|
فیلمێك كه‌بینه‌ر له‌ژیانی
خۆی په‌شیمان ده‌كاته‌وه!
ئا/ عه‌تا ئه‌حمه‌د
28-8-2010
فیلمی Eat Pray Love، كه له‌ده‌رهێنانی (ریان مۆرفی)یه‌و سناریۆی (جۆنیڤێر
ساڵت و ریان مۆرفی)یه، ئه‌كته‌ری به‌شداربوو (جولیا رابێرتز)ه، ژانری
فیلیمه‌كه كۆمیدیه و ماوه‌ی فیلمه‌كه (133) خوله‌كه، له‌ساڵی (2010)
ئه‌م فیلیمه به‌رهه‌مهێنراوه .
دوای بینینی فیلمی Eat Pray Love، ئه‌م پرسیاره دروستده‌بێت، كه‌ئایا
ده‌بێت به‌م سووك و ئاسانیه گۆرِانكاری له‌ژیاندا بكرێت؟ ئه‌م فیلمه
له‌رِووی یه‌كێك له‌سه‌ركه‌وتوترین كتێبه‌كانی جیهان له‌نوسینی خاتوو
(ئلیزابێت گیلبێرت) دروستكراوه، ئه‌م كتێبه له‌رِووی بیره‌وه‌ریه‌كانی
خودی نوسه‌ر (ئلیزابێت گیلبێرت) نوسراوه.
ئلیزابێت گیلبێر، به‌رِۆڵگێرانی (جولیا رابێرتز) كه‌ژنێكه له‌ژیانیدا
به‌ته‌واوی ئاوات و هیواكانی گه‌یشتووه، مێرده‌كه‌ی پیاوێكی زۆرباشه و
ژیانیان له‌هه‌موو بواره‌كاندا بێ كێشه‌یه، به‌ڵام ئلیزا له‌و
باوه‌رِه‌دایه كه‌ده‌بێت له‌ژیاندا به‌دوای شتی تازه‌تردا برِوات، ئه‌و
حه‌زده‌كات ئه‌و شتانه‌ی كه‌زانیاری نییه له‌باره‌یانه‌وه زانیاری
به‌ده‌ستبهێنێت، هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه برِیارده‌دات له‌مێرده‌كه‌ی
جیاببێته‌وه‌و برِوات بۆ سه‌فه‌ر، دوای جیابوونه‌وه‌یه‌كی ناخۆش و تاڵ بۆ
وڵاتی ئیتاڵیا سه‌فه‌ر ده‌كات، ئلیزا له‌ووڵاتی ئیتاڵیا له‌باره‌ی چێشت
زانیاری زۆر به‌ده‌ستدێنێت، له‌دوایدا ده‌رِوات بۆ وڵاتی هندوستان، له‌م
وڵاته‌شدا فێری ستایش و مه‌عنه‌ویه‌ت ده‌بێت، دواین شوێنێك كه‌ده‌رِوات
دوورگه‌ی باڵی له‌ووڵاتی (ئه‌ندۆنزیا)یه، ئه‌و له‌م وڵاته رووبه‌رووی
عه‌شقێكی راسته‌قینه ده‌بێته‌وه‌و.........هتد.
فیلمی Eat Pray Love، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌مرۆڤ له‌ژیانی خۆی په‌شیمان
ببێته‌وه، زۆربه‌ی خه‌ڵك له‌و باوه‌رِه‌دان كه‌كتێبی خانمی ( ئلیزابێت
گیلبێرت) ته‌نیا چیرۆكێكی بێ واتا‌و بێ ناوه‌رۆكه نه‌ك بیره‌وه‌ی ژیانی،
ئه‌و گفتوگۆیه‌ی كه له‌نێوان خوێنه‌رانی كتێبه‌كه‌دا رووی‌دابوو، ئێستا
دووباره له‌نێوان بینه‌رانی فیلمه‌كه‌دا ده‌ستیپێكردۆته‌وه.
ئه‌و جیهانه‌ی كه‌ئه‌م فیلمه پێمان ده‌ناسێنێت پرِه له‌خۆشی و شیرینی،
بیری لێبكه‌نه‌وه شه‌وێك له‌ناكاو هه‌ستده‌كه‌ن كه‌ده‌بێت ژیانتان
له‌بنچینه‌وه بگۆرِن و هه‌روه‌ها بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كه‌ئه‌م
گۆرِانكاریه بێ هیچ كێشه‌یه‌ك ته‌نیا به‌كه‌مێك هیمه‌ت به‌ئه‌نجام ده‌گات.
فیلم له‌یه‌كه‌م هه‌نگاویدا ده‌بێت بۆ بینه‌ر باوه‌رِكراو بێت، به‌ڵام
فیلمی (Eat Pray Love) وا هه‌ستده‌كه‌یت كه له‌جیهانێكی تره‌وه هاتووه‌و
له‌گه‌ڵ راستیه‌كانی كۆمه‌ڵگا زۆر دووره‌و كه‌سایه‌تیه‌كانی بۆ بینه‌ر
باوه‌رِپێكراو نییه و بینه‌ریش هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ستده‌كات كه‌ئه‌مه
فیلمه نه‌ك رووداوی راسته‌قینه.
خانمی جولیا رابێرتز، له‌م فیلمه‌دا توانیویه‌تی به‌جوانترین شێوه
رۆڵبگێرێت و هه‌وڵیشی داوه كه‌سایه‌تی (ئلیزابێت گیلبێرت) بۆ بینه‌ر
باوه‌رِكراو بكات.
|