|
شێوازه‌كانی شیكردنه‌وه‌ی
فیلم
ئا/ عه‌لی ئه‌كبه‌ر مه‌جیدی
27-9-2010
به‌شی یه‌كه‌م/
ره‌خنه:
گرنگترین خاڵ كه‌ده‌بێت له‌به‌ر چاوی بگرین بۆ ره‌خنه‌گرتن له‌فیلم
ئه‌وه‌یه، له‌بنه‌مادا جیاوازییه‌ك له‌نێوان ره‌خنه‌ی فیلم و ره‌خنه‌كانی
تر له‌ئارادا نییه.
جۆن سایمۆن1
ئه‌مه نامه‌یه‌كه له‌فیلمی "سه‌گی ئه‌نده‌لوو"2 له‌ساڵی (1929)،
به‌ده‌ستی (سالڤادۆر دالی)و (لۆیی بونوئێلڕ)، كه به‌ناوبانگترین فیلمی
سوورئالیزمی داده‌نرێت، ئه‌و پیاوه له‌سه‌ر ته‌خته‌كه راكشاوه چی
به‌سه‌ر دێت؟ بۆچی وایه‌و ناجووڵێته‌وه؟ ئه‌گه‌ر زۆر تامه‌زرۆی بینینی
ئه‌م فیلمه‌ن ده‌توانن له‌سینه‌مایه‌كدا بیبینن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دڵناسكن و
به‌سۆزن، له‌گه‌لڕ خۆتاندا په‌چه و نه‌ختێك ده‌رمانی ئارامكه‌ره‌وه
به‌رن.
مۆنیكا ویتی، سه‌ره‌رِای جله‌كانی، كه به‌مۆدیلی رۆژ له‌به‌ریدایه
له‌گه‌ڵ شوێنه‌واره‌كه‌ی ده‌وروبه‌ریدا نه‌گونجاو ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌م
نامه‌یه، كه له‌فیلمی "بیابانی سوور" كه(میكێلڕ ئه‌نتۆنیۆنی) له‌ساڵی
(1962)دا دروستیكردووه و مۆنیكا له‌ناو كارگه‌كه‌یدا پیشانده‌دات.
ئه‌مه نامه‌یه‌كی ئارامی پێش زریانه له‌فیلمی "دراوسێكان"3 له‌ساڵی
(1952)دا له‌ده‌رهێنانی (نۆرمه‌ن مه‌ك لارێن)، ئه‌م فیلمه توانی خه‌ڵات
وه‌ربگرێت.
له‌م نامه‌یه‌دا كه‌تایبه‌ته به‌فیلمی "دوو پیاوو كومێد4ێك" له‌ده‌رهێنانی
(رۆمه‌ن و پولانێسكی)، دوو پیاومان له‌به‌رچاوه، كه به‌پاشه‌كشه به‌ره‌و
كه‌ناری ده‌ریا، له‌حاڵێكدا هێشتا كومێده‌كه له‌گه‌لڕ خۆیاندا
جێبه‌جێده‌كه‌ن، به‌رپه‌رچی توندوتیژی شوێنه‌واره‌كه‌یان ده‌ده‌نه‌وه.

ره‌خنه، كه به‌هه‌ڵه له‌گه‌لڕ (دۆزینه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان)، یان
(دادوه‌رییه‌كی سه‌خت و ناكۆك) به‌هاومانا دانراوه، له‌بنه‌مادا جۆرێكه
له‌هونه‌ری هه‌ڵسه‌نگاندن، ره‌خنه‌گر ئه‌و كه‌سه‌یه كه به‌پشت به‌ستن
به‌هۆش، ئه‌زموون، هه‌ست و زانیاریه‌كانی هه‌وڵده‌دات لایه‌نه باش و
لایه‌نه خراپه‌كانی كارێكی هونه‌ری هه‌ڵبسه‌نگێنێت، له‌لایه‌كی تره‌وه
سه‌رنجی كۆمه‌ڵگه راده‌كێشێت بۆ لای كاره زۆرباشه‌كان و ئه‌و كارانه‌ی
شیاوی ده‌ستخۆشین، له‌لایه‌كی تر به‌شه‌رمه‌زاركردنی ته‌زوریر و فێڵكردن،
هونه‌رمه‌نده‌كه ناچارده‌كه‌ن به‌گوێره‌ی كاره‌كانی له‌ئاستی چاودێرێكی
وریا و حه‌ساسدا، هه‌ست به‌لێپرسراوێتی بكات.
