|
شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك چییه؟
چۆن چاره‌سه‌رده‌كرێت؟
ئا/محه‌مه‌د ره‌حیم 25-5-2010
شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ئه‌و نه‌خۆشییه‌یه كه توشی
زۆرێك له‌ژنان ده‌بێت و هۆكارێكه بۆ كفته‌كار بوون، هه‌ندێك جاریش
توشبووه‌كه به‌ره‌و مه‌رگ ده‌بات ئه‌گه‌ر زوو چاره‌سه‌ر نه‌كرێت.
له‌م باره‌یه‌وه ئه‌مانه‌وێت هۆكار و چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشییه بۆ ژنان
بخه‌ینه‌ڕوو، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی ئاراسته‌كردنی چه‌ند پرسیارێك له‌دكتۆر
سه‌ناریا عه‌بدول ره‌حمان پسپۆری نه‌خۆشی خێزانی و به‌رێوبه‌ری سه‌نته‌ری
نه‌خۆشییه‌كانی مه‌مك له‌نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری، تاكو هه‌مووان بزانن
نه‌خۆشییه‌كه چییه؟ ئه‌گه‌ر توشیان هات چۆن به‌زووی چاره‌سه‌ری خۆیان
بكه‌ن؟
پ/پێناسه‌یه‌كی گشتگیر بۆ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه چییه؟
و/زیادبوونێك و بڵاوبوونه‌وه‌یه‌كی نائاساییه له‌خانه‌كانی له‌شدا له‌هه‌ر
جێگه‌یه‌كدا بێت، ئه‌و شانانه‌ی له‌ژێر كۆنتڕۆڵێكی دیریكراودایه كه ئه‌و
كۆنتڕۆڵه نامێنێت ئه‌و زیادبوونه زیاتر ده‌بێت و بڵاوده‌بێته‌وه.
پ/هۆكاری ئه‌م نه‌خۆشییه چییه؟
و/هۆكار زۆرن، له‌وانه گۆڕانكاری هۆرمۆناته بۆ نمونه، ئه‌و ژنانه‌ی
حه‌بی مه‌نع به‌كارده‌هێنن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، یان سوڕی مانگانه‌یان
ده‌وه‌ستێته‌وه و له‌ڕێگه‌ی حه‌بی هۆرمۆناته‌وه كه به‌كاریده‌هێنین
ده‌یانه‌وێت چاره‌سه‌ری خۆیان بكه‌ن، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر
دروستبوونی ئه‌م نه‌خۆشییه، هه‌روه‌ها ئه‌و كچانه‌ی كه‌وتونه‌ته سوڕی
مانگانه‌وه له‌خوار ته‌مه‌نی (12) ساڵیدان، یان ئه‌و ژنانه‌ی له‌سه‌ر و
ته‌مه‌نی (52)ساڵیدان و له‌سوڕی مانگانه
نه‌وه‌ستاونه‌ته‌وه خۆی له‌خۆیدا
ئه‌مه‌ش رێگه خۆشكه‌رێكه، وه ئه‌و ژنانه‌ی كه توانای سكپڕبوونیان
نییه، یان ئه‌و ژنانه‌ی شیری خۆیان ناده‌ن به‌منداڵه‌كانیان ئه‌مه‌ش
خاڵێكی تره بۆ توشبوون به‌و نه‌خۆشییه.
له‌لایه‌كی تره‌وه قه‌ڵه‌وی ،یان ئه‌و ژنانه‌ی كه جگه‌ره ده‌كێشن ،یاخود
ماده‌ی كحولی به‌كارده‌هێنن ئه‌گه‌ری تووشبوونه‌كه زیاتر ده‌كات،
هه‌روه‌ها ته‌مه‌ن زۆر كاریگه‌ره، له‌ته‌مه‌نی (45-50) ساڵی توشبوون به‌م
نه‌خۆشییه زیاتره به‌به‌راورد له‌چاو ته‌مه‌نی كه‌متر.
