|
مامۆستا هێمن
چوومه لای دكتۆر‌و گوتی
نه‌خۆشی ده‌رده‌كه‌ت سه‌خته
گوتم: تۆ پێت وایه ده‌مرم؟
به‌داخه‌وه، گوتی: وه‌خته
++++
ئه‌و دڵه كوته‌ی گرتووته
پیاوی به‌هێزیش بیگرێ
بێتوو ئاگای له‌خۆی نه‌بێ
هێنده پێ ناچێ ده‌مرێ
++++
پێكه‌نیم‌و گوتم دكتۆر!
ناڵێم زانا‌و شاره‌زا نی
به‌ڵام تۆ پزیشكی وشكی
باری دڵداری نازانی
++++
دڵه كوته‌م نییه، دڵم
جێی كیژێكی خانومانه
منداڵه، ئوقره‌ی ناگرێ
بۆم دروستكردووه جۆلانه
|