|
به‌ڕاشكاوی-به‌شی
هه‌شته‌م
به‌قه‌ڵه‌می: ڤیان مه‌جید فه‌ره‌ج
-0-8-2010
له‌به‌شی پێشوودا باسم له‌و به‌رخۆله‌یه كرد كه‌به‌ر له‌سه‌ربرِینی فێرمان
كردبوو هه‌موو ئێواره‌یه‌ك له‌به‌رده‌مماندا رابكشێت و بیشۆین.
به‌لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م كرداره و گونجاندنی به‌سه‌ر ژیانی ئێمه‌ی مرۆڤدا،
ده‌بینین ژیانی ئێمه‌ش له‌ژیانی ئه‌و به‌رخه ساوایه زۆر جیاواز نییه،
چونكه ئێمه‌ش به‌ساده‌یی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا فێرمان ده‌كات فێری ده‌بین و
له‌دوایشدا هه‌ر كۆمه‌ڵگا بۆ خۆی له‌ساته وه‌ختی فه‌نابووندا له‌ناومان
ده‌بات.
ئه‌و ده‌مانه عه‌قڵی ئێمه زۆر ساده‌بوون، له‌هه‌موو شتێك
تێنه‌ده‌گه‌یشتین و نه‌شمان ده‌توانی شیكردنه‌وه بۆ پێشبینیه‌كانی
ئاینده‌ی ژیانمان بكه‌ین، به‌ڵام گه‌ر ئێمه منداڵ بووبین ئه‌وا
به‌دڵنیاییه‌و ئه‌م شته له‌سه‌رمان و ماڵ نییه، له‌كاتێكدا كه‌س و كارمان
به‌رپرسن له‌وه‌ی ئه‌مرِۆ ئێمه پێوه‌ی ده‌تلێینه‌وه. بۆچی دووچاری
ئازارگه‌لێكی وایان كردووین كه‌تا ئێستاش له‌رِووی سایكۆلۆجی و
فیسۆلۆجیه‌وه مایه‌ی سه‌رئێشه‌و هه‌ستكردن به‌ناته‌واوییه بۆ ئێمه.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م كاره‌ساته بۆ گشتمان راسته ئه‌گه‌ر ئه‌كته‌رێكی ئه‌و
سیناریۆیان بین كه‌پیرێژنه گوێزان به‌ده‌سته‌كان به‌نه‌فامی و كه‌م ئه‌قڵی
خۆیانه‌وه به‌بیانوی دین و سونه‌ته‌وه، به‌فه‌توای مه‌لا جاهیل و
نه‌شاره‌زاكان له‌دین و ئه‌هلی ئیمان، به‌ده‌ستووری كۆمه‌ڵگایه‌كی نێرسالار
كه‌مێینه چاوبه‌ره‌وژێر ده‌كات، ده‌بوونه ده‌رهێنه‌ری و مایه‌ی
له‌ناوبردنی هه‌ر نه‌خێرێكن كه‌له‌باڵقبوونه‌وه توانای وتنیمان هه‌بووبێت.
ئه‌و ساڵانه كه‌هێشتا له‌سه‌ره‌تایی ده‌مخوێند، له‌یه‌ك شه‌ممه‌یه‌كی
مانگی حوزه‌یراندا و له‌حه‌مامی ماڵی یه‌كێك له‌بێوه‌ژنه‌كاندا بوو
كه‌پیره‌ژنێكی دان ئاڵتونی ده‌مقرچۆك له‌سه‌ر ته‌خته‌یه‌كی حه‌مام
كچۆڵه‌كانی گه‌ره‌كه‌كه‌مانی (ئه‌تك)كرد به‌به‌رچاوی دایكه‌كانیانه‌وه و
ئه‌وانیش نه‌فام نه‌فام ئه‌وه‌نده مه‌عریفه‌یان نه‌بووه بپرسن بڵێن بۆ؟
له‌م وڵاته‌دا ئه‌گه‌ر كوشتنی مرۆڤه‌كان فه‌توای مه‌لایه‌كی بوێت ده‌بێت
برِینی عه‌وره‌تی كچۆڵه‌یه‌ك بۆ غه‌دربێت! له‌رِاستیدا ئه‌مه‌یه گره‌نتی
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزانه‌ك وان، ئه‌مه‌یه ویستی لێكدابرِان، ئه‌و ده‌مه‌ی
مێینه هه‌ستده‌كات لاقه (اغتێاب) ده‌كرێت له‌لایه‌ن مێرده‌كه‌یه‌وه ئیدی
توانایه‌كی نامێنێ بۆ به‌رده‌وامبوون، ئه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتی ئه‌م
دابرِانه‌ش هه‌ڵده‌گرێ به‌شێكی زۆری له‌ئه‌ستۆی ئه‌و سوننه‌تانه‌دایه
كه‌له‌ژێر په‌رده‌ی ئیسلامدا حه‌زی ژن زینده به‌چاڵ ده‌كات.
