|
یه‌كێك له‌دیارترین ژنه ئه‌كته‌رو
گۆرانیبێژه‌كانی جیهان كۆچی دواییكرد

و/ والی شێخ عه‌لی 10-5-2010
دوێنێ 9-5 لینا هۆرن كه یه‌كێك بوو له‌دیارترین ژنه ئه‌كته‌رو گۆرانبێژانی موزیكی
جاز له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری نیویۆركی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا
له‌ته‌مه‌نی 92 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.
هۆرن كه ژنێكی ئه‌مریكی ره‌شپێست بوو، به جوانی و ده‌نگه سه‌رنجڕاكێشه‌كه‌ی و
دژایه‌تیكردنی ره‌گه‌زپه‌رستی ناسرابوو و توانیشی ببێته یه‌كه‌م
سيمبولى
ره‌شپێسته‌كان له هۆڵیوددا.
له‌ساڵی 1943 دا ئه‌م خانمه له‌فیلمی Stormy Weather به‌شداریكرد كه
ده‌نگدانه‌وه‌و سه‌ركه‌وتنێكی باشی تێیدا به‌ده‌ستهێنا.
به‌درێژایی زیاتر له 60 ساڵ هۆرن له‌كاری هونه‌ریی به‌رده‌وام بوو و دواتر بووه
چالاكوانێكی مافه مه‌ده‌نییه‌كان له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا.
ئه‌م خانمه له‌وه‌ڵامی نهێنی سه‌ركه‌وتنیدا جارێكیان وتی: من له‌وه‌دا بێوێنه
بووم كه له‌و ره‌شپێستانه بووم پێویسته سپیپێسته‌كان قبوڵیان بكردایه، من خه‌ونی
رۆژی ئه‌وان بووم.
ئه‌م ژنه له‌دایكبووی ساڵی 1917 یه‌و له‌ده‌یان فیلم و كاری ته‌له‌فزیۆنیدا
به‌شداریكردووه‌و چه‌ندین ئه‌لبومی گۆرانی هه‌یه‌و به‌درێژایی ژیانی چه‌ندین
خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه.
له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه هۆرن چه‌ند جارێك شووی كردووه‌و خاوه‌نی چه‌ند
منداڵێكه.
سه‌رچاوه/ BBC
|