|
مافه‌كانی منداڵ و
رێككه‌وتننامه‌كانی تایبه‌ت به‌منداڵان

مافناس/ ئومێد حسێن 31-5-2010
یه‌كه‌م/ مافه‌كانی منداڵ:
كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رێككه‌وتننامه‌ی مافه‌كانی منداڵی
ئیقراركرد له‌ساڵی (1989)دا و له‌ساڵی (1990)شدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت
به‌منداڵان به‌سترا كه‌ژماره‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ركرده‌كانی ئه‌ڵمان تیایدا
ئاماده‌بوون كه به‌یه‌كه‌م هه‌نگا و داده‌نرێت بۆ جێبه‌جێكردنی
رێكه‌وتننامه‌كه.
ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه منداڵ و هه‌موو مۆرڤ ده‌گرێته‌وه تاته‌مه‌نی
(18)ساڵی، راگه‌یاندنی جیهانی ده‌رباره‌ی مانه‌وه‌ی مناڵ و پاراستنی و
گه‌شه‌كردنی كه له‌كۆنگره‌ی جیهانی له‌پێنا و مندالڕ ئیقراركرا كه
له‌نیۆرك به‌ستراوه، ئه‌م خاڵانه‌ی له‌خۆ گرتووه:
1.منداڵان بێوه‌ی و لاوازن و پشت به‌كه‌سانیتر ده‌به‌ستن و حه‌زیان
لهفێربوونه، چالاكی پڕ لههیوان و مافی خۆشیانه كه‌هۆكاری پێوسیتیان بۆ
دابینبكرێت كه له‌خۆشی و ئاشتیدا كات به‌سه‌ر به‌رن.
2.منداڵان له‌جیهاندا رۆژانه تووشی مه‌ترسی ده‌بن به‌هۆی شه‌ڕ و جیاكاری و
توند وتیژی و .... تد، هه‌روه‌ها منداڵان به‌ده‌ست نه‌خۆشی و هه‌ژارییه‌وه
ده‌ناڵێنن.
3.ئێستا ده‌رفه‌تی ئه‌وه هه‌یه ژیانیان خۆشبكرێت و ئێش و ئازار و
زامه‌كانیان كه‌مبكرێته‌وه و هه‌لی گه‌شه‌كردن و په‌ره‌پێدانی توانا و
به‌هره‌كانیان بۆ بڕه‌خسێنرێت.
4.یه‌كه‌م ئه‌رك بریتیه له‌باشتركردنی ته‌ندروستی مناڵ و خۆراكی.
هه‌روه‌ها گرنگیدانی زیاتر به‌منداڵانی كه‌مئه‌ندام و ئه‌و منداڵانه‌ی كه
له‌بار ود وخی سه‌خت و ناله‌باردا ده‌ژین.
واته له‌رووی ته‌ندروستیه‌وه گرنگیان پێبدرێت و چاره‌سه‌ری
نه‌خۆشییه‌كانیان بۆ بكرێ.
5.دابینكردنی هه‌لی خوێند و نه‌هێشتنی نه‌خوێنه‌واری له‌نێوان منداڵاندا و
گرنگیدان به‌دایك و ته‌ندروستی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی مردنی دایكان
له‌كاتی دوو گیانی و مناڵبووندا ئه‌مه‌ش هه‌مووی له‌پێنا و پاراستنی
ته‌ندروستی منداڵان.
دووه‌م/ رێككه‌وتننامه‌ی مافه‌كانی منداڵ:
له‌پێشه‌كی ئه‌م رێككهوتننامهیهدا هاتووه: منداڵ به‌شێوه‌یه‌كی ته‌وا و
ته‌ندروست ئاماده بكرێ و به‌گیانی ئاشتی و لێبووردن و ئازادی و یه‌كسانی و
برایه‌تی په‌روه‌رده بكرێت، ده‌زانین كه‌ئێستا له‌زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا
منداڵان هه‌ن كه له‌بار ودۆخی ناله‌باردا ده‌ژین هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه
ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه ئیمزاكرا بۆ زیاتر پاراستنی مافه‌كانی منداڵ.
