|
برِوا ببه‌خشن به
منداڵه‌كانتان
ئا/ رۆزیتا 8-8-2010
ئێمه باس له‌و بواره جۆراجۆرانه ده‌كه‌ین كه‌باوك و دایكان له‌گه‌ڵیدان
وه‌كو: خۆشه‌ویستی دهربرِین و رێزگرتن، گوێگرتن له‌قسه‌كانی منداڵ، پاڵنان
و هاندان، سودوه‌رگرتن لههێزو گه‌شه‌سه‌ندنی هه‌ستی سه‌ربه‌خۆیی و
هه‌روه‌ها شێوازی كاریگه‌ری هه‌موو ئه‌و هۆكارانه له‌سه‌ر گه‌شه‌سه‌ندنی
متمانه به‌خۆبوونی منداڵ و مه‌سه‌له‌ی كه‌سایه‌تی و ره‌گه‌زی منداڵ و
شێوازی رووبه‌رووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵانه‌ی هه‌ستی متمانه
به‌خۆبوونیان نییه.
منداڵ هه‌موو توانا‌و ههڵكهوتووییه سروشتییه‌كانی له‌ناو ده‌چی ئه‌گه‌ر
هه‌ستی متمانهبوخۆبو وونی نه‌گه‌شێته‌وه.
متمانه به‌خۆبوونی لاواز نه‌ك هه‌ر گه‌شبینی و ئاره‌زووی سروشتی منداڵ
كه‌مده‌كاته‌وه، به‌ڵكو له‌خراپترین هه‌لومه‌رجدا ئه‌و هێزه پۆزه‌تیڤانه
دهگۆرِی بۆ وزه‌ی زیانبه‌خش بۆ منداڵه‌كه‌و كۆمه‌ڵگه. هیوادارین ئه‌م
كتێبه پیشانمان بدات چۆن ده‌توانین بۆ رۆڵی باوك و دایك بگێرِین و
په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌سه‌ندنی منداڵه‌كانمان بكه‌ینه هێڵ و زه‌مینه‌ی سروشتی
و سه‌ره‌تای هه‌موو شتێك.
له‌م كتێبه‌دا ئاماژه‌م به‌ئه‌زموونی بیست ساڵه‌ی خۆم داوه وه‌كو
ده‌روونناسێكی منداڵ و باوكێك و مامۆستایه‌ك. ره‌نگه ئێستا زۆربه‌ی
مهسهلهكانتان به‌لاوه ناسراوو بێت، به‌ڵام هه‌وڵمداوه راستییه
پهسهندكراوهكانمان یان ته‌نانه‌ت راستییه‌كانی دنیا له‌باره‌ی چاودێری
راسته‌قینه‌ی باوك و دایك بۆ دابینكردنی متمانه‌به‌خۆبوون
لهمنداڵهكانیاندا بگێرِمهوه. لهمرِوهوه هیوادارم دوای خوێندنه‌وه‌ی
ئه‌م كتێبه له‌باره‌ی ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه‌پێشتر ده‌تانزانی و كه‌ڵكتان
لێوه‌رده‌گرت، ئاسۆیه‌كی نوی و هۆشیارییه‌كی تازه به‌ده‌ستبهێنن و تێبگه‌ن
كه‌چۆن ده‌توانن یارمه‌تی منداڵه‌كانتان بده‌ن تا توانا سروشتییه‌كانیان
له‌رێگه‌ی متمانه به‌خۆبوونه‌وه گه‌شه‌ی پێبده‌ن و كامڵی بكه‌ن.
ئاشكرایه ئه‌م كتێبه ئهنیسكلۆپیدیایهك نییه له‌باره‌ی هه‌موو
لایه‌نه‌كانی متمانه به‌خۆبوون یان هه‌ر هۆكارێكی تر كه‌باسی لێوه
كردبێت. ئه‌م كتێبه زیاتر له‌هه‌ر شتێك له‌باره‌ی ئامانجی پراكتیكی و ئه‌و
سودوهرگرتنانهی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی متمانه‌به‌خۆبوون هه‌یه.
