|
هاوكاری
و/ عه‌لی ئه‌كبه‌ر مه‌جیدی
2-8-2010
وه‌سفی وشه‌ی (Cooperation- هاوكاری) ریشه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوو وشه‌ی
لاتین، (Co) به‌واتای "با" و (Opas) به‌واتای "كار"، له‌وڕوه‌وه ئه‌و
به‌زاره‌كی وایه، (Cooperation) به‌واتای كاركردن و هاوكاری كردنه
له‌گه‌لڕ كه‌سانی تردا.
ئه‌وه‌ش له‌ڕاستیدا هه‌مان كاره كه‌ئێمه ده‌یكه‌ین، چ له‌كارگه‌یه‌كدا
كار بكه‌ین، یان بهكومپیوتهر، یان ته‌له‌فۆنێك به‌كاربهێنین، هه‌موو
رۆژێك هه‌شت كاتژمێر له‌گه‌لڕ كه‌سانی تردا كار ده‌كه‌ین، ئه‌و چێژه‌ی
لهكارهكهمانی ده‌به‌ین ده‌توانێت راسته‌وخۆ په‌یوه‌ست بێت به‌چۆنیه‌تی
كاركردنمان له‌گه‌لڕ كه‌سانی تردا، به‌واتایه‌كی تر بزانین تا چ ئاستێك
ده‌توانین له‌گه‌لڕ كه‌سانی تردا هاوكاری بكه‌ین.
هاوكارییه‌كی سه‌ركه‌وتوانه له‌شه‌قامه‌كانی شاردا، دوو سایتییه، ناكرێت
چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بین كه‌سانی تر درێژه به‌هاوكاری له‌گه‌لڕ ئێمه‌دا
بده‌ن له‌و شوێنه‌ی كهدۆخێكمان بۆ نه‌ڕه‌خساندوون، له‌لایه‌كی تر نابێت
هه‌ست بكه‌ین كه‌ته‌نها ئێمه هاوكاری و هاوڕایی ده‌كه‌ین، له‌حاڵێكدا
كه‌سانی تر رێگای خۆیانیان گرتۆته پێش، وه‌سفی وشه‌ی (هاوكاری) له‌هیچ
شوێنێكدا به‌واتای (سه‌ردانه‌واندن) نه‌بووه.
گرنگ نیه تاك چ تواناییه‌كی هه‌یه، یان تا چ راده‌یه‌ك هوشیاره، یان تا
چ راده‌یه‌ك هه‌وڵده‌دات و تێده‌كۆشێت و له‌كاره‌كانیاندا بهدهرهنجامێك
ناگات، له‌كاره‌كانمان چێژ وه‌رناگرین جیا له‌وه‌ی كه‌هاوكاری له‌گه‌لڕ
كه‌سانی تردا بكه‌ین، رێگا وبانی سه‌ركه‌وتن له‌گه‌لڕ په‌یوه‌ندیی هاوكات
له‌گه‌لڕ هاوكاریدا بهردهفهرش كراوه.
ـ پێكه‌وه سه‌ركه‌وتن/
چێژ وه‌رگرتن له‌كار هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی بهئاوهڵاكردنی رێگا و
به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتوانه‌ی پله (1)وه نییه، لهشۆڕشكردن بۆ
سه‌ركه‌وتن ئه‌گه‌ر له‌كه‌سانی تر مایه دابنێین، ره‌زامه‌ندییه‌كی ته‌واوی
نابێت، ئه‌و كه‌سانه‌ی واهه‌ست ده‌كه‌ن ده‌بیێت ببنه كه‌سی یه‌كه‌م، یان
پله (1)، زۆرجار تووشی نائارامی قووڵی گرێی سووكایه‌تی كه‌سانی ترن، یان
به‌هۆی دۆخی كرده‌وه‌ی راڕایی و شه‌یدابوون ره‌نج ده‌بینن، له‌كۆتایی
یارییه‌كه‌دا ژیان ده‌دۆڕێنن.
