|
فیلمی The American خاوه‌نی
زۆرترین داهاتی هه‌فته‌یه
و/ والی شێخ عه‌لی 6-9-2010

بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه له‌سینه‌ماكانی ئه‌مریكاى باكور فیلمی The American كه
به‌رهه‌می ئه‌مساڵه، خاوه‌نی زۆرتر داهاته‌و له‌لوتكه‌ی بۆكس ئۆفیسدایه،
فیلمه‌كه ته‌نها له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا 13 ملیۆن دۆلاری ده‌ستكه‌وت بووه.
The American باس له‌چیرۆكی بكوژێكی خاوه‌ن ئه‌زموون ده‌كات كه‌ناوی جاكه،
جاك پاش ته‌واوبوونی كارێك له‌سوید كه‌به‌توندوتیژییه‌ك كه‌ئه‌و چاوه‌ڕوانی
نه‌ده‌كرد، كۆتاییهات، به‌ڵێنده‌دات كاری داهاتووی دواكاری بێت...
فیلمه‌كه له‌ده‌رهێنانی ئه‌نتۆن كۆربیجن و پاڵه‌وانێتی جۆرج كلونییه كه
رۆڵی جاك ده‌بینێت له‌گه‌ڵ یوهان لیسین و ڤیولانتی پلاسیدۆ.
|