|
سه‌نته‌ری نیشتمانی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی جێنده‌ر National Center For Gender Research |
|
|
جیاوازی جێنده‌ری بۆ هێشتا ئه‌وه‌نده خراپه و چی بكرێت له‌باره‌یه‌وه ؟
و/
دیار ئه‌كره‌م 6/12/2010 " كاتی تۆ گه‌وره ده‌بیت، ده‌توانیت ببیت به هه‌ر شتێك كه تۆ ده‌یخوازیت "، كچانی بچووك له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌موو كات له لایه‌ن دایكان و مامۆستایان و كاره‌كته‌رانی (سیسه‌یم ستریت) ه‌وه گوێیان له‌مه ده‌بێت، ئه‌وان بۆ هه‌ر شوێنێك ده‌رِۆن هان ده‌درێن تاكو برِوا بێنن كچان ده‌توانن به ئه‌ندازه‌ی كورِان زیره‌ك و وه‌رزشكار و سه‌ركه‌وتوو بن. ته‌نانه‌ت وێنه‌ی ژنێكی به‌جه‌رگ له به‌رگی گۆڤارێك پێیان ده‌ڵێت كاتی تۆ كچیت، هه‌موو شتێك شیاوه به‌ڵام له وڵاته دواكه‌وتووه‌كان دا، ئه‌م په‌یامه ته‌واو پێچه‌وانه‌یه، له‌و رۆژه‌وه‌ی له دایك ده‌بن، هه‌میشه ئه‌و شتانه‌یان وه‌بیر ده‌هێنرێته‌وه كه بۆیان نی یه ئه‌نجامی بده‌ن.
كچان: خزمه‌تكاری ماڵ كاتی له وڵاتێكی دواكه‌وتوودا كورِێك له دایك ده‌بێت، هاورِێیان و خزمان هاواری پیرۆزبایی ده‌كه‌ن. كورِ به مانای دڵنیایی دێت. ئه‌و ده‌بێته میراتگری موڵكی باوكی و كار په‌یدا ده‌كات تاكو یارمه‌تی خێزانه‌كه‌ی بدات به‌ڵام كاتێك كچێك له دایك ده‌بێت، په‌رچه‌كرداره‌كه زۆر جیاوازه. هه‌ندێك ژن به كووڵ ده‌گرین كاتی بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت منداڵه‌كه‌یان كچه چونكه سه‌باره‌ت به‌وان، كچ به واتای خه‌رجی یه‌كی تر دێت. پێگه‌ی ئه‌و بریتی یه له ماڵ نه‌ك له جیهانی پیاوان. له هه‌ندێ ناوچه‌ی وڵاتی هیندستان ئه‌وه جۆرێكه له دابونه‌ریت سڵاو له خێزانێك بكه‌یت كه به‌م زووانه منداڵێكی كچیان بووه و بڵێیت " خزمه‌تكاری ماڵه‌كه‌تان له دایك بووه". كچ ناتوانێت جگه له خۆ به كه‌م زانین هه‌ست به هیچ شتێكی تر بكات له‌و كاته‌دا هه‌موو شتێك له ده‌وری ئه‌و پێی ده‌ڵێت به‌های ئه‌و له هی كورِ كه‌متره. شووناسی ئه‌و ساخته ده‌كرێت هه‌ر كه خێزان و كۆمه‌ڵگاكه‌ی ده‌رفه‌ته‌كانی سنووردار ده‌كه‌ن و ئه‌و وه‌كو نمره دوو ده‌ناسێنن. پێكهاته‌ی هه‌ژاری توند و جیاوازكردنی زۆر له‌دژی ژنان سورِێكی بێبه‌زه‌یی یانه‌ی جیاوازی كردن ده‌خولقێنێ كه له وڵاته دواكه‌وتووه‌كان دا رێگری كچان ده‌كات له به‌ده‌ست هێنانی توانسته شاراوه‌كانیان. هه‌روه‌ها لاوازی یان ده‌كات له به‌رامبه‌ر مامه‌ڵه‌ی توندی سۆزداری و جه‌سته‌یی دا، "ئه‌م خزمه‌تكارانه‌ی ماڵان " ده‌گه‌نه ئه‌و برِوایه‌ی كه ژیان هه‌رگیز جیاواز نابێت. گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگه‌كان كه كار له كچان ده‌كه‌ن جیاوازیكردن دژ به كچان و ژنان له جیهانه دواكه‌وتووه‌كه‌دا راستی یه‌كی رووخێنه‌ره. ملیۆنه‌ها تراژیدیای تاكه‌كانی لێده‌كه‌وێته‌وه، كه