|
ن/ شێركۆ بێكه‌س
جیا‌وازی من‌و زۆر شاعیر ئه‌وه‌یه:
ئه‌وان زۆریان سه‌خت‌و گران
به‌زمانێكی بوغرنجی نا‌و با‌وبۆران
بۆعه‌شقی خۆیان ئه‌نووسن
بۆیه عه‌شقیش له‌وانه‌وه چه‌ند نزیكبێ
تێناگا!
جیا‌وازی من‌و زۆر شاعیر هه‌ر ئه‌وه‌یه:
به‌زمانێ ساده وه‌كو ئا‌وی ڕه‌وان
بۆ عه‌شقه‌كه‌ی خۆم ئه‌نو‌وسم
بۆیه عه‌شقیش ئه‌گه‌ر له‌و په‌ڕی دنیاش بێ
له‌من ئه‌گا!
|