|
سه‌نته‌ری نیشتمانی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی جێنده‌ر National Center For Gender Research |
|
|
مه‌به‌ست
1/26/2010 ت/ ئانیتا مه‌به‌ست به هه‌ستێك له‌ئاره‌زووه‌كان ده‌ست پێده‌كات. مه‌به‌ست كاتێك ده‌ست پێده‌كات كه زه‌ین ده‌رگایه‌ك بۆ خه‌ونه‌كان ده‌كاته‌وه. مه‌به‌ست گه‌شه ده‌كات ئه‌و كاته‌ی كه به راستی باوه‌ڕ ده‌كه‌ن كه گۆڕینی ژیان له ئاراسته‌ی باش‌دا ده‌كرێت. كاتێك شتێكتان ده‌وێت و ده‌بزوێنرێن كه ئه‌وه به ده‌ست بهێنن. له‌وڕوه‌وه مه‌به‌ستان به ده‌ست هێناوه. مه‌به‌ست، هانده‌رێكی ده‌روونیه، بیرۆكه‌یه‌كه كه هێزی وێناكردن ئه‌وه‌ی به ده‌ست هێناوه. ده‌كرێ به شێوه‌یه‌ك مه‌به‌ست په‌روه‌رده و فێر بكرێت كه ببێته هانده‌رێكی باش بۆ ئامانجه‌كان. ئه‌و كه‌سانه‌ی هاندراون به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌ڕۆن. له نێوان پاشه‌كشه چاره‌نه‌كراوه‌كان رێگایه‌ك ده‌كاته‌وه و بۆ هه‌میشه له ئاراسته‌ی خه‌ونه‌كانیاندا هه‌نگاو ده‌نێن. ئایا تایبه‌تمه‌ندیی پێویستتان بۆ هاندان له به‌رده‌ستدایه. هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندی وه‌كو: •چێژوه‌رگرتن له به‌خته‌وه‌ری. •چوونه پێشوازی هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به‌و شوێنه‌ی كه ده‌تانه‌وێت بڕۆن. •تكایه‌كی به‌هێز بۆ گۆڕین له ئاراسته‌یه‌كی باشتردا. هه‌ر كه‌سێك هێزێكی له ناخدایه كه ده‌توانێت هانبدرێت، به‌لام هه‌ندێ له خه‌ڵك ده‌ترسن له‌وه‌ی خۆیان بخه‌نه مه‌ترسیه‌وه بۆ گه‌یشتن به ئاواته‌كانیان. به گشتی مه‌به‌ست و هاندان، كلیلێكی ته‌واوه بۆ چێژوه‌رگرتن له كار. بۆ سه‌ركه‌وتن له هه‌ر كارێك له به‌ر چاوتان گرتووه، كارێكی پێویسته. مه‌به‌ستی وه‌رگیراو له ئاره‌زووه‌كان: هه‌ندێ له خه‌ڵك پێیان وایه مه‌به‌ستی تاكه‌كه‌سی وه‌كو سه‌قفی دژه هه‌تاوی ئوتومبێلێكه كه كڕیویانه- ده‌توانن بگه‌نه ئه‌و شوێنه‌ی كه ده‌تانه‌وێ به‌وه یان به بێ ئه‌وه بڕۆن. له جێبه‌جێكردن دا، مه‌به‌ست داینامۆیه- وزه‌یه‌كی بزوێنه‌ر له پشت هه‌ر كارێكه كه تاك ئه‌نجامی ده‌دات، چ ئه‌رێنی و چ نه‌رێنی، چ رووخێنه‌ر و چ دروستكه‌ر، چ به‌ئه‌نقه‌ست و چ به بێ مه‌به‌ست. مه‌به‌ست و هاندان، به شێوه‌ی وشه‌یه‌كی خراپ لێكدراوه‌ته‌وه و بووه‌ته بارێكی قورس له بواری ئابورییه‌وه. هانده‌ره ده‌ره‌كیه‌كان وه‌كو قسه‌كردن بۆ گۆڕین، وتاردان، خۆپێشاندان به مه‌به‌ستی وروژاندنی هه‌سته‌كان، خه‌ڵاته‌كان، پێشبڕكێیه‌كان، ئاره‌زوو و گڕ وتینه‌كان، كتێبه‌كان، قسه‌ی بزوێنه‌ر- هێزێكی زۆریان له خۆ نه‌گرتووه جیا له‌وه‌ی كه خۆتان بتانه‌وێت ژیان به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی باشتر به‌رن، واته ئه‌و كاتانه‌ی كه ئاماده‌ن