیساغۆرس سه‌باره‌ت
به ره‌گی دوو جای (ژێ) به ئه‌گه‌ری زۆر به ده‌ستی خودی فیساغۆرس
نه‌دۆزراوه‌ته‌وه. (ئه‌م وته‌یه به‌و واتایه‌یه كه خودی فیساغۆرس
مه‌سه‌له‌ی فیساغۆرسی نه‌ده‌زانی، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و كه‌سانه كه بیركاری
نازانن، هۆكاری دڵگه‌رمی و هیوایه).
وه‌رگێرِی كوردی: ره‌نگه ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ش هه‌ڵه بێت، چونكه مێژوو
له‌مباره‌یه‌وه دوو لایه‌نه‌یه.
***
قسه‌كه‌ی فیساغۆرس به قووڵی كاریگه‌ری له سه‌ر بیری ئه‌فلاتون دانا كه
"هه‌موو شتێك ژماره‌یه". ئه‌م قسه‌یه كلیلی بیركردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی
ته‌واوی فیساغۆرسه كه به هه‌مان راده كه كاریگه‌ر بوو، قووڵایی
هه‌بوو. فیساغۆرس برِوای وابوو كه له‌وپه‌رِی جیهانی شڵه‌ژاوی هێماكان،
جیهانێكی تر واته جیهانی هاوئاهه‌نگی ژماره‌كان دانراوه. له راستیدا
وێنای ئه‌و سه‌باره‌ت به ژماره كه ئێمه به شێوه دایده‌نین، نزیكتره.
به رای فیساغۆرس، شتۆمه‌كی مادی له ماده دروست نه‌كراون، به‌ڵكو دوایین
به‌شیان، وێنا و شێوه و پێكهاته‌یه. ئه‌م شتۆمه‌كانه له وێنا و
شێوه‌كان دروست كراون. جیهانی نموونه‌یی، ژماره یان شێوه‌ی هاوئاهه‌نگ و
راسته‌قینه‌یه. دۆزینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له نێوان ژماره و هارمۆنی
مۆسیقایی، ده‌سكه‌وتی فیساغۆرس یان فیساغۆرسیه‌كان بوو. به هۆی ئه‌م
دۆزینه‌وه باشه، بیرۆكه‌ی فیساغۆرس سه‌باره‌ت به شێوه یان ژماره،
ئه‌وه‌نده له راستیه‌وه دوور نیه. هه‌ر به‌وجۆره كه به هۆی فیزیاوه
دیارده‌كانی ناوه‌وه‌ی ناوك، كه له بری پاڵدانه‌وه‌یان به وه‌سفی
بنه‌مایی، به ئاسانی ده‌لكێن به شماره و وه‌سفی په‌یوه‌ست به شێوه‌و
وێناوه، بیرۆكه‌یه‌كی وا ئه‌وه‌نده‌ش له راستیه‌كانه‌وه دوور نیه.
ئه‌مجۆره بیركردنه‌وه نا بنه‌ماییه، یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندییه
ئاساییه‌كانی بیركردنه‌وه له سه‌رده‌می پێش سوقراتیدا. بۆ نموونه،
(هراكلیتۆس) لاینگری فیساغۆرس برِوای وابوو هه‌موو شتێك له هاتۆچووی
به‌رداودایه. رایگه‌یاند "هیچ كه‌س دووجار هه‌نگاو نانێته ناو
رووبارێكه‌وه." سه‌ره‌رِای هه‌موو ئه‌مانه‌ش سه‌یر له‌مه‌دایه ئه‌م
قسه‌یه هاتنی بیرۆكه‌ی (دموكریتۆس(مان پێده‌ڵێت كه فه‌یله‌سۆفێكی تری پێش
سوقراتییه و ئه‌و ئاگادارییه‌مان پێده‌دات كه هێمای بیركردنه‌وه‌ی
"بنه‌مای ره‌سه‌ن"ه. دموكریتۆس له سه‌ر ئه‌م بیرۆكه‌یه پێ‌داگر بوو كه
جیهان له ناوكه‌كان دروست كراوه. له راستیدا زیاتر له دوو هه‌زار سالڕ
پێش ئه‌وه‌ی زاناكانی ئه‌مرِۆ برِیار بده‌ن كه بیركه‌كه‌ی ئه‌و ره‌وا بوو،
ئه‌و كات گه‌یشتووه‌ته ئه‌نجامێكی وا. هه‌روه‌ها فه‌یله‌سۆفه‌كان به‌و
راده‌یه‌ش كاتیان ته‌رخان كردووه تا بگه‌نه ئه‌و ئه‌نجامه كه
(كسنۆفانێس)ی ئه‌یۆنیایی، فیلسۆفی پێش سوقراتی پێی گه‌یشتبوو. به راشكاوی
رایگه‌یاند: "هیچ كه‌س راستیه‌كان سه‌باره‌ت به خواوه‌نده‌كان و له‌باره‌ی
شته‌كانی تره‌وه نازانێت و هه‌رگیز له‌وه‌ش تێناگات، چونكه ئه‌گه‌ر
رووبدات و كه‌سێك شانس له‌گه‌ڵیدا بێت و راستییه‌كان بدركێنێت، خۆی لێی بێ
ئاگا ده‌بێت." ئه‌م قسه‌یه به شێوه‌یه‌كی سه‌یر هاوشێوه‌یه له‌گه‌لڕ
بیرۆكه‌كانی (وینگنێشتاین) له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا كه دركاندبووی.
ئه‌و نه‌ریته فه‌لسه‌فییه به‌هره‌داره‌و جۆراوجۆره‌ی كه ئه‌فلاتون
تیایدا په‌روه‌رده كرا به‌مشێوه‌یه بوو.
|