یه‌كێك له‌ڕاستیه خراپه‌كانی ژیان و كلتورهكانمان، ئه‌وه‌یه كه‌خه‌ڵك
واهه‌ستده‌كه‌ن ده‌بێت به‌چنگ و ددان خۆیان بگه‌یه‌ننه لوتكه، ژیانی
نه‌خۆش ئاسای ئه‌وانه وایه "پێش ئه‌وه‌ی ئه‌وانه وات له‌گه‌لڕ رووبه‌ڕوو
ببنه‌وه، تۆ وا له‌گه‌ڵیان رووبه‌ڕوو به‌ره‌وه".
ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌سه‌ر كه‌سانی تردا زاڵ‌بن به‌شێوه‌یه‌كی
نائومێدكه‌ر هه‌وڵده‌ده‌ن به‌ها ده‌ره‌كییه‌كان بكه‌نه جێگری نه‌خۆشی
عه‌سه‌بی و ده‌روونی.
دۆڕاوه‌كانی ژیان ئه‌وانه‌ن كه به‌بێ چێژ وه‌رگرتن و به‌هه‌ستێكی به‌ناچار
كار ده‌كه‌ن و ئاراسته‌ی "من ده‌یبه‌مه‌وه و تۆ بیدۆڕێنه"یه،
لهدهرهنجامه ئاراسته‌كه‌یان ده‌بێته "بردنه‌وه و دۆڕاندن"، "ئه‌گه‌ر
یارمه‌تیت بده‌م سه‌ربكه‌ویت خۆشم سه‌رده‌كه‌وم"، ئه‌وه‌یه ناوه‌ڕۆكی
هونه‌ری هاوكاری كردن بۆ سه‌ركه‌وتن.
ئه‌گه‌ر بیر له‌هه‌ندێك كه‌س بكه‌ینه‌وه كه به‌باشی هاوكاریان له‌گه‌لڕ
ده‌كه‌ین، ره‌نگه تێبگه‌ین ئه‌وانه كه‌سانێكن كه‌گرنگییه‌كی زۆریان
پێده‌ده‌ن، هاوڕێیه‌تی لهئیدارهدا، سكرتێره‌كه‌مان، هاوكارهكهنمان،
راوێژكارێك و ئه‌م جۆره كه‌سانه سه‌رنجمان ده‌ده‌ن، ئه‌و كه‌سانه‌ی زیاتر
له‌هه‌موو كه‌سێك هاوكاریمان ده‌كه‌ن هه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ن كهگرنگیان
پێده‌ده‌ین، هاوكاری كاتێك ده‌گاته لوتكه كهئارهزووهكانی خۆمان و
ئاره‌زووی كه‌سانی تر زه‌ینمانی سه‌رقاڵ كردبێت.
ئه‌و كاره لهشوێنكاردا به‌ته‌واوی راشكاوه، به‌ڵام له‌بواره‌كانی تری
ژیاندا پشتڕاست ده‌كاته‌وه، وه‌كو هاوسه‌رگیری و بوون به‌دایك و باوك و
راپه‌ڕاندنی ئه‌و ئه‌ركانه، وتراوه هاوسه‌رگیری سه‌یركردنی یه‌كتر نییه،
به‌ڵكو پێكه‌وه سهیركردنه به‌ئاراسته‌یه‌ك و ئه‌و كاره‌ش له‌باره‌ی
هاوكاری له‌گه‌لڕ فه‌رمانبه‌رانی تردا راسته.
- ده به‌ربه‌ست:
1. نه‌بوونی هاوكاری.
2. متمانه به‌خۆ نه‌كردن.
3. دوژمنی.
4. ته‌مه‌ڵی.
5. نامژمهلڕ.
6. گومانی خراپ.
7. كێشه‌ساز.
8. ده‌مه‌بۆڵه.
9. ده‌ستێوه‌ردان.
10. نه‌بوونی راستی.
11. خۆبه‌زلزان.
