|
سه‌نته‌ری نیشتمانی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی جێنده‌ر National Center For Gender Research |
|
|
سه‌ركه‌وتنی ده‌روونی و ده‌ره‌كی چۆن به ده‌ست دێت؟
و/ عه‌لی ئه‌كبه‌ر مه‌جیدی 1/14/2010 ده‌وترێت گه‌وره‌ترین شكستی سه‌رده‌می خۆمان یه‌كسانی سه‌ركه‌وتنه له‌گه‌ڵ داراییه مادییه‌كانماندا. كاتێك بیر له سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌ینه‌وه دوو پرسیار دێته مێشكمانه‌وه: 1-ئایا خه‌ڵك من به كه‌سێكی سه‌ركه‌وتوو داده‌نێن؟ 2-ئایا خۆم، خۆم به كه‌سێكی سه‌ركه‌وتوو ده‌زانم؟ 3-واتاداربوونی سه‌ركه‌وتن كارێكی زۆر شه‌خسیه. زۆرجار بیرۆكه‌كانمان له‌باره‌ی سه‌ركه‌وتن به‌رته‌سك ده‌بینین و هه‌ڵیده‌سه‌نگێنین تا له‌گه‌لڕ چوارچێوه باوه‌كانی كۆمه‌ڵگه و شوێنه‌واردا یه‌ك بگرێته‌وه. هه‌وڵی زۆری بۆ ده‌ده‌ین و پاره‌یه‌كی زۆری بۆ ته‌رخان ده‌كه‌ین تا به خه‌ڵك بڵین چه‌نده سه‌ركه‌وتووین- یان ئاره‌زوومانه كه‌سێكی سه‌ركه‌وتوو بین- ئه‌و سه‌ركه‌وتنه به شێوازی جۆراوجۆر وه‌كو ئوتومبێلی گه‌وره، خانووی نوێ، پاڵتۆی گرانبه‌ها، ئه‌ندامبوون له یاریگایه‌كی ناوچه‌كه‌دا، به‌رنامه‌ی پشۆدانی گران. بۆچی تا ئه‌م راده‌یه پێداگرین به خه‌ڵكی بسه‌لمێنین شتێك بۆ كه‌سێكی تر بسه‌لمێنین؟ یان هه‌وڵده‌ده‌ین شتێك بۆ خۆمان بسه‌لمێنین؟ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتنێكی ده‌روونی زۆر دژوارتره. بۆ ئه‌م كاره ده‌بێ له خۆمان پرسیار بكه‌ین له راستی دا چیمان له ژیان ده‌وێت؟ "ژۆرژ ساند" رۆمان نووسی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م بۆ چێژوه‌رگرتن له سه‌ركه‌وتن پێج مه‌رجی به پێویست داناوه. 1-سه‌لیقه‌یه‌كی باش. 2-ئازایه‌تی. 3-پشت به‌ستن به‌خۆ تا راده‌یه‌كی دیاریكراو. 4-خۆشه‌ویستی به‌رامبه‌ر به كار. 5-ویژدان یان ناخێكی ئاسووده. مه‌رجی پێنجه‌م، واته ویژدانی ئاسووده بۆ چێژوه‌رگرتن له سه‌ركه‌وتن به ته‌واوی پێویسته. پاره‌گۆرِێكی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند و شادومان له "مانهاتان"دا ده‌ژیا و دانی به‌وه دانا: "ده‌متوانی پاره‌یه‌كی زیاتر له‌مه‌ی هه‌مه هه‌مبێت به‌ڵام وام به باش زانی كه شه‌وان ئاسووده بخه‌وم." به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتنی ده‌ره‌كی به ئه‌ندازه‌ی سه‌ركه‌وتنی ده‌روونی راسته به‌ڵام ده‌بێ هه‌موو سه‌ركه‌وتنێك بنه‌مای ده‌روونی هه‌بووبێت. باش خه‌وتن پاش یه‌ك رۆژ هه‌وڵدانی به جدی یه‌كێكه له چێژه‌كانی ژیان. ئه‌و كه‌سانه‌ی هێشتا له‌گه‌لڕ خۆیاندا ناكۆكن و رێنه‌كه‌وتوون زۆرجار به‌ره‌و ژووری پزیشكی ده‌روونی به‌رِێكه‌وتوون. به‌خته‌وه‌ری به واتای گونجاوبوونی مرۆڤه له‌گه‌لڕ خۆی. پزیشكه ده‌روونیه‌كان به هۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ژیان و كاره‌كانیان چێژ وه‌رناگرن ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه‌ته‌وه. ئه‌م كه‌سانه هه‌موو شتێكیان له ژیاندا هه‌یه سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ش به‌ره‌و لای ده‌روونشیكاره‌كان ده‌رِۆن تا كه‌مێ چێژ له ژیان وه‌رگرن. هه‌ندێ كه‌سی تر به رواڵه‌ت زۆر سه‌ركه‌وتوون یان به پێچه‌وانه‌وه له ناخه‌وه هه‌ست به بۆشایی و نه‌بوونی شته‌كان ده‌كه‌ن.