بۆ خوێندكارێكی رێك‌وپێك له‌به‌شی سینه‌مادا فێربوونی چۆنیه‌تی
هه‌ڵسه‌نگاندنی فیلم گرنگ و پێویسته، به‌داخه‌وه له‌م وڵاته‌دا
(ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا) زۆرجار فیلمه‌كان له‌لایه‌ن
ره‌خنه‌گرانی فیلمه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێن، ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ش كه‌بۆ
فیلمێك ده‌یكه‌ن ته‌نها ده‌ربرِینی بۆچوونێكی كورته، یان هه‌ڵسه‌نگاندنێكی
به‌په‌له‌یه، ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ش كه‌ده‌یكه‌ن زۆرجار به‌نده
به‌رِێژه‌ی حه‌زی بینه‌رانی ئه‌م فیلمه كه‌بۆ خۆی ده‌یكاته پێوانه‌یه‌ك.
ره‌خنه‌گر، له‌چوارچێوه‌یه‌كی هونه‌ریدا فیلمه‌كه هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت و
ده‌ره‌نجام له‌نێوان ئه‌و فیلمانه‌ی كه‌ته‌نها كاریگه‌ریه‌كی بینین و
بیستنیان هه‌یه و ئه‌و فیلمانه‌ی به‌های هونه‌ریان پێه‌وه دیاره جیاوازی
داده‌نێت، ره‌خنه‌گرێكی وه‌ها كتومت وه‌كو ره‌خنه‌گرێكی ئه‌ده‌بی
كه‌هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌موو كتێبه‌كان به‌پێویست دانانێت، پێوانه‌كردن و
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌موو فیلمه‌كان به‌پێویست دانانێت.
ره‌خنه‌گرێكی هه‌ڵكه‌وتوو ده‌بێت كارامه‌ییه‌كی زۆری هه‌بێت، ده‌بێت مێژووی
فیلم و گه‌شانه‌وه‌ی هونه‌ری و ته‌كنولۆژیاكه‌ی بناسێت، زانیاری پێویستی
له‌باره‌ی بنه‌ما و ته‌كنیكی فیلم هه‌ڵگرتن و دراما نووسی هه‌بووبێت،
چونكه زۆرجار فیلم له‌سه‌ر بنه‌مای شێوازه هونه‌ریه‌كانی تر سه‌قامگیره،
به‌سوودی ره‌خنه‌گرێكی فیلمه ئه‌گه‌ر ئه‌ده‌بیات و مێژووی هونه‌ر بناسێت.
سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ش كه‌رِه‌خنه‌گرتن له‌فیلم په‌یوه‌سته به‌شێوازه
جۆراوجۆره‌كانی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی، به‌ڵام هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندی هه‌ن كه
له‌هونه‌ره‌كانی تر جیای ده‌كاته‌وه، كه‌یه‌كه‌م تایبه‌تمه‌ندی فیلم
جووڵه‌یه، فیلم به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌كو رۆمان، یان به‌رهه‌مێكی هونه‌ری،
یان كۆته‌ڵه‌یه‌ك له‌چوارچێوه‌یه‌كدا نامێنێته‌وه، به‌و واتایه نییه
كه‌رِه‌خنه‌گری فیلم هوشیارییه‌كی كه‌متری به‌پێی ره‌خنه‌گره‌كانی تری
هه‌بووبێت، به‌ڵكو ده‌بێت كارامه‌ییه‌كی زیاتر بۆ كاره‌كه‌ی ده‌رببرِێت،
جیا له‌وه‌ش فیلم پێویستی به‌كه‌ره‌سه‌ی تایبه‌ت هه‌یه، له‌وانه (ژوورێكی
تاریك، پرۆجێكتۆرێك، په‌رده‌یه‌ك هه‌روه‌ها خودی فیلمه‌كه‌ش)، ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه واته ره‌خساندنی هه‌لی به‌ده‌ستهێنانی بواره‌كانی لای
سه‌ره‌وه گه‌وره‌ترین به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌م خوێندكارێكی به‌گرِۆتین.