پ/رێژه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه له‌كچاندا زیاتره، یان له‌وانه‌ی كه
هاوسه‌رگیرییان كردووه؟
و/رێژه‌ی توشبوون له‌كچاندا زیاتره له‌چاو ئه‌وانه‌ی هاوسه‌رگیرییان
كردووه، ئه‌وانه‌ی كه‌شوویان نه‌كردووه و شیریان نه‌داوه به‌منداڵ زیاتر
توشی ده‌بن، هه‌ندێك (جین) هه‌یه په‌یوه‌ندی به‌ویراسییه‌وه هه‌یه،
به‌تایبه‌تی ئه‌و جینه‌ی په‌یوه‌ندی به‌دایك و خوشك و پوره‌وه هه‌یه
له‌ڕێگه‌ی دایكه‌وه ده‌گوازرێته‌وه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئه‌م نه‌خۆشییه
وه‌ك بۆماوه‌یی بمێنێته‌وه.
پ/ئاماری ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی سه‌ردانتان ده‌كه‌ن له‌مانگێكداچه‌نده؟
و/هه‌ر توشبوو به‌شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك سه‌ردانی ئه‌م سه‌نته‌ره ناكات،
به‌ڵكو هه‌یه به‌س ئازاری مه‌مكی هه‌یه، یان گرێی هه‌یه، یان ته‌ڕی
له‌گۆی مه‌مكییه‌وه دێته ده‌ره‌وه و هه‌روه‌ها چه‌ند جۆرێكی تری
نه‌خۆشییه دێته ئێره بۆلامان، له‌ماوه‌ی مانگێكدا نزیكه‌ی (600)سه‌د
نه‌خۆش سه‌ردانمان ده‌كات، هه‌موو مانگێك سه‌رژمێری خۆمان هه‌یه له‌ناو
ئه‌م رێژه زۆره‌دا (5-6) نه‌خۆشیان ده‌رده‌كه‌وێت كه نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی
مه‌مكیان هه‌یه، وه ده‌بێت پشكنینیان بۆ بكرێت و ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌ربچێت،
ئه‌و كات ده‌توانین بڵێین ئه‌م نه‌خۆشییه‌یی هه‌یه.
پ/ئه‌و پشكنینانه‌ی كه بۆ نه‌خۆشه‌كه ده‌كرێت چین؟
و/ئێمه سه‌ره‌تا سۆنه‌ری بۆ ده‌كه‌ین، پاشان ئه‌شیعه‌یه‌ك هه‌یه پێی
ده‌وترێت (مه‌مۆگرافی) كه لای خۆمان ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر له‌م دوو پشكنینه‌دا
ده‌ركه‌وت گرێكه هه‌یه له‌مه‌مكیدا، ئه‌وه پشكنینێكی تایبه‌تی هه‌یه
كه‌پێی ده‌وترێت FNA به‌سرنجێك ده‌چێته ناو ئه‌و
گرێیه‌وه و زه‌رعده‌كرێت، ئه‌مه‌ش نزیكه‌ی (70% تاكو 80%) ئه‌نجامه‌كه‌مان
ده‌داتێ شێرپه‌نجه بێت، یان شێرپه‌نجه نه‌بێت، ئه‌گه‌ر له(100%)
دڵنیابین ئه‌وه شێرپه‌نجه‌یه ئه‌نجامی كۆتایی وه‌رده‌گرین و
نه‌شته‌رگه‌ری بۆ نه‌خۆشه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ین و زه‌رعی بۆ ده‌كه‌ین.
پ/ ئه‌و زه‌رعه چۆن و به‌چ رێگایه‌ك ده‌كرێت؟
وه/له‌لایه‌ن پزیشكی (پاسۆلۆجی)یه‌وه كه پزیشكی (ئه‌نسیجه،شیكار بۆ
ئه‌ندامه‌كانی له‌ش)ی پێده‌وترێت ده‌كرێت، پارچه‌یه‌ك له‌گرێكه
وه‌رده‌گیرێت و زه‌رعی ده‌كات، زه‌رعه‌كه‌ش پیشانیده‌دات ئه‌و خانه‌یه
شێرپه‌نجه‌یه.
