|
كوشتنی رۆژنامه‌نووسێك، خنكاندنی
دیمۆكراسییه

تایبه‌ت/ سه‌نته‌ری جێنده‌ر 11-5-2010
به ناوی دیمۆكراسی راسته‌قینه و به ناوی ئازادی راده‌ربڕین.
له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مدا كوشتنی بیر وڕایه‌ك، كوشتنی مرۆڤایه‌تییه.
له‌ناوبردنی رۆژنامه‌نووسێك، له‌ناوبردنی ئازادی راده‌ربڕینه. له سه‌ده‌ی زانست و
بانگه‌وازی بۆ مافی مرۆڤ، بێسه‌ر وشوێنكردن و تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووسێك،
پێشێلكردنی رای میلله‌تێكه، پێشلكردنی هوشیاربوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كه. له
سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مدا رفاندنی رۆژنامه‌نووسان، سه‌ركوتكردنی هوشیاری جیلی
نوێیه و ترس خستنه دڵی هه‌موو خێزانێكه. خورپه‌ی دڵی دایكێك و راچڵه‌كانی ناخی
دایكێكه كاتێك رۆڵه‌كه‌ی ده‌كوژرێت. كورد كه‌چه‌ندین ساڵه له‌پێناو ئازادی‌دا
تێده‌كۆشێت، ئێستا له وڵاته‌كه‌یدا، له ژێر ئه‌و ئاڵایه كه‌هه‌زاران شه‌هیدی
ئازا گیانیان له‌پێناو وه‌ته‌ندا به‌ختكردووه، ئازادی و دیموكراسی ده‌مكوت
ده‌كرێت. ئێمه وه‌ك سه‌نته‌ری نیشتمانی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی جێنده‌ر كوشتنی
رۆژنامه‌نووس "سه‌رده‌شت عوسمان" ئیدانه ده‌كه‌ین و ئه‌و كه‌سانه شه‌رمه‌زارن
له‌به‌رامبه‌ر مێژووی مرۆڤایه‌تیدا كه له‌ژێر ناوی نه‌ته‌وه‌یه‌كدا، له‌ژێر ناوی
دیموكراسیدا رۆژنامه‌نووسان ده‌كوژن و سه‌ركوتیان ده‌كه‌ن. داوا له‌لایه‌نه
په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت و هه‌موو رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی جیهان
ده‌كه‌ین كه‌هه‌ڵویستی جدی خۆیان له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م كاره بێ شه‌رمانه‌دا ده‌رببڕن و
ئه‌و كه‌سانه ده‌ستیان هه‌بووه له‌م كاره‌دا راكێشی به‌رده‌م یاسا بكرێن بۆ
ئه‌وه‌ی جارێكی تر ئه‌م رووداوه دژه مرۆڤانه‌یه له‌كوردستاندا روونه‌داته‌وه. |