|
به‌ڕاشكاوی-به‌شی
حه‌وته‌م
ڤیان مه‌جید فه‌ره‌ج 21-8-2010
به‌شی حه‌وته‌م
ته‌نها هه‌ستی به‌رپرسیارێتی نه‌بووه كه‌خولیای بووم، به‌ڵكو یه‌كێكی تر
له‌وشتانه‌ی له‌منداڵیمه‌وه پێی نیگه‌رانم‌و هه‌میشه له‌و مه‌جلیسانه‌ی
ئه‌و جۆره ره‌فتارانه‌ی تیادا ده‌كرێت خۆم به‌دوور ده‌گرم،
له‌پاشمله‌باسكردنی خه‌ڵكیه. له‌منداڵیمه‌وه حه‌زم نه‌ده‌كرد له‌سه‌ر
بنه‌مایی كه‌سایه‌تی‌و عه‌شایه‌ریی‌و لادێیه‌تی‌و نه‌خوێنده‌واری‌و بێ
بڕوانامه‌یی خه‌ڵك بدرێته به‌ر تانه‌و ته‌شه‌ری كه‌سه باڵا ده‌ستتره‌كان.
هه‌ر ئه‌و ساڵانه‌ی ماڵمان له‌به‌رامبه‌ر سارداو بوو منیش 10ساڵان ده‌بووم،
ماڵه پورێكی دایكم خانووی ماڵه بێوه‌ژنێكیان كڕیبووه‌وه‌و له‌چه‌ند
ماڵێك خوار خۆمان نیشته‌جێبوون، له‌ئاهه‌نگی پاشتێلانه‌ی بووكه
بچووكه‌كه‌یدا كچه‌كانی تاكه خاڵه‌كه‌ی دایكم، كه‌یه‌كێك بوو
له‌زه‌ره‌نگه‌ره هه‌ره به‌ناوبانگ‌و ده‌ستڕۆیشتووه‌كانی سلێمانی‌و
كچه‌كانیشی هه‌موو خوێنده‌وارو دیار‌و خاوه‌ن بڕوانامه‌ن، به‌خراپه باسی
كه‌س‌و كاری بووكه‌كه‌یان ده‌كرد منیش بووكه‌كه، كه‌بووبووه هاوڕێم‌و
زۆری خۆشده‌ویستم، به‌نزیكتر له‌وان له‌خۆمم ده‌بینی بۆیه بۆم گێڕایه‌وه
چی به‌خۆی‌و كه‌س‌و كاره‌كه‌ی ده‌ڵێن، ئه‌وده‌م كاره‌ساتێك روویدا هه‌ر
چابوو شتی ناخۆشیشی لێنه‌كه‌وته‌وه، دیاره زۆری ویست تا ئه‌م كێشه‌یه
چاره‌سه‌ركراو منیش زۆر سه‌رزه‌نشتكرام له‌سه‌ر ئه‌و (فیتنه‌یی)یه، هه‌ر
بۆیه له‌ناخی خۆمدا بڕیام به‌خۆمدا بۆ له‌مه‌ودوا هه‌تا مردن باسی هیچ
كه‌سێك بۆ هیچ كه‌سێك نه‌گێڕمه‌وه‌و له‌شوێنی خۆشی‌دا گه‌ر باسی هه‌ركه‌سێك
به‌خراپه كرا، ئه‌ونده‌ی زانیاریم هه‌بێ به‌رپه‌رچی به‌دكار بده‌مه‌وه
ئه‌گه‌ر نا شوێنه‌كه به‌جێبهێڵم.
به‌هه‌رحاڵ بوونی ئێمه له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا كه‌پڕیه‌تی له‌چینایه‌تی
بینراو‌و نه‌بینراو، پرسه چینایه‌تییه‌كانی ده‌مانخاته به‌رده‌م (ئیحراج)
بوون‌و زه‌لیلبوونێكی به‌رده‌وام كه‌زۆرجار یان ئه‌وه‌تا لێی رابكه‌ین، یان
به‌ئاراسته‌یه‌ك ره‌فتار بكه‌ین كه‌پێچه‌وانه‌ی كه‌سایه‌تی خۆمان بێت،
به‌ڵام بۆ من كه‌بوومه دوژمنی (فیتنه‌و خیانه‌ت) له‌ئه‌زموونی خۆمه‌وه
ئیتر ده‌رسم وه‌رگرت‌و نه‌مهێشتووه دووچاری حاڵه‌تی هاوشێوه ببمه‌وه. خۆ
ئه‌گه‌ر له‌ئاستێكدا شتێكی واش رویدابووبێت ئه‌وا ئاماده‌ی
روبه‌ڕووبوونه‌وه‌م هه‌بووه‌و هه‌یه بۆ ده‌رخستنی راستیه‌كان.