ته‌نها رێژه‌یه‌كی كه‌م له‌خه‌ڵكی پایته‌خت ده‌توانن سه‌یری فیلمه
كلاسیكه‌كان بكه‌ن و ئه‌م ده‌رفه‌ته بۆ خه‌ڵكانی تر نارِه‌خسێت، هه‌ندێجار
زۆربه‌ی فیلمه كلاسیكیه‌كانی ئه‌مریكی له‌به‌رده‌ستدا نین، له‌ساڵی (1894)
زیاتر له(200,000) هه‌زار فیلم له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كاندا دروستكرا،
كه‌ته‌نها (20,000) هه‌زار دانه له‌و فیلمانه ماوه‌ته‌وه،
به‌ده‌ستهێنانی فیلمێكی كلاسیكی بۆ خوێندكاری فێرخوازی سینه‌ما به‌هه‌مان
راده دژواره كه‌خوێندكارێكی ئه‌ده‌بیات بیه‌وێت به‌رگێك له‌ئه‌فسانه‌كانی
كانته‌ربێری، دون كیشووت، مادام بواری، یان ئۆلیس، بدۆزێته‌وه.
سه‌ره‌رِای بارودۆخی نه‌گونجاو بارودۆخه‌كه ئه‌وه‌نده‌ش بێ هیوایی
پێیه‌وه دیارنییه، تارِاده‌یه‌ك هه‌موو كۆلێجه‌كان، زانكۆكان و
خوێندنگه‌كانی دواناوه‌ندی و هه‌ندێك له‌كتێبخانه گشتیه‌كان، پرۆجێكتۆری
(16م)یان هه‌یه و ئه‌م رێكخراوانه زۆرجار ئه‌رشیڤی تایبه‌تی فیلمیان
هه‌یه، له‌و بوارانه‌ی كه‌ئاماده‌كاریه‌كانی نمایشكردنی فیلم
له‌به‌رده‌ستدا نییه، ده‌كرێت له‌و ناوه‌ندانه‌ی فیلم به‌كرێ ده‌ده‌ن
به‌نرخێكی گونجاو كرێ بكه‌ن، لیژنه‌ی فیلم رێگایه‌كی تره بۆ
به‌ده‌ستهێنانی فیلمی كلاسیك و سه‌رده‌م، سه‌رچاوه‌یه‌كی تری نه‌گونجاو،
به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا كه‌گۆرِێنه‌ربێت ته‌له‌فیزیۆنه، سه‌ره‌رِای
ئه‌وه‌ی كه ته‌له‌فیزیۆن له‌بواری زه‌مینه، راده‌ی كه‌می وێنه‌كان،
دابه‌زینی ئاستی مه‌سه‌له‌ی رووناكایی و ره‌نگ ناكرێت بكرێته پێوانه‌یه‌كی
گونجاو بۆ فیلم، به‌ڵام بۆ خوێندكارێكی فیلم به‌سووده، له‌ورِوه‌وه بواری
سه‌ره‌كی ره‌خنه‌ی فیلم كه‌خودی فیلم تارِاده‌یه‌ك له‌به‌رده‌ستی
هه‌مواندایه.
له‌هه‌ڵسه‌نگاندنی فیلمێكدا، بۆ نموونه كارێكی هونه‌ری، ره‌خنه‌گر جیا
له‌وه‌ی ئاگاداری ئه‌وه‌یه كه‌فیلم له‌گه‌لڕ هونه‌ره‌كانی تردا
به‌رِواڵه‌ت جیاوازه، به‌ڵكو ده‌زانێت دروستكردنی فیلمێك و تێگه‌یشتن لێی
كارێكی تایبه‌ته، له‌زۆربه‌ی به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌كاندا ته‌نها كار و
روانگه‌ی تاكه‌كه‌سی گه‌ڵاڵه ده‌كرێت، له‌حاڵێكدا سه‌باره‌ت به‌فیلم ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه جیاوازه، فیلم كۆمه‌ڵی چه‌ند هونه‌ر، یان كارێكی هونه‌رییه
كه‌گروپێك ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و زۆرجار بۆ هێنانه‌دی نمایشنامه‌یه‌ك بۆسه‌ر
ته‌ختی شانۆ ده‌بێت سه‌دان كه‌س پێكه‌وه كاربكه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌م
بابه‌ته راسته كه‌زۆرجار فیلم كارتێكه‌ری فكری و كه‌سایه‌تی
ده‌رهێنه‌ردایه.
