سیسته‌می
سیاسی ده‌وڵه‌ت و جۆره‌كانی
مافناس: ئومێد حسێن
16-8-2010
1. ده‌وڵه‌تی ساده (موحد، بسیطه):
ئه‌م جۆره ده‌وڵه‌ته پێی ده‌وترێت سیستمی ناوه‌ندی (مركزی) وه‌كو
ده‌وڵه‌ته‌كانی عێراق، تاران...تد. واته هه‌ر برِیارێك كه
له‌پایته‌خته‌وه ده‌رده‌چێت هه‌موو لایه‌ك ده‌بێت جێبه‌جێی بكه‌ن،
كه‌واته له‌م جۆره ده‌وڵه‌ته‌دا حكومرِانی و ده‌ركردنی فه‌رمان ته‌نها بۆ
ناوه‌نده واته پایته‌خت.
2. ده‌وڵه‌تی یه‌كێتی (اتحاد، مركب):
ئه‌م جۆره ده‌وڵه‌ته پێی ده‌وترێت سیستمی لامه‌ركه‌زی، واته پارێزگاری
هه‌ر شارێك هه‌ندێك برِیاری به‌ده‌سته نه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌هه‌موو برِیاره‌كان
له‌پایته‌خته‌وه بێت ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی سیستمی مه‌ركه‌زییه.
جۆره‌كانی ده‌وڵه‌تی یه‌كێتی (اتحاد)/
أ. یه‌كێتی كه‌سی (اتحاد الشخێی):
واته سه‌رۆكی دوو وڵات یه‌كده‌گرن، ئه‌گه‌ر یه‌كێك له سه‌رۆكی ئه‌و دوو
وڵاته بمرێت ئه‌وا یه‌كێتییه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، له‌م جۆره
یه‌كێتییه‌دا ده‌وڵه‌ته‌كان په‌یوه‌ندی ده‌ره‌وه‌یان جیایه واته هه‌ر
یه‌كه‌یان به‌شێوه‌ی خۆی و به‌پێناسی تایبه‌ت به‌ده‌وڵه‌تی خۆی هه‌یه،
كه‌واته ئه‌م جۆره یه‌كێتییه لاوازه‌و له‌نێوان سه‌رۆكی وڵاته‌كاندا
پێكدێت.
ب. یه‌كێتی هاوپه‌یمانی (الاتحاد التعاهدی):
ئه‌م یه‌كێتییه له‌نێوان چه‌ند ده‌وڵه‌تێكدا ده‌به‌سترێت به‌گوێره‌ی
رێككه‌وتنی نێوده‌وڵه‌تی كه‌تارِاده‌یه‌ك ئه‌م جۆره یه‌كێتییه لاوازه
وه‌كو ده‌وڵه‌ته‌كانی (ئوسترالیا، به‌ریتانیا، ...تد).
ج. كۆنفیدرِاڵی:
واته یه‌كگرتنی چه‌ند ده‌وڵه‌تێك له‌نێوان خۆیاندا به‌گوێره‌ی چه‌ند
مه‌رجێك، واته ئه‌م جۆره یه‌كێتییه به‌ئامانجی بازرگانی و پاراستنی
سنور‌و هه‌ندێك شتی تر پێكدێت وه‌كو ده‌وڵه‌ته‌كانی (سوریا – میسر) له‌ساڵی
(1959 – 1960) یان وڵاتانی ئه‌مریكا له‌پێش ساڵانی (1775) كه(13) مستعمره
بوو هه‌ر یه‌كه‌و سه‌رۆكی خۆی و بنه‌مای تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بوو كه‌واته
ئه‌م جۆره یه‌كێتییه‌ش یه‌كێتییه‌كی لاوازه‌و بۆچه‌ند مه‌به‌ستێك
ئه‌نجامده‌درێت.
د. فیدراڵی: له‌به‌شی داهاتوودا باسی ده‌كه‌م
|