سه‌نته‌ری نیشتمانی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی جێنده‌ر

National Center For Gender Research

لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی                                                                          ده‌رباره‌ی سه‌نته‌ر                                                                   په‌یوه‌ندی

 

حه‌میده‌ هه‌ورامی


ته‌فر‌و تونا بن جیلی به‌دكـــــــــاران            كۆسپتان خسته‌ به‌ینی هه‌ردوكمان
به‌عاده‌تی كۆن هه‌ڵس‌و كه‌وت ده‌كه‌ن          عاشقی دڵداران له‌گۆڕێ ده‌نێـــــــن
هه‌زاران گه‌نجیان له‌خشته‌ بـــردووه         ‌ زیندان‌و بێ ماف ده‌به‌رده‌ركـــردووه‌
قه‌د ده‌ست نه‌خه‌یته‌ ژینی عـــاشقان            نه‌بی به‌باعیز له‌نێوان دوو یـــــار
رۆژێ‌ دێته‌ پێش بی په‌شیمـــــــــان            ببی خه‌جاڵه‌ت له‌رای هه‌ردوكمـــان
ئێمه‌ عاشقین هه‌ر به‌یه‌ك ده‌گه‌یــــن           ژینی رۆژمان هه‌ر رووناك ده‌كه‌یــن