|
سه‌نته‌ری نیشتمانی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی جێنده‌ر National Center For Gender Research |
|
|
سه‌نته‌ری نیشتمانی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی جێنده‌ر راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی خه‌ڵكی كوردستان پیرۆزده‌كات
به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 19 ساڵ به‌سه‌ر راپه‌رینه سه‌رتاسه‌رییه‌كه‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستاندا، به‌ناوی سه‌نته‌ری نیشتمانی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی جێنده‌ره‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی ته‌واوی چین و توێژه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی و كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان و پێشمه‌رگه‌گیان له‌سه‌ر ده‌سته‌كان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین. ئه‌مڕۆ مایه‌ی سه‌رفرازی خه‌ڵكی كوردستانه كه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌رێمێكی فیدراڵیی له‌عیراق مافه یاساییه‌كانی به‌پێی ده‌ستوریی هه‌میشه‌یی عیراق په‌یڕه‌وده‌كات و گه‌لی كوردستان به‌هه‌موو چین و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه‌كانیه‌وه وه‌ك نمونه‌یه‌كی به‌رزی پێكه‌وه ژیان و په‌یڕه‌وكردنی دیموكراسی له عیراق و ناوچه‌كه سه‌یرده‌كرێت. سڵاو له‌یادی 5 ی ئازار یه‌كه‌مین بڵێسه‌ی راپه‌رین سڵاو له‌جه‌ماوه‌ری شاری رانیه ده‌روازه‌ی راپه‌رین و گشت شاره‌كانی كوردستان به‌شاری كه‌ركوكیشه‌وه كه تاجی سه‌ركه‌وتنه‌كانی راپه‌ڕینی له‌سه‌ر نا
|