|
هه‌رێم یاسین
چاوم ده‌سپێرم به‌په‌نجه‌ت
ده‌ریبێنه با نه‌تبینم
كه تاریكی سه‌ری برژا
وه‌رزێكی تر ده‌خوڵقێنم
له‌گه‌ڵ باران سه‌ما ده‌كه‌م
به چه‌ترێكی دڕاوه‌وه
نارۆمه‌وه مه‌رقه‌دی باخ
به‌دڵێكی گڕاوه‌وه
شه‌وێك بۆنی عه‌شقی لێبێت
رۆحی پیاله له ده‌ستمایه
له گه‌ردنی كچ ناكرێ
ئه‌و ملوانكه‌ی له هه‌ستمایه
سه‌فه‌رێك بۆ ماڵی به‌فر
پیاسه‌یه‌ك له رۆخی كانی
بمشۆنه‌وه له گه‌ردنی ماچ
نه‌شكێ وه‌نه‌وزی به‌یانی
|