په‌یامه‌كانتان بده‌نه ناخ و په‌سندی بكه‌ن. ده‌كرێ فێری مه‌به‌ست بیت و په‌روه‌رده‌ی بكه‌یت. به پێویست كارێكی سكماكی نیه. مه‌به‌ست، تایبه‌ت نه‌كراوه بۆ كه‌سانی به‌توانا. هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به هۆشێكی زۆر نیه. په‌یوه‌ندییه‌كی كه‌می هه‌یه له‌گه‌لڕ ئه‌وه‌ی باوك و دایكتان چ كه‌سانێكن یان له چ هه‌لومه‌رجێكدا له دایك بوون و ژیاون. بۆ ئه‌وه‌ش، توانایی و كارامه‌یی و خوێندن یان توانایی و بلیمه‌تی زۆر به ئه‌تۆ دانانرێن. مه‌به‌ست، هانده‌رێكی ده‌روونیه كه سه‌ره‌ڕای نائومێدكردنه‌كان، هه‌ڵه و پاشه‌كشه‌كان، ئێوه به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌بات. له سه‌رووی مه‌به‌ستی هه‌ستی جه‌سته‌یی و ده‌روونی له ژیاندا، هه‌روه‌ها بۆ مانه‌وه‌ی بوون، برسیه‌تیـ تینوێتی، خۆشه‌ویستی، پاره، چێژ و باوه‌ڕ- دوو سۆزی زۆر به هێز له ئارادایه كه به سه‌ر كرده‌وه‌ی مرۆڤ زاڵه: ترس و ئاره‌زوو. ترس، مه‌به‌ستێكی نێگه‌تیڤ به‌هێزه. ئه‌وانه‌ی خه‌ڵك داده‌مه‌زرێنن و فه‌رمانبه‌ران به شێوه‌ی یه‌كسان به‌رامبه‌ر به ترس، له جۆری هه‌ڕه‌شه و سزادان كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گرن. به‌و بۆچوونه‌ی و شێوه بیركردنه‌وه هه‌ڵه‌یه كه خێراترین شێوه‌یه بۆ گه‌یشتن و كه‌ڵك وه‌رگرتنه بۆ ئامانجه‌كانیان. ترس، دروستكه‌ری دڵه‌ڕاوكێ، گوشاری ده‌روونی و خوڵقاندن و دابینكه‌ری نیگه‌رانی و نه‌فره‌ته. له كۆتاییدا ترس ده‌بێته هۆی پاشه‌كشه له نه‌خشه‌كان و شكستهێنانی ئامانجه‌كانه. له لایه‌كی تر ئاره‌زووه‌كان، هێزێكی ده‌روونیه كه مه‌به‌ستی تاكه‌كه‌سی به شێوه‌ی پۆزه‌تیڤ ده‌جووڵێنێت. هه‌روه‌ها وروژێنه‌ر و وزه‌به‌خشه، هانده‌ری گڕ وتین و باڵابوون و باشتربوونه. ئاره‌زوو، سۆزێكه كه دروستكه‌ره، داڕێژه‌ری نه‌خشه‌یه و ده‌گاته ئامانج. مه‌به‌ست به هۆی ئاره‌زووه‌كانه‌وه، ده‌بێته هۆی بیركردنه‌وه له داهاتوو، چێژ و سه‌ركه‌وتن. ئه‌وه‌ش شته‌ی ئاواتخواز نیه‌تی و جێبه‌جێكه‌ر هه‌یه‌تی ته‌نها مه‌به‌سته. مه‌به‌ست (هانده‌ر): بۆ زۆربه‌ی خه‌ڵك ، مه‌به‌ستی شه‌خسی نادیاره. كاتێك مه‌به‌ست په‌یوه‌ندی نه‌بێت له‌گه‌لڕ ئامانجێكی تایبه‌تدا، خێرا ده‌گۆڕێت بۆ وزه‌یه‌كی به‌هێز و شیده‌بێته‌وه، به‌ڵام كاتێك هانده‌ر ته‌ركیز بكاته سه‌ر ئامانجێكی شه‌خسی و دیاریكراو، ده‌گۆڕێت بۆ وزه‌یه‌كی به‌هێز بۆ سه‌ركه‌وتن و به‌خته‌وه‌ری. وابیر بكه‌نه‌وه مه‌به‌ست هه‌ڵمی ئاوه: ئه‌گه‌ر هه‌ڵمی ئاو له جووگه‌ڵه‌یه‌كی كراوه‌دا به‌ربدرێت، هه‌ڵمی ده‌ڕواته ئاسمان و دیار نامێنێت. ئه‌گه‌ر هه‌ڵمی ئاو له ژوورێكدا كپ ببێت ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ست به نیگه‌رانی و گه‌رما بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ڵمی ئاو بكه‌نه ناو داینامۆیه‌كی به‌گه‌ڕخستوو ده‌توانێت شه‌مه‌نه‌فه‌ڕێكی هه‌زار ته‌نی رابكشێت. مه‌به‌ستیش هه‌ر شتێكی وه‌هایه‌ز مه‌به‌ست ده‌توانێت لێتان هه‌ڵبێت و ببێته هه‌ڵم، ئنجا ئێوه له‌گه‌ل كۆمه‌ڵێك له نائومێدی و خه‌مۆكی و نه‌بوونی هه‌ستی گڕ وتین به ته‌نها بهێڵێته‌وه. یان كه ده‌توانی مه‌به‌ست له ناخدا كپ بكه‌یت، ئنجا ده‌بێته هۆی ئه‌وه كه هه‌ست به نیگه‌رانی و بێقه‌راری بكه‌ن و پڕ بن له نائومێدی و خه‌مۆكی، به‌ڵام ئه‌و مه‌به‌سته‌ی كه به ئامانجێكه‌وه گرێدراوه ده‌توانێت ئێوه بگه‌یه‌نێته ئه‌و شته‌ی كه سه‌رنجتان خستووه‌ته سه‌ری. قسه‌ی سه‌ر زاری كه‌سی دۆڕاو ئه‌مه‌یه: ئاره‌زووم ئه‌وه‌یه كه ... كه‌سی به‌خته‌وه‌ر و سه‌ركه‌وتوو و كامه‌ران ده‌ڵێت: ئیراده ده‌كه‌م كه ... پێموایه ده‌توانم، پێموایه ده‌توانم ... هانده‌ر+ جێبه‌جێكردن = مه‌به‌ست مه‌به‌ست بنه‌مایه‌كه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كان. ئێستاكه زۆربه‌ی خه‌ڵك به‌شی یه‌كه‌میان هه‌یه: واته هانده‌ر. ئه‌وانه خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی كه‌سی بزوێنراون: 1-چێژ له به‌خته‌وه‌ری ده‌بینن. 2-ده‌چنه پێشوازی كامه‌رانی و سه‌ركه‌وتن. 3-ئاره‌زوویان ئه‌وه‌یه له‌و شته‌ی كه هه‌ن سه‌رووتر بن و له‌و رێگایه‌دا هه‌نگاو هه‌ڵێنن، به‌ڵام هه‌رگیز هانده‌ر تێكه‌ڵی جێبه‌جێ كردن ناكه‌ن. بۆچی؟ راڤه و ده‌ربڕینێكی ساده‌ی هه‌یه. وشه‌یه‌ك له ئارادایه ده‌بێته هۆی به‌ربه‌ست له جێبه‌جێكردن دا بۆیه هانده‌ر ژه‌هراوی ده‌كات و هه‌ر شانسێك بۆ سه‌ركه‌وتن و به‌خته‌وه‌ری له‌ناو ده‌بات. ئه‌و وشه له‌ناوبه‌ره "ناتوانم"ه. زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه رووبه‌ڕووی قه‌یران یان هه‌لێك ده‌بنه‌وه، به شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی په‌رچده‌ده‌نه‌وه. یه‌كه‌م وشه كه دێته مێشكیان یان دێته سه‌ر زاریان ئه‌وه‌یه:" ناتوانم". "ئێمه ئه‌م راپۆرته‌مان بۆ رۆژی پێنج شه‌ممه ده‌وێت." "رێگایه‌ك بوونی نیه ناتوانم." "ئه‌مه هه‌لێكی بۆ فرۆشتنی تازه." "به‌ڵام ناكرێ ناتوانم." "ده‌توانی سه‌ركه‌وتوو بیت." "نا من نا، ناتوانم." ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئامانجی به‌رزیان هه‌یه به ئامانجه‌كانیان ده‌گه‌ن. به‌ڵام پێویست ناكات به‌و شێوه‌ی بژیت. وشه‌یه‌كی تر له ئارادایه كه زۆر وشه‌یه‌كی به‌هێزه: توانین، ده‌توانم. سه‌رسوڕهێنه‌ره كاتێك ده‌بینم كه چ رێژه‌یه‌ك له خه‌ڵك ژیانیان به هۆی "به‌ڵێ ده‌توانم" گۆڕاوه. ماوه‌ی نێوان ئه‌و شته‌ی تاك پێیوایه ده‌توانێت و ئه‌و شته‌ی له راستیدا ده‌كرێ جێبه‌جێی بكات له راستیدا زۆر بچوكه، به‌ڵام سه‌ره‌تا ده‌بێ باوه‌ڕی