|
ژیان و به‌رهه‌مه‌كانی دیكارت

و/ سیمیا 20-4-2010
دیكارت به درێژایی ته‌مه‌نی له سه‌ر هیچ پیشه‌یه‌ك سه‌قامگیر نه‌بوو. له
بۆنه‌ی جۆراجۆردا خۆی به سه‌رباز، یان بیركاریزان، یان بیرمه‌ند یان
كه‌سێك له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ره‌سه‌ن به خه‌ڵك ده‌ناساند. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ی
دواییان زیاتر له‌گه‌لڕ شێوه‌ی ژیان و بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تییدا ده‌گونجا.
ئاره‌زووی بۆ ژیانێكی ئارام و ئاسووده له سه‌رده‌می گه‌نجێتیدا گۆڕا بۆ
خوویه‌ك. له شوێنی تایبه‌ت به خۆی كه كاری سه‌ربه‌خۆی ده‌كرد، بژێوی
ژیانی دابین ده‌كرد.
ده‌مه‌ونیوه‌ڕوان له خه‌و هه‌ڵده‌ستاو هه‌ر كات پێی خۆش بوایه ده‌چووه
گه‌شت و سه‌یران. هه‌موو ژیانی له‌مه‌دا شرۆڤه ده‌كرێت. نه رووداوێكی
گرنگ، نه‌ش هاوسه‌رگیری، نه‌ش سه‌ركه‌وتن یان شكستی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش به بێ گومان دیكارت داهێنه‌رترین فه‌یله‌سوفه كه تا
پانزه سه‌ده پاش مردنی ئه‌ره‌ستۆ ده‌ركه‌وت.
"رنه دیكارت" له (31)ی مارسی (1596)ی ز له شاره بچكولانه‌كه‌ی "لاهه"،
كه ده‌كه‌وێته سێ كیلۆمه‌تری باشووری شاری "توور" له هۆڵه‌ندا. ئه‌م
شوێنه ئێستا به ناوی دیكارت ناو نراوه. ئه‌گه‌ر گه‌شتێك بۆ ئه‌وێ
بكه‌ین، ده‌توانین ئه‌و خانووه‌ی كه دیكارتی تێدا له‌دایك بووه، بیبینین.
هه‌روه‌ها ده‌توانین كڵێسای "سه‌نت جۆرج"ی تایبه‌ت به سه‌ده‌ی پانزه‌هه‌م
كه دیكارت پاش له‌دایكبوونی له‌وێ له ئاو هه‌ڵكێشرا، ببینین، ئه‌و شوێنه
ئێستاش له‌م شاره‌دا هه‌ر ماوه.
"رنه" چواره‌م منداڵی خێزانه‌كه‌یان بوو. دایكی پاش ساڵێك له دایكبوونی
دیكارت، واته كاتێك منداڵی پێنجه‌میان ده‌بوو- گیانی له ده‌ستدا. باوكی
كه ناوی "ژواكیم" بوو له دادگای باڵای به‌ریتانیادا دادوه‌ر بوو. شوێنی
دادگا له شاری بۆرن له (140) كیلۆمه‌تری شوێنی له‌دایكبوونی دیكارت-
ه‌وه بوو. له‌مڕوه‌وه (ژواكیم) نیوه‌ی ساڵه‌كه‌ی له ماڵه‌وه
تێده‌په‌ڕاند. ژواكیم پاش ماوه‌یه‌ك دوای مردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی دیسانه‌وه
هاوسه‌رگیری كرد، (رنه) له ماڵی دایه‌گه‌وره‌ی به‌خێو كرا. له‌م
سه‌رده‌مه‌دا زیاتر له هه‌موو كات حه‌زی له خزمه‌تكاره‌كه‌ی خۆی كرد و
ئه‌م خۆشه‌ویستیه‌ی به باشترین شێوه پاراست و تا رۆژێك كه مرد، دیكارت
بژێوی ژیانی دابین ده‌كرد.