ئایا شایسته‌ی سه‌ركه‌وتنین؟ ره‌نگه له ناخه‌وه هه‌ست به هه‌ست به بێ به‌هایی ده‌كه‌یت یان ده‌ڵیت:" له ژیاندا تووشی هه‌ڵه‌ی زۆر بووم." "باوكم به‌رده‌وام پێی ده‌وتم به كه‌ڵكی هیچ شتێك نایه‌م"، "دایكم هه‌میشه ره‌خنه‌ی لێده‌گرتم"، "هاوسه‌ره‌كه‌م پێم ده‌ڵێت توانام نیه"، "كه‌واته چۆن ده‌كرێ سه‌ركه‌وتن شیاوی من بێت؟" ره‌نگه كه‌سانی تر ده‌بینن كه به‌هێزتر یان گه‌نج تر، تێكۆشه‌رتر یان هوشیارتر یان جوانتر له ئێوه‌یه. ره‌نگه پێتان وایه ئه‌وان زیاتر له ئێوه شیاوی سه‌ركه‌وتنن. سه‌ركه‌وتن وه‌كو كێك نیه تا قاش قاش بكرێت و به گشت خه‌ڵك بدرێت. سه‌ركه‌وتنی خه‌ڵك هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به سه‌ركه‌وتنی ئێمه‌وه نیه. سه‌ركه‌وتنی هه‌ر كامه‌مان به‌و شته‌ی خه‌ڵك پێوانه‌ی ده‌كه‌ن یان سه‌باره‌ت به‌و شتانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن پێوانه ناكرێت. هه‌موومان پێمان خۆشه خۆمان له‌گه‌لڕ كه‌سانی تردا پێوانه بكه‌ین به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌خته‌وه‌رن تێگه‌یشتوون خۆیان له‌گه‌لڕ خه‌ڵكدا پێوانه ناكه‌ن. "هنری فۆندای" ده‌ڵێت:" ئه‌سپی ره‌سه‌ن هه‌رگیز سه‌یری ئه‌و ئه‌سپانه‌ی هاتۆنه‌ته گۆرِه‌پانی پێشبرِكێ ناكه‌ن به‌ڵكو هه‌موو هه‌ڵێكیان ئه‌وه‌یه به خێراترین خێراییه‌ك كه بۆیان ده‌لوێت رابكه‌ن." له رێگادا بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن ده‌بێ خۆرِاگری بكه‌ین و دژ به‌و رارِاییه بوه‌ستین كه خۆمان له‌گه‌لڕ سه‌ركه‌وتنی كه‌سانی تردا پێوانه نه‌كه‌ین. ته‌نها شتێك كه ده‌ژمێردرێت ئه‌وه‌یه به چ شێوازێك له تواناییه‌كانمان كه‌ڵك وه‌ربگرین و تا ئه‌و راده‌یه‌ی توانا‌مان هه‌یه له پێشبرِكێیه‌كه‌دا رابكه‌ین. له سینی یه‌كی زیودا سه‌ركه‌وتنمان بۆ ناهێنن. سه‌ركه‌وتن ده‌بێ به ده‌ستی بهێنین. ته‌نها رێگای به‌ده‌ستهێنانی به‌خته‌وه‌ری كه‌ڵك وه‌رگرتنه له توانایی، كارامه‌یی و ئه‌و هوشیاریه‌ی هه‌مانه تا دوایین راده‌ی پێویست به كاریان بهێنین. ئایا شیاوی سه‌ركه‌وتنین؟ به دڵنیاییه‌وه سه‌ركه‌وتن قه‌رزداری ئێمه‌یه و ده‌بێ له ناخی خۆماندا به ده‌ستی بهێنین.