هه‌بێت كه ده‌توانێت. تا راده‌یه‌ك هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت ئه‌و شته‌ی به دڵنیاییه‌وه باوه‌ڕیان پێیه‌تی ده‌توانن، ئه‌نجامی بده‌ن. "ده‌توانم" هه‌موو بواره‌كانی كار و هه‌موو جۆره كارێك له پیشه‌یه‌كی تایبه‌ت له خۆی ده‌گرێت، چ پێكاندنی به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆریه‌كی قورس بێت به مه‌به‌ستی تاقیكردنه‌وه‌ی ئاگركوژاندنه‌وه، به‌ستنی گرێبه‌ستێكی فرۆشتن، وه‌رگرتنی پله و پێشكه‌وتن له كاركردندا، وه‌رگرتنی دكتۆرا، به ده‌ستهێنانی یه‌ك ملیۆن دۆلار یان به‌ده‌ستهێنانی كار له یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتندا. "ده‌توانم" وزه‌به‌خشه. ئێستاكه ئه‌م وشه‌یه به خۆتان بڵێن. ده‌توانم- ئایا هه‌ستتان نه‌كرد وره‌تان به‌رز بووه‌وه، هه‌ست به ته‌ندروستیه‌كی زیاتر ده‌كه‌ن؟ به‌رده‌وام ئه‌وه به خۆتان بڵێن سه‌دجار له رۆژێكدا. خێرا تێده‌گه‌ن كه گڕۆتینێك له هه‌ر كارێكدا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن- چ له مالڕ و چ له ئیداره‌دا- به ده‌ستان هێناوه. له راستی دا كه‌ڵكوه‌رگرتنی باش بۆ وشه‌ی "ناتوانم" له ئارادا نیه، به‌ڵام وابیر بكه‌نه‌وه ده‌توانن، باوه‌ڕتان هه‌بووبێت كه ده‌توانن، ئنجا به راستی تێده‌گه‌ن كه ده‌توانن. مه‌به‌ست له كاركردن: 1-ده‌ست بكه‌ن به كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌م وشانه "ده‌توانم ئه‌نجامی بده‌م" له قسه‌ی رۆژانه‌تاندا. راستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ده‌توانن زۆربه‌ی گرێبه‌سته‌كان و ئه‌و كێشمه‌كێشمانه‌ی دێته سه‌ر رێگاتان ئه‌نجامی بده‌ن. "ناتوانم" شێوه‌یه‌كی تری وتنی "هه‌وڵ ناده‌م"ه. 2-وشه‌ی "ئاره‌زوو ده‌كه‌م" بگۆڕن به "ئیراده ده‌كه‌م". بیر له‌و كارانه‌ی بكه‌ن كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، بیر بكه‌نه‌وه و شێوه‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانیان بدۆزنه‌وه له باتی ئه‌و كارانه‌ی كه بیری لێده‌كه‌نه‌وه و ئاره‌زووی ده‌كه‌ن ئه‌نجامی بده‌ن و بیانوو دێننه‌وه كه بۆچی ناتوانن ئه‌نجامی بده‌ن. 3-چاوه‌ڕوانی ئاره‌زووه گرنگه‌كانتان بكه‌ن و ئاگادار بن. پێڕستێك له پێنج ئاره‌زووتان دابین بكه‌ن. ئه‌مانه ئه‌و ئاره‌زووانه‌ن بۆ پێشه‌وه به‌ره‌و به‌خته‌وه‌ری و كامه‌رانی ده‌به‌ن. بۆ هه‌ر كام له ئامانجه‌كانتان خوویه‌ك دابین بكه‌ن كه به‌رده‌وام بڵێن:"ده‌مه‌وێت كه- ده‌توانم"، "ده‌مه‌وێت كه- ده‌توانم". قسه‌كردن له‌گه‌لڕ خۆماندا جه‌خت كردنه‌وه‌یه له سه‌ر خۆمان و به‌هێزترین هاندر و مه‌به‌سته. كار بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی چێژبه‌خشه كه ده‌زانن: مه‌به‌ست = ئاره‌زوو + جێبه‌جێكردن |