به‌دڵنیاییه‌وه به‌هه‌ندآ هه‌وڵدانه‌وه ده‌توانن زۆربه‌ی پێشنیاره‌كانمان
به‌كاربهێنن. جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌وڵبده‌ن ئیتر
له‌بواری متمانه‌به‌خۆبوونه‌وه كێشه‌تان له‌گه‌ڵ منداڵهكانتاندا نابێت.
متمانه به‌خۆبوون و رێزگرتن له‌بوون
متمانه به‌خۆبوون له‌كاتی رووبهرووبوونهوهمان له‌گه‌ڵ كێشه
جۆراوجۆره‌كان و رێكه‌وتنی كه‌سایه‌تیمان وه‌كو كه‌سێكی كاریگهرو
سهربهخۆو خاوه‌نی سه‌قامگیری هه‌ستیاری له‌گه‌ڵ هۆشیاری نێگه‌تیڤدا
لهبوونماندایه. هه‌ڵبه‌ت پێچه‌وانه‌كه‌شی هه‌ر راسته، واتا كه‌مبوونی
متمانه‌به‌خۆبوون، هۆشیاری نیگهتیڤیمان تیادا دروست ده‌كات. په‌یوه‌ندی
له‌نێوان رێكه‌وتنی كه‌سایه‌تی و رێزگرتن له‌بوون به‌و دوو شێوازه‌ی باسمان
كرد – چ پۆزه‌تیڤ و چ نێگه‌تیڤ – دابین ده‌كرێت. ئه‌گه‌ر كێشه‌كان
چاره‌سه‌ربكه‌ین و بارودۆخێكی باشتر‌و سه‌ركه‌وتووتر به‌ده‌ستبهێنین.
هه‌روه‌ها هه‌ر بارودۆخێكی سه‌ركه‌وتووانه به‌ش به‌حاڵی خۆی رێزگرن
له‌بوونمان زیاتر ده‌كات و متمانهبوخۆبوونمان به‌هێز ده‌كات، بێگومان
ئه‌مه پێچه‌وانه‌كه‌شی راسته، واتا نزمبوونه‌وه‌ی رێزگرتن له‌بوون
ده‌بێته هۆی كه‌مبوونی كاریگه‌ری نزممان وه‌كو مرۆڤێك.
ئه‌و لێكۆڵینه‌وه به‌ربڵاوانه‌ی به‌درێژایی ئه‌م ساڵانه ئه‌نجامدراوه،
پیشانیداوه كه له‌زۆربه‌ی چالاكییه‌كانی مرۆڤدا، په‌یوه‌ندییه‌كی ئاشكرا
له‌نێوان هۆشیاری پۆزه‌تیڤانه‌و سه‌ركه‌وتن له‌كاردانه‌وه‌ی كاری
تاكه‌كاندا بوونی هه‌یه، په‌یوه‌ندی له‌نێوان هۆشیاری نیگه‌تیڤانه و
هه‌ندی له‌ره‌فتاره زیانبه‌خشه‌كان كه به‌سه‌رچاوه‌ی كێشه
سه‌ره‌كییه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌ژمێردرێت، سه‌لمێنراوه. لهمرِوهوه
ئه‌گه‌ر هه‌موو هه‌وڵی خۆمان بۆ به‌ره‌وپێشچوونی گه‌شه‌ی رێگرتن له‌بوونی
باڵا لهمنداڵهكانماندا به‌دیبهێنین، باشترین ده‌رفه‌تمان بۆ گه‌شه‌سه‌ندن
و كامڵكردنی توانا سروشتییه‌كانیان وه‌كو تاكێكی تایبه‌ت به‌خۆیان و
ئه‌ندامی كاریگه‌ری كۆمه‌ڵگه دابینكردووه. به‌دڵنیاییه‌وه به‌و كاره‌مان
رێگای ده‌سپێكی ژیانمان پیشانی منداڵه‌كانمان داوه.
|