|
كچێكی لوبنانی نازناوی
شاجوانی ئه‌مریكا به‌ده‌ست ده‌هێنێت

و/ والی شێخ عه‌لی 17-5-2010
ریما فه‌قیهـ كه كچێكی ته‌مه‌ن 24 ساڵانی لوبنانییه‌و دانیشتووی ویلایه‌تی
میشیگانی ئه‌مریكایه نازناوی شاجوانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مریكای بۆ ئه‌مساڵ به‌ده‌ستهێنا.
ریما خاوه‌نی نازناوی شاجوانی ویلایه‌تی میشیگانه بۆ ساڵی 2009 و به‌هۆی
به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م نازناوه نوێیه‌وه وه‌ك شاجوانی ئه‌مریكا به‌شداری
له‌پێشبڕكێی شاجوانانی جیهاندا ده‌كات كه هه‌ر له‌مساڵدا ئه‌نجام ده‌درێت.
ریما له‌پێشبڕكێكه‌دا توانی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر 50 به‌شداربووی تری
ویلایه‌ته جیاكانی ئه‌مریكادا به‌ده‌ستبهێنێت.
ئه‌م خانمه له‌ته‌مه‌نی 7 ساڵییه‌وه وڵاته‌كه‌ی جێهێشتووه‌و له‌گه‌ڵ
خێزانه‌كه‌یدا روویكردووه‌ته ویلایه‌تی نیویۆرك و دواتر له‌شاری دێربۆرن-
ی ویلایه‌تی میشیگان ژیاوه‌و خوێندوویه‌تی.





سه‌رچاوه/ BBC
|