هه‌ڵبه‌ت خوێندكارێكی به‌شی فیلم سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بزانێت كێ چ
رۆڵێكی له‌فیلمدا هه‌بووه،چونكه زۆرجار رۆڵی ده‌رهێنه‌ر بۆ گشت فیلمه‌كه
له‌به‌رچاو ده‌گرێت كه له‌بنه‌مادا دوو لقی لێده‌بێته‌وه، ئه‌وانیش
ده‌رهێنه‌ر ده‌توانێت نیوه پسپۆرِێك دابمه‌زرێنێت تابه‌رپرسیارێتی
چاودێریكردن به‌سه‌ر ئه‌كته‌ره‌كان و فیلم هه‌ڵگره‌كاندا بكات، یان خۆی
به‌ته‌نهایی ئه‌م به‌رپرسیارێتییه تاكۆتایی له‌ئه‌ستۆ بگرێت.
له‌قۆناغێك له‌مێژووی سینه‌مادا ده‌رهێنه‌ر ته‌نها شاگردێكی ناو ستۆدیۆ
بوو، ده‌رهێنه‌ر كه‌سێك بوو كه‌فیلمه‌كه‌ی هه‌ڵده‌بژارد و رێبه‌رایه‌تی
ئه‌كته‌ره‌كانی له‌ئه‌ستۆبوو، ده‌رهێنه‌ری بۆ فیلمه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كرد
كه‌به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ی بۆ ئاراسته كردنی فیلم هه‌ڵگر و فێركردنی
ئه‌كته‌ره‌كان سنورداربوو، پاشان ئه‌و فیلمانه‌ی تۆمار كرابوو كه‌سێكی تر
مۆنتاژی ده‌كرد.
له‌سه‌ره‌تاكانی ده‌یه‌ی (1940)ی.ز، رۆڵی ده‌رهێنه‌ر ئاڵۆگۆرِێكی به‌رچاوی
به‌خۆوه بینی و چاودێریكردنی به‌سه‌ر قۆناغه جۆراوجۆره‌كانی فیلم‌دا زیاتر
بووه، سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ش زۆر به‌ده‌گمه‌ن روویده‌دا كه‌دوایین برِیار
له‌باره‌ی فیلمه‌كه له‌ئه‌ستۆی ئه‌ودا بێت، چونكه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه
زۆرجار تایبه‌ت به‌به‌رپرسی ستۆدیۆكه بوو، به‌ڵام ورده ورده ده‌رهێنه‌ر
بووه فیلم هه‌ڵگرێكی پسپۆرِ، زۆرجار رۆڵی ده‌رهێنه‌ر هاوشێوه‌ی ئه‌ركی
ئه‌ندازیارێكی نه‌خشه‌كێشانی بینایه، چونكه چاو‌دێر و دارِێژه‌ری
قۆناغه‌كانی دابینكردنی فیلمێك بووه، بۆ نموونه (ئۆرسێن وێڵز) هه‌م
ده‌رهێنه‌ری فیلمی "هاوڵاتی كین"ی له‌ئه‌ستۆ بوو، هه‌م له‌نووسینی
سه‌ناریۆی فیلم‌دا هاوكاری ده‌كرد.
