|
پزیشکێکی کورد نه‌خۆشیه‌کی نوێی په‌نکریاس ده‌دۆزێته‌وه

13-6-2010
رۆژی 11-6 له یه‌كێك له باشترین زانكۆكانی جیهان له بواری پزیشكی له
زانکۆی کارۆلینسکا له ستۆکهۆڵمی وڵاتی سوید، د.کارۆخ خالید سه‌عید
بڕوانامه‌ی دکتۆرای له بواری پزیشکیدا پێبه‌خشراو تێزی دکتۆراکه
به‌ناویشانی(Gallbladder and pancreatic disease in patients with primary
sclerosing cholangitis) بوو.
ئه‌و نامه‌یه به سه‌رپه‌رشی پرۆفیسۆری سویدی ئه‌نیکا باریکڤیست و
پرۆفیسۆری نه‌رویژی لارش ئۆباکن به‌ڕێوه‌چوو، بۆ یه‌که‌مینجاره تێزێكی
له‌و شێوه‌يه بكرێت كه باس و وتوێژینه‌وه له سه‌ر نه‌خۆشییه‌کی
نه‌ناسراوی ئه‌ندامی په‌نکریاس بكات، هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه‌ی جۆره پشکنینێک
بۆ پێشبینی کردنی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی که‌ناڵه‌کانی زراو (Bile ducts)،
به‌شه‌کانی ئه‌م تێزه له چه‌ندین گۆڤاری زانیستی جیهانی به زمانی
ئینگلیزی بڵاوكراونه‌ته‌وه.
له‌كاتی هه‌ڵسه‌نگاندن و دانپێدانانی تێزه‌كه پرۆفیسۆر باریكڤیست وتی:
شانازیه بۆ من كه كار له‌گه‌ل كه‌سێكی هێمن و له‌سه‌رخۆی وه‌ك كارۆخ
ده‌كه‌م كه ئیلهام ده‌دات به هاورێكانی و دڵسۆزانه كار له‌گه‌ڵ
زانسته‌كه‌ی ده‌كات و سود به زانستی پزیشكی و مرۆڤایه‌تی ده‌گه‌ێنێت.
د.كارۆخ كوڕی سه‌ركرده‌ی تێكۆشه‌ری گه‌له‌كه‌مان شه‌هید د.خالید سه‌عیده
كه له كاره‌ساتی هه‌كاری بێسه‌روشوێنكرا.
كارۆخ سه‌ره‌رای رۆژه سه‌خته‌كانی ژیان و بێنازی باوكی توانی پله‌كا‌نی
خوێندن به سه‌ركه‌وتوويی ببڕێت و له بواری پزیشكی خوێندن ته‌واو بكات و
ببێته یه‌كێك له باشترین پزیشكه‌كانی كورد له وڵاتی سوید‌و مامۆستای
زانكۆ، كارۆخ هاوكات رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌یه له ناساندنی كێشه‌ی
گه‌له‌كه‌مان به ده‌ره‌وه‌و ماندونه‌ناسانه له بواری سیاسی و
رێكخراوه‌یى كارده‌كات بۆ به‌دێموكراتی و به سیستمكردنی دا‌مه‌زراوه‌كانی
كوردستان و خاوه‌نی بیری مۆدێرنه، یه‌كێكیشه له‌و پزیشكانه‌ی كه
یارمه‌تی چه‌ندین هاووڵاتی كوردیداوه كه بێن بۆ سوید وچاره‌سه‌ی
نه‌خۆشیيه‌كانیان بكات.
سه‌رچاوه/ PUKmedia |