پ/ئه‌م نه‌خۆشییه مه‌ترسی هه‌یه له‌سه‌ر ژیانی نه‌خۆشه‌كه؟
و/ ئێمه رێنمای ژنان ده‌كه‌ین له‌سه‌رو ته‌مه‌نی (40) ساڵییه‌وه ده‌بێت
پشكنینی (مه‌مۆگرافی) بكات، چونكه تاچاره‌سه‌ره‌كه‌ی زووتر بكرێت ئه‌وا
نه‌خۆشه‌كه رزگاری ده‌بێت، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌و گرێیه هه‌ر
له‌ناو مه‌مكیدابێت و بڵاونه‌بوبێته‌وه توانای چاره‌سه‌ركردن و
چاكبوونه‌وه‌ی ئاسانه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌خۆشییه‌كه به‌ناو له‌شیدا
بڵاوبوبێته‌وه ئه‌وه چاره‌سه‌ره‌كه‌ی زۆر زه‌حمه‌ته، گه‌ربێت و گرێكه
له(5سم) زیاتربێت و بڵاوبوبێته‌وه بۆ گرێی (لیمفییه‌كان) و جاری واش
هه‌یه جگه‌ریش ئه‌گرێته‌وه له‌و حاڵه‌ته‌دا زۆر زه‌حمه‌ته،
چاره‌سه‌ركردنی مه‌ترسی هه‌یه بۆسه‌ر ژیانی نه‌خۆشه‌كه.
پ/ ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌گوازرێته‌وه بۆ خانه‌كانی تری له‌ش؟
و/به‌ڵێ، له‌ڕێگه‌ی كه‌ناڵه لینفاوییه‌كان و له‌ڕێگه‌ی خوێنه‌وه
ئه‌گوازرێته‌وه، یه‌كه‌م شوێن كه‌توشی ده‌بێت بنباخه‌ڵه و ئه‌ویش
ده‌یگوازێته‌وه بۆ جگه‌ر و سییه‌كان.
پ/ئه‌م گرێیه به‌چاو ده‌بینرێت، یاخود هه‌ست به‌ئازاری ده‌كرێت؟
و/سه‌ره‌تا كه گرێكه بچوكه ئازاری نییه‌و ره‌قه‌و ناجوڵێته‌وه و
جێگیره، پێستی مه‌مكی نه‌خۆشه‌كه ئه‌ستورده‌بێت، وه‌كو توێكڵی پرته‌قاڵی
لێدێت، هه‌ندێك جاریش گۆی مه‌مكی خوێنی لێ دێته‌ده‌ره‌وه، وه گرێی
بنباخه‌ڵ له‌وانه‌یه به‌ده‌ست هه‌ستی پێبكرێت، كۆتا قۆناغی ئه‌م گرێیه
ئه‌وه‌یه زۆر زۆر گه‌وره ده‌بێت و ئازارێكی زۆری هه‌یه.
پ/هه‌موو حاڵه‌ته‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه لای ئێوه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت؟
و/هه‌موو حاڵه‌ته‌كانی لێره چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و وه پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری
نه‌خۆشییه‌كه‌مان هه‌یه له‌نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری سلێمانی، بۆیه خۆمان
توانای ئه‌وه‌مان هه‌یه چاره‌ی هه‌موو جۆره‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه بكه‌ین،
چاره‌سه‌ری كیمیایی له‌سلێمانی ده‌كرێت وه نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت
به‌تیشكیش له‌سلێمانی هه‌یه ،بۆیه ئێمه نه‌خۆش نانێرینه ده‌ره‌وه‌ی
وڵات مه‌گه‌ر خۆی به‌حه‌زی خۆی بچێت.