-ده پرد:
1- به‌ره‌و هاوكاری.
2- شیاوی متمانه‌پێكردن.
3- مه‌به‌ستی باش.
4- ئاره‌زوو.
5- رێك وپێكی.
6- مه‌به‌ستی پاك.
7- شادومانی.
8- كرده‌وه‌ی باش.
9- متمانه.
10-راستی
11- هاوده‌ردی.
ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رده‌وام وه‌رده‌گرن:
سه‌یر له‌وه‌دایه سه‌رنج بده‌ینه ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ژیاندا به‌رده‌وام شت
وه‌رده‌گرن و هه‌رگیز یه‌ك تۆز نابه‌خشنه‌وه، به‌رده‌وام بیر لهعهیبی
خه‌ڵك ده‌كه‌نه‌وه كهخودێكی توند و نه‌گۆڕیان هه‌یه و به‌هۆی رێزلێنانی
ئاست نزم و وێنای زه‌ینی لاوازیان ناتوانن له‌گه‌لڕ كه‌سانی تردا كار
بكه‌ن.
ئه‌و شته‌ی له‌ڕاستیدا ئه‌وان ده‌یڵێن ئه‌وه‌یه: "ده‌بێت به‌هێز
ده‌ركه‌وم، ده‌بێت له‌سه‌رووی هه‌موو كه‌سێكه‌وه بم، نابێت كه‌سانی تر
بزانن چه‌نده هه‌ست بهنائارمی ده‌كه‌م".
ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌وڵده‌ده‌ن به‌ڕواڵه‌ت گرنگ ده‌ربكه‌ون و ناوبانگیان
هه‌یه به‌وه‌ی نه‌رمی نانوێنن، ره‌نگه له‌ڕاستیدا ترسی ناخی خۆیان
بشارنه‌وه، له‌ژێر پێستی ده‌ره‌وه‌ی توندی خۆیان زۆرجار كه‌سێكی زیان
بهركهوتو و، ساده دیاره كه‌ده‌یه‌وێت به‌رده‌وام گرێدراوی كه‌سانی تر
بێت.
ئه‌وانه نایانه‌وێت بهێڵن رووداوی وه‌ها رووبدات بۆیه متمانه‌یان
به‌كه‌سێك نییه، لهخاڵێك له‌ژیانیاندا هه‌ستیان به‌زیان كردووه و ئه‌و
كه‌سه‌ی بهلایانانهوه گرنگ بووه كه‌ڵكی خراپی لێوه‌رگرتوون، بۆیه
ناتوانن خۆیان به‌ئازادی بهێڵنه‌وه و ده‌رفه‌ت بده‌ن دیسانه‌وه زیانیان
به‌ركه‌وێت و كه‌ڵكیان لێ وه‌ربگیردرێت، بۆ دووربوونه‌وه له‌ئه‌گه‌ری
برینداربوونی كه‌سایه‌تی ده‌روونی زیانبهركهوتو وه ساده‌مان، هه‌ر
تواناییه‌كی سروشتی بۆ وه‌رگرتن و پێدانی سروشتی كه له‌هه‌ر
په‌یوه‌ندییه‌كدا هه‌یه به‌ربه‌ستی ده‌كات، بۆیه ده‌بنه كه‌سانێك
كهبهردهوام وه‌رده‌گرن.
هاوكاریكردن به‌واتای دابینكردنی په‌یوه‌ندی:
هه‌ر ئامانجێكمان هه‌بێت وه‌كو، چێژوه‌رگرتن له‌كار، زیادكردنی داهات، یان
به‌رپرسی لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌بردن، پێویستمان به‌هاوكاری كه‌سانی تر هه‌یه تا
پێی بگه‌ین، بهههستكردنی گوشاری به‌رپرسه‌كه‌مان، پێویستمان به‌پشتگیری
هاوكارانمان ده‌بێت، ئه‌م جۆره پێكهاته‌یه له‌نێوان تاكه‌كاندا یه‌كێكه
له‌باشترین هێماكانی چێژوه‌رگرتن له‌كار.