ژیانی تایبه‌تی ئێمه ژیانێكی ساده‌و ساكار بوو، به‌وپێیه‌ی دایكم ژنی
ماڵه‌وه‌و باوكیشم دوكانی هه‌بوو له‌مه‌یدانی داره سپییه‌كه، بۆیه باری
ئابووریمان خراپ نه‌بوو ئه‌گه‌رچی زۆر به‌رز‌و نزمی ده‌كرد، ژیانی
كومه‌ڵایه‌تیشمان هاوشێوه هارمۆنی بوو، چونكه جیاوازی ته‌مه‌ن
له‌نێوانماندا زۆر نه‌بوو به‌تایبه‌ت بۆ ئێمه‌ی سێ خوشكه گه‌وره‌كه، من
چواره‌مین منداڵی خێزانه‌كه‌و سێیه‌مین خوشكم. دایكم به‌گوێره‌ی ته‌مه‌ن‌و
سه‌لیقه كاری ماڵه‌كه‌ی له‌نێوانماندا دابه‌شكردبوو، من جل هه‌ڵخستن‌و
سفره سڕین كارم بوو، ئه‌و دوو ئیشه‌ی هه‌تا ئێستاش ته‌مبه‌ڵم تیایاندا‌و
خۆمیان لێ ده‌دزمه‌وه.
راستیه‌كه‌ی حه‌زم له‌هیچ كارێكی چێشتخانه‌و ناوماڵ نه‌بووه، چونكه هه‌ست
به‌زیندانی كردنی خۆم ده‌كه‌م له‌چوار دیواری ماڵدا، ئه‌گه‌رچی هه‌موو
كارێك به‌چێشتلێنان‌و گیبه‌و كفته‌ی سابونكه‌رانیشه‌وه به‌زۆر فێركرام‌و
ئێستاش خۆشیم له‌وه دێت كه‌یه‌كێك پێم ده‌ڵێت خواردنه‌كه‌ت خۆش‌و
به‌له‌زه‌ت ده‌رچووه.
فێركردنی ئێمه له‌لایه‌ن دایكمه‌وه بۆ ئه‌و جۆره خواردنانه له‌وه‌وه
دێت كه‌كفته‌ی سابونكه‌ران‌و سه‌روپێ‌و گیپه‌و یاپراخی سلێمانی له‌و
خواردنه دانسقانه‌ن كه‌خه‌ڵكی ره‌سه‌نی شار پێی ناسراون، چل فرای‌و كفته
وه‌زیری‌و قوبڵی نایلۆن‌و مسته‌قاش كه‌متر له‌ناساندنی شاره حه‌یاته‌كه‌دا
ده‌ستیان نه‌بووه به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستی وه‌ستایه‌كی كارامه‌ی
وه‌كو دایكمه‌وه فێر بكرێی. بۆیه بۆئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ست ره‌نگینییه
وه‌چه به‌وه‌چه بمێنێته‌وه دایكیشم مۆنۆپۆڵخوازی شارێتی خۆی به‌سه‌ر
كچه‌كانیدا نیشان بدات‌و هه‌ندێكجار به‌قسه‌ی خۆش‌و هه‌ندێكجاری تریش
به‌تووڕه بوون ده‌یخستینه ژێر باری چێشتلێنان خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌شمان
بكردایه پێی ده‌وتین (ده‌ستتان شكێت)و جارێكی تر‌و بۆ ژه‌مێكی تر پێی
دووباره ده‌كردینه‌وه.
زۆربه‌ی كاته‌كان بۆ خۆ دوورخستنه‌وه‌م له‌ئیشی ماڵ به‌تایبه‌ت
له‌ره‌مه‌زاناندا ده‌چووم بۆ نانه‌واخه‌نه‌و كڕینی پێداویسته‌كانی ماڵ
له‌سه‌وزه‌و ته‌ڕه، به‌ڵام دواجار هه‌رده‌بوو سفره‌كه‌م بسڕیایه بۆیه
زۆر له‌توڕه‌ییدا ته‌وه‌للا ده‌بووم‌و سه‌رجه‌م دیواری كۆڵانه‌كه‌م به‌گه‌چ
ده‌نووسی‌و پڕم ده‌كردنه‌وه به‌لیستی ئه‌و شتانه‌ی جێ تموحم بوون
كه‌گه‌وره‌بووم بیانگه‌مێ.