پ/ ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه له‌سه‌ر بوجه‌ی حوكمه‌ت ده‌كرێت ، یان
نه‌خۆشه‌كه؟
و/نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه له‌نه‌خۆشخانه
حوكمییه‌كان ده‌كرێت و له‌سه‌ر بوجه‌ی حوكمه‌ته، مه‌گه‌ر نه‌خۆش خۆی پێی
خۆشبێت له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌تی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه بكات، لێره
له‌ڕێگه‌ی ناو نوسینی نه‌خۆشه‌كه‌وه ده‌بێت، تاكو ئه‌و كاته‌ی ماوه‌ی
نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی نزیك ده‌بێته‌وه و نه‌شته‌رگه‌ریییه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجام
ده‌درێت.
پ/ ئه‌م نه‌خۆشییه له‌ئێستادا و له‌سلێمانیدا رێژه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی
چه‌نده؟
و/ له‌ساڵانی رابردوودا ئه‌م نه‌خۆشییه هه‌بووه، به‌ڵام به‌ته‌واوی
رێژه‌كه‌ی نه‌زانراوه و دیارنه‌بووه، ئه‌م سه‌نته‌ره ماوه‌ی دوو ساڵ و
نیوه كراوه‌ته‌وه نه‌خۆشه‌كان له‌زیادبووندان و زیاتر روومان تێده‌كه‌ن،
به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا دوو نه‌خۆش پشكنینی بۆ
ده‌كرێت كه نه‌خۆشییه‌كه‌یان هه‌یه‌و چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كه‌ین.
پ/رێنمایتان بۆ ژنان چییه تاكو له‌م نه‌خۆشییه هۆشیار بكرێنه‌وه؟
و/ده‌بێت هه‌موو كچ و ژنێك له‌ته‌مه‌نی(20) ساڵییه‌وه پشكنین بۆ مه‌مكی
خۆی بكات و جۆری پشكنینه‌كه‌ش بزانێت، پێویسته هه‌موو مانگێك له‌دوای سوڕی
مانگانه‌وه ئه‌و پشكنینه بۆ مه‌مكی خۆی بكات، ئه‌گه‌ر هه‌ستی به‌گرێیه‌ك،
یان هه‌ر گۆرانكارییه‌ك كرد پێویسته بچێته لای پزیشكی تایبه‌تی و پشكنینی
بۆ بكرێت، هه‌روه‌ها هه‌موو ژنێك له‌سه‌رو ته‌مه‌نی (40) ساڵییه‌وه ده‌بێت
ئه‌شیعه‌ی (مه‌مۆگرافیا)یی بۆ بگیرێت، چونكه ئه‌گه‌ر گرێكه زۆر بچوكیش
بێت له‌و پشكنین و ئه‌شیعه و سۆنه‌راندا ده‌رده‌كه‌وێت و
چاره‌سه‌ره‌كه‌یشی زۆر ئاسان ده‌بێت، هه‌روه‌ك رێنماییه‌كی تریش كه ئێمه
به‌نه‌خۆشی بڵێین ئه‌وه‌یه كه ئه‌و خۆراكانه‌ی كه ڤیتامین (C)یان
تێدایه بیخۆن وه وه‌رزشكردنیش زۆر پێویسته و سودی زۆرباشی هه‌یه بۆ
له‌ش.
له‌لایه‌كی تره‌وه نابێت توشبوو به‌م نه‌خۆشییه خواردنه‌وه‌ی گازی
زۆربخواته‌وه، ئه‌گه‌ر خواردیشییه‌وه با زۆر به‌كه‌می بێت، هه‌روه‌ها
مادده‌ی (كافینی)ش كه خۆی ئازار بۆ مه‌مك دروستده‌كات و له‌چا و قاوه و
بیبسیدا هه‌یه پێویسته ئه‌م جۆره خواردنه‌وانه‌ش زۆر به‌كه‌می
به‌كاربهێنێت.
له‌كۆتایدا هیوادارم هه‌موو ژنان به‌گشتی ئه‌م رێنماییانه له‌گوێ بگرن،
تاكو خۆیان له مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه بپارێزن.
|