|
تارانتینۆ مێژوو ده‌گۆڕێت
ئا/ عه‌تا ئه‌حمه‌د 28-6-2010

ناوی فیلم/ (INGLOURIOUS BASTERDS)
سناریو و ده‌رهێنه‌ر/ كوینتین تارانتینۆ
وێنه‌گر/ رۆبێرت ریچاڵدسۆن
ئه‌كته‌ره‌كان/ برادپیت،مێلانی لۆران،كریستێف واڵتێز و.... چه‌ند
ئه‌كته‌رێكی تر.
كوینتین تارانتینۆ، بێگومان یه‌كێك له‌ده‌رهێنه‌رانی خاوه‌ن ستایله،
به‌هۆی فیلمه‌كانی (سه‌گی مه‌خزه‌ن و بیل بكوژه‌و پالپ فیكشێن)وه لای
رخنه‌گران و فیلمناسان جێگای تایبه‌تی هه‌یه، وه‌ك ده‌رهێنه‌رێكی به‌توانا
ناوی ده‌به‌ن، تارانتینۆ به‌شی سینه‌مای له‌هیچ زانكۆ، یان كۆرسێك
نه‌خوێندووه، ته‌نیا به‌هۆی عه‌شقی بۆ سینه‌ما ده‌ستیدایه دروستكردنی
فیلم.
فیلمی(INGLOURIOUS BASTERDS) تازه‌ترین فیلمی (تارانتینۆ)یه، گروپێك
له‌سه‌ربازانی ئه‌مریكایی (جووله‌كه) بۆ ترساندی رایش به‌شێوه‌یه‌كی
وه‌حشییانه ده‌ستده‌ده‌نه كوشتنی سه‌ربازه نازیه‌كان، له‌م رێگایه
له‌گه‌ڵ كچێكی فه‌ره‌نسی كه‌جووله‌كه‌یه ئاشناده‌بن، ئه‌م كچه له‌ده‌ستی
نازییه‌كان هه‌ڵهاتووه، له‌لایه‌كی تر كچێكی جوان به‌ناوی (شۆشانا)
خاوه‌نی هۆڵێكی سینه‌مایه،كه به‌یارمه‌تی ده‌رهێنه‌رێكی سینه‌ما پیلانێك
داده‌رێژێت بۆ ئاگردانی هیتلێرو نازیه‌كان له‌ناو سینه‌ماكه‌دا.
له‌پێشدا ده‌توانین پیرۆزبای بكه‌ین له‌تارانتینۆ بۆ هه‌ڵبژاردنی ئاوا
چیرۆكێك، واته ده‌ستبردنه ناو مێژوو وه كۆشتنی هیتلێر!..هه‌روه‌ها
ئاماژه ده‌كات به‌كوشتنی جووله‌كه‌كان و رووداوی هۆلۆكاست.
ده‌توانین بڵێن چه‌مكی فیلمه‌كه زۆر پسپۆرانه‌یه، به‌ڵام نوسینی
سناریۆكه‌ی زۆر لاوازه، فیلم به‌پیشاندانی كوشتنی زۆر وه‌حشییانه‌ی خه‌ڵك
له‌شه‌ڕی جیهانی، هه‌ستی بینه‌ر ده‌ته‌زێنێت، فیلم له‌ڕووی دیكۆپاج و
وێنه‌گرتن زۆر پسپۆره، پڕه له‌گرته (shot)ی جوان و سه‌رنجڕاكێش،
ئه‌كته‌ره‌كانی فیلم زۆر به‌لێهاتووی ده‌وریان بینیوه، (برات پیت) رۆڵێكی
به‌توانا ده‌گێڕێت به تایبه‌ت له‌سكانسی ناو سینه‌ما، كه‌ڕۆڵی پیاوێكی
ئیتاڵی ده‌گێرێت، هه‌روه‌ها (كریستێف واڵتێز) كه‌له فستیڤاڵی (كه‌ن)
خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری پێ به‌خشرا بۆ ڕۆڵگێرانی له‌م فیلمه.
بیرورای هه‌ندێك له‌ره‌خنه‌گران و فیلمناسان سه‌باره‌ت به‌فیلمه‌كه‌ی
تارانتینۆ:
• دیوید دنبی ده‌ڵێت: "فیلمه‌كه گاڵَته‌یه‌كه له‌باره‌ی شه‌ری دووه‌می
جیهانییه‌وه، ئه‌وه‌نده لاوازه كه‌ناتوانین بڵێن ژانری كۆمێدیه، یان
ئه‌كشنه، پێشتر (چارلی چاپلین) فیلمی كۆمێدی له‌باره‌ی هیتلێرو نازیه‌كان
به‌رهمهێنابوو، ژانری فیلمی چاپلین كۆمێدیه، به‌ڵام فیلمه‌كه‌ی تارانتینۆ
نه‌كۆمێدیه نه‌ئه‌كشن."
• راجر ئیبێرت ده‌ڵێت: "فیلمه‌كانی تارانتینۆ ژانری تایبه‌تی نییه، فیلمی
(INGLOURIOUS BASTERDS) تێكه‌ڵه له‌چه‌ند ژانر، ئه‌م فیلمه فیلمێكی
گه‌وره‌یه، كه‌هه‌ندێك كه‌س عاجز ده‌كات و هه‌ندێك ده‌ترسێنێت و هه‌ندێكی
تر شاد ده‌كات، جارێكی تر ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت كه‌تارانتینۆ
ده‌توانێت فیلمی جیاواز به‌رهه‌مبێنێت."
• تاد مه‌ككارتی ده‌ڵێت: "بیرۆكه‌ی ئه‌م فیلمه خه‌یاڵییه و مێژووی شه‌ڕی
جیهانی دووه‌م ده‌كاته یاری ده‌ستی خۆی، فیلم له‌باره‌ی شه‌ری جیهانی زۆر
دروستكراوه، به‌ڵام فیلمی(INGLOURIOUS BASTERDS) یه‌كێك له‌و فیلمه
ده‌گمه‌نانه‌یه كه‌توانیویه‌تی مێژووی شه‌ڕی جیهانی بگۆڕێت.
• جێمز برارینلی ده‌ڵێت: "ئه‌م فیلمه فیلمێكی تایبه‌ت به‌سینه‌مای
تارانتینۆیه، سینه‌مایه‌ك كه‌پڕه له‌لاسایی كردنه‌وه‌ی سكانس و گرته‌كانی
فیلمی ده‌رهێنه‌رانی تازه و كلاسیك، تارانتینۆ وه‌ك به‌رهه‌مه پێشوه‌كانی
ئه‌م ستایله هه‌ڵده‌بژێرێت."
تارانتینۆ له‌چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ گۆڤاری (كایه‌دۆ سینه‌ما) ده‌ڵێت:
له‌نیوه‌ی سناریۆكه‌دا به‌خۆمم وت، كه‌سایه‌تیه‌كانی ناو فیلمه‌كه نازانن
كه‌سپێردراونه‌ته ده‌ست مێژوو، له‌ناو فیلمه‌كه ئه‌وان كه‌سایه‌تی مێژووی
نین، كه‌سایه‌تیه‌كانم له‌ناو مێژوودا نین، به‌ڵام كاتێك من هێنامنه ناو
فیلم ده‌توانن مێژوو بگۆڕن.
|