دیكارت منداڵیی خۆی به گۆشه‌گیری به‌سه‌ربرد، ئه‌وه‌ش به هۆی مه‌زاجی كز‌و
لاوازی خۆی بوو كه په‌ره‌ی به‌م دۆخه ده‌دا، له‌مڕوه‌وه خێرا فێر بوو
كه به چ شێوه‌یه‌ك به ته‌نها بژیت. وادیاره له یه‌كه‌م ساڵه‌كانی
ژیانیدا ده‌روونگه‌را و كه‌م قسه بووه:
منداڵێكی ره‌نگ په‌ڕیو به قژێكی ره‌شی فڕ و چاوی گه‌وره كه چوو بووه
چاڵا، شه‌بقه‌یه‌كی لێواره پان و كۆتێكی ره‌ش و پانتۆڵێك و ملپێچ- ێكی
خوری به ده‌ور ملیه‌وه له ناو باخه‌كاندا پیاسه‌ی ده‌كرد.
دیكارت له ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵیدا چووه خوێندنگه‌ی شه‌وانه‌رۆژی
(یه‌سۆع)یه‌كان كه تازه له شاری "لافلێش" كرابووه‌وه. مه‌به‌ست له
كردنه‌وه‌ی ئه‌م خوێندنگه‌یه، په‌روه‌رده‌كردنی منداڵانی خێزانه
ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان بوو كه پێش ئه‌وه ئه‌و شوێنه بكرێته‌وه، له
ماڵه‌وه سه‌رقاڵی راگرتنی باڵنده‌ی "باز" و سه‌رقاڵی شتی تر بوون وه‌ك
راوكردن. به‌ڕێوبه‌ری خوێندنگه‌كه هاوڕێی خێزانه‌كه‌ی دیكارت بوو،
له‌مڕوه‌وه له خوێندنگه‌دا ژوورێك بۆ "رنه" دابین كرا و هه‌روه‌ها
ده‌ره‌فه‌تی پێدرا هه‌ر كات پێی‌خۆش بێت له خه‌و هه‌ڵبستێت، وه‌ك هه‌موو
كه‌سه‌كانی تر كه ئه‌و مافه‌یان هه‌یه، وادیاره دیكارت نزیكه‌ی نیوه‌ڕۆ
له خه‌و هه‌ڵده‌ستا، واته ئه‌و خووه كه تا دوای نیوه‌ڕوان هه‌ر له
سه‌ری وه‌فادار بوو. له حاڵێكدا خوێندكارانی تر له لایه‌ن یه‌سۆعیه‌كان
كه له فه‌لسه‌فه‌دا شاره‌زا بوون، به توندی ته‌میه ده‌كران، دیكارت كه
هوشیار و گه‌نج بوو، توانی له ده‌خێكی ئاسووده‌دا درێژه به خوێندن بدات،
كاتی نیوه‌ڕوان له خه‌و هه‌ڵبستێت و دوای نیوه‌ڕوان سه‌رقاڵی ئه‌سپ سواری
و یاری شمشێر و ژه‌نینی فلوت ببێت. كاتێك له كۆتایی ساڵدا خوێندنگه‌یان
به جێده‌هێشت وادیار بوو دیكارت زیاتر له خوێندكاره‌كانی تر زانیاری له
وانه‌كانی دا به ده‌ست هێناوه، ته‌نانه‌ت دۆخه مه‌زاجیه‌كیه‌ی چاك
بووه‌وه، (هه‌رچه‌ند تا راده‌یه‌ك تووشی ئه‌وه ببوو كه خۆیی به نه‌خۆش
ده‌زانی، كه ساڵه‌كانی دوایی ژیانی ئه‌و دۆخه‌ی تیا نه‌ما و به
ته‌ندروستی ژیانی به سه‌ر ده‌برد.)
