|
دیكارت و سه‌رده‌می لاوێتی

و/ عه‌لی ئه‌كبه‌ر مه‌جیدی 8-5-2010
دیكارت كاتێك له‌ته‌مه‌نی شانزه ساڵیدا خوێندنگه‌ی "لافلێش"ی ته‌واو كرد، باوكی
ناردیه زانكۆی "پواتیه" تا له‌وێ یاسا بخوێنێت. "ژواكیم دیكارت" واته باوكی
پێی‌خۆش بوو كورِه‌كه‌ی له‌پیشه‌ی پارێزه‌ریدا بگاته ئاستێكی برِواپێكراو، هه‌ر
به‌وجۆره‌ی كه برا گه‌وره‌كه‌ی ئه‌و رێگایه‌ی هه‌ڵبژاردبوو. له‌و سه‌رده‌مانه‌دا
پیشه‌ی پارێزه‌ری له‌رێگای په‌یوه‌ندی خێزانیه‌وه به‌ده‌ستده‌هات، سیستمی دادوه‌ری
به‌وجۆره كه له‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌یبینین، له‌و كاته‌شدا دادوه‌ری زۆری
ناشایسته‌ی په‌روه‌رده ده‌كرد، به‌ڵام دیكارت پاش دوو سالڕ خوێندن له به‌شی
یاسادا به‌و ئه‌نجامه گه‌یشت به‌رِاده‌ی پێویست له‌م زانسته شتێك فێربووه. له‌م
كاته‌دا چه‌ند خانوو و میرات له‌دایكی له‌دێهاتدا بۆی به‌جێما. به‌م میراته هه‌ندێ
داهاتی ده‌ستكه‌وت، كه بۆ ئه‌و شێوه ژیانه‌ی ئه‌و ده‌یویست به‌س بوو.
له‌مرِووه‌وه برِیاریدا بۆ "به‌دواداچوونی بیر ورِای خۆی" به‌ره‌و پاریس برِوات.
بنه‌ماڵه‌ی دیكارت له‌رِیزی ماڵه نه‌جیبزاده‌كان بوون، چاوه‌رِێی ئه‌وه‌ی
لێنه‌ده‌كرا كاته‌كانی خۆی به بیركردنه‌وه ته‌رخان بكات، به‌ڵام ئیتر "ژواكیم"ی
باوكی نه‌یده‌توانی كارێك بكات، چونكه ئیتر كورِه‌كه‌ی كه‌سێكی ئازاد بوو.
پاش تێپه‌رِبوونی دوو سالڕ، دیكارت له‌ژیانی سه‌ڵتی و خوشگوزه‌رانی خۆی له‌پاریس
هه‌ستی به‌هیلاكی كرد هه‌رچه‌ند سه‌رقاڵی خوێندنی به‌ربڵاو و جۆراوجۆر بوو،
هه‌روه‌ها خه‌ریكی نووسینی چه‌ندین نامیلكه‌ی جۆراوجۆر بوو، تا راده‌یه‌ك تووشی
ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی پایته‌خت ده‌بوو كه‌هه‌ستی به‌شه‌كه‌تییه‌كی زۆر ده‌كرد.
هه‌ڵبه‌ت وادیارنیه كه بۆچوونه‌كه‌ی تایبه‌ت بكرێت به‌كۆمه‌ڵگه‌ی پرِ له‌زریق و
بریقی پاریس، به‌ڵكو وادیاره دیكارت هه‌موو جۆره ژیانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی
به‌بێتاقه‌تكه‌ر ده‌زانێ، چونكه ئه‌م بێتاقه‌تیه به(پاریس)ه‌وه سنوردار
نه‌ده‌كرایه‌وه. دیكارت ژیانێكی ئارامی له"فوبۆرگ سه‌ن جێرمه‌ن" ده‌ستپێكرد، كه
هه‌راوهووریایی لێوه دوور بوو، واته ئه‌و شوێنه‌ی كه كه‌سێك فزولی به‌سه‌ر
كه‌سێكی تره‌وه نه‌ده‌كرد. لێره‌دا زۆر به‌ته‌نهایی ده‌ژیا و ده‌یتوانی به‌دوای
بیركردنه‌وه‌كانی خۆیدا برِوات.
ره‌نگه دیكارت پێی‌خۆش بووایه ئه‌م شێوه ژیانه‌ی تا كۆتایی ته‌مه‌نی درێژه
پێبدات، به‌ڵام پاش چه‌ندین مانگ نیشته‌جێبوون له‌وێ، له‌ناكاو گه‌شتێكی بۆ خۆی
ره‌خساند. له‌رِاستیدا ژیانی دیكارت دوو ئاراسته كاریگه‌ری له سه‌ر دانا،
ئه‌وانیش: (گه‌شتكردن، گۆشه‌گیری) بوو. |