سه‌ركه‌وتن و هه‌ست به ره‌زامه‌ندی كردن: له نێوان چێژ و هه‌وڵداندا په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆ هه‌یه. چێژی سه‌ركه‌وتن به پێی ئه‌و هه‌وڵدانه‌یه كه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ته‌رخانمان كردووه.
ئه‌و كه‌سه سه‌ركه‌وتووه كه له كارامه‌یی و هێزی وێناكردنی پۆزه‌تیڤی خۆی كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت تا بزانێت له به‌رامبه‌ر یه‌ك دۆلار ده‌توانێ چ كارێك بكات نه‌ك ئه‌وه‌ی كارێكی كه‌متر ئه‌نجام بدات. هنری فۆندای
هه‌ستی ره‌زامه‌ندی خودی مرۆڤ گرنگترین به‌شی سه‌ركه‌وتنه و لێكدانه‌وه‌یه‌كی تاكه‌كه‌سی هه‌یه – ره‌زامه‌ندی كه‌سێك بۆ كه‌سێكی تر وه‌كو واژۆ كردنی گرێبه‌ستێكه به‌ڵام بۆ كه‌سانی تر نه‌خشاندنی تابلۆیه‌كه به‌ڵام تا كاتێك به‌رامبه‌ر به نه‌خشاندنی ئه‌و تابلۆیه یان واژۆكردنی ئه‌و گرێبه‌سته هه‌ست به ره‌زامه‌ندی نه‌كه‌ن هیچ كامه‌یان سه‌ركه‌وتوو نین. ده‌بێ له سه‌ركه‌وتن چیژ وه‌ربگرین و به‌وه به‌خته‌وه‌ر بین. سه‌ركه‌وتن باڵاترین لوتكه‌ی چێژوه‌گرتنه له كار. سه‌ركه‌وتن سه‌قامگیر نیه، ناپلیۆن ده‌ڵێت :" مه‌ترسیدارترین چركه، چركه‌ی سه‌ركه‌وتنه."
له‌م چركه‌یه‌دا واته كاتێك سه‌ركه‌وتنێكی ده‌ره‌كی له به‌ر ده‌ستدایه له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌ستبه‌رداری سه‌ركه‌وتنی راسته‌قینه ده‌بین. متمانه‌به‌خۆبوونی له راده‌به‌ده‌رمان بۆ ده‌رِه‌خسێت و كاتێك مه‌سه‌له‌ی نوێ دێته ئارا هه‌ست به نیگه‌رانی ده‌كه‌ین و باوه‌رِمان وای لێدێت كه كاتێك سه‌ركه‌وتن به ده‌ست هات ده‌بێ سه‌قامگیر بێت. كێشه‌كه له‌وه‌دایه زۆربه‌مان جیاوازی له نێوان سه‌ركه‌وتنی ده‌ره‌كی و رواڵه‌تی یان سه‌ركه‌وتنی ده‌روونی و شه‌خسی دانانین. ده‌بێ به به‌رده‌وامی سه‌ركه‌وتن له ناخ و ده‌ره‌وه‌مان دا زیندوو بكه‌ینه‌وه. بۆیه ئه‌م هه‌موو قسه و گفتوگۆ و باس و خواستانه سه‌ركه‌وتن چیه؟ نهێنیه‌كانی به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتنی به‌رده‌وام كه ره‌زامه‌ندی و چێژ به‌ده‌ست دێنن كامانه‌ن؟ ئێستاكه ده‌زانین سه‌رچاوه‌ی سه‌ركه‌وتنی ده‌ره‌كی كامانه‌ن. له خۆمان ده‌پرسین هێما به‌رچاوه‌كانی سه‌ركه‌وتنی ده‌روونی كامانه‌ن؟ سه‌ركه‌وتن كاتێك چێژبه‌خشه كه تایبه‌تمه‌ندی زێرِینی له‌گه‌لڕ بێت: •بینینی داهاتوو: زانین و په‌سه‌ندكردنی رۆڵمان له جیهان و كه‌ون دا. •رێز له خۆگرتن: ئه‌م كتێبه‌مان به متمانه‌به‌خۆ ده‌ست پێكرد و كۆتاییه‌كی باش دێنێته ئارا بۆ ئه‌م كتێبه كه سه‌باره‌ت به چێژوه‌رگرتنه سه‌باره‌ت به كاركردن. •هوشیاری به‌رامبه‌ر به خۆمان: بینینی خۆمان له ئاوێنه‌ی كه‌سانی تردا و په‌سه‌ندكردن و قبولڕ كردنی ئه‌و شتانه‌ی مرۆڤ ده‌یبینێت. •بیرمه‌ندی: كات ته‌رخان كردن و ئه‌زموون وه‌رگرتن و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌زموونه‌كانی رابردوو، به‌رنامه‌دانان بۆ داهاتوو و چێژوه‌رگرتن له ئێستا تا دوایین راده. •باوه‌ر: باوه‌رِێكی به‌هێز بۆ هێزێك له سه‌رووی خۆمان (ره‌نگه له ناخی خۆمان دا بێت). •بنه‌ماڵه: ده‌ربرِینی خۆشه‌ویستی به‌رامبه‌ر به یه‌ك گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنه كه مرۆڤ ده‌توانێت لێرِاببینێت. •روانگه‌یه‌ك له سه‌ر بنه‌مای سه‌ركه‌وتنی دوو لایه‌نه: "كاتێك سه‌ركه‌وتوو ده‌بم كه یارمه‌تیت بده‌م تۆش سه‌ركه‌وتوو بیت"، له راستیدا كه‌سێك چاكه كه خه‌ریكی به‌خته‌وه‌ركردنی مرۆڤه‌كانی تره، ئه‌وه به‌خته‌وه‌ری خۆی دابین كردووه. •سروشت: هه‌موو رۆژێك هه‌ستێكی سه‌یرمان هه‌بێت به‌رامبه‌ر به جوانیه‌كانی سروشت و جیهان. •ته‌ندروستی: تا كاتێك مرۆڤ ته‌ندروستی نه‌بێت، هێز و پاره و سه‌ركه‌وتن چ سوودێكی ده‌بێت؟ له راستیدا كه‌سی سه‌ركه‌وتوو ئه‌و كه‌سه‌یه وه‌كو گه‌نجینه‌یه‌كی به‌هادار سه‌یری جه‌سته‌ی خۆی بكات و رێزی لێبگرێت. •شادومانی: هه‌ست به شادومانی له هه‌موو ساتێك‌دا، چێژوه‌رگرتن، به‌شداریكردن و كاركردن و به‌خشینه‌وه‌ی ئه‌م چركه شكۆداره تا ئه‌و راده‌یه‌ی بۆمان ده‌لوێت.
