|
توركیا گه‌وره‌ترین
ئێواره‌خوان بۆ رۆژووه‌وانان سازده‌كات
24-8-2010
شاره‌وانییه‌ك له‌ئه‌سته‌نبوڵ ئێواره‌خوانێكی ره‌مه‌زانیی زۆر گه‌وره‌ی
سازكرد كه 42 هه‌زار كه‌سی له‌ده‌وری خۆی كۆكرده‌وه به‌مه‌ش بووه
درێژترین و گه‌وره‌ترین و قه‌ره‌باڵغترین ئێواره‌خوان له‌جیهانداو
به‌هۆیه‌وه كاندیده بۆ چوونه ناو كتێبی گێنس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان.
درێژی سفره‌ی به‌ربانگه‌كه كه شاره‌وانی ئه‌سنالار كه ده‌كه‌وێته به‌شی
ئه‌وروپی شاری ئه‌سته‌نبوڵه‌وه، سازی كردبوو، 10 كیلۆمه‌تر بوو و زیاتر
له 7 مێز دانرابوون و تێیدا 10 تۆن برنج و 8 تۆن گۆشت و 500 سینی پاقلاوه
به‌سه‌ر رۆژووه‌واناندا دابه‌شكرا.
سه‌رچاوه/
سایتی (محيط) |