هه‌ریه‌كێك له‌ئێمه دوای ئه‌م روداوه به‌تۆپێك (له‌فاف) و په‌رِۆوه وه‌ك
ژنێكی زه‌یستان چه‌ندین رۆژ له‌جێگادابوین تا برینه‌كانمان سارِێژبێت،
هێشتا ته‌مه‌نمان ده‌ساڵ نه‌ده‌بوو زه‌یستانكراین و ئێستاش سیاسیه‌كان
پێیان عه‌یبه له‌گفتوگۆ سۆسیالدیموكراتیه‌كانیاندا هێمای بۆ بكه‌ن!
رۆژانه كچان و كیژۆڵه‌كانی ئه‌م وڵاته كه‌مئه‌ندام ده‌كرێن و كه‌چی
نه‌په‌رله‌مان و نه‌حكومه‌ت و نه‌سیاسیه‌كان ئه‌م حاڵه‌ته به‌دیارده‌یه‌كی
گه‌رم وگورِی سه‌رگۆرِه‌پانی كۆمه‌ڵایه‌تی- ته‌ندروستی كۆمه‌ڵگا نابینن
هه‌تا ئێستاش هه‌ندێك له‌ژنه سیاسییه‌كان و پارله‌مانتاره‌كان ده‌ست
به‌ده‌میانه‌وه ده‌گرن كه‌باسی (خه‌ته‌نه) ده‌كه‌ن و به‌هێواشی و
چرپه‌چرپ له‌ژێر لێوه‌وه لێیده‌دوێن و هه‌شیانه به‌كێشه‌یه‌كی
نابینێته‌وه و بگره به‌عه‌یبیشی ده‌زانن ئه‌و جۆره قسانه له‌مه‌جلیسه
سیاسیه‌كاندا باسیان لێوه‌بكرێت.
له‌رِاستیدا كاتێك ده‌توانین ئه‌م گرفته چاره‌سه‌ربكه‌ین كه‌ژنان و
دایكه‌كان كچۆڵه‌كانیان به‌منداڵی خۆیانه‌وه ره‌فتاریان له‌گه‌ڵ بكه‌ن و
هه‌رله‌مناڵیه‌وه نه‌یانكه‌نه ژنێكی سه‌ره، رێ بده‌ن له‌ته‌مه‌نی
باڵقبوندا خوێن له‌دامێنیان ببینن نه‌ك پێش وه‌خته خه‌ونێكی واقعی ژیانیان
پێ ببینن. هه‌ركات كچه‌كانی ئه‌م وه‌چه‌یه مه‌عریفه‌یان له‌سه‌ر ئه‌م
ئابرِووبردنه‌ی كچۆڵه‌یی خۆیان وه‌رگرت دڵنیام كچۆڵه‌كانی وه‌چه‌ی دادێ
به‌ته‌ندروستی ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و هیچكامیان هه‌ست ناكه‌ن
كه‌مئه‌ندامن!!
له‌دواجاریشدا ریز و ته‌قدیرم بۆ هه‌موو كه‌مئه‌ندامه فیعلیه‌كانی
كوردستان كه‌له‌ماڵه‌كه‌ی خۆشمدا بوونی هه‌یه.
تێبینی/ ئه‌م بابه‌ته
له‌ژماره 392 ی رۆژی
28-8-2010
ی هه‌فته‌نامه‌ی (هه‌واڵ)يشدا دابه‌زیوه.
|
ئه‌م بابه‌ته چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟ |
|
|
باش |
|
|
خراپ |
|
|
|
Web Polls |
ده‌شتوانیت
له‌ڕێگه‌ی ئه‌م ئیمه‌یڵه‌وه راو سه‌رنجی خۆت به‌ئازادی به‌نوسه‌ری
بابه‌ته‌كه بگه‌یه‌نیت:
vian_majid@yahoo.com |