له‌ئه‌وروپادا روانگه‌ی خه‌ڵك به‌رامبه‌ر به‌ده‌رهێنه‌ران رۆشنبیرانه‌تر
بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م خاڵه له‌ئارادابوو كه‌ده‌رهێنه‌ر زه‌ینێكی
خوڵقێنه‌ر و پاڵپشتی فیلمه‌كه‌یه، ده‌ره‌نجام ئه‌م روانگه‌یه له‌لایه‌ن
ره‌خنه‌گر و ده‌رهێنه‌ری فه‌ره‌نسی (فرانسوا تروفووت)
Francois
Truffaut له‌بابه‌تێكدا به‌ناوی
"سیاسه‌تی نووسه‌ران" به‌رجه‌سته‌كرا و له‌گۆڤاری ته‌شه‌نه‌كردووی "لێ كایێ
دوو سینه‌ما"
Les
Cahiers du Cinema
له‌چاپدرا، له‌روانگه‌ی (تروفووت)
ده‌رهێنه‌ری راسته‌قینه ده‌بوو نووسه‌رێك بوایه، نووسه‌رێك كه
به‌ته‌واوی به‌سه‌ر كاره هونه‌ریه‌كانیدا زاڵ‌بێت هه‌م هونه‌رمه‌ندێك بێت
كه له‌رِوانگه‌ی تایبه‌تی خۆیه‌وه شتێكی بۆ وتن هه‌بێت و هه‌م ئازادی
هونه‌ری هه‌بێت بۆ ده‌رخستنی، ئاكامی روانگه‌ی نووسه‌ر ئه‌وه بوو
كه‌ته‌ركیز له‌سه‌ر كاروباری ده‌رهێنه‌ری زیاتر له‌فیلم سه‌رنجی پێدرا،
ده‌رهێنه‌ری ئیتالی (برناردۆ برتۆلۆچی) ئه‌م ئاراسته‌یه به‌مشێوه‌یه
راڤه ده‌كات:
"من ئه‌و ده‌رهێنه‌رانه‌م خۆش ده‌وێت كه ته‌نها یه‌ك فیلمیان
دروستكردووه، "گودار" به‌فیلمی "هه‌ناسه‌برِاو"
Breathless
ده‌ستی پێكرد و به‌درێژایی
ژیانی به‌رده‌وام درێژه‌ی به‌و فیلمه ده‌دا، سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ی زۆر فیلمی
به‌ناوی جۆراوجۆره‌وه دروستكرد، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه له‌بوارێكدان و
وادیاره فیلمێكه به‌چه‌ند به‌شێكی جۆراوجۆر، كه‌به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ
یه‌كدان، دروستكردنی فیلم شێوازێكه له‌ژیان، ئه‌گه‌ر ناو و كۆتایی
فیلمه‌كه وه‌لانین و له‌پالڕ یه‌ك دایان بنین، ته‌نها رۆڵی كه‌سێك له‌م
نێوانه‌دا ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ش رۆڵی نووسه‌ره، كه به‌شێوه‌ی
سروشتی گواستراوه‌ته‌وه بۆ تاكه‌كانی ناو فیلمه‌كه.•
زۆربه‌ی ئه‌و ده‌رهێنه‌رانه‌ی وه‌كو نووسه‌ر ده‌ناسرێن بریتین
له(فدریكۆفلینی، ئینگمار بریگمان، میشێلڕ ئه‌نجلۆ، ئه‌نتۆنیۆنی، لۆیی
بونۆییل، روبه‌ر برسۆن، ژان رێنوار، ئه‌لفێرێد هیچكاك، ئلێن رنێ، ئه‌ستانلی
كوبریك) و هه‌ڵبه‌ت خودی (تروفووت)، به‌ڵام ده‌بێت ئاگاداری ئه‌وه‌ش بین
زۆربه‌ی فیلمه‌كان له‌رِوانگه‌ی نووسه‌ره‌وه هه‌ڵناقوڵێن، ئه‌و
ده‌رهێنه‌ره‌ی له‌سه‌ر فیلمه‌كه‌ی خۆی چاودێریه‌كی ته‌واوی هه‌بووبێت
بوارێكی ده‌گمه‌نه، له‌ورِوه‌وه جیا له‌هه‌ندێك بوار كه‌تایبه‌ته، فیلم
به‌رهه‌می نووسه‌ره، ئه‌و مه‌رجه‌ی زیاتر دڵنیاكه‌ره‌وه‌یه ئه‌وه‌یه
كه‌رِوانگه‌ی جۆراوجۆر له‌دروستكردنی فیلمه‌كه‌دا به‌شدارن.