ده‌كاته توانای له‌ده‌ست چوو بۆ سه‌رجه‌م وڵاتان، توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن كه په‌یوه‌ندی یه‌كی راسته‌وخۆ هه‌یه له‌نێوان روانینی وڵاتێك بۆ ژنان و گه‌شه‌كردنی له رووی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌وه. پێگه‌ی ژنان له ناوه‌ندی ته‌ندروستی كۆمه‌لگه‌دایه. ئه‌گه‌ر به‌شێكی ئازار بچێژێت ئه‌وا سه‌رتاپای ده‌گرێته‌وه. جێگه‌ی داخه كه مناڵه مێیه‌كان زیاتر بی ده‌سه‌ڵاتن دژی برینی جیاوازی یه جێنده‌ری یه‌كان. به‌ربه‌سته‌كانی تریش ئه‌و نموونه زه‌قانه‌ن كه كچان له سه‌رانسه‌ری جیهان دا روووبه‌رِووی ده‌بنه‌وه. به‌ڵام هه‌واڵی خۆش بریتی یه له‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێی كچان نوێنه‌ری سه‌رچاوه‌ی ئومێدلێكراوی گۆرِانكارین سه‌باره‌ت به ژنان (هه‌روه‌ها پیاوانیش) له جیهانه دواكه‌وتووه‌كه‌ی ئه‌مرِۆدا. ماره‌یی له وڵاته دواكه‌وتووه‌كان دا، له‌دایك بوونی كچان ئاسته‌نگی گه‌وره بۆ خێزانه هه‌ژاره‌كان دروست ده‌كات. كاتی ته‌نها ئه‌وه‌نده خۆراك هه‌یه كه پێی بژین، هه‌ر منداڵێك گوشار ده‌خاته سه‌ر داهاته‌كانی خێزانێك. به‌ڵام سست كردنی ئابووری به‌هۆی كچێكه‌وه هه‌ستێكی ناخۆشتری هه‌یه، به تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌دا كه ماره‌یی پیاده ده‌كرێت. ماره‌یی (dowry) بریتیه له شمه‌ك و پاره خێزانی بووكه‌كه به خێزانی زاوای ده‌به‌خشێت، له بنه‌رِه‌تدا و به مه‌به‌ستی هاوكاری كردنی خه‌رجی یه‌كانی هاوسه‌رگیری، ماره‌یی وه‌ها ده‌بینرا بریتی بێت له پاره‌پێدانی خێزانی زاوا به‌هۆی له‌ئه‌ستۆگرتنی لێپرسراوێتی ژنێكی دیكه‌ش. له‌هه‌ندێ وڵاتی تردا ماره‌یی ده‌ست بڵاوی یه، سه‌رف كردنی پاره‌ی كاری هه‌فته‌كانی ساڵ و په‌لكێش كردنی خێزانی ژنه‌كه‌یه رووه‌و قه‌رز كردن. پیاده‌كردنی ماره‌یی له خێزانه هه‌ژاره‌كان دا دیمه‌نی هه‌بوونی منداڵی كچ ناشرینتر ده‌كات. هه‌روه‌ها كچانی لاویش ده‌خاته مه‌ترسی یه‌وه. بووكی تازه له ژێر سایه‌ی ماڵه خه‌زووران دایه كه برِیار بده‌ن برِی ماره‌یی یه‌كه‌ی زۆر كه‌مه. رێكخراوی یونسێف رێژه‌ی ژنانی هیندی كوژراو له ئاكامی ئه‌و رووداوانه‌ی كه په‌یوه‌ندیدارن به دۆزی ماره‌یی یه‌وه ساڵانه به پێنج هه‌زار مه‌زه‌نده ده‌كات. فه‌رامۆشكردن جیهانه دواكه‌وتووه‌كه لێوان لێوه له‌و خێزانه هه‌ژارانه‌ی كه وه‌ك ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی ئابوری له كچه‌كانیان ده‌رِوانن، ئه‌و تێرِوانینه له فه‌رامۆشكردنی به‌ربڵاوی كچان له‌وڵاتانی ئه‌فریكا و ئاسیا و ئه‌مریكای باشووردا ره‌نگی داوه‌ته‌وه. له‌زۆر كۆمه‌ڵگادا، پیاده‌كردنێكی ئاسایییه بۆ ماوه‌یه‌كی كورتتر شیر به كچان بدرێت وه‌ك له‌كورِان بۆ ئه‌وه‌ی ژن به زووترین كات هه‌وڵ بدات كه دووباره به كورِێك سكپرِ بێت. له ئه‌نجامدا كچان خۆراك پێدانی