|
زیادكردنی
نوێنه‌رایه‌تی ژنان له‌عێراق-
به‌شی یه‌كه‌م

چ ستراتیژی یه‌ك زۆر
به‌سووده؟
پیپا نۆریس – زانكۆی
هارڤارد
وه‌رگێڕانی: مه‌ریوان
رۆژهه‌ڵاتی
ده ساڵانی ڕابردوو
داخوازیی به‌رده‌وامی به‌خۆوه دیوه له زۆر وڵات‌دا بۆ گرتنه‌خۆ و
دهسهڵاتداركردنی ژنان له ده‌زگا هه‌ڵبژێردراو و
دیاریكراوه‌كاندا. ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ری یانه‌ی كه بۆ
به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م ئامانجه خراونه‌ته گه‌ڕ، له زۆرێك له
وڵاتانی سه‌رانسه‌ری جیهان كاریان پێ كراوه، وه‌ك مهڕاكش،
ئه‌رده‌ن، ئه‌فغانستان، پاكستان، به‌حره‌ین، هیندستان، باشووری
ئه‌فریقا، به‌نگلادش، تانزانیا و ئه‌نده‌نوسیا. هه‌ر كه‌موكورتی
یه‌ك له نوێنه‌رایه‌تی ڕۆڵی سه‌ركردایه‌تی ژنان له عێراقی نوێ‌دا
ئه‌كرێت ئاكامی گرنگی هه‌بێت له‌سه‌ر كارنامه‌ی سیاسه‌تی گشتی،
له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕكردنی به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كانی ژنان، له‌سه‌ر كارگێڕی
یه‌كی باش، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر لۆژیكی دیموكراسی بۆ یه‌كه‌كانی
ده‌سه‌ڵات دانان و ئاژانسه‌كانی جێبه‌جێكردن. ئه‌م دۆكیومێنته
پوخته، به كورتی له‌باره‌ی هه‌ندێك له گرنگترین په‌یڕه‌وه
سیاسی یه‌كان ده‌دوێت بۆ زامنكردنی گرتنه‌خۆی ژنان له هه‌موو
یه‌كه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی عێراقی. ئه‌م ستراتیژی یانه ئه‌توانرێت
به‌كاربهێنرێت بۆ هه‌ڵبژاردن، ده‌ستنیشانكردن بۆ كۆبوونه‌وه‌ی
هه‌ڵبژاردنی پارێزگا، گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌یی،
ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانی نه‌ته‌وه‌یی، هه‌ر یه‌كه‌یه‌كی هه‌رێمی یان
خۆماڵی، هه‌روه‌ها بۆ ده‌زگا گشتی یه‌كانی تر وه‌ك كۆمیسیۆنه‌كان.
ڕاپۆرته‌كه گرنگترین هه‌ڵبژارده‌كان ڕوونده‌كاته‌وه له ڕێی
لێكۆڵینه‌وه‌ی حاڵه‌تیی هه‌ڵبژێردراو له‌گه‌ڵ باشه و
خراپهكانیدا. گرتنه‌خۆی سه‌ركردایه‌تی ژنان له عێراقی نوێ‌دا
هه‌لێكی گرنگ ده‌نوێنێت، ئه‌گه‌ر له‌ده‌ست بدرێت، ئه‌كرێت ببێته
هۆی دواكه‌وتنی به‌ڕێوه‌بردنی چاك و دیموكراسی له وڵاته‌كه‌دا،
هه‌روه‌ها مافه‌كانی ژنانیش، بۆ چه‌ندین ده‌ساڵ. كاریگه‌رترین
هه‌ڵبژارده‌ی سیاسی بۆ گرتنه‌خۆی سه‌ركرده‌ی ژنان بریتی یه له:
×
بۆ ده‌زگا هه‌ڵبژێردراو یان
دیاریكراوه‌كان
1) به‌كارهێنانی (كورسیی
گیراو) بۆ ژنان
×
بۆ ده‌زگا هه‌ڵبژێردراوه‌كان
2) به‌كارهێنانی
سیسته‌مێكی هه‌ڵبژاردنی (نوێنه‌رایه‌تیی ڕێژه‌یی) یان سیسته‌می
هه‌ڵبژاردنی (تێكه‌ڵ)
3) به‌كارهێنانی
(ترافیكلایتی ڕه‌گه‌زیی یاسایی) بۆ هه‌موو خۆپاڵاوتووهكان بۆ
هه‌ڵبژاردن
4) به‌كارهێنانی
(ترافیكلایتی ڕه‌گه‌زیی سه‌پێنراو) و به‌گه‌ڕخستنی له لایه‌ن یاسا
و كارنامه‌ی پارته‌كانه‌وه یان ده‌ستووری نێو پارتی تایبه‌ت و
گروپی سیاسی كه كاندید ده‌پاڵێون بۆ هه‌ڵبژاردن.