كاتێك ده‌ڵین فیلمێك فیلمی نووسه‌ر نییه به‌و مانایه نییه كه
له‌رِوانگه‌ی هونه‌ریه‌وه شایسته نییه، به‌ڵكو مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه
ده‌بێت ره‌خنه‌گر شێوازی هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆی له‌هه‌ندێك بواردا بگۆرِێت،
هه‌ڵبه‌ت پێش هه‌موو شتێك كار له‌سه‌ر خودی به‌رهه‌مه‌كه ده‌كات، به‌ڵام
ره‌نگه ده‌یه‌وێت به‌رپرسیارێتی و ئه‌ركی تاكه‌كان له‌به‌شه
جۆراوجۆره‌كانی دروستكردنی فیلمه‌كه‌دا ده‌ستنیشان بكات،وه‌ك (كێ فیلم
نامه‌كه‌ی نووسیوه، كێ ده‌رهێنه‌ری بووه، كێ فیلمه‌كه‌ی هه‌ڵگرتووه، كێ
مۆسیقای ناوه‌رِۆكه‌كه‌ی دروست كردووه و ده‌ره‌نجام كێ ئه‌وه‌ی دروست
كردووه، كێ مۆسیقای ناوه‌رِۆكه‌كه‌ی دروست كردووه و له‌ئاكامدا كێ
به‌رهه‌می هێناوه).
هه‌رچه‌ند ره‌خنه‌گر ده‌ستنیشانی ده‌كات كه‌نووسه‌ر دوایین شێوازی
فیلمه‌كه دیاری ده‌كات، به‌ڵام به‌لایه‌وه زۆر گرنگه ئاگاداری كاری
كه‌سه‌كان بێت كه له‌فیلمه‌كه‌دا هاوكاریان كردووه، سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ش
نووسه‌ر ئه‌و هه‌له بۆ ره‌خنه‌گر دابینده‌كات فیلمه‌كه وه‌ك رۆمانێك
هه‌ڵبسه‌نگێنێت، به‌ڵام ده‌بێت ره‌خنه‌گر خۆی به‌دوور بگرێت له‌خۆشه‌ویستی
و ده‌مارگیری به‌رامبه‌ر به‌ده‌رهێنه‌ر، له‌دوایین شیكردنه‌وه‌دا ئه‌و
شته‌ی ئاره‌زوومان بۆ فیلمه‌كه ده‌رده‌خات خودی به‌رهه‌مه‌كه‌یه، نه‌ك
نووسه‌ره‌كه‌ی، سه‌رده‌مانێك (دی. ئه‌یچ، لارنێس) ده‌یوت: "گوێ بده‌نه
ئه‌و شته‌ی ده‌وترێت نه‌ك بێژه‌ری قسه‌كه".
بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی فیلمێك، خوێندكارێكی سوور له‌سه‌ر فیلم روبه‌رِوی شێوازی
سه‌ره‌كی ره‌خنه‌گرتن ده‌بێته‌وه، كه‌یه‌كێكیان رواڵه‌ت بینین و ئه‌ویتر
له‌ناوه‌رِۆك روانینه، ئه‌و ره‌خنه‌گره‌ی فیلمه‌كه به‌شێوازی له‌رِواڵه‌ت
بینین وه‌كو دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵناسی هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت زۆرجار له‌باره‌ی
بیرۆكه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، وره‌یی و فه‌لسه‌فی خوێندنه‌وه‌ی ده‌كات، شێوازی
له‌ناوه‌رِۆك روانین زۆرجار له‌ده‌ربرِێكی بنه‌وانه‌یی كه‌مه‌به‌ستی راڤه‌ی
فیلم، یان دۆزینه‌وه‌ی هۆكاری ده‌ركه‌وتنیه‌تی كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت، بۆ
نموونه ره‌نگه ره‌خنه‌گرێك هه‌ولڕ بۆ هۆهێناوه‌ی ئه‌م بابه‌ته بدات،
كه‌بارودۆخی ناله‌باری پاش شه‌رِی جیهانی دووهه‌م هۆكاری ده‌ركه‌وتنی
شه‌پۆلی فیلمه نیۆرئالیزمه، وه‌كو فیلمی (بۆیه‌چی له‌ساڵی 1948) و فلیمی
(دز و پاسكیل له‌ساڵی 1948) و (زه‌وی ده‌له‌رزێته‌وه له‌ساڵی 1948)،
كه‌تیایاندا مرۆڤه هه‌ژاره‌كان پیشانده‌دات به‌بۆنه‌ی شه‌رِێكی
جیهانیه‌وه تووشی فه‌قیری هاتوون، بێگومان شێوازی رواڵه‌ت بینینی فیلم
زانیاری زۆر به‌ده‌سته‌وه ده‌دات، به‌ڵام ناوه‌رِۆكه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كه
كه‌توانای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی هونه‌ری سه‌ره‌كی وه‌كو شیكردنه‌وه و
لێوردبوونه‌وه، لێكدانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن نییه.
