|
ئه‌مڕۆ پێشانگای فۆتۆگرافی بێناسنامه‌كان كۆتایی دێت
9-6-2010

ئه‌مڕۆ 9-6-2010 پێشه‌نگای فۆتۆگرافی (بێ
ناسنامه‌كان) كه‌به‌رهه‌می هه‌رسێ هونه‌رمه‌ندی شاری سنه‌ی كوردستانی
رۆژهه‌ڵات (ئارێز كادری، مه‌هدی ئه‌وه‌كولی، عه‌تا ئه‌حمه‌د) ه، كۆتایی
دێت.
له‌م پێشانگایه‌دا كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی سه‌رنجڕاكێش كه‌پێناسه‌بوون بۆ خودی
ناونیشانه‌كه به‌مه‌به‌ستی نیشاندانی ئه‌و كار‌و چالاكییانه‌ی
كه‌ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌م وێنانه‌وه په‌یامی خۆیان بگه‌یه‌نن،
نمايشكران.
رۆژی شه‌ممه 5/6/2010 له‌هۆڵی مۆزه‌خانه‌ی شاری سلێمانی له‌شه‌قامی سالم،
كاتژمێر (5)ی ئێواره یه‌كه‌م رۆژی كردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشه‌نگایه بوو و
ئه‌مڕۆش پێشانگاكه كۆتاییدێت و له‌میانه‌ی پێنج
رۆژی نمایشكردنیدا چه‌ندین كه‌سایه‌تی و هاووڵاتی سه‌ردانیان كردووه.
شایه‌نی باسه ئه‌م پێشانگایه له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان
و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هونه‌ری شێوه‌كاری و به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری
هونه‌ری سلێمانی كراوه‌ته‌وه‌و به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌وان پێشه‌نگاكه
به‌ڕێوه‌ده‌چێت.




 |