|
زانایان پیاوان له‌مه‌ترسی ژنی جوان
بۆسه‌ر ته‌ندروستی ئاگادارده‌كه‌نه‌وه

و/ والی شێخ عه‌لی
4-5-2010
چه‌ند زانایه‌كی ئیسپانی له‌ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا پیاوانیان له‌مه‌ترسی
ژنی جوان بۆ سه‌ر ته‌ندروستی ئاگاداركرده‌وه.
رۆژنامه‌ی Daily Telegraph ی به‌ریتانیا دوێنێ دووشه‌ممه بڵاویكرده‌وه:
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ له زانكۆی ڤالانسیای ئیسپانیا ده‌رخستووه كه مانه‌وه‌ی
پیاو بۆ ماوه‌ی 5 خوله‌ك به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ ژنێك یان كچێكی سه‌رنجڕاكێشدا رێژه‌ی
ده‌ردانی هۆرمۆنی كۆرتیزۆڵ له‌خوێندا به‌رزده‌كاته‌وه، كه له‌ش له‌كاتی
ماندووبوونی جه‌سته‌یی یان ده‌رونی به‌رهه‌می ده‌هێنێت و په‌یوه‌ندی
به‌نه‌خۆشییه‌كانی دڵه‌وه هه‌یه.
شایانی باسه زاناكان له‌میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یاندا
84 پیاویان به‌كارهێناوه‌و تێیدا ده‌ركه‌وتووه كه له‌كاتی مانه‌وه‌یاندا
به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ ژنێكی سه‌رنجڕاكێشدا رێژه‌ی كۆرتیزۆڵیان به‌رزبووه‌ته‌وه.
هۆرمۆنی كۆرتیزۆرڵ ئه‌گه‌ر له‌له‌شدا به‌بڕێكی كه‌م هه‌بوو یارمه‌تی هۆشداریی
ده‌دات به‌ڵام به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن ره‌نگه ببێته‌هۆی
نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و شه‌كره‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و ته‌نانه‌ت
له‌ده‌ستدانی توانای سێكسیی (العجز الجنسی).
سه‌رچاوه/ رۆژنامه‌ی
Daily Telegraph
|