پشتگیری كه‌سانی تر پێویستی به‌م كلیلی په‌یوه‌ندییه هه‌یه: "ئه‌گه‌ر
یارمه‌تیت بده‌م سه‌ركه‌وتوو بیت خۆشم سه‌ركه‌وتوو ده‌بم"، به‌واتایه‌كی تر
ده‌بێت خه‌ڵك له‌و یارمه‌تییه‌ی بۆ ده‌رده‌بڕین و ده‌مانه‌وێت ئه‌نجامی
بده‌ین سوودێكی راسته‌وخۆ ده‌به‌ین، به‌ڵام ناكرێت كاتێك خه‌ڵك
هه‌ستده‌كه‌ن كه‌ڵكی خراپیان لێ وه‌رده‌گیردرێت چاوه‌ڕێ بكه‌ین كه‌سانی تر
هاوكاریمان بكه‌ن، هه‌وڵدان بۆ كونتڕۆڵكردنی شوێنكارهكهمان به‌نرخی
فیداكردنی كه‌سانی تر، هه‌موو كاروباره‌كه به‌ره‌و شكست ده‌بات، هاوكاری
به‌واتای كاركردن و پێكه‌وه‌بوونه له‌گه‌لڕ كه‌سێكی تردا نه‌ك بۆ ئه‌و.
زۆربه‌ی په‌یوه‌ندی پیشه‌یی و تاكه‌كه‌سی له‌دوو ئاستدا كار ده‌كه‌ن،
ئه‌وانیش (سۆزداری و عه‌قڵانی)یه.
بۆ نموونه، یه‌كێك لههاوكارهكان كههاوڕێمانه به‌بێ سه‌رنجدانمان
لهڕاڕهوهكهوه تێپه‌ڕ ده‌بێت، كه‌یه‌كه‌مین په‌رچدانه‌وه‌مان بۆ ئه‌و
باره سۆزداریه، وابیر ده‌كه‌ینه‌وه كه"ئایا شلێر لێم تووڕه‌یه؟"، یان
"ئێستا كه‌پۆستی چووه‌ته سه‌ره‌وه ئیتر من ناناسێت"، بۆیه سه‌ره‌تا
به‌مشێوه‌یه له‌دڵماندا تێپه‌ڕ ده‌بێت و ده‌ڵێین: "شلێر، چی روویداوه،
لێم تووڕه‌ی؟"، شلێر ده‌گه‌ڕێته‌وه و زهردهخنهمان بۆ ده‌كات، ده‌ستی بۆ
لامان راده‌كێشێت و ده‌ڵێت: "سیروان، ببووره، وه‌ها له‌بیركردنه‌وه‌دا
قووڵبووم ته‌نانه‌ت ئاگام لێ نه‌بوو به‌ته‌نیشتمدا تێپه‌ڕ بووی، دۆخت
چۆنه؟" راڤه ده‌كات، تێده‌گه‌ین هیچ جۆره سووكایهتیكمان پێنه‌كراوه و
مه‌سه‌له‌كه له‌بیر خۆمانی ده‌به‌ینه‌وه.
یه‌كه‌مین په‌رچدانه‌وه‌مان سۆزداری بوو، هه‌ستمان به‌گوشار و نیگه‌رانی
كرد و به‌شێوه‌ی به‌رگریكردن به‌رپه‌رچمان دایه‌وه، به‌ڵام هاوكات
له‌گه‌لڕ ئه‌وه‌ی ئاگاداری تێگه‌یشتنه‌كه بووینه‌وه، به‌شی عه‌قڵانی
زه‌ینمان بارودۆخه‌كه‌ی پێوانه كرد.