هه‌ڵبژارده سیاسی یه‌كان
باوترین هه‌ڵبژارده سیاسی
یه‌كان كه به‌رهه‌مهێنراون بۆ درووستكردنی یه‌كسانیی ڕه‌گه‌زی له
ده‌زگا هه‌ڵبژێردراو و دیاریكراوه‌كاندا، (له خشته‌ی 1دا
ڕوونكراوه‌ته‌وه)، ئه‌بن به سێ گروپی سه‌ره‌كی یه‌وه:
دیاریكردنی سیسته‌مێكی هه‌ڵبژاردن، سیاسه‌تی هه‌لی یه‌كسان، و
ستراتیژیی چالاكیی ئه‌رێیی. ئه‌م هه‌ڵبژاردانه ئه‌كرێت به‌جیا
به‌كاربهێنرێن یان پێكه‌وه گرێ بدرێن.
1) دیاریكردنی سیسته‌مێكی
هه‌ڵبژاردن
لێكۆڵینه‌وه‌كان به
به‌رده‌وامی ئه‌وه پیشان ئه‌ده‌ن كه ژنی زیاتر هه‌ڵده‌بژێردرێن
بۆ په‌رله‌مان له‌ژێر نوێنه‌رایه‌تی ڕێژه‌یی لیستی پارته‌كان(ن.ڕ.)
وه‌ك له سیسته‌مه‌كانی هه‌ڵبژاردنی زۆرینه‌یی. له ناو
سیسته‌مه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ڕێژه‌یی، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی ژنان
زیاتره كاتێك ناوچه‌ی هه‌ڵبژاردنی فره ئه‌ندامی گه‌وره‌تر
هه‌بێت. خشته‌ی (1) ئه‌م نموونانه ڕوون ده‌كاته‌وه به
به‌راوردكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر ئاستی جیهانی.
ده‌ركه‌وت كه ئه‌گه‌ری هه‌ڵبژاردنی ژنان له ژێر سیسته‌می ڕێژه‌یی
نزیكه‌ی دوو ئه‌وه‌نده‌ی سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی زۆرینه‌یه. ژنان
به تێكڕا له سه‌دا 8.5ی ئهندامپهرلهمانهكان بوون له
سیسته‌می زۆرینه‌دا، و له سه‌دا 11.3 له سیسته‌مه‌كانی تێكه‌ڵه،
و له سه‌دا 15.4ی ئه‌ندامه‌كان بوون له سیسته‌مه‌كانی
نوێنه‌رایه‌تیی ڕێژه‌یی.
جۆراوجۆریی ئاشكراش له
نێو هه‌ر جۆره سه‌ره‌كی یه‌كی هه‌ڵبژاردندا دیاربوو، سه‌ره‌ڕای
ئه‌مه‌ش، به‌هۆی چه‌ندین حاڵه‌تی ده‌ست تێوه‌ردان، له‌گه‌ڵ
قه‌باره‌ی ناوچه‌ی ده‌نگدان (ژماره‌ی كاندیدی هه‌ڵبژێردراو له
هه‌ر ناوچه‌یه‌كی ده‌نگداندا) ئاستی ده‌ستنیشانكردنی كاندیده‌كان
به ڕێژه‌ی وردی ده‌نگه‌كان بۆ لیستی پارته‌كان، هه‌ر په‌یڕه‌وێكی
ڕیزبه‌ندی له‌نێو لیستی پارته‌كاندا بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه
كاندیده ژنه‌كان ته‌نها له شوێنی نهبراوهدا نین له خواره‌وه‌ی
لیسته‌كه‌دا، به‌كارهێنانی ترافیكلایتی ڕه‌گه‌زیی یاسایی و
سه‌پێنراو و جۆری ڕێكخستنی پارته‌كان. خۆی بۆ خۆی، جۆری سه‌ره‌كیی
سیسته‌می هه‌ڵبژاردن گه‌ره‌نتیی نوێنه‌رایه‌تیكردنی ژنان ناكات،
به‌ڵام ته‌نانه‌ت له وڵاته ههژارهكانیشدا كه هه‌ڵوێستی
پێشینه‌ییان هه‌یه به‌رامبه‌ر ژنان، سیسته‌مه‌كانی هه‌ڵبژاردنی
ڕێژه‌یی ئه‌توانێت سه‌ركه‌وتووانه به‌شداریكردنی ژنان زیاد بكات
له ده‌زگاكانی ده‌سه‌ڵات داناندا.
