|
شێوازی نواندن لای رۆبێرت دی نیرۆ

ئا/عه‌تا ئه‌حمه‌د 23-5-2010
له‌نێوان ئه‌كته‌ره‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه (رۆبێرت دی نیرۆ) ناسراوترین و
به‌هێزترین ئه‌كته‌ری مێتوده، (میتود) شێوازێكی فێربونی نواندنه كه
(ستلا ئادلیر) و (لی ستراسبرگ) له‌سه‌ر بناغه‌ی شێوازی فێربونی ستانسلافسكی
كه بۆ ئه‌كته‌ری شانۆ دایڕشتبوو، تێوریزیان كردووه‌ته‌وه.
(دی نیرۆ) یه‌كێك له‌هه‌ره باشترین ئه‌كته‌ره‌كانی شێوازی (میتۆد)ه، واتا
ڕۆڵه‌كه‌ی ده‌باته ناو ده‌روونی خۆی و له‌گه‌ڵ خۆیدا تێكه‌ڵی ده‌كات،
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت بۆ ڕۆڵ و ئه‌كته‌ر دوو جیهانی جیاوازی دابنێین،
ئه‌كته‌ری میتۆد ناڕواته ناو جیهانی ڕۆڵ، به‌ڵكو ڕۆڵ ده‌باته جیهانی خۆی.
بۆ نمونه، كاتێك دی نیرۆ رۆڵی دكتور (فرانكنیشتاین) ده‌گێرێت، دكتورێكی
سه‌یروسه‌مه‌ره نابینین، به‌ڵكو (دێ نیرۆ)ێك ده‌بینین كه فرانكنیشتانه‌و
له‌فیلمه‌كانی تری‌دا (دی نیرۆ)ێك ده‌بینین كه ئاژاوه‌چییه، (دێ نیرۆ)ێك
ده‌بینین كه شۆفێره و.......هتد.
هه‌ر مرۆڤێك رۆح و جه‌سته‌ی هه‌یه، به‌ڵام رۆلڕ ته‌نیا رۆحی هه‌یه،
له‌جه‌سته‌ی ئه‌كته‌ره‌كه سوود وه‌رده‌گرێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دوو شێوازمان هه‌یه:
یه‌كه‌م: ئه‌كته‌ر ده‌توانێت دوای شاره‌زابوون له‌رۆحی كه‌سایه‌تیه‌كه، بۆ
ئه‌و رۆحه جه‌سته‌یه‌ك دروست بكات و چۆنیه‌تی ڕۆشتن و قسه‌كردن و ره‌وت بۆ
ئه‌م رۆڵه دابنێت، ئێستا به‌دروستكردنی ئه‌و جه‌سته‌یه خۆی با شێوازی
رۆڵه‌كه ده‌ربێنێت، به‌جۆرێك كه به‌بینینی بینه‌ران ئه‌كته‌ره‌كه خۆی
نه‌بینن و له‌جیاتی جه‌سته دروستكراوه‌كه‌ی ئه‌كته‌ره‌كه كه خۆی بۆ رۆحی
(رۆڵ) خۆلقاندویه‌تی ببینن، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه بینه‌ران ئه‌و
ئه‌كته‌ره ده‌ناسن، ده‌ڵێن" زۆر به‌لێهاتوویی ئه‌م رۆڵه‌ی گێڕاوه"، له‌م
شێوازه‌دا ئه‌كته‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆی جه‌سته بۆ كه‌سایه‌تی رۆڵ
دروستده‌كات.
دووه‌م: ئه‌كته‌ر دوای شاره‌زابوونی له‌رۆحی رۆڵه‌كه به‌خۆی ده‌ڵێت، "
ئه‌گه‌ر من ئاوا رۆحێكم هه‌بوایه چۆن ده‌بووم؟ چیم ده‌كرد؟" له‌م
شێوازه‌دا ئه‌كته‌ر رۆڵه‌كه ده‌باته ناو ده‌روونی و به‌فه‌رمانی ئه‌م
رۆحه‌یه كه جه‌سته‌ی ئه‌كته‌ره‌كه ده‌جوڵێت و ره‌وت و كرده‌وه بۆ
جه‌سته‌كه داده‌نێت.
(رۆبێرت دێ نیرۆ) له‌قوتابخانه‌ی دووهه‌می ئه‌كته‌ریدایه، له‌ته‌واوی
رۆڵه‌كانی هه‌ر (رۆبێرت دێ نیرۆ)یه ته‌نانه‌ت له‌فیلمی (فرانگنشتاین)
له‌ژێر ئه‌و (makeup)ه زۆره ده‌توانین له‌چاوه‌كانی، یان له جوڵاندنی
ده‌سته‌كانی و شێوازی رۆشتنی بیناسین، ئه‌گه‌ر ده‌زانین كه (دێ نیرۆ)یه
بۆچی تا سنوری باوه‌ڕی رۆڵه‌كه ئێمه‌ی بینه‌ر ده‌بات؟ باوه‌ڕ ده‌كه‌ین كه
شوفێره، باوه‌ڕ ده‌كه‌ین كه ئاژاوه‌چییه، باوه‌ڕ ده‌كه‌ین كه پیاو
كوژه، نهێنی ئه‌م باوه‌ڕه له‌چیدایه؟ رۆبێرت دێ نیرۆ ده‌بینین، به‌ڵام
جادوو ده‌بین و باوه‌ڕ ده‌كه‌ین كه‌سێكی تره.
