|
بكوژانی یاریده‌ده‌ره
پزیشكییه‌كه‌ی ناحیه‌ی حاجیاوا ده‌ستگیركران
16-8-2010
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی 14-8 له ناحیه‌ی حاجیاوای سه‌ر به قه‌زای رانیه
له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه یاریده‌ده‌رێكی پزیشكیی به‌شێوه‌یه‌كی
زۆر دڕاندانه كوژراو و سه‌ری له جه‌سته‌ی جیاكراوه، له‌ماوه‌ی كه‌متر
له 24 سه‌عاتدا هێزه ئه‌منییه‌كان توانییان ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه
ده‌ستگیر بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له قه‌زای حاجیاوا به PUKmedia ی راگه‌یاند:
هێزه ئه‌منییه‌كان چوار كه‌سیان به تۆمه‌تی كوشتنی یاریده‌ده‌ره
پزیشكییه‌كه ده‌ستگیركردووه (پیاوێك و سێ ژن)، لێكۆڵینه‌وه‌ش
له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
وتیشی: بڕیاره سه‌عات 11:30 خوله‌كی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 16-8 عه‌لی
حه‌مه‌د به‌گ قائیمقامی رانیه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ورده‌كاری
زیاتر له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه بخاته‌ڕوو.
سه‌رچاوه:
PUKmedia |