خشته‌ی 1: نوێنه‌رایه‌تیی
ژنان به گوێره‌ی جۆری سیسته‌می هه‌ڵبژاردن،2000
|
|
%ي ذنان لة
هؤبةي خوارووي ثةرلةمان(ئةنجوومةني نوصنةران) |
ذمارةي
نةتةوةكان |
|
هةمووي
زؤرينةيي |
8.5 |
91 |
|
دةنطي
جيَطرةوة |
11.2 |
2 |
|
دةنطي بةربةست |
7.1 |
9 |
|
دووةم
دةنطداني نهيَني |
9.6 |
24 |
|
زؤرينة |
8.5 |
54 |
|
هةمووي
طريَدراو |
11.3 |
29 |
|
طريَدراوي
سةربةخؤ |
8.7 |
21 |
|
طريَدراوي
ناسةربةخؤ |
18.0 |
8 |
|
هةمووي
ڕيَذةيي |
15.4 |
64 |
|
دةنطي
طوازةرةوةي تاك |
10.6 |
2 |
|
ليستي ثارت |
15.6 |
62 |
|
تيَكڕا |
11.7 |
182 |
تێبینی: ڕێژه‌ی سه‌دیی
ژنان له هۆبه‌ی خوارووی په‌رله‌مانه نه‌ته‌وه‌یی
یه‌كان(ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران)، 182 نه‌ته‌وه‌ی سه‌رتاپای جیهان.
سه‌رچاوه: له یه‌كێتیی
پهرلهمانترانی نێونه‌ته‌ویی، 2000، ژمێریاری كراوه.
"بنكهزانیاریی* ژنان له په‌رله‌مان"
له ژێرسیستهمهانی
ڕێژه‌یی دا، هه‌ر پارته‌و به لیستێك له كانیدهكان، له هه‌ر
ناوچه‌یه‌كی ده‌نگداندا، وێنه‌رایه‌تی ده‌نگه‌ران ده‌كه‌ن. ده‌بێت
پیاو و ژن به درێژایی لیسته ڕیزبهندیكراوهكه دابه‌شبكرێن، (بۆ
نموونه، له هه‌ر پله‌یه‌كی دووه‌م، سێیه‌م، چواره‌م، پێنجه‌م،
كه ناسراوه به ڕێسای زنجیركردن) له پێناو هێشتنه‌وه‌ی
ده‌رفه‌تێكی له‌بار بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژێردرێن. بۆ زیادكردنی ده‌نگ
بۆ لیسته‌كه‌یان، پارته‌كان هان ده‌درێن كه كاندیده‌كان
نوێنه‌رایه‌تیی هه‌موو به‌شه سه‌ره‌كی یه كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كانی
ده‌نگده‌ران بكه‌ن. به‌دوورگرتنی هه‌ر گروپێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی
سه‌ره‌كی،به ژنانیشه‌وه، ئه‌كرێت ببێته نیشانه‌ی جیاكاری، و
هه‌رگروپێك كه هه‌ست به پهروێزكردن بكات، ده‌نگ بۆ ئه‌و پارته
نادات. به به‌راورد له‌گه‌ڵ سیسته‌مه‌كانی هه‌ڵبژاردنی
زۆرینه‌دا(كه ناسراوه "یه‌كه‌مینی ئه‌ودیو هێڵی كۆتایی" كه
به‌رورد كراوه به پێشبڕكێ) هه‌ر پارته‌و یه‌ك كاندیدی په‌رله‌مان
ده‌پاڵێوێت له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی ده‌نگداندا، وه ئه‌و كاندیده‌ی
كه زۆرترین ده‌نگی هه‌یه، ده‌یباته‌وه. لێره‌دا،
ده‌ستنیشانكردنی كاندیده‌كان، له نێو ده‌ستی ڕێكخستنی ناوچه‌یی
سنووره‌كانی ده‌نگدانی پارتهكاندایه، ئه‌مه پاڵنه‌رێكی كه‌م
درووست ئه‌كات بۆ هه‌ر سنوورێكی ده‌نگدان تاوه‌كو بلیتێك ههڵبێرن
كه "هاوسه‌نگ" بێت له نێو گروپه جیاوازه‌كاندا له‌سه‌ر ئاستی
هه‌رێمییان نه‌ته‌وه‌یی. ئه‌ندامانی پارته خۆماڵی یه‌كان به‌زۆری
نوێنه‌رێكیان ده‌وێت كه هه‌لی بردنه‌وه‌یان له‌و سنووری
ده‌نگدانه‌دا زیاتر بكات، بێ گوێدان به ئاكانه فراوانترهكاننی
بۆ پارته‌كه‌یان به‌ره‌و په‌رله‌مان.