دێته‌وه یادم جارێكیان باوكم زۆری لێدام له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌خه‌ڵوز سه‌ر
دیواری ماڵه دراوسێكانم نووسی بوو ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی كچه‌كه‌یان قسه‌ی
لێدابڕیبووم.
باوكم بۆئه‌وه‌ی دابینم بكات، به‌رخۆله‌یه‌كی سپی نێوچه‌وان قاوه‌یی بۆ
كڕیم، به‌رخه‌كه‌م زۆر خۆشده‌ویست‌و رۆژانه ده‌مبرده ده‌شته‌كه‌ی
به‌رامبه‌رمان‌و ده‌مله‌وه‌ڕاند. فێرم كردبوو ئێواران كه‌باوكم گه‌ڕایه‌وه
ماڵه‌وه له‌به‌رده‌میدا پاڵكه‌وێت تا بیشوات. باوكیشم هه‌موو ئێواره‌یه‌ك
سۆنده ئاوه‌كه‌ی ده‌خسته سه‌رو به‌تایت‌و كه‌ف ده‌مانشوشت، ته‌مه‌نی
گه‌یشتبووه ساڵێك كه‌ئێواره‌یه‌كیان باوكم به‌باشی زانی له‌جیاتی ئاو
چه‌قۆ بخاته سه‌رملی‌و زۆر به‌ده‌ماغ ساردییه‌وه سه‌ری بڕی. ئێستاش
بڕواناكه‌م كه‌ئه‌و (مه‌ڕه) كه‌له‌ساواییه‌وه من به‌خێوم كردبوو چۆن
به‌چه‌ند خوله‌كێك سه‌ربڕدراو به‌كه‌متر له‌كاتژمێرێك گۆشته‌كه‌ی
له‌توكوتكراو سروپێكه‌شی چاككرا، زۆری برد تا جارێًكی تر من بتوانم گۆشتی
ره‌ش بخۆمه‌وه، چونكه هه‌میشه ئه‌و ساته‌وه‌ختانه‌م ده‌هاته پێش چاو
كه‌به‌رخه‌كه‌م ده‌یباڕاند‌و چاوه‌ڕێ بوو بشۆرێت.
ئه‌و ده‌مه به‌زه‌ییم به‌به‌رخێكدا ده‌هاته‌وه، كه‌خودا بۆ سه‌ربڕین‌و
خواردنی له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه گیانداری كردووه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه سونه‌تی
ژیانه به‌ده‌سه‌ڵات بێ ده‌سه‌ڵات ده‌خوات، تا ئێره كارێكی ئاساییه‌و منیش
كه(ته‌نها سه‌وزه خۆر – Vegetarian)نیم، لام ئاساییه له‌پێناوی
به‌كاربردنێكی به‌رهه‌مهێنه‌رانه‌دا ئاژه‌ڵ‌و بوونه‌وه‌ره بێ
ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه به‌كاربێن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تائێستا
چه‌ند ده‌كه‌م هیچ لێی تێناگه‌م ئه‌وه‌یه (جند الاسلام)ه
فه‌منده‌مینتاڵه‌كان چۆن توانیان ( 33) هاوزمان‌و هاوئاین‌و هاونه‌ته‌وه‌ی
خۆیان، هاوئیتن‌و مرۆڤئاسای وه‌ك خۆیانیان به‌خه‌مساردی‌و
عه‌سابساردییه‌وه له‌خێڵی حه‌مه سه‌ربڕی‌و ئازایه‌تی‌و
مه‌ردایه‌تییه‌كه‌شیان خسته سه‌ر (سی دی)و بۆ چاوترسێنكردنی
نه‌یاره‌كانیان به‌بازاڕو كوچه‌و كۆڵان‌و ماڵه‌كاندا بڵاویان كرده‌وه!!
تێبینی/ ئه‌م بابه‌ته
له‌ژماره 391 ی رۆژی
21-8-2010
ی هه‌فته‌نامه‌ی (هه‌واڵ)يشدا دابه‌زیوه.
|
ئه‌م بابه‌ته چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟ |
|
|
باش |
|
|
خراپ |
|
|
|
Web Polls |
ده‌شتوانیت
له‌ڕێگه‌ی ئه‌م ئیمه‌یڵه‌وه راو سه‌رنجی خۆت به‌ئازادی به‌نوسه‌ری
بابه‌ته‌كه بگه‌یه‌نیت:
vian_majid@yahoo.com |