|
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ: ته‌نها 5
خوله‌ك وه‌رزش له‌سه‌وزاییدا متمانه‌به‌خۆكردن زیادده‌كات

و/ والی شێخ عه‌لی 3-5-2010
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو بڵاوكرایه‌وه، ته‌نها 5
خوله‌ك وه‌رزشكردن رۆژانه له‌شوێنكی سه‌وزاییدا ته‌ندروستی عه‌قڵیی و
متمانه‌به‌خۆكردنی مرۆڤ زیادده‌كات، هه‌ربۆیه پێویسته سیاسه‌تمه‌دران خه‌ڵكی
زیاتر هان بده‌ن كه‌كاته‌كانیان له‌پارك و باخچه‌كاندا به‌سه‌ربه‌رن.
چه‌ند لێكۆڵه‌ره‌وه‌یه‌ك له‌زانكۆی ئیسێكس له‌به‌ریتانیا بۆیان ده‌ركه‌وت كه
ته‌نها پێنج خوله‌ك چالاكی وه‌ك رۆیشتن به‌پێ، باخه‌وانی، سواربوونی پاسكیل
له‌شوێنێكی سه‌وزدا مه‌زاجی مرۆڤ باشترده‌كات و متمانه به‌خۆكردنی زیادده‌كات.
جۆ بارتۆن كه‌یه‌كێكه له‌و دوو لێكۆڵه‌ره‌وه‌یه‌ی سه‌رۆكایه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان
كردووه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی یان تاك ئه‌نجامی ئه‌و لێكۆلًَینه‌وه‌یه جێبه‌جێبكه‌ن ئه‌وا
تێچوویه‌كی زۆر له‌بواری ته‌ندروستیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
پێشتر چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه ئه‌وه‌یان خستبووه‌ڕوو كه وه‌رزش له‌شوێنی سه‌وزاییدا
مه‌ترسییه‌كانی نه‌خۆشییه عه‌قڵییه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه به‌ڵام جولێس پرێتی و جۆ
بارتۆن كه سه‌ركردایه‌تی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یان كردووه ده‌ڵێن تائێستا كه‌س
نه‌یزانیبوو چه‌ند كات پێویسته بۆ ئه‌و وه‌زرشه.
شایانی باسه بارتۆن و پرێتی له‌لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یاندا 1252 كه‌سیان له‌ته‌مه‌ن و
ره‌گه‌زو حاڵه‌تی عه‌قڵی جیا به‌كارهێنابوو.
سه‌رچاوه/ CNN
|