ئه‌م كرده‌وه‌یه ده‌یتوانی به‌جۆرێكی تر رووبدات، وا بیر بكه‌نه‌وه
كهشلێر بهتهنیشتاندا تێپه‌ڕ ده‌بوو، ئێوه‌ش هه‌ستتان به‌بێ به‌هایی
ده‌كرد، جارێكی تر به‌ساردیه‌وه رووبه‌ڕووی ده‌بوونه‌وه، له‌باتی ئه‌وه‌ی
رووبه‌ڕووی ئێوه ببێته‌وه و لێتان دوور ده‌كه‌وته‌وه و گومانی خراپی
سه‌ره‌تای له‌زه‌ینی ئێوه‌دا ده‌سه‌لماند، قه‌یرانی روودراو له‌ناخمدا
ده‌چووه سه‌ره‌وه، ده‌ره‌نجام كاتێك شلێر له‌دۆخێكدا خۆی ده‌بینیه‌وه
كه‌كه‌سێك بۆ پۆستی نوێ پێشنیار بكات، پۆستێكی پێشنیار ده‌كرد، ئێوه‌ش
تووڕه ده‌بوون، په‌یوه‌ندی دۆستانه ده‌بووه زه‌ربه له‌یه‌كدان و هه‌ر
جۆره هاوكارییه‌ك بۆ یه‌كتر له‌ناو ده‌چوو.
زۆرجار سۆزه‌كان هاوكارییه‌كانیان بهربهستدهكرد، به‌دڵنیاییه‌وه
سۆزه‌كان هۆكارێكی گرنگن بۆ ئالوگۆڕی په‌یوه‌ندی پیشه‌یی و كارامه‌یی و
تاكه‌كه‌سی، ده‌بێت به‌رامبه‌ر به‌هه‌ستی به‌رپرسی هاوكاران و ئه‌و
كه‌سانه‌ی له‌به‌ر ده‌ستماندا كار ده‌كه‌ن خۆمان هه‌ماهه‌نگ بكه‌ین، به‌ڵام
سۆزه‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌و سۆزانه‌ی كه‌زۆر زه‌ق هه‌ستیان پێده‌كرێت ده‌بێت
پاشان له‌ڕێگای په‌یوه‌ندییه‌كی كراوه له‌گه‌لڕ كه‌سی به‌رامبه‌ردا
پیاچوونه‌وه بكرێت، هه‌سته سه‌ره‌تاییه‌كانمان ده‌بێت له‌ڕێگای مه‌نتق و
عه‌قلڕ پێوانه بكرێن، به‌شداریه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانی كاری و پیشه‌یی
ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی زیاتری له‌گه‌ڵدا بێت، به‌هێزتر و دروستكهرتر و
ره‌زامه‌ند به‌خشتر ده‌بێت، ئه‌و كاره له‌باره‌ی هاوسه‌رگیری و هه‌ر جۆره
هاوكارییه‌كی تۆ راسته، به‌دڵنیاییه‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك سه‌داسه‌د
ته‌واو نییه، سروشتی كرده‌وه دوو لایهنیهكانی مرۆڤ وایه كه
له‌ئاڵوگۆڕی به‌رده‌وامدایه.
ئامانجی هاوكاری سه‌ركه‌وتوانه ئه‌وه‌یه كه‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌لڕ هه‌موو
هاوكاران و هاوڕێیاندا باشتر بكه‌ین، خوڵقاندنی كاره‌كان له‌ئه‌ستۆ بگرین،
سه‌ره‌تا خۆمان دست به‌قسه‌كردن بكه‌ین، هێڵه‌كانی په‌یوه‌ندی كراوه
بهێڵینه‌وه.
من، بۆ من، تایبه‌ت بهمن:
ئایا ده‌زانن به‌ناوبانگترین وشه له‌زمانی ئینگلیزی‌دا چیه؟ باش بۆی چوون،
ئاوه‌ڵناوی كه‌سی یه‌كه‌م (من)ه، له‌گفتوگۆدا زیاتر له‌هه‌ر وشه‌یه‌كی تر
كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گیردرێت، دووهه‌مین و سێهه‌مین وشه‌ی باو (بۆ من)،
(تایبه‌ت بهمن)، (بۆ من)ه، كه(تۆ) و (تایبه‌ت به‌تۆ)، ته‌نانه‌ت له‌ڕیزی
بیسته‌مین وشه‌كانیشدا نین.