مادده‌كانی رێككه‌وتننامه‌كه ئه‌مانه‌ن:
مادده‌ی یه‌كه‌م/ هه‌موو مرۆڤیك به‌منداڵ ده‌ژمێردرێت كه له‌خوار ته‌مه‌نی
18 ساڵیه‌وه بێت.
مادده‌ی دووه‌م/ ده‌وڵه‌تانی لایه‌ن"به‌شداربوو" له‌م رێككهوتننامهیهدا
رێز له‌و مافانه ده‌گرن كه‌تێیدا هاتووه، ده‌بێت زامنی بكه بۆ هه‌موو
مناڵێك كه له‌ژێر سهرپهرشتیاندایه به‌بێ جیاوازی و به‌چاوپۆشین
له‌ره‌گه‌زی منداڵ یان دایك و باوكی یان ره‌نگیان یان ره‌گه‌زیان یان
زمانیان یان ئاینیان یان باری كۆمه‌ڵایه‌تیان یان باری ئابووریان یان
زێدیان یان ههربارێكی تر.
مادده‌ی شه‌شه‌م/ هه‌موو منداڵێك له‌ژیانیدا مافێكی ره‌سه‌نی هه‌یه،
ده‌وڵه‌تانی لایه‌ن زامنی ئه‌وه ده‌كه‌ن كهمندالڕ ژیانی پارێزراوبێت.
مادده‌ی حه‌وته‌م/ هه‌موو مناڵێك پاش له‌دایكبوونی مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه
ناوی هه‌بێت و ناوه‌كه‌ش تۆماربكرێت و هه‌روه‌ها مافی ره‌گه‌زنامه‌ی
هه‌یه.
مادده‌ی نۆیه‌م/ وڵاتان زامنی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه‌منداڵ جیانه‌كرێته‌وه
له‌دایك و باوكی ته‌نها به‌گوێره‌ی یاسا نه‌بێت كه‌تیایدا به‌رژه‌وه‌ندی
مناڵه‌كه ره‌چاوبكرێت.
كۆمه‌ڵێك مافی تر هه‌یه كه‌تایبه‌تن به‌و ته‌مه‌نه كه‌خۆی ده‌بینێته‌وه
له‌په‌روه‌رده‌كردن و فێركردن و دابینكردنی هۆكاری پێویست له‌گۆڤار و كتێب
و هۆكانی یاری، گرنگیدان به‌ته‌ندروستی ئه‌مه جگه له و مافانه‌ی كه‌بۆی
سه‌لمێنراوه وه‌ك مرۆڤ كه له‌په‌یماننامه‌ی مافه مه‌ده‌نیی و
سیاسییه‌كان و مافه ئابووریه‌كاندا هاتوون.
مادده‌ی سی و چوار/ پاراستنی منداڵ له‌ده‌ستدرێژی سێكسی و بازرگانی
پێوه‌كردنی لهئاگادارییه سێكسییه‌كان و پاراستنیان له‌رفاندن و بازرگانی
پێوه‌كردنیان.
مادده‌ی سی و حه‌وت/ پاراستنیان له‌ئازاردان و مامه‌ڵه‌ی توند‌و تیژ و
بێبه‌شكردن له‌ئازادی.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه لیژنه‌یه‌ك به‌ناوی لیژنه‌ی
مافه‌كانی منداڵ پێكدێت بۆ چاودێری جێبه‌جێكردنی له‌رێگه‌ی ئه‌و
راپۆرتانه‌ی ده‌وڵه‌تان هه‌ر پێنج ساڵ جارێك به‌رزی ده‌كه‌نه‌وه بۆ
لیژنه‌كه. |