|
ژنێك 10 جار ده‌ستدرێژی
سێكسیی ده‌كاته‌سه‌ر مێرده‌كه‌ی

و/ والی شێخ عه‌لی 16-5-2010
له‌ناوچه‌ی (الاحساء) ی سعودیه پیاوێكی ته‌مه‌ن 35 ساڵان هاوسه‌ره
ته‌مه‌ن 34 ساڵانه‌كه‌ی به‌وه تۆمه‌تباركرد كه زیاتر له 10 جار
ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته‌سه‌ر.
ئه‌و پیاوه كه‌ناوی دعیج- ه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه زیاتر له‌جارێك
له‌سه‌ر ده‌ستی ژنه‌كه‌ی روبه‌ڕووی لێدانی قورس بووه‌ته‌وه‌و دوای
لێدانه‌كانیش چه‌ندین جار ده‌ستدرێژی سێكسی كردووته‌سه‌رو چه‌ند جارێكیش
له‌گه‌رماودا گرتوویه‌تی و لێیداوه.
به‌هۆی لێدانی ژنه‌كه‌یه‌وه ئۆتۆمبێلی فریاگوزاریی پیاوه‌كه‌ی بۆ
نه‌خۆشخانه گواسته‌وه‌و ئێستا له‌حاڵه‌تێكی ده‌رونیی و جه‌سته‌یی ناخۆشدا
ده‌ژی.
پیاوه‌كه له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت: پاش ئه‌وه‌ی به‌قه‌مه (چه‌قۆی
گه‌وره) و چه‌قۆی چێشتخانه هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردووه، چه‌ندین جار له‌لایه‌ن
ژنه‌كه‌یه‌وه روبه‌ڕووی كاری سێكسیی به‌زۆر بووه‌ته‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وته‌بێژێك به‌ناوی داواكاری گشتی له‌دادگای (الاحساء)
رایگه‌یاند: پیاوه‌كه داوای یاسایی له‌دژی ژنه‌كه‌ی به‌تۆمه‌تی
ده‌ستدرێژیی سێكسی و توندوتیژی جه‌سته‌یی تۆماركردووه‌و دادوه‌ریش پاش
ئه‌وه‌ی به‌پشتبه‌ستن به پزیشك بۆی ده‌ركه‌وتووه كه نیشانه‌كانی
سه‌رجه‌سته‌ی راستن، داواكه‌ی قبوڵكردووه.
پیاوه‌كه ده‌ڵێت: برینه ده‌رونییه‌كانی پاش ده‌ستدرێژییه سێكسسییه‌كانی
هاوسه‌ره‌كه‌م له‌برینه جه‌سته‌ییه‌كان قوڵترن و پێوستم به‌چاره‌سه‌ری
ده‌رونیی و قه‌ره‌بووكردنه‌وه هه‌یه.
ئه‌و پیاوه باسی له‌وه‌ش كردووه كه به‌م دواییانه له‌ترسی ژنه‌كه‌ی
ناچاربووه له‌یه‌كێك له‌ژوره‌كانی ماڵه‌وایاندا مان بگرێت نه‌یه‌ته
ده‌ره‌وه.
سه‌رچاوه/ بوراسانیوز
|