من وه‌ها سه‌رقاڵی بیركردنه‌وه‌ی خۆمم كهشوێنێك بۆ تۆ نامێنێته‌وه،
(ئالفرێد ئه‌دله‌ر) ده‌روونناسی به‌ناوبانگ به‌سه‌ر بۆشایی ده‌روونی
دیاریكراوی (خۆ بڕیارده‌ر)دا مۆری ئه‌رێنی داده‌كوتێت.
ئه‌و كه‌سه‌ی به‌رامبه‌ر به‌مرۆڤه‌كان ئاره‌زو و، دڵخۆشێكی نییه،
له‌ژیاندا تووشی گه‌وره‌ترین كێشه ده‌بێت و گه‌وره‌ترین زیان له‌خۆی و
كه‌سانی تر ده‌دات، به‌هۆی كه‌سانێكی وه‌هایه كه‌هه‌موو شكسته‌كانی مرۆڤ
سه‌رهه‌ڵده‌دات.
ئه‌و كه‌سه‌ی كهچالاكانه تۆوی ئاره‌زوو، خۆشه‌ویستی كه‌سانی تر له‌دڵیدا
ده‌كێڵێت، شادومانی بۆ ژیان و ژینگه‌ی كاری خۆی دێنێت و په‌ره‌ی پێده‌دات و
جارێكی تر یاسای هه‌تاهه‌تایی هۆكار و هانده‌ر دێته ئارا، كاتێك ئاره‌زوو
به‌رامبه‌ر به‌كه‌سانی تر پیشانده‌ده‌ن، كه‌سانی تریش ئاره‌زوو به‌رامبه‌ر
به‌ئێوه پیشانده‌ده‌ن.
مرۆڤ وه‌كو تابلۆ وایه، به‌مه‌به‌ستی پاك و له‌ناخه‌وه حهزلێكردن
به‌رامبه‌ر به‌كه‌سانی تر، خۆی له‌بازنه‌ی هاوڕێیان له‌شوێنی كاردا
ده‌بینێته‌وه كه له‌هاوكاری و كاركردن له‌گه‌ڵماندا چێژ وه‌رده‌گرن.
به‌چ شێوه‌یه‌ك ده‌توانین هاوكارییه‌كی به‌گڕ وتین و دۆستانه
به‌ده‌ستبهێنین:
هه‌وای ده‌ره‌وه سارد و ته‌زێنه‌ر بوو، كاتێك (رۆنی) به‌ره‌و ده‌رگای
گه‌ڕاوه‌ی نووسنگه‌ی بلیت فرۆشی (TWA) بۆ ناوجه‌رگه‌ی شاری مانهاتان
ده‌ڕۆیشت، ژووی پرسگه‌ی ره‌نگ سوور پڕ بوو لهگهشتیارانێك كه‌مه‌به‌ستی
كرێنی بلیتیان هه‌بوو، وه‌كو ئه‌وانی تر رۆنی له‌سه‌ره‌دا راوه‌ستابوو،
كه‌سی پێشه‌وه كابرایه‌كی قه‌ڵه‌و جگه‌ره‌كێشێكی پرۆفیشنالڕ دیاربوو، كه
له‌چاوه‌ڕوانی بێزاربووه، ده‌ره‌نجام كاتێك سه‌ره‌ی ئه‌و هات ده‌نگی
ره‌نگدانه‌وه‌ی دایه‌وه له‌ژووری بلیت فرۆشیدا، زۆر به‌په‌له بوو، هاواری
ده‌كرد، ده‌یویست به‌یه‌كه‌م فڕۆكه بڕوات، بۆچی نرخه‌كه ئه‌وه‌نده گران
بوو؟ مه‌به‌ستی فرۆشیار ئه‌وه بوو كهبلیتی پله یه‌ك فرۆشراون؟ خاتوونی
فرۆشیار له‌پشت دیوه‌خانی بلیت فرۆشتنه‌كه‌دا وا دیاربوو كه‌ده‌یه‌وێت
بیخنكێنێت و له‌هه‌مان كاتدا ده‌ستی به‌گریان و بێزاریكرد.
ده‌ره‌نجام پیاوه‌كه له‌ڕیزی سه‌ره چووه ده‌ره‌وه و سه‌ره‌ی رۆنی هات،
رۆنی ده‌بوایه به‌رنامه‌یه‌كی ئاڵۆز بۆ رۆیشتن به‌فڕۆكه ئه‌نجام بدات
كه‌بریتی بوو له‌ڕاوه‌ستانی جۆراوجۆر و له‌هه‌مان كاتدا ده‌یویست
كه‌به‌رنامه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی هه‌رزان ته‌واو بكرێت، ده‌یزانی ئه‌و كاره كات و
زه‌حمه‌تێكی زۆری له‌لایه‌ن خاتوونی فرۆشیاره‌وه ده‌وێت.
رۆنی، بۆ چركه‌یه‌ك له‌به‌رده‌می دیوه‌خانی بلیته‌كه وه‌ستا، ته‌نانه‌ت
فرۆشیاره‌كه یه‌ك نیگاشی نه‌كرد و هێشتا سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و
كاغهزانه بوو كهسهبارهت به‌گه‌شتیاری پێش‌و بوو، فرۆشیاره‌كه
بهتوندێك وتی:" فه‌رموو؟"
رۆنی وه‌ڵامی دایه‌وه: "وادیاره رۆژێكی پڕ زه‌حمه‌تت هه‌بووه".
خاتوونی فرۆشیار سه‌ری ههڵیناو سه‌یرێكی ئه‌وی كرد، ئه‌وه یه‌كه‌مجار بوو
كه‌كه‌سێك له‌ڕاستیدا به‌مرۆڤی داناوه نه‌ك بهكۆمپیۆتهر، "به‌ڵێ، چونكه
ئه‌مڕۆ سه‌رقالڕ بووین، وه‌رزی گه‌شتیارییه، من تووشی ههڵامات بووم،
هه‌ست بهچارهڕهشی ده‌كه‌م و پهنكهی گۆڕینی هه‌وای ئێره‌ی سارد
كردووه."
رۆنی، بۆ فرۆشیاره‌كه هه‌ستی به‌دڵسۆزی ده‌كرد و وتی: "تووشی ههڵامات
بوون له‌هاویندا زۆر ناخۆشه، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه وادیاره كه
به‌باشی كاره‌كه‌ت ئه‌نجام ده‌ده‌یت، دواهه‌مین كڕیار به‌ڕاستی كڕیارێكی
خراپ بوو، به‌ڵام تۆ به‌رامبه‌ر به‌و ره‌فتارێكی كارامه‌ت ئه‌نجامدا،
له‌ڕاستیدا ئه‌وه پێویستی به‌كارامه‌یی و پتهوییهكی زۆر هه‌یه."
ئێستا خاتوونی فرۆشیار له‌ناخی دڵه‌وه زه‌رده‌خه‌نه ده‌كات: "ئه‌و زۆر
خراپ نه‌بووه، هه‌موومان هه‌وڵده‌ده‌ین كاره‌كانمان به‌باشی ئه‌نجام
بده‌ین، ئێستا ئێمه ده‌توانین چ كارێك ئه‌نجام بده‌ین؟"
رۆنی ئه‌و بلیته‌ی كه‌ده‌یویست به‌هه‌رزانترین نرخ به‌ده‌ستیهێنا، به‌ڵام
شتێكی زیاتر له‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا، هه‌ستێك به‌هۆی شادومانی و چێژ و
هه‌ستێكی باشتر له‌وه له‌سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌وییه‌دا بوونی نه‌بوو كه‌مرۆڤ
كه‌مێك له‌بوونی خۆی بۆ شادكردنی كه‌سێكی تر ته‌رخان بكات.
خاتوونی فرۆشیار هه‌ستیده‌كرد پاداشتی خۆی وه‌رگرتووه، كڕیارێك به‌هۆی
كاره‌كه‌ی ببووه هانده‌رێكی باش بۆی و له‌پڕ هه‌ستیكرد ههڵاماتهكهی
باشتر بووه و ته‌حه‌مول كردنی كڕیاره‌كانی دوای رۆنی ئاسانتر بووه‌ته‌وه،
به‌گشتی رۆژێكی خۆشی له‌به‌رده‌مدا بوو، هه‌ستی بهشادومانی ده‌كرد، ئه‌وه
هه‌مان پێكه‌وه سه‌ركه‌وتن له‌كاردا بووه، (یارمه‌تیت بده‌م سه‌ربكه‌ویت
خۆم سه‌ر ده‌كه‌وم).
به‌چ شێوه‌یه‌ك ده‌توانین هاوكاری باش و نزیكی هاوكاره‌كانمان بۆ لای خۆمان
رابكێشین، زۆر ساده‌یه، ئه‌و شته‌ی راسته‌وخۆ داومانه،
وه‌ریده‌گرینه‌وه:
• به‌ها بۆ كه‌سی به‌رامبه‌رمان دابنین، پیشانی بده‌ین كهههستهكانی
گرنگی پێده‌درێت.
• كارێك بكه‌ین كه‌كه‌سی به‌رامبه‌رمان واهه‌ست بكات كه‌سێكی گرنگه، رێز
له‌تاكه‌كه‌س بوونی بگرین.
• رسته‌یه‌كی جوان و باش بڵین، دره‌فه‌ت بده‌ین كه‌سی به‌رامبه‌رمان هه‌ست
به‌ئاسووده‌یی بكات.
• گوێ بگرین، هه‌موو سه‌رنجێكمان بخه‌ینه سه‌ر كه‌سی به‌رامبه‌رمان.
• هاوده‌ردی له‌گه‌لڕ بكه‌ین، خۆمان له‌جێی ئه‌و دابنین.
• له‌بوونی خۆمان ببه‌خشین، ئنجا ده‌زانین چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وه
به‌ده‌ستدێنین.
هاوكاری كردن له‌كاردا:
1- ئه‌و دروشمه گرنگه جێبه‌جێ بكه‌ین: "پاداشتهكانم له‌ژیاندا هێمای
خزمه‌ته و به‌شێكه له‌هه‌ر پێدان و وه‌رگرتنێك، كه لهڕۆژانهدا
هه‌مانبووه."
2- به‌رامبه‌ر به‌كه‌سێك، یان شتێك كه‌هیچ به‌ڵێنێكمان به‌رامبه‌ر به‌و
نییه كارێك ئه‌نجام بده‌ین.
3- رێز له‌ناخ گرتنی پۆزه‌تیڤ له‌خۆمان پیشانبده‌ین، هه‌ستی قووڵی
ده‌روونی، به‌هاداربوونی خۆمان به‌ده‌ستبێنین و ئه‌وه‌ش بۆ كه‌سانی تر
بگوازینه‌وه، قسه‌ی هانده‌رانه له‌گه‌لڕ خۆماندا بكه‌ین.
4- راهێنان له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی ناخی پۆزه‌تیڤ بكه‌ین، چاوه‌ڕوانی
"مه‌به‌ستی باش" به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر درمه، كاتێك بیر له‌هاوكاری
بكه‌ینه‌وه تا راده‌یه‌ك ئه‌وه به‌ده‌ستدێنین.
چێژی كاركردن له‌گه‌لڕ كه‌سانی تردا له‌م وه‌سفكردنه‌دا شاردراوه‌ته‌وه:
هاوكاری
ته‌نها وشه‌یه‌كه ـــــ
ئێمه
|