سه‌ركه‌وتنی بێ سنوور: ئێمه بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن هاتۆینه‌ته سه‌ر گۆی زه‌وی. پێویست ناكات له پێناو سه‌ركه‌وتن یان بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن داوای لێبوردن بكه‌ین چونكه تا راده‌یه‌كی بێ سنور به‌رپرسیارێتی و به‌ڵێنمان بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتن له تواناییه‌كانمان هه‌یه. پێویست ناكات بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌خته‌وه‌ری له به‌هه‌شت، ژیانمان له ده‌ست بده‌ین، ژیان ته‌نها له‌م جیهانه‌دایه. له بری هه‌موو شتێك ده‌بێ ته‌مه‌نمان له سه‌ر گۆی زه‌وی بۆ ئاماده‌بوونمان ته‌رخان بكه‌ین كه چێژێكی بێ سنور وه‌ربگرین. وه‌كو دڵی باوك و دایكێك كه بۆ كۆرپه‌كه‌یان تازه له دایك بووه ده‌ریده‌برِن. ده‌رفه‌ت بده‌ینه خۆمان وره‌مان به هۆی دڵخۆشیه‌كانی ژیان بگه‌شێته‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌بێ به‌رنامه‌ی ژیانمان دابین بكه‌ین تا كه‌سانی تر به سه‌رماندا زالڕ نه‌بن و به‌رنامه‌مان بۆ دیاری نه‌كه‌ن. باڵابوون به سه‌ر مامناوه‌ند بووندا بسه‌پێنین. به‌رپرسیارێتی ته‌واوی خۆمان له ئه‌ستۆ بگرین و نه‌بینه رێگر و به‌ربه‌ست له به‌رده‌م سه‌ركه‌وتنه‌كانمان دا. ئێمه شیاوی سه‌ركه‌وتن و به‌خته‌وه‌رین، ته‌نها شتێك كه سه‌ركه‌وتن پێویستی پێیه‌تی ئه‌وه‌یه خۆمان بوونمان هه‌یه و تواناییه‌كی ته‌واومان هه‌یه. تواناییه‌كانمان په‌ره پێبده‌ین. چاوه‌رِێ نه‌بین جیهان به‌ره‌و لای ئێمه بێت. ئێستاكه ده‌ست به كار بكه‌ین، گرنگ نیه سبه‌ی تا چ راده‌یه‌ك ده‌ره‌نجام وه‌رده‌گرین گرنگ كار و هه‌وڵدانه بۆ گه‌یشتن به‌و شتانه‌ی ده‌مانه‌وێت. له تواناییه سروشتیه‌كانمان بۆ دروستكردن كه‌ڵك وه‌ربگرین. هه‌موو خۆشه‌ویستی و وزه و توانای كه هه‌مانه له‌گه‌لڕ خۆماندا بیهێنین و له‌گه‌لڕ كه‌سانی تردا دابه‌شی بكه‌ین. ئه‌وانه له‌گه‌لڕ كه‌سانی تردا كه دیداریان له‌گه‌لڕ ده‌كه‌ین دابه‌شی بكه‌ین چونكه مرۆڤ بێ سنوره. ئه‌و سنورانه‌ی روبه‌رِوویان ده‌بینه‌وه ئه‌و سنورانه‌ن كه خۆمان بۆ خۆمانی ده‌سه‌پێنین و دروستی ده‌كه‌ین.
سه‌ركه‌وتن له جێبه‌جێ كردن‌دا: 1-هه‌موو چركه‌ی ژیانمان به به‌هادار دابنین و ئه‌و كارانه‌ی هیلاكمان ده‌كات ده‌ستیان لێبه‌رده‌ین و به دوای كاره سه‌ره‌كیه‌كانماندا برِۆین. رێز له ده‌ست و قاچ و مێشكمان بگرین كه به هه‌موو هێزێكیانه‌وه خه‌ریكی كاركردنن. له هێزی وێناكردنمان بۆ بینینی خۆمان و بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانمان كه‌ڵك وه‌ربگرین. 2-ده‌ست به كار بكه‌ین. سه‌ركه‌وتن له ئاسمانه‌وه ناگاته ده‌ستمان. سه‌ركه‌وتنی ده‌روونی و ده‌ره‌كی ده‌ره‌نجامی به‌رپرسیارێتی و ئاماده‌بوون و كونترِۆڵی ناخه هه‌روه‌ها به هۆی به‌ره‌و پێشچوون به ده‌ست دێت. 3-هانده‌ری خۆمان بین. راهێنان له سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی پۆزه‌تیڤ بكه‌ین. شكسته‌كانی رابردوومان له بیر بكه‌ین. بیر له پاداشته‌كانی سه‌ركه‌وتن بكه‌ینه‌وه.
ئێستاكه ده‌زانین چێژوه‌رگرتن له كار نهێنی سه‌ركه‌وتنه. |