|
ده‌وڵه‌تی یاسایی و پێكهێنه‌ره‌كانی

پارێزه‌ر/ ئومێد حسێن 11-5-2010
واتا سیستمی ده‌وڵه‌ت ملكه‌چ ده‌بێت بۆ یاسا له‌هه‌موو روویه‌كی چالاكییه‌وه وه‌ك
(كارگێرِی – یاسادانان – دادوه‌ری). كه‌واته هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌ده‌وڵه‌تدا
حوكم ده‌كه‌ن به‌پێی یاسا و پابه‌ند ده‌بن پێیه‌وه.
پرنسیپی ملكه‌چبوونی ده‌وڵه‌ت بۆ یاسا یان ده‌وڵه‌تی یاسایی جیاوازه له‌پرنسیپی
سه‌روه‌ری یاسا چونكه سیسته‌می سه‌روه‌ری یاسا واتا ته‌نها ملكه‌چكردنی كارگێرِی
(إداره) بۆ یاسا به‌مه‌ش سه‌روه‌ری یاسا پێكهێنه‌رێكی سیسته‌می ده‌وڵه‌تی یاسایه.
پێكهێنه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌تی یاسایی:
1. بوونی ده‌ستوور بۆ ده‌وڵه‌ت (وجود د‌ستور الدوله):
ده‌ستوور یه‌كه‌م گرنتی به‌دیهاتنی سیسته‌می ده‌وڵه‌تی یاساییه كه‌چۆنێتی سیسته‌می
حوكم و پاده‌كردنی حوكم روون ده‌كاته‌وه و سنووری ده‌سه‌ڵاتی هه‌ریه‌كه‌یان دیاری
ده‌كات هه‌روه‌ك چۆن ماف وئه‌ركه‌كان دیاری ده‌كات.
2. جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان (فصل بین السلطات):
واته جیاكردنه‌وه هه‌رسی ده‌سه‌ڵاته‌كه (یاسادانان – جێبه‌جێكردن – دادوه‌ری).
دروستكردنی ده‌زگایه‌كی تایبه‌ت بۆ هه‌رسێكیان به‌جۆرێك هیچ یه‌كێكیان نه‌توانی
(تجاوز) بكاته سه‌ر ئه‌وه‌ی تر واته دیاریكردنی ده‌سه‌ڵات و تایبه‌تمه‌ندی
هه‌ریه‌كیان.
ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه هه‌مووی كۆبكه‌ینه‌وه له‌ده‌ستی یه‌ك كه‌سدا
ئه‌وه ده‌بێته هۆی (استبدادی) له‌ده‌سه‌ڵاتدا
بۆنموونه ئه‌گه‌ر ئه‌ركی یاسادانان و جێبه‌جێكردن له‌گه‌ڵ یه‌كدا كۆبكه‌ینه‌وه
ئه‌وا یاسا یه‌كێك له‌خاسیه‌ته‌كانی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات كه‌ئه‌ویش خاسیه‌تی
"العموم و التجرید"ه.
هه‌روه‌ها ده‌كردنی یاسا بۆ رووبه‌رِووبوونه‌وه‌ی حاڵاتی تاكه كه‌سی و
هه‌مواركردنی یاسا بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی، یاخود تێكه‌ڵكردنی ئه‌ركی دادوه‌ری
له‌گه‌ڵ یاساداناندا به‌هه‌مان شێوه ده‌بێته هۆی زیان گه‌یاندن به‌یاسا.
له‌به‌رئه‌وه جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌یه‌كتری یه‌كێكه له‌پێكهێنه‌ره
سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌وڵه‌تی یاسایی.
3. ملكه‌چكردنی كارگێرِی بۆ یاسا (خضوع الاداره للقانون):
وه‌ك پێشتر باسكرا ئه‌م پرنسیپه داده‌نرێت به‌ره‌گه‌زێك له‌ره‌گه‌زه
پێكهێنه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌تی یاسایی كه به‌واتای ملكه‌چكردنی به‌رِێوه‌بردن دێت
له‌هه‌ر هه‌ڵس و كه‌وتێك كه‌لێوه‌ی ده‌رده‌چێت بۆ حوكمه‌كانی رێسای یاسایی یان
جێبه‌جێكردنی ئه‌م حوكمانه جا ئه‌و هه‌ڵس و كه‌وتانه هه‌ڵس و كه‌وتی یاسایی بێت
یان ته‌نها هه‌ڵس و كه‌وتی ماددی. هه‌روه‌ها ئیجابی بێت یان سلبی.
4. پله‌به‌ندی رێسای یاسایی (تدرج القواعد القانونیه):
ئاشكرایه كه‌رێسای یاسایی له‌سیسته‌می یاسایی ده‌وڵه‌تدا هه‌موو یه‌ك جێگه‌ی نییه
له‌رووی هێزه‌وه. یاخود له‌رووی نرخی یاساییه‌وه، به‌ڵكو ریزكراون كه‌هه‌ر یه‌كێك
پله‌ی له‌وه‌ی دوای خۆی به‌رزتره.
