|
به‌ڕاشكاوی
ڤیان مه‌جید فه‌ره‌ج 24-7-2010
به‌شی سێیه‌م
ئه‌گه‌ر چی پتر له(70) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نه‌نكم هه‌ڵسوڕێنه‌ری خێزانێك
بووه كه‌خۆی وه‌ك تاكه مێینه‌و شه‌ش برای تێدا پێگه‌یشوون، كه‌چی ئێستاش
كۆمه‌ڵگا فیوداڵیه‌كه‌ی كورد گۆڕانێكی ئه‌و تۆی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه.
باوكم ده‌گێڕێته‌وه كه‌باپیرم پیاوێكی ده‌ستڕۆیشتوو بووه‌و ئه‌م
له‌ته‌مه‌نی (4) ساڵیدا بووه كه ئه‌و كۆچی دوای كردووه.
له‌پاش خۆی سه‌روه‌ت‌و موڵك‌و ماڵداریه‌كی زۆری جێهێشتووه. نه‌نكیشم
به‌سه‌لیقه‌ی خۆی زانیویه‌تی ئه‌و سه‌روه‌ته هه‌ڵسوڕێنێ.
له‌پاڵ كشتوكاڵ‌و ماڵداریدا چه‌ندینجار به‌سواری ماینه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ
براكانیدا كه به‌ئه‌سپ‌و وڵاغی ئه‌م بازرگانیان كردووه، نه‌نكیشم
بازرگانی هێنانی شه‌كر‌و ڕۆنی كردووه‌و به‌رهه‌می دانه‌وێڵه‌و خه‌ڵووزی
بردۆته كه‌ركوك له‌به‌رامبه‌ریشدا رۆن‌و شه‌كر‌و چا‌و كوتاڵی
هێناوه‌ته‌وه بۆ گونده‌كه‌یان. ژنێكی نێر‌و ده‌سترۆِیشتوو بووه.
دیوه‌خانی خۆی له‌گونده‌كه‌دا بۆ ڕێبوارو غه‌ریبه‌كان هه‌بووه‌و ته‌نانه‌ت
له‌دوایدا منداڵه‌كانی به‌ناوی ئه‌و نازناو كراون.
مه‌جیی پوره ئامه كه‌ده‌كاته باوكم ئه‌گه‌ر چی زۆر شانازی به‌دایكیه‌وه
ده‌كات، به‌ڵام هه‌ندێكجار پێی خۆشتره به‌مه‌جید كرژه‌یی ناوی بهێنن،
چونكه له‌هه‌ندێ شوێن ئه‌م گوزاره‌یه بێ ده‌سه‌ڵاتی ده‌به‌خشێت
هه‌رچه‌نده هه‌میشه رووخسار‌و هه‌ڵسوكه‌وت‌و ره‌فتاره‌كانی من به‌هی
نه‌نكم ده‌چوێنێ‌و ته‌نانه‌ت پێی وایه كه‌كۆپیه‌كی ئه‌وم. چ له‌باڵا‌و چ
له‌ئاكاردا، به‌ڵام من پێم وانیه، چونكه ئه‌و به‌نه‌خوێنده‌واریه‌وه،
به‌بێوه‌ژنیه‌وه، به‌چاو نه‌كراوه‌ییه‌وه، زۆر شتی كردووه كه‌ئێستا دوای
(70) ساڵ له‌و مێژووه من ناتوانم بیانكه‌م.
