|
دوو فه‌یله‌سوفی مه‌كته‌بی
سوقرات
ئا/عه‌لی ئه‌كبه‌ر مه‌جیدی
1-8-2010
به‌پێى دوو سه‌رچاوه ئاگامان له‌سوقرات هه‌یه، یه‌كێكيان (ئه‌فلاتون) و
ئه‌ویتر (گزنفۆن)ه، كه‌هه‌ردووكیان له‌قوتابیه‌كانی سوقرات بوون،
ئه‌فلاتون بووه فه‌یله‌سۆف و كۆی بیر وبۆچوونه‌كانی خۆی له‌كۆمه‌ڵه
وتارێكدا ده‌ربرِی كه له‌زۆربه‌یاندا سوقرات له‌و بازنه‌یه‌دا ئاماده‌یه،
به‌ڵام گزنفۆن په‌نای بۆ سه‌ربازیگه‌ری برد و له‌م پیشه‌یه‌دا ئه‌وه‌نده
ناسه‌ركه‌وتوو بوو كه له‌كۆتاییدا په‌نای برده به‌رنووسین، یه‌كێك
له‌ناوبانگترین به‌رهه‌مه‌كانی گزنفۆن (Memorabilia ـ ممۆرابیلیا)یه
كه‌تیایدا باس له‌سوقرات ده‌كات.
به‌داخه‌وه ئه‌م دوو سه‌رچاوه‌یه دوو وێنای جیاوازی سوقرات ده‌خاته‌رِوو،
كه‌جارجارێك هاوشێوه‌ی یه‌كن، گزنفۆن به‌گشتی كه‌سێكی موحافیزه‌كار بووه و
به‌هۆی ئه‌وه‌ی مامۆستا پیره‌كه‌ی تاوانبار كرا به‌گه‌نده‌ڵكردنی بیر و
فكری گه‌نجه‌كان زۆر شڵه‌ژا، كاتێك به‌رگری له‌سوقرات ده‌كات ده‌بینین
كۆمه‌ڵێك له‌رِووداوه‌كان جۆرێك دێته به‌رچاو كه‌ئه‌و سوقراته‌ی ئه‌و
ده‌یناسێنێت به‌دژواری له‌فه‌یله‌سۆفێك ده‌چێت، له‌یه‌كێك له‌قسه‌كانی
گزنفۆندا به‌ناوی (Oeconomicusـ ئوكونومیكۆس) سوقرات به‌شێوه‌ی
كه‌سایه‌تییه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌هه‌موو نیگه‌رانیه‌كانی باخ و
باخه‌وانییه له‌ممۆرابیلیاكه‌ی گزنفۆندا، كه‌زۆرجار بیر ورِاكه‌ی سوقرات
به‌رِاده‌یه‌ك نارِه‌سه‌ن و بێزاركه‌رن كه‌مرۆڤ سه‌ریسورِ ده‌مێنێت،
سه‌ره‌رِای هه‌موو ئه‌مانه‌ش بۆچی ئه‌م هه‌موو قسه و قسه‌ڵۆكه‌ی
بزواند،پیاوێكی وا نه‌ده‌بوو تاوانبار بكرێت به‌هۆی بیر ورِای
گه‌نده‌ڵكردنی گه‌نجه‌كان و هه‌رگیز نه‌ده‌بوا فه‌یله‌سۆفێكی شیاوبێت.
ره‌نگه گزنفۆن بێ تواناتر له‌وه بوبێت كه به‌باشی له‌بیر ورِای سوقرات
تێبگات، به‌ڵام له‌لایه‌كی تر رێی تێده‌چێت بڵین توانای ئه‌وه‌ی نه‌بووه
روخسارێكی خه‌یاڵاوی له‌سوقرات بخاته‌رِوو كه له‌رِاستیدا سوقراتی
راسته‌قینه وانه‌بووه، بۆیه زۆر كه‌س هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌و روخساره‌ی
گزنفۆن له‌سوقراتی ده‌خاته‌رِوو به‌رِوخساری راسته‌قینه‌ی سوقراتی مێژوویی
بیناسن، (برتراند راسیل) زۆر دژی وه‌ها بیر ورِایه‌كه بۆیه ده‌ڵێت:
"راپۆرتی كه‌سێكی گه‌مژه له‌سه‌ر كه‌سێكی نوخبه و هه‌ڵكه‌وتوو هه‌رگیز
شیاوی متمانه نیه، چونكه لاشعوری ئه‌و قسانه‌ی له‌و كه‌سه بستوویه‌تی
به‌شێوه‌یه‌ك كه‌خۆی لێی تێده‌گات وه‌ریده‌گێرِێته‌وه".
به‌پێچه‌وانه‌ی گزنفۆن، ئه‌و سوقراته‌ی كه‌ئه‌فلاتوون ده‌یخاته‌رِوو
ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌رِاده به‌ده‌ر هوشیارانه خرابێته‌رِوو، ئه‌و
سوقراته‌ی له‌روانگه‌ی ئه‌فلاتونه‌وه ده‌خرێته‌رِوو روخسارێكی كاره‌ی
نه‌خشێنراوی ئه‌ده‌بییه، كه‌سایه‌تییه‌كی هه‌ڵكه‌وتووه، به‌ڵام به‌گشتی
به‌رهه‌می بێژه كارامه‌كه‌یه‌تی كه‌ده‌یگێرِێته‌وه، به‌و جۆره‌ی ئه‌و
ئه‌گه‌ره له‌مێشكدا وێنا ده‌كات ئه‌وه كه‌سایه‌تی راسته‌قینه‌ی سوقراته،
له‌مرِوه‌وه زۆر دژواره له‌نێوان ئه‌و شته‌ی سوقراتی راسته‌قینه
ده‌ریبرِیوه و ئه‌و شته‌ی ئه‌فلاتوون له‌زاری ئه‌و ده‌یگێرِێته‌وه جیا
بكرێته‌وه، ئاگاداری ئه‌وه‌ین ئه‌فلاتوون فه‌لسه‌فه‌كه‌ی خۆی به گشتی
له‌زاری سوقرات ده‌ربرِیوه، به‌ڵام تا چ راده‌یه‌ك لێی ئاگادارنین.
ئه‌و روخساره‌ی من له‌م كتێبه‌دا له‌باره‌ی سوقرات خستوومه‌ته‌رِوو
به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌هه‌ردوو ئه‌م سه‌رچاوانه بووه، له‌و دوو هه‌ڵوێسته
كه‌ئه‌م دوو سه‌رچاوه‌یه جیاوازن له‌یه‌ك ده‌كرێت بیرۆكه‌یه‌كی گشتی بۆ
كه‌سایه‌تی له‌بیرنه‌كراو و له‌هه‌مان كاتدا به‌دۆخێكی پێشبینی نه‌كراو
دابنرێت، ئه‌مه هه‌مان كابۆسی هه‌ڵاتووی ئه‌و پیاوه‌یه من هه‌وڵمداوه
بیخه‌مه دڵه‌وه، هه‌مووان له‌سه‌ر ئه‌و واتایه‌ن سوقرات له‌بواری
كه‌سایه‌تی و له‌بۆچوونه‌كانیدا دۆخی نادیاری هه‌بووه، ره‌نگه ئه‌مرِۆ
كه‌تووشی سه‌رلێشێواوی فه‌لسه‌فی بووین له‌باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌كه‌ی
ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ دۆخه نادیاره‌كانی خودی سوقرات.
|