|
سه‌نته‌ره‌كه‌مان جه‌ژنی
جیهانی منداڵان پیرۆزده‌كات

31-5-2010
رۆژی 1-6 ی هه‌موو ساڵێك جه‌ژنی جیهانی منداڵانه‌و له‌و رۆژه‌دا زۆربه‌ی
وڵاتانی جیهان له‌نێوانیشاندا عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌رپسانی حكومی و
رێكخراوه جیاجياكان ئاهه‌نگ و چالاكی جۆراوجۆر سازده‌كه‌ن و ئه‌و رۆژه
ده‌كه‌نه ده‌رفه‌تێك بۆ پێداچوونه‌وه به ره‌وشی منداڵان له‌وڵاته‌كانیان
و به‌راوردكردنی به‌ساڵی پێشووتر.
له‌هه‌رێمی كوردستانیش ساڵانه چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر رێكده‌خرێن به‌و
بۆنه‌یه‌وه چ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستانه‌وه چ له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به‌منداڵانه‌وه.
ئێمه ئه‌مساڵ له‌هه‌رێمی كوردستان له‌كاتێكدا یادی رۆژی جیهانی منداڵان
ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ئه‌و مافانه‌ی منداڵان
كه‌ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دایناون، پارێزروان هه‌رچه‌نده
لێره‌و له‌وێ هه‌ندێك له‌و مافانه پێشێل ده‌كرێن كه‌ئه‌مه‌ش
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بارودۆخی ئابوری خێزان و هه‌ندێك له‌خوڕه‌وشته
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان..
سه‌نته‌ری نیشتمانی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی جێنده‌ر وێڕای پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی
جه‌ژنی جیهانی منداڵانه‌وه، مژده به‌منداڵانی كوردستان ده‌دات كه
له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا فیلم كارتۆنێكی بیانی دۆبلاژكراو بۆسه‌ر زمانی
شیرینی كوردی ده‌خاته به‌ردیدی منداڵان.
هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه ئه‌م دوو گۆرانییه نوێیه ده‌كه‌ینه دیاری منداڵه
چاوگه‌شه‌كانی كوردستان:
گۆرانی یه‌كه‌م
گۆرانی دووه‌م
|