له‌لایه‌كی تره‌وه شێوازی ناوه‌رِۆك بینینی فیلم تارِاده‌یه‌ك پێگه‌ی
مێژوویی، ئه‌خلاقی و بیركردنه‌وه كه‌به‌رهه‌می سه‌رباس تیایدا
ته‌واوكراوه هه‌ڵیده‌سه‌نگێنێت، به‌ڵام گرنگیه‌كی لاوه‌كی بۆ ئه‌م
تێبینیانه داده‌نێت، له‌شێوازی ناوه‌رِۆك بینین‌دا سه‌رنجی به‌رپرسیارێتی
سه‌ره‌كی ره‌خنه‌گر ده‌خرێته سه‌ر لایه‌نی هونه‌ری فیلمه‌كه.
له‌م به‌شه‌دا شه‌ش شێوازی ره‌خنه‌گرتن له‌فیلم هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت،
له‌سه‌ره‌تادا دوو شێوازی رواڵه‌ت بینین خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت: "فیلم و
كۆمه‌ڵگا" و "فیلم و بیر ورِا"، بۆ شرۆڤه‌كردنیان نموونه‌یه‌ك
ده‌هێنرێته‌وه، پاشان چوار شێوازی ناوه‌رِۆك بینین هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت:
"پیشه‌سازی نوێ له‌فیلمدا"، "دۆخی روتینی، شێواز و شوێنگه‌ی فیلمه‌كه"،
"شێواز و شێوه‌ناسی له‌فیلمدا" و "هه‌ڵسه‌نگاندنی فیلم"، دوو نموونه بۆ
ئه‌م شێوازانه ده‌هێنین.
شه‌ش شێواز، كه به‌تایبه‌تی له‌م به‌شه‌دا باسی لێیه‌وه ده‌كرێت، ته‌نها
شێوه‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندنی فیلمێكی دكۆمێنتاری نین، جیا له‌وه له‌وانه‌یه
خوێندكاری فیلم بیه‌وێت هه‌لێكی تر له‌به‌رچاو بگرێت، وه‌كو (شیكردنه‌وه‌ی
كه‌سایه‌تیه‌كان، فیلمه‌كه وه‌كو به‌رپه‌رچی سه‌رده‌مێكی مێژوویی،
روانگه، دروستكردن و دانانی مۆسیقاكه‌ی). ده‌ره‌نجام ره‌خنه‌گر به‌بێ
له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و شێوازه‌ی هه‌ڵیده‌بژێرێت ده‌بێت ئاگاداری ئه‌وه بێت
پێوانه‌ی سه‌ره‌كی خودی فیلمه‌كه‌یه و شیكردنه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی ده‌بێت
به‌گوێره‌ی خودی فیلمه‌كه پێكبێت، باشترین ره‌خنه‌گرانی فیلم له‌سه‌ر ئه‌و
باوه‌رِه‌ن كه‌رِوانگه‌یان تارِاده‌یه‌ك گرنگیه‌كی كه‌متری له‌خودی
فیلمه‌كه هه‌یه كه له‌باره‌یه‌وه ده‌ینووسن.
1 – Jihn simon
2 – Un Chien Andalou
3- Neighbors
4 – Two Men and a Wardrobe
|