|
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سه‌یرو
نوێ: درۆكردنی منداڵ به‌ڵگه‌ی زیره‌كییه‌تی

و/ والی شێخ عه‌لی 18-5-2010
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستووه كه ئه‌و منداڵه بچوكانه‌ی درۆده‌كه‌ن
زیاتر زیره‌كن له‌و منداڵانه‌ی كه درۆ ناكه‌ن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه چالاكی ئاڵۆزی ده‌ماخ له‌كاتی دروستكردنی
درۆدا ئاماژه‌یه بۆ ده‌ركه‌وتنی زووی زیره‌كی منداڵ.
له‌میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا كه له‌كه‌نه‌دا له‌سه‌ر 1200 منداڵی ته‌مه‌ن
دوو ساڵان بۆ 17 ساڵان ئه‌نجامدرا، ده‌ركه‌وت كه ئه‌و منداڵانه‌ی
درۆكه‌ده‌ن گه‌یشتوونه‌ته قۆناغێكی گرنگی گه‌شه‌كردن.
له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا ده‌ركه‌وت كه ته‌نها پێنجیه‌كی منداڵانی ته‌مه‌ن
دووساڵان توانییان درۆ دروستبكه‌ن به‌ڵام 90% ی ته‌مه‌ن چوار ساڵان توانای
درۆكردنیان هه‌یه‌و رێژه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ش كه‌ده‌توانن درۆبكه‌ن له‌گه‌ڵ
به‌رزبوونه‌وه‌ی ته‌مه‌ندا زیاترده‌بێت و له‌ته‌مه‌نی 12 ساڵیدا ده‌گاته
لوتكه.
د.كانگ لی به‌ڕێوه‌به‌ری ئینستیتیوی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر منداڵ له‌زانكۆی
تۆرۆنتۆ ده‌ڵێت: له‌مه‌ودوا پێویست ناكات دایكان و باوكان له‌درۆكردنی
منداڵه‌كانیان بترسن چونكه ئه‌گه‌ر منداڵان درۆیان كرد به‌وه نابنه
درۆزنی هه‌میشه‌یی و له‌كۆنتڕۆڵ ده‌رناچن به‌ڵكو ئه‌وه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه
كه ئه‌و منداڵانه به‌زوویی گه‌یشتوونه‌ته خاڵێكی پێشكه‌وتووی
گه‌شه‌كردنی ده‌رونیی.
شایانی باسه تائێستا زۆربه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان دایكان و باوكانیان
له‌مه‌ترسی درۆكردنی منداڵ ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌و به‌دیارده‌یه‌كی
مه‌ترسیداریان له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا.
|