هه‌رچه‌ند دیكارت له كاتی خوێندنگه‌دا خوێندكارێكی زۆر باش بوو، به‌ڵام
وادیار بوو له خوێندنه‌وه‌كانی رازی نیه. فێركاریه‌كانی خوێندنگه‌ی
به‌لاوه بێ به‌ها بوو: زانیارییه‌كانی ئه‌ره‌ستۆ كه دوای ئه‌وه‌ش
لێكدانه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی سه‌دان فه‌یله‌سوفی پێ زیاد كرابوو، هه‌روه‌ها
ئیلاهیاته‌كه‌ی "ئاكۆیناس" كه بۆنی كۆنبوونی لێوه ده‌هات و بۆ هه‌ر
پرسیارێك وه‌ڵامێكی هه‌بوو، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا وه‌ڵامی هیچ پرسیارێكی
نه‌ده‌دایه‌وه. به واتایه‌كی تر گه‌نكاوێكه له متافیزیا. له روانگه‌ی
دیكارته‌وه هیچ یه‌ك له فێركارییه‌كانی جیا له بیركاری، باوه‌ڕی تیا
نه‌بوو، دیكارت به درێژایی ژیانی خۆی كه هیچ جۆره گرێدراوییه‌كی به
خانوو، بنه‌ماڵه و په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی واتاداری نه‌بوو، هه‌وڵیدا
دڵنیابوون و باوه‌ڕی خۆی ته‌نها له‌و بوارانه كه خووی پێوه گرتبوو،
واته له بواری زه‌ین لێكۆڵینه‌وه بكات. به ناڕه‌زایه‌تی خوێندنگه‌ی
به‌جێهێشت، وه‌ك سوقرات به‌م ئه‌نجامه گه‌یشت كه هیچ نازانێت. ته‌نانه‌ت
بیركاری ته‌نها یه‌ك توانای تیا بوو به‌لایه‌وه كه باوه‌ڕێكی جیای له
مرۆڤ هه‌بوو. ته‌نها شتێك كه جیا له بیركاری بڕوای پێ بوو، بوونی خوا
بوو.
دیكارت كاتێك له ته‌مه‌نی شانزه ساڵیدا خوێندنگه‌ی "لافلێش"ی ته‌واو كرد،
باوكی ناردیه زانكۆی "پواتیه" تا له‌وێ یاسا بخوێنێت. "ژواكیم دیكارت"
واته باوكی پێی‌خۆش بوو كوڕه‌كه‌ی له پیشه‌ی پارێزه‌ریدا بگاته ئاستێكی
بڕواپێكراو، هه‌ر به‌وجۆره كه برا گه‌وره‌كه‌ی ئه‌و رێگایه‌ی
هه‌ڵبژاردبوو. له‌و سه‌رده‌مانه‌دا پیشه پارێزه‌ری له رێگای په‌یوه‌ندی
خێزانیه‌وه به ده‌ست ده‌هات، سیستمی دادوه‌ری به‌و جۆره كه له‌م
سه‌رده‌مه‌دا ده‌یبینین، له‌و كاته‌شدا دادوه‌ری زۆری ناشایسته‌ی
په‌روه‌رده ده‌كرد، به‌ڵام دیكارت پاش دوو سالڕ خوێندن له به‌شی یاسادا
به‌و ئه‌نجامه گه‌یشت به راده‌ی پێویست له‌م زانسته شتێك فێر بووه.
له‌م كاته‌دا چه‌ند خانوو و میرات له دایكی له‌دیهاتدا بۆی به جێ‌ما. ئه‌م
میراته هه‌ندێ داهاتی ده‌ست كه‌وت كه بۆ ئه‌و شێوه ژیانه‌ی ئه‌و
ده‌یویست به‌س بوو. له‌مڕووه‌وه بڕیاری دا بۆ "به‌دواداچوونی بیر وڕای
خۆی" به‌ره‌و پاریس بڕوات. بنه‌ماڵه‌ی دیكارت له ریزی ماڵه نه‌جیب
زاده‌كان به ئه‌ژمار ده‌هاتن، چاوه‌ڕێ ئه‌وه‌ی لێنه‌ده‌كرا كاته‌كانی خۆی
به بیركردنه‌وه ته‌رخان بكات، به‌ڵام ئیتر "ژواكیم"ی باوكی نه‌یده‌توانی
كارێك بكات- چونكه ئیتر كوڕه‌كه‌ی كه‌سێكی ئازاد بوو.
|