لیستی پارته‌كان (ل.پ.)،
به‌كارهێنانی چالاكیی ئهرێییش ئاسان ده‌كات كه دانراوه بۆ
زیاتركردنی نوێنه‌رایه‌تیی ژنا، هه‌ر وه‌ك ترافیكلایتی ڕه‌گه‌زیی
یاسایی یان سه‌پێنراو كه له پڕۆسه‌ی ده‌ستنیشانكردنی
كاندیده‌كاندا به‌كاردێت. ستراتیژیی چالاكیی ئه‌رێی، ده‌كرێت له
ژێر سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی زۆرینهشدا به‌كاربێت، هه‌ر وه‌ك له
به‌ریتانیا، به‌ڵام به‌زۆری گرانترن بۆ په‌یڕه‌وكردن. له‌به‌ر
هه‌موو ئه‌م هۆیانه، سیسته‌مه‌كانی نوێنه‌رایه‌تیی ڕێژه‌یی (ن.ڕ.)
ده‌شێت نوێنه‌ری ژنان بگرێته خۆ وه له سیسته‌مه‌كانی
هه‌ڵبژاردنی زۆرینه‌یی. ئه‌م به‌ها به‌رزانه، له سیستههكانی
ههڵبژاردنیتێكهڵیشدا هه‌ن، كه هه‌ردوو كورسی یه‌كانی
نوێنه‌رایه‌تیی ڕێژه‌یی و زۆرینه‌یی پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه،
هه‌روه‌ك له ئه‌ڵمانیا و هه‌نگاریا و نیوزله‌ندا.
1) هه‌ڵبژارده‌ی
سیاسه‌ته‌كانی هه‌لی یه‌كسان
سیاسه‌تی هه‌لی یه‌كسان بۆ
ده‌زگا هه‌ڵبژێردراوه‌كان داڕێژراوه بۆ "ڕێككردنه‌وه‌ی گۆڕه‌پانی
یاریكردن و تاوه‌كو له‌م ێگهیهوه هاوسه‌نگیی ڕه‌گه‌زی به‌ده‌ست
بهێنێت. ئه‌مه ئهكرت بۆ هه‌ردوو ده‌رفه‌تی یه‌كسان له
كۆمه‌ڵگادا به‌گشتی وهه‌روه‌ها به تایبه‌تی بۆ پڕسه‌ی هه‌ڵبژاردن
یان ده‌ستنیشانكردن بۆ ده‌زگای هسهڵاتدانان پیاده‌بكرێت.
سه‌ره‌كی ترین هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌م سیاسه‌ته بریتی یه له:
×
ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی جه‌خت دكاته‌وه له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی كه ژنان و پیاوان مافی یاسایی یه‌كسانیان هه‌یه وه‌ك
هاواتی، به مافی ده‌نگدان له هه‌ڵبژاردنه‌كان و خۆپاڵاوتن بۆ
ده‌گا ههڵبژێردراوهكا و قسه‌كردنی ئازادانه و به‌شداریكردن له
پارته سیاسی یه‌كاندا به یه‌كسانی و ڕێكخراو و گروپه‌كانه‌وه،
بێ ترسان له جوداكاری.
×
ئه‌و سیسته‌مانی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه
ده‌كه‌نه‌وه كه ژنان و پیاوان ده‌رفه‌تی یهكسانیا هه‌یه له
گه‌شه‌پێدانی مرۆیی دا، به گرتنه‌خۆی گۆڕه‌پانه‌كانی خوێندنی
سههتایی و ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی و خوێندنی باڵا و ڕۆشنبیری و
ڕاهێنان و دامه‌زراندن و خۆشگوزه‌رانیی كۆمه‌ڵایه‌تی و مافی
زاووزێكردن و چاودێری ته‌ندرووستی.
×
ئه‌و سیاسهتاهی مه‌شقی كارامه‌یی و ئامۆژگاری
و ستافی هاوكاری و پاڵپشتیی ئابووری دابین ئه‌كه‌ن بۆ
چالاكونهكانی پارته‌كان به پیاو و ژنه‌وه و كاندیده‌كانی
یاسادانان و نوێنه‌ره ههڵبێردراوهكان. ئه‌توانرێت ڕاهێنان
دابینبكرێت بۆ كاركردنلهگهڵ میدیا و كه‌مپی هه‌ڵبژاردن، قسه‌كردن
له كۆمه‌ڵدا و مشتومڕكردن و په‌ره‌پێدانی كاری كