|
گرِوتین و ئاره‌زوو

ئا/ عه‌لی ئه‌كبه‌ر مه‌جیدی 8-6-2010
به‌شی یه‌كه‌م/
چ له‌كاتی سواربوون به‌سه‌ر ئه‌سپی خۆمانه‌وه بین، یان به‌شێوه‌ی خێرا
به‌ره‌و ئامانجی سه‌ركه‌وتنمان برِۆین، پێویستمان به‌سۆزێكی گرنگ هه‌یه بۆ
چێژ وه‌رگرتن له‌كار، ئه‌ویش (گرِوتین و ئاره‌زوو)وه.
وشه‌ی (ئاره‌زوو) ره‌نگه به‌لامانه‌وه ساده بێت، به‌ڵام یاده‌وه‌ری
هانده‌رانی كاتی دواناوه‌ندی، یان هانده‌رانی ناو كۆمپانیا، یان یاریگا،
یان براده‌رێكی باشمان به‌بیر دێنێته‌وه كه‌بۆ خوشحاڵكردن
زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك ده‌كه‌ن.
گرِوتینی راسته‌قینه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هه‌رای ده‌ره‌وه نیه،
به‌ڵكو زیاتر په‌یوه‌ندی له‌گه‌لڕ ئاگری ده‌روونیدا هه‌یه.
سروشت ئه‌و هه‌موو جوانییه‌ی له‌گه‌ڵدایه و سه‌رچاوه‌ی هه‌موو چاكه و
خوڵقاندن و خۆشه‌ویستیه‌كه، وزه‌مان پێده‌به‌خشێت و به‌گرِوتینێكی زۆر
ده‌وڵه‌مه‌ندمان ده‌كات تا له‌گه‌لڕ خۆماندا پێشبرِكێ بكه‌ین، كاتێك بزانین
وره‌یه‌كی باڵامان تیایه، سه‌یرمان لێدێت به‌هۆی ئه‌و هه‌موو حه‌ز و
ئاره‌زووه بێ سنوره‌ی كه‌هه‌مانه.
وره‌ی سه‌ركه‌وتن:
ته‌نانه‌ت كه‌سێكی به‌خته‌وه‌ر و سه‌ركه‌وت و په‌یدا نابێت كه‌ئاره‌زووی
نه‌بێت، گرِوتین به‌شێكی پێویسته بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی هه‌ر كارێك
به‌شێوه‌ی كارا‌و گونجاو.
گرِوتین و ئاره‌زوو كاره‌كانمان روونده‌كه‌نه‌وه، سه‌یره هه‌ر كارێك
كه‌گرِوتین و ئاره‌زووی تیابێت به‌بێ هه‌وڵدان و خێرایی ده‌رِواته
پێشه‌وه.
جوانی گرِوتین له‌وه‌دایه كه‌ناخی هه‌ر كامه له‌ئێمه ده‌ووروژێنێت و
هه‌ڵده‌قوڵێت، به‌و جۆره‌ی كه‌ووره‌یه‌كی هه‌میشه‌یی له‌ناخماندایه،
گرِوتین په‌یوه‌ندییه‌كی له‌گه‌لڕ توانایی، یان بلیمه‌تی، یان شێوه‌ی
په‌روه‌رده‌دا نیه، له‌رِاستیدا ئه‌وه گرِوتینه كه زۆرجار تواناییه
مامناوه‌نده‌كانمان ده‌كاته سه‌ركه‌وتنێكی زۆرباش و ئه‌وه‌ش وره‌یه‌كه
به‌سه‌ر به‌ربه‌سته بۆماوه‌یی و شوێنه‌واریه‌كاندا زاڵده‌بێت.
جۆن ئۆبراین ده‌ڵێت: "هیچ شۆرِشێكی گرنگ به‌بێ گرِوتین سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست
ناهێنێت. "
هۆكاره‌كانی له‌ناوبردنی گرِوتین:
به‌بێ گرِوتین ناتوانین كارێك به‌باشی ئه‌نجام بده‌ین، ئه‌گه‌ر له‌رِێگادا
گرِوتینمان له‌ده‌ست بده‌ین، له‌و كاره ده‌ست به‌رده‌ده‌ین، ته‌نانه‌ت
ره‌نگه گرِوتینمان بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كارانه‌ی كه‌بۆ مرۆڤ زۆر گرنگتره
له‌ده‌ستی بده‌ین.
له‌سه‌رده‌مێكی خه‌فه‌تاویدا ده‌ژین، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌گرِۆتینێكی زۆریان
هه‌یه به‌لای خه‌ڵكه‌وه به‌كه‌سانێكی ساده‌ئاسا و ناشارستانیه‌ت سه‌یریان
ده‌كه‌ن، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گرِوتینی سروشتیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن كه‌سانێكی
سارد و سرِ، دڵرِه‌ق و ئینكارن به‌رامبه‌ر به‌بیرۆكه و هه‌ڵه تازه‌كانیان
و ئه‌و دڵرِه‌قیه‌ش ده‌توانێت بیركردنه‌وه‌ی خراپ و كه‌مته‌رخه‌می و
متمانه نه‌كردن و دوژمنایه‌تی و توندوتیژی له‌خۆ بگرێت، ناكرێت له‌یه‌ك
كاتدا هه‌م بیری خراپ بكه‌یته‌وه، هه‌م گرِوتینت هه‌بێت.
ئێستاكه پزیشكان و ده‌روونناسان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌رِه‌ن كه‌زۆربه‌ی
هیلاكییه سه‌خته‌كان ریشه‌كه‌ی ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ ده‌روون، تا ئه‌وه‌ی
بگه‌رِێته‌وه بۆ كێشه‌ی جه‌سته‌یی، سستی، توورِه‌یی، گۆشه‌گیری، بێبه‌شی،
هه‌ستی نه‌بوونی سوپاسگوزاری، هه‌ست به بێسوودی، نه‌فره‌ت، نیگه‌رانی،
دڵه‌رِاوكێ و قه‌یران، هۆكاره‌كانی له‌نابردنی گرِۆتینن و ئه‌وانه وزه‌كه
له‌كیس ده‌ده‌ن و كه‌سه‌كه وشك ده‌كاته‌وه و هیلاكی ده‌كات و له‌ناوی
ده‌بات.
ده‌رمانه هانده‌ره‌كان نابنه هۆی وروژاندنی گرِوتین، هه‌روه‌ها دوانزه
كاتژمێر خه‌و له‌شه‌وێكدا چاره‌سه‌ر نییه، له‌رِاستیدا ئه‌و شته‌ی خه‌ڵك
زۆرجار سه‌رنجی ناده‌ن ئه‌وه‌یه كه‌ووزه‌و گرِوتین هاوكات و ده‌ست له‌ناو
ده‌ستی یه‌كتردا به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌رِۆن.
بۆئه‌وه‌ی وزه و وره‌ی پێویست به‌ده‌ست بێنین ده‌بێت گرِوتین له‌خۆمان
پیشانبده‌ین، ده‌بێت بزانین به‌چ شێوه‌یه‌ك گرِوتین له‌ناخی خۆماندا
كۆده‌كه‌ینه‌وه و پاشان له‌كاتی كاركردنی رۆژانه‌ماندا ده‌یپارێزین.
تۆماس، جی، واتسۆن ده‌ڵێت: "گه‌وره‌ترین به‌خته‌وه‌ریه‌كانی مرۆڤ
له‌ده‌ره‌نجامی بیرۆكه و گرِوتین به‌ده‌ست هاتووه."
|