|
ئه‌گه‌ر ئێستا واز له جگه‌ره كێشان بێنیت چی ڕووده‌دات ؟

10/3/2010
له‌و باوه‌ڕه‌دام یه‌كێك له‌و هۆكاره سه‌ره‌كییانه‌ی
وازهێنان له‌جگه‌ره‌كێشان سه‌ختتر ده‌كه‌ن ئه‌وه‌یه هه‌موو سووده‌كانی وازهێنان
له جگه‌ره كێشان و هه‌موو ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی له‌ئه‌نجامی جگه‌ره كێشانه‌وه
په‌یداده‌بن له ئێمه‌وه دوور ده‌بینرێت.
ئه‌م زانیارییانه‌ی خواره‌وه كاریگه‌رییه راسته‌وخۆكانی وازهێنان له جگه‌ره
كێشان ده‌رده‌خه‌ن و ئه‌وه‌ش نیشانده‌ده‌ن چۆن هه‌رئێستا كاریگه‌ری بۆ جه‌سته‌ی تۆ
ده‌بێت.
- له‌دوای بیست خوله‌كدا په‌ستانی خوێنت ده‌گه‌ڕێته‌وه باری ئاسایی خۆی .
- له‌دوای هه‌شت كاتژمێردا ڕێژه‌ی گازی یه‌كه ئۆكسیدی كاربۆن له ته‌وژمی خوێندا
ده‌بێته نیو هێنده، ڕێژه‌ی ئۆكسجینیش ده‌گه‌ڕێته‌وه دۆخی جارانی .
- له‌دوای چل و هه‌شت كاتژمێردا چانسی جه‌ڵده‌ی دڵت كه‌م ده‌كات، هه‌موو
نیكۆتینه‌كان ماڵئاوایی له جه‌سته‌ی تۆ ده‌كه‌ن، هه‌ستی تام و بۆنكردنت ئاسایی
ده‌بێته‌وه .
- له‌دوای حه‌فتاو دوو كاتژمێر بۆری هه‌ناسه‌ت هێور ده‌بێته‌وه و ئاستی وزه‌ت
زیادده‌بێت.
- له‌دوای دوو هه‌فته‌دا سووڕی خوێنت زیادده‌كات و له‌دوای ده هه‌فته‌ی داهاتووش
هه‌ر ڕوو له زیادبوون ده‌بێت .
- له‌دوای سی بۆ نۆ مانگ كۆكه‌و خیزه‌ی سنگ و گرفتی هه‌ناسه‌دانت نامێنن چونكه
توانای سییه‌كانت به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ده زیادی كردووه .
- له‌دوای ساڵێك مه‌ترسی جه‌ڵده‌ی دڵت بۆ نیو هێنده كه‌م ده‌بێته‌وه .
- له‌دوای پێنج ساڵ مه‌ترسی جه‌ڵته‌ی ده‌ماغ هێنده‌ی كه‌سێكی جگه‌ره نه‌كێش ده‌بێت
.
- له‌دوای ده ساڵ مه‌ترسی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كانت هێنده‌ی كه‌سێكی جگه‌ره‌نه‌كێش
ده‌بێت.
- له‌دوای پانزه ساڵ مه‌ترسی جه‌ڵده‌ی دڵت هێنده‌ی كه‌سێكی جگه‌ره‌نه‌كێش ده‌بێت.
ئێستا زانیاری پێویستت به‌ده‌ستهێنا تا بڕیاری وازهێنان بده‌یت و چیتر جگه‌ره
نه‌كێشیت.
بۆیه هه‌رئێستا بڕیاری كۆتاییهێنان به جگه‌ره كێشان بهێنه !
|