ئه‌م جادووه له‌هزری په‌روه‌رده‌ی (دێ نیرۆ)دا دروستده‌بێت، بیری دێ نیرۆ
دوای تێگه‌یشتن له‌رۆڵ، كه خه‌ریكی دروستكردنی خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای
رۆڵه‌كه ده‌بێت و دوای ئه‌وه كه رۆحی كه‌سایه‌تییه‌كه له‌ده‌روونیدا
جێگای خۆی كردووه‌ته‌وه جه‌سته به‌فه‌رمانی رۆڵه‌كه ده‌جوڵت، وه‌ك
كه‌سێك كه له‌ناوخه‌ودا ده‌ست به‌رۆشتنێكی بێئاگایی ده‌كات، له‌م كاته‌دا
بینه‌ر به‌بینینی ئه‌م جادووه خۆیشی جادوو ده‌بێت و بێ ئه‌وه‌ی بزانێت
باوه‌ڕی خۆی ده‌داته ده‌ستی ئه‌كته‌ره‌كه.
رۆبێرت دێ نیرۆ بۆ یه‌كه‌م جار له‌فیلمی (باوكی ئایینی2) خه‌ڵاتی ئۆسكاری
پێبه‌خشرا، له‌م فیلمه‌دا له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌كته‌ری به‌توانا (مارلۆن
براندۆ) بوو.
دێ نیرۆ رۆڵی گه‌نجایه‌تی (كۆرلئونه)ی براندۆی ده‌گێڕا، ئه‌گه‌ر پێشتر(
براندۆ) ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ی نه‌گێرایه ئێمه‌ی بینه‌ر هیچ بۆچونێكمان
له‌سه‌رده‌می منداڵی (كۆرلئونه)نه‌بوو، وه رۆڵگێری دێ نیرۆ زۆر سوك و
ئاسان ده‌بوو.
كاتێك كه ئێمه دێ نیرۆ ده‌بینین بی ئه‌وه‌ی هه‌ست بكه‌ین، شێوه‌ی
(كۆرلئونه)ی براندۆ له ناو مێشكمان دروستده‌بێت و به‌به‌رده‌وامی ئه‌م
دوو رۆڵه له‌ناو مێشكماندا لێكیده‌ده‌ینه‌وه‌و له ئه‌وپه‌ڕی ناباوه‌ڕی
ده‌بینین (دێ نیرۆ)ش وه‌ك براندۆ رۆڵ ده‌گێرێت، ئه‌مه هۆكاری چییه؟ دێ
نیرۆ نه‌یویستووه شێوازی قسه‌كردن و رۆشتنی (براندۆ) لاسایی بكاته‌وه،
له‌كاتێكدا ئاسانترین كار ئه‌وه‌یه كه فیلمی (باوكی ئایینی 1) ببینی و
شێوه‌ی قسه‌كردن و رۆشتنی براندۆ سه‌یربكه‌یت و له‌ئه‌و په‌ڕی جوانیدا
لاسایی بكه‌یته‌وه، تا بینه‌ر باوه‌ڕ بكات كه گه‌نجی (كۆرلئونه)ی براندۆ
ده‌بینێت، به‌ڵام ئه‌مه هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شێوازی یه‌كه‌م كه( دێ
نیرو) ئه‌م شێوازه هه‌ڵنابژێرێت، ته‌نها له‌یه‌ك سكانس له‌فیلمه‌كه‌دا
نه‌بێت كه( رۆڵی باج سێنه‌رێك ده‌گێرێت یه‌كێك له‌نه‌ریته‌كانی بڕاندۆ
لاسای ده‌كاته‌وه، كه دڵنیام به‌پیشنیاری ده‌رهێنه‌ره‌كه بووه.)
دێ نیرۆ رۆڵی ته‌مه‌نی گه‌نجی بڕاندۆ ده‌گێرێت، به‌جوانی ئه‌یناسێت و رۆحی
ئه‌م (رۆڵ)ه ده‌باته ناو ده‌روونی و گه‌نجێكی بێكه‌س و هه‌ژار
ده‌خۆڵقێنێت.
له‌م فیلمه‌دا هه‌ر جار ده‌گه‌ین به‌رۆڵی دێ نیرۆ قۆناغی نوێ
له‌گه‌وره‌بوونی یه‌ك ئاژاوه‌چی ده‌بینین، بڕاندۆ له‌فیلمی( باوكی ئایینی
1) كۆتایی هاتنی ده‌سه‌ڵاتی ئاژاوه‌چییه‌ك پیشانده‌دات و ئه‌م دوو قوناغه
بینه‌ر به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ ده‌كات، مه‌جالی ئه‌وه نادات به‌بینه‌ر كه
به‌دوای جیاوازی ئه‌م دوو ئه‌كته‌ره بگه‌رێت هه‌روه‌ها دێ نیرۆ به‌شوێن
لاسایكردنه‌وه به‌شێوازی (براندۆ)دا نیه، له‌ڕاستیدا شێوازی (میتۆد)
ئێمه ده‌باته ناو ڕۆڵ.
سه‌رچاوه: كتێبی (تحلیل بازیگری)، نوسینی/(ره‌زا كیانیان). |