گرنگ له‌ده‌ست ده‌ده‌ن له‌ماوه‌ی گرنگی گه‌شه‌یان دا كه گه‌شه‌كردنی ئه‌وان ده‌خاته مه‌ترسی یه‌وه و به‌رگریان له دژی نه‌خۆشی لاواز ده‌بێت. ئاماره‌كان ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن كاتی ئه‌وان گه‌وره ده‌بن فه‌رامۆشكردنیان به‌رده‌وام ده‌بێت، كچانی گه‌نج خۆراك و چاودێری پزیشكی كه‌متر و هه‌روه‌ها كه‌متر ده‌كوترێن به به‌راورد له‌گه‌ڵ كورِان دا. كه ئه‌وان ده‌بنه ژن گۆرِانكارییه‌كی وه‌ها روونادات. دابونه‌ریت له ژنان ده‌خوازێت كه له كۆتایی و له‌و خۆراكه بخۆن كه له پیاوان و كورِان ماوه‌ته‌وه. كوشتنی منداڵی ساوا و له‌باربردن له‌سه‌ر بنه‌مای جێنده‌ر له باره ناهه‌مواره‌كاندا دایك و باوكان هه‌ڵبژاردنێكی ترسێنه‌ر ده‌كه‌ن له كۆتایی هێنان به ژیانی منداڵی كچ، ژنێك به ناوی (لاكشمی) له (تامیل نادو) كه ناوچه‌یه‌كی هه‌ژاری وڵاتی هیندستانه شیله‌ی ژاڵه‌ی به منداڵه‌كه‌ی دا له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵه‌یه‌ك له رۆنی گه‌رچه‌ك تاكو كچه‌كه‌ی خوێن له لوتی هات و مرد، (لاكشمی) هۆكاری كۆتایی هێنانی ژیانی منداڵه‌كه‌ی روون كرده‌وه وتی: " كچ هه‌میشه كێشه‌یه، چۆن دووه‌میش به‌خێو بكه‌م ؟ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ویش وه‌ك من ئازار نه‌چێژێت، وا هه‌ستم كرد رزگار بوون لێی باشتره". له‌باربردن له‌سه‌ر بنه‌مای جێنده‌ر زیاتر به‌ربڵاوه له وڵاتی هیندستان، ئه‌وانه زیاتر گه‌شه ده‌كه‌ن و دووباره ده‌بنه‌وه له كاتێكدا كه ته‌كنه‌لۆژیا كارئاسانی كردووه له ده‌ستنیشان كردنی جێنده‌ری ئاوڵه‌مه‌دا. له (جایپور) كه شارێكه له رۆژئاوای هیندستان و نزیكه‌ی دوو ملیۆن خه‌ڵكی لێ ده‌ژی، ساڵانه سی هه‌زار و پێنج سه‌د حاڵه‌تی له‌باربردنی منداڵان جێبه‌جی ده‌كرێت. رێژه‌ی جێنده‌ر له سه‌رتاپای هیندستان له كه‌مبوونه‌وه‌دایه و به شێوه‌یه‌كی ناسروشتی و 927 مێینه له به‌رامبه‌ر 1000 نێردا، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی كوشتنی منداڵی ساوا و ئه‌و له‌باربردنانه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر بنه‌مای جێنده‌ر په‌یرِه‌و ده‌كرێن. چین خاوه‌نی نه‌ریتی مێژینه‌یه له كوشتنی منداڵه ساوا مێینه‌كان دا، له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی رابردوودا، رێسای به‌دناوی (یه‌ك منداڵ) ی حكومه‌ت زنجیره تۆماری وڵاته‌كه‌ی خراپتر كردووه، دیاری كردنی قه‌واره‌ی خێزان له سنوورداركردنی رێژه‌ی دانیشتووان دا، ئه‌م رێسایه ته‌نها یه‌ك ده‌رفه‌ت به باوك و دایك ده‌به‌خشێت كه كورِێكی خوازراو به‌رهه‌م بێنن به‌رله‌وه‌ی سزای سه‌ختی ماددی بدرێن به‌هۆی منداڵی زیاده‌وه. له ساڵی 1997 رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند: وا دائه‌نرێت پتر له په‌نجا ملیۆن ژن له ده‌ست درا بێت له وڵاتی چین دا له ئه‌نجامی به ده‌زگایی كردنی كوشتن و فه‌رامۆش كردنی كچان به‌هۆی (پرۆگرامی كۆنترۆڵكردنی دانیشتوانی به‌یژین) ه‌وه. حكومه‌تی چین ده‌ڵێت: له‌باربردن له‌سه‌ر بنه‌مای جێنده‌ر روونكه‌ره‌وه‌ی سه‌ره‌كی ژماره‌ی بێشووماری كچانی چینه به سانایی و له دوو ده‌یه‌ی رابردوودا له ژماره‌ی دانیشتواندا دیار نه‌ماون. مامه‌ڵه‌كردنی خراپ ته‌نانه‌ت پاش ساوایش، هه‌رِه‌شه‌ی جه‌سته‌یی به‌درێژایی ژیانیان شوێن كچان ده‌كه‌وێت. ژنان له‌هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا بن به مامه‌ڵه‌ی خراپ كاریان پێ ده‌كرێت به‌ڵام هه‌رِه‌شه‌كه زیاتر سه‌خته سه‌باره‌ت به كچان و ژنان كه له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌دا ده‌ژین مافه‌كانی ژنان به فیعلی بوونیان نی یه، دایكان كه خاوه‌نی مافه‌كانی خۆیان نین پارێزگارییه‌كی كه‌میان هه‌یه كه پێشكه‌شی كچه‌كانیان بكه‌ن و كه‌متریش بۆ خۆیان له به‌رامبه‌ر خزمانی نێر‌و هه‌ندێك كه‌سایه‌تی ده‌سه‌ڵاتدار، دووباره بوونه‌وه‌ی ده‌ست درێژی سێكسی و هێرشه توونده‌كانی دژ به ژنان و له وڵاته دواكه‌وتووه‌كاندا هه‌رِه‌شه‌ئامێزه. رێژه‌ی له‌سه‌دا چل و پێنجی ژنانی ئیسیوپی ده‌ڵێن: له‌ماوه‌ی ژیانیاندا ده‌ست درێژی یان كراوه‌ته سه‌ر، له ساڵی 1998 رێژه‌ی له‌سه‌دا چل و هه‌شتی ژنانی فه‌له‌ستینی دانیان به‌و راستییه نا كه‌و له‌لایه‌ن هاوبه‌شه نزیكه‌كانیانه‌وه و له ساڵی رابردوودا به خراپی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه،. له هه‌ندێ كه‌لتووردا، راته‌كانی سایكۆلۆژی و جه‌سته‌یی له ئه‌نجامی ده‌ست درێژی سێكسی به له‌كه‌یه‌كی دی ئاڵۆزتر ده‌كرێت، له‌و كه‌لتوورانه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی تووند ده‌ستووره سێكسی یه‌كانی ژنان ده‌پارێزرێت، ئه‌گه‌ر ژنێك به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كه هه‌نگاو بنێت ( به هه‌ڵبژاردنی مێرده‌كه‌ی، چاوگێرِان له شوێنی گشتی دا، گه‌رِان به‌دوای جیابوونه‌وه له هاوبه‌شێكی به‌درِه‌فتار ) ئه‌وا خێزانه‌كه‌ی تووشی بی رێزی كردووه و هه‌ربۆیه پێویسته سزا بدرێت. هه‌ندێ جار سزا به مانای كوشتن دێت، خێزانه‌كان (كوشتنی شه‌ره‌ف) ئه‌نجامده‌ده‌ن به مه‌به‌ستی گێرِانه‌وه‌ی ناویان كه له‌لایه‌ن ژنێكی لاساره‌وه شێوێندراوه، جێگه‌ی مه‌ترسی یه كه ئه‌م (لاساری) یه ده‌ستدرێژی سێكسیش له‌خۆ ده‌گرێت. له‌ساڵی 1999 له پاكستان كچێكی ته‌مه‌ن شانزه ساڵ كه له رووی ده‌روونییه‌وه په‌ككه‌وته بوو و ده‌ست درێژی كرابووه سه‌ر هێنرایه پێش پارێزه‌ری دادگایی هۆزه‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كه ئه‌و قوربانی بوو وه هێرشبه‌ره‌كه‌ش ده‌ستگیركرابوو، پارێزه‌ره‌كه برِیاری ده‌ركرد كه ئه‌و هۆزه‌كه‌ی تووشی شه‌رمه‌زاری كردووه‌و فرمانی له سێداره‌دانی فه‌رمی بۆ ده‌ركرد، ئه‌م دۆخه كه له‌و ساته‌دا سه‌رنجی زۆرینه‌ی راكێشا نائاسایی نیه، هه‌موو رۆژێك له‌پاكستان سی ژن قوربانی ده‌ستی كوشتنی شه‌ره‌فن به‌و ژنانه‌شه‌وه كه ده‌ست درێژی یان ده‌كرێته سه‌ر. له ناوچه‌كانی ئاسیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رِاست و ته‌نانه‌ت ئه‌وروپاش هه‌موو به‌درِه‌فتاری یه سێكسی یه‌كان ده‌خرێته ئه‌ستۆی ژنان. كار سه‌باره‌ت به‌و كچه لاوانه‌ی له‌م مه‌ترسی یه چاوه‌رِوان نه‌كراوانه قوتار ده‌بن و تارِاده‌یه‌ك به سه‌لامه‌تی گه‌وره ده‌بن، ژیانی رۆژانه هێشتا سه‌خته. ره‌نگه خوێندنگاكان بۆ چه‌ند ساڵێك گونجاو بێت، به‌ڵام زۆرێك له كچان له ته‌مه‌نی نۆ یان ده ساڵیدا له‌و كاته‌دا كه زۆر له‌بارن به درێژایی رۆژ له ماڵدا كار بكه‌ن له خوێندنگه ئه‌كشێنه‌وه. به‌گوێره‌ی رێكخراوی یونسێف ساڵانه پتر له نۆ ملیۆن زیاتری ژماره‌ی كورِان كچان له خوێندن بێبه‌ش ده‌بن له كاتێكدا كه براكانیان به‌رده‌وامن له چوونیان بۆ پۆل و شوێنكه‌وتنی حه‌زه‌كانیان و یاریكردن، هاوده‌می ژنان ده‌بن له راپه‌رِاندنی زۆر له كاروباری ماڵدا. له‌وڵاته دواكه‌وتووه‌كاندا كاری ناوماڵ له كاری قورس و به‌رده‌وامی جه‌سته‌یی پێك دێت، له كچ چاوه‌رِوان ده‌كرێت كه به‌ر له خۆرهه‌ڵاتن تا ئه‌و ساته‌ی رووناكی بزر ده‌بێت كار بكات، له رۆژێكدا چه‌ندین جار به پێخاوسی رێگه‌ی دوورودرێژ ده‌برِێت به مه‌به‌ستی هه‌ڵگرتنی سه‌تڵی قورسی پرِ له ئاوی پیسبوو ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌یان به زیندووی بهێڵنه‌وه. ئه‌و خه‌ریكی پاككردنه‌وه و گه‌نم كوتان و چاودێریكردنی كێڵگه‌كانه و براو خوشكه بچووكه‌كانی ده‌شوات و ژه‌مه خۆراكی یه‌كان ئاماده ده‌كات و به ته‌نها بۆ خۆی داده‌نیشێت له دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو پیاوانی خێزانه‌كه له نان خواردن ته‌واو ده‌بن. زۆرینه‌ی خێزانه‌كان ناتوانن كه‌ره‌سه‌ی مۆدێرن به ده‌ست بێنن بۆیه كاره‌كانی ئه‌و پێویسته به به‌ردی سه‌خت گه‌نم و دانه‌وێله بگۆرِێت بۆ ژه‌می خۆراك و جله چڵكنه‌كانیش له به‌ردی توند بخشێنێت و سه‌ره‌رِای هه‌ویر شێلان و شۆربالێنان به‌هۆی ئاگری بڵێسه‌داری كراوه‌وه، له‌ڕۆژدا كات نامێنێته‌وه بۆ فێربوونی خوێندنه‌وه‌و نووسین و یاریكردن له‌گه‌ڵ هاورِێیان، ئه‌و به‌هۆی ماندوویییه‌وه هه‌موو شه‌وێك به لادا ده‌كه‌وێت و ده‌بێت ئاماده‌بێت به‌یانی داهاتوو له خه‌و هه‌ستێت رۆژێكی درێژی كاركردن ده‌ست پی بكات. زۆرینه‌ی ئه‌م كارانه به‌بێ پاداشت و پیاهه‌ڵدان ئه‌نجامده‌درێت، سه‌رژمێریه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ژنان نیوه‌ی خۆراكی جیهان به‌رهه‌م دێنن، ئه‌وان ته‌نها خاوه‌نی له‌سه‌دایه‌كی زه‌ویه كشتوكاڵییه‌كانن، له زۆرێك له وڵاتانی ئاسیا و ئه‌فریكا ئیشی ژنان ته‌نانه‌ت به كاری راسته‌قینه هه‌ژمار ناكرێت، ژن پێویسته كار بكات، له‌و چاوه‌رِوان ده‌كرێت سه‌رجه‌م لێپرسراوێتی یه‌كانی ماڵ و ئه‌ركه نوی یه‌كانیش به‌بێ هیچ یاریده‌یه‌ك له ئه‌ستۆ بگرێت، كاری ژنان فه‌رامۆش ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه زۆر گرنگه له مانه‌وه‌ی هه‌ر خێزانێكدا. بازرگانی سێكسی هه‌ندێ خێزان برِیار ده‌ده‌ن به‌وه‌ی سوودبه‌خشه كه كچه‌كانیان بنێرنه شار یان شارۆچكه‌یه‌كی نزیك تا كاریان چنگ بكه‌وێت كه زۆرجار ئیشی گران و پاره‌ی كه‌م له‌خۆ ده‌گرێت، ئه‌و پێویستییه بێئه‌ندازه‌یه‌ی كچان بۆ داهات ئه‌وان ده‌كاته نێچیرێكی ئاسان له به‌رامبه‌ر بازرگانه‌كانی سێكس، به‌تایبه‌تی له‌باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا كه گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی كاری نایاسایی زۆر ده‌كات. له‌وڵاتی تایله‌ند بازرگانی سێكسی هه‌ڵایساوه به‌بێ كۆنترۆڵكردنی كه‌رتی سه‌ره‌كی له ئابووری نه‌ته‌وه‌ییدا، خێزانه‌كان كه له گونده بچووكه‌كان هاوسنووری وڵاتی چینن به شێوه‌یه‌كی ئاسایی و له‌لایه‌ن دامه‌زرێنه‌ری ئه‌ندامان كه به (ئانتی یه‌كان) ناوده‌برێن لێیان نزیك ده‌بنه‌وه و داوای كچه‌كانیان ده‌كه‌ن له به‌رامبه‌ر پاره‌ی شه‌ش ساڵدا، زۆربه‌ی جوتیاره تایله‌ندییه‌كان ساڵانه ته‌نها سه‌دو په‌نجا دۆلار كۆده‌كه‌نه‌وه، ئه‌م پێشكه‌شكردنه هێنده فریوده‌ره كه ره‌ت نه‌كرێته‌وه. ئه‌و كچانه‌ی به سوزانی بوون ناچار ده‌كرێن تا هاوكاری خێزانه‌كانیان بكه‌ن هه‌ندێ جار به قوڵی هه‌ست به لێپرسراوێتییان ده‌كه‌ن، كچێكی ته‌مه‌ن چوارده ساڵ كه هه‌ستی ململانێی لا دروست ببوو له ئه‌نجامی بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی له تیاتروخانه له (شیانگ مای) وتی : " كاتێك له كار بووم له سه‌دای په‌نجای خودی خۆم دژ به‌و كاره بووم كه ئه‌نجامم ده‌دا، به‌ڵام له‌سه‌دا په‌نجاكه‌ی تر داخوازی ده‌كرد كه به‌رده‌وام بم تاكو یارمه‌تی خێزانه‌كه‌م بده‌م، باوكم ناتوانێت كار بكات. ئه‌و زۆر به ته‌مه‌نه و بۆیه ده‌بێت هاوكاری خێزانه‌كه‌م بكه‌م، ئه‌مه‌ش كاری منه". خه‌مڵێنراوه كه نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن منداڵ له كاری بازرگانی تێوه‌گلاون، سێ به‌ش له هه‌موو ئیشكه‌رانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا له نێوان ته‌مه‌نی 12 بۆ 17 ساڵانن. خوێندنی كچان : شكاندنی شێوازه‌كانی جیاوازییه جێنده‌ریه‌كان خوێندنی كچان ئامرازێكه ده‌توانێت هاوكار بێت له تێكشكانی شێوازه‌كانی جیاوازییه جێنده‌رییه‌كان و گۆرِانكاری درێژخایه‌ن بێنێته ئاراوه سه‌باره‌ت به‌ژنان و له وڵاته دواكه‌وتووه‌كاندا. ژنانی خوێنده‌وار زۆر گرنگن له كۆتایی هێنان به جیاوازییه جێنده‌رییه‌كان، له ئه‌نجامی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژاری كه جیاوازییه‌كه خراپتر ده‌كات له وڵاته دواكه‌وتووه‌كان