به‌نموونه من هه‌رگیز له‌خۆم رانابینم به‌ئۆتۆمبێله‌كه‌م لێره‌وه
به‌ته‌نها هه‌تا كه‌ركوك بڕۆم، به‌ڵام نه‌نكم له‌لادێیه‌كی وه‌كو كرژه‌وه
تا كه‌ركوك به‌سواری ماینێك رۆیشتوه‌و سه‌ودای بازرگانیشی كردووه‌و
گه‌ڕاوه‌ته‌وه. یاخود كێ له‌م چه‌رخه‌دا مێردی خۆی ده‌داته به‌ر كوته‌ك؟
به‌ڕاستی خه‌ڵكانی وه‌ك نه‌نكم زۆر كه‌م بوون‌و كه‌من، چونكه باوكم
ده‌گێڕێته‌وه له‌پاش كۆچی دوای باوكی، خاڵه‌كانی داوایان له‌نه‌نكم
كردووه شوو بكاته‌وه، چونكه هه‌م گه‌نج بووه هه‌م ده‌وڵه‌ندبووه،
بۆیه ناچار بۆ دڵڕازیكردنی براكانی، شوانی مه‌ڕو ماڵاته‌كانی كه‌كوردێكی
رۆژهه‌ڵات ده‌بێـت ده‌كاته مێردی خۆی. ته‌مه‌نی ئه‌م هاوسه‌رگیرییه زۆر
كه‌م ده‌بێت، چونكه نه‌نكم له‌یه‌كێك له‌كاروانه بازرگانیه‌كانی
كه‌ده‌گه‌ڕێته‌وه ده‌بێنێ وا مێرده‌كه‌ی له‌ماڵه‌وه له‌ژێر سێبه‌ری
به‌رهه‌یوانه‌كه‌دا ڕاكشاوه‌و شوتی ده‌خوات، نه‌نكم لێی ده‌پرسێ ئه‌ی مه‌ڕو
ماڵاته‌كه كێ ده‌یانله‌وه‌ڕێنێ؟ ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ناوی باوكم‌و
به‌ڕه‌حمه‌ت بێ پوره تاقانه‌كه‌م، كه‌ته‌نها چه‌ند ساڵێك له‌باوكم
گه‌وره‌تر بوو، ده‌هێنێ. نه‌نكم زۆر به‌مه توڕه ده‌بێ‌و ده‌ڕواته لای
منداڵه‌كانی ده‌بینێ باوكم ده‌ستێكی شكاوه، توومه‌ز باوه‌پیاره‌كه‌ی
لێیداوه بۆئه‌وه‌ی به‌قسه‌ی بكات‌و له‌ئه‌نجامدا نه‌نكم كوته‌كێك
هه‌ڵده‌گرێ‌و دێته‌وه بۆ ماڵه‌وه. تێر‌و پڕ له‌مێره‌ده‌كه‌ی ده‌دات‌و
سه‌رو مێشكی پڕ ده‌كات له‌خوێن‌و ده‌ریده‌كاته ده‌ره‌وه. لێره‌وه چیرۆكی
باوه‌پیاره بۆ هه‌تاهه‌تایه له‌و ماڵه‌دا كۆتایی دێت.
باسكردنی كوته‌ككاری لێره‌دا مه‌به‌س لێی هاندان‌و بڕوابوون نییه
به‌پیاده‌كردنی، به‌ڵكو به‌راوردێكه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌رده‌ژنه
(70) ساڵ پێش ئێستا كردوویه‌تی‌و ئه‌وه‌ی ئێستا ژنگه‌لێك له‌كوردستان
له‌كاتی ته‌نگانه‌و نه‌هامه‌تیدا په‌نای بۆ ده‌به‌ن كه‌ئه‌ویش خۆ
سوتاندن‌و خۆ خنكاندنه. بڕوام وایه ئه‌و ژنه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌و لێدان
له‌مێرده‌ی ده‌بینێ ده‌بێت به‌ده‌رهێنانی فاكته‌ری خۆشه‌ویستی نێوانیان،
جه‌ربه‌زانه بوه‌ستێته‌وه به‌رامبه‌ر هه‌ر ناعه‌داله‌تێك كه‌به‌رامبه‌ری
ده‌كرێت. په‌نا نه‌باته به‌ر كوته‌ك، به‌ڵام له‌خراپترین باردا خۆی
نه‌كوژێت هیچ نه‌بێ ئه‌و ئیراده‌یه دروستبكات كه ده‌توانێ روبه‌ڕووی
ده‌ورووبه‌ره‌كه‌ی ببێتـه‌وه. نه‌هێڵێ به‌كه‌م سه‌یری بكه‌ن‌و بڕوای
به‌خۆی بێ.
تێبینی/ ئه‌م بابه‌ته
له‌ژماره 387 ی رۆژی 24-7-2010 ی هه‌فته‌نامه‌ی (هه‌واڵ)يشدا
دابه‌زیوه.
|
ئه‌م بابه‌ته چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟ |
|
|
باش |
|
|
خراپ |
|
|
|
Web Polls |
ده‌شتوانیت له‌ڕێگه‌ی ئه‌م
ئیمه‌یڵه‌وه راو سه‌رنجی خۆت به‌ئازادی به‌نوسه‌ری بابه‌ته‌كه
بگه‌یه‌نیت:
vian_majid@yahoo.com |