به‌شێوه‌یه‌ك له‌سه‌رووی سیسته‌مه یاساییه‌كه‌وه رێسای ده‌ستوری (قواعد
دستوریه)هه‌یه و دوای ئه‌و یاسای ئاسایی هه‌یه كه‌ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان
ده‌ریده‌كات و دوای ئه‌ویش ئه‌و یاسایانه دێن كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی
جێبه‌جێكردنه‌وه له‌شێوه‌ی یاسای لاوه‌كی (تشریع فرعی)دا ده‌رده‌چن. كه‌واته
ناگونجێت هه‌ریه‌ك له‌م یاسایانه سه‌رپێچی یاسایه‌كی پێش خۆی بكات واته كه
له‌خۆی به‌رزتره.
له‌به‌رئه‌وه نابێت ریسای یاسای ئاسایی سه‌رپێچی یاسای ده‌ستوری بكات چونكه رێسای
یاسای ده‌ستوری پله‌ی به‌رزتری هه‌یه له‌یاسای ئاسایی.
به‌هه‌مان شێوه ئه‌و یاسایانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنه‌وه ده‌رده‌چێت
نابێت پێچه‌وانه‌ی یاسا ئاساییه‌كان بكات كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه
ده‌رده‌چێت.
به‌م شێوه‌یه سیستمی یاسایی شێوه‌ی هه‌ره‌مێكی وه‌رگرتووه له‌سه‌ره‌وه‌یدا
ده‌ستور هه‌یه پاشان یاسای ئاسایی (عادی) و دواتریش له‌خواره‌وه‌ی هه‌رِه‌مه‌كه‌دا
رێنماییه‌كان دێت.
5. داننان به‌مافه كه‌سییه‌كاندا (اعتراف بالحقوق الفردیه):
ئاشكرایه ده‌وڵه‌تی یاسایی پاێزگاری مافی تایبه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان
ده‌كات دژی هه‌ر زۆرلێكردن و دیكتاتۆریه‌ك.
مانای ئه‌م مافه و ئازادییه‌كان ده‌گۆرِێن به‌گۆرِانی رۆڵی ده‌وڵه‌تی تازه
به‌تایبه‌تی ئیشتراكی، ماف و ئازادییه‌كان له‌ده‌وڵه‌تدا به‌پێی ئاینزای ئازاد
(مذهب حر) شێوه‌یه‌كی سلبی به‌خۆوه گرتووه به‌شێوه‌یه‌ك كه ئه‌م مافانه كۆتی
بۆدانراوه له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت و ئه‌و سنووره‌ی بۆی دانراوه كه‌ته‌نیا له‌رێكخستنیدا
نابێت سنوور ببه‌زێنێت.
به‌ڵام ئه‌مرِۆ به‌گۆرِانی رۆڵی ده‌وڵه‌ت مافی تاكه كه‌س شێوازێكی تازه‌ی
وه‌رگرتووه‌و كۆمه‌ڵی مافی بۆ دروست بووه كه‌شێوه‌یه‌كی ایجابی هه‌یه وه‌ك مافی
ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی. ئه‌م مافانه هیچ كۆتێك له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت دانانێت به‌ڵكو
به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ن ده‌وڵه‌ت زیاتر به‌شداری له‌كاروباره‌كانی بكات
به‌شێوه‌یه‌ك بتوانێت خۆشگوزه‌رانی بۆ تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه به‌دیبهێنێت.
6. ریكخستنی چاودێری دادوه‌ری (تنظیم رقابه قضائیه):
بۆئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له‌ده‌وڵه‌تدایه رێز له‌رێسای یاسایی بگرن پێویسته
ده‌وڵه‌ت رێگایه‌ك بدۆزێته‌وه تاوه‌كو ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه له‌كاری خۆیان
لانه‌ده‌ن.
ئه‌م رێگایه‌ش چاودێریه كه‌ده‌گونجی چاودێریه‌كی سیاسی بێت له‌لایه‌ن
په‌رله‌مانه‌وه یاخود چاودێرییه‌كی كارگێرِی بێت له‌لایه‌ن لایه‌نێكی
كارگێرِییه‌وه یان چاودێرییه‌كی دادوه‌ری كه‌لایه‌نێكی دادوه‌ری تایبه‌تمه‌ند
له‌ده‌وڵه‌تدا ده‌یبات به‌رِێوه.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمانه چاودێری دادوه‌رییه كه‌ده‌توانێت گرنتی مافی
تاكه‌كان بكات له‌رێگه‌ی په‌نابردنی تاك بۆی هه‌ر كاتێك له‌لایه‌ن یه‌كێك
له‌ده‌سه‌ڵاته گشتییه‌كانه‌وه توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌كارهێنرا ئه‌ویش
به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یان هه‌مواركردنی ئه‌و رێ‌و شوێنانه‌ی كه‌دژی حوكمی یاسایه.
هه‌ر وه‌ك چۆن ده‌توانین داوای قه‌ره‌بوو بكات ئه‌گه‌ر زیانیان پی گه‌یشت له‌و رێ‌و
شوێنانه‌وه له‌به‌رئه‌و سیستمی سیاسی ده‌وڵه‌ت به‌پێی چاودێری دادوه‌ری سیستمێكی
وشك و بی ناوه‌رِۆكه.
|