دا، بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی خوێنده‌واری و زانستی ژماره‌كان بوار ده‌رِه‌خسێنێت بۆ ژنان كارێك كه به ده‌ست بێنن كه مووچه‌ی زیاتری هه‌بێت، ژنانی نه‌خوێنده‌وار له ناوچه هه‌ژارنشینه‌كانی زامبیا بۆ نموونه دوو هێنده چاوه‌رِوانی ئه‌وه‌یان لێ ده‌كرێت به هه‌ژاری ژیان بگوزه‌رێنن به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یان كه هه‌شت ساڵ و زیاتر خوێندوویانه. كچ هه‌تا زیاتر له خوێندنگه به‌رده‌وام بێت هێنده چانسی به‌ده‌ستهێنانی كاری شیاو و خوێندنی باڵا و ژیانێكی دوور له مه‌ترسییه‌كانی هه‌ژاری كوشنده‌ی زیاد ده‌بێت، ئه‌و ژنانه‌ی كه‌مێك خوێندوویانه زیاتر چاوه‌رِوان ده‌كرێت له له پاشتردا هاوسه‌رگیری ئه‌نجام بده‌ن و مناڵ بوونیان بپارێزن و منداڵی زیاتر و ته‌ندروستتریان ببێت و له‌وه‌ش دڵنیا بن منداڵه‌كانیان خوێندن ته‌واو ده‌كه‌ن. ئه‌وان باشتر له خۆراك پێدان و پاكژی تێده‌گه‌ن و له ئه‌نجامی سه‌ردانكردنی دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان پێشبینی ده‌كرێت خۆیان له نه‌خۆشی به‌دوور بگرن. نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان واداده‌نێن بۆ هه‌ر ساڵێك كه ژنان له خوێندنگه‌ی سه‌ره‌تایی به‌سه‌ری ده‌به‌ن، مردنی پێش وه‌ختیان به‌رِێژه‌ی له‌سه‌دا هه‌شت كه‌مده‌كاته‌وه. خوێندنی كچان به مانای گۆرِانكاری سه‌رتاسه‌ری دێت سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵگه، ئه‌و ساته‌ی ژنان ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان ده‌بێت برِۆنه خوێندنگه و كاری ئاستبه‌رز به‌ده‌ست بێنن، پێگه‌ی خۆیان له كۆمه‌ڵگه‌دا دیاریده‌كه‌ن، پێگه‌ش وه‌ها لێكده‌درێته‌وه به‌وه‌ی هێزێك بێت كار له خێزان و كۆمه‌ڵگای ئه‌وان بكات. ته‌نانه‌ت گۆرِانكارییه گه‌وره‌كان ئه‌گه‌ریان ده‌بێت له‌و ساته‌ی خوێندنی كچان ببێته پێودانگێكی كه‌لتووری. ژنان ناتوانن به‌رگری له خۆیان بكه‌ن له‌دژی مامه‌ڵه‌ی خراپی جه‌سته‌یی و سێكسی هه‌تا ئه‌و كاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویان نه‌بێت كه به‌بێ سڵه‌مینه‌وه له‌دژی ئه‌وه بدوێن، مه‌عریفه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌به‌خشێت، ئه‌و ژنانه‌ی خوێندنیان پی دراوه چاوه‌رِی ده‌كرێت نیو هێنده رووبه‌رِووی پراكتیزه كه‌لتوریه زیان به‌خشه‌كانی وه‌ك برِینی كۆئه‌ندامی زاوزی ببنه‌وه و پتر له چوار هێنده‌ش ده‌توانن كچه‌كانیان له‌دژی بپارێزن. هه‌ڵمه‌تی جیهانی خوێنده‌واری ده‌ست پێده‌كات به‌وه‌ی خوێندنی سه‌ره‌تایی به‌رگری له ژنان ده‌كات له دژی ئایدز كه به شێوه‌یه‌كی نایه‌كسان له وڵاته دواكه‌وتووه‌كاندا به‌ربڵاوه. له‌ئه‌نجامی په‌راوێزخراوترین گروپه‌كانی كۆمه‌لگا (به تایبه‌تی كچان) پێگه و متمانه‌یان پێویستی به كاركردن بوو له‌سه‌ر زانیاری و هه‌روه‌ها سێكس كردنی ناته‌ندروست ره‌ت بكه‌نه‌وه. چۆن هاوكاری بكه‌ین ؟ ده‌توانیت هاوكار بیت له لابردنی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه رێگری كچان ده‌كات له ئاماده بوونیان له خوێندنگاكان و هێنانه‌كایه‌ی گۆرِانكارییه‌كان له وڵاته دوواكه‌وتووه‌كان دا. راسته‌وخۆترین رێگه‌ش بریتییه له ئاسانكردنی پێویستییه ئابورییه‌كان كه خێزانه‌كان ناچار ده‌كات هه‌ر له سه‌ره‌تاوه منداڵه‌كانیان له خوێندنگه ده‌ربێنن. ده‌یه‌ها رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی له‌پێناو باشتركردنی ژیانی خه‌ڵكانی هه‌ژاردا كار ده‌كه‌ن، به‌هۆی بنیادنانی ژێرخانی ئابووری و دابینكردنی یارمه‌تی، راهێنانی پیشه‌یی، پرۆگرامی خوێنده‌واری، له وڵاته دواكه‌وتووه‌كاندا سه‌رمایه‌یان پێ ده‌به‌خشن تاكو ژیانێكی جێگیر و ته‌ندروست بنیاد بنێن، ئه‌مه‌ش ئه‌ركی سه‌رشانی كچانی گه‌نج ئاسانتر ده‌كات و كاتیان پێ ده‌به‌خشێت خوێنده‌واری به ده‌ست بێنن، له ئه‌نجامی هاوكاری و هاندانی پراكتیكییه‌وه چاوه‌رِوان ده‌كرێت كچان زیاتر ناو تۆماربكه‌ن و له خوێندنگه به‌رده‌وام بن. رێكخراوی یونسێف هانی گشت رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌دات كه ستراتیژی سه‌باره‌ت به خوێندنی كچان وه‌ك به‌شێك له پلانی به‌رایی پێشكه‌وتنیان بهێننه ئاراوه. هه‌روه‌ها جووڵانه‌وه‌یه‌كی ده‌ستپێكردووه به مه‌به‌ستی چاودێریكردنی كه‌ره‌سه‌كانی خوێندن و دامه‌زراوه‌كان و مامۆستایان تا دڵنیا بێت كچان جۆره خوێندنێك به‌ده‌ست دێنن كه تێرِوانینی شیاوی ژنان باشتر ده‌كات و خوێندكارانی كچانیش به ئه‌ندازه‌یی كورِان سوود مه‌ند بن. یونسێف و هه‌موو رێكخراوه‌كانی تر ئه‌وه‌ی هه‌نووكه پێویستیانه سه‌رمایه‌یه تاكو پاره‌ی هه‌ڵه‌كانیان ده‌ستگیر بێت. ده‌توانیت یارمه‌تی ده‌ر بیت له‌گۆرِینی ژیانی ژنان له جیهاندا به پێشكه‌شكردنی هاوكاری ئابوری یاخود به‌رزكردنه‌وه‌ی هۆشیاری ژنان له وڵاته دواكه‌وتووه‌كان له‌مرِۆدا. پرۆگرامی (منداڵان پێویستیان به‌یارمه‌تییه) پرۆژه‌یه‌كی خێرخوازی به‌رده‌وامه‌و هه‌لی كار‌و ئیشكردنی خۆبه‌خش وه‌ك راهێنانی پزیشكی له نه‌خۆشخانه‌كاندا دابین ده‌كات سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت هاوكار بن له زیادكردنی هۆشیاری له‌و بابه‌تانه‌دا كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر منداڵان ده‌بێت. ده‌توانیت سه‌پۆرتی رێكخراوه‌كانی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، یونسێف، یونیفێم و ئینسترۆ بكه‌یت یاخود رێكخراوێكی تر بدۆزیته‌وه كه حه‌ز ده‌كه‌یت له رێگه‌یه‌وه هه‌ماهه‌نگی بكه‌یت، ئه‌م پێویستی یه ئاشكرایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م كۆتاییهێنان به جیاوازییه جێنده‌رییه‌كان زۆره، ئه‌وان هێنده گران نین چاره نه‌كرێن.
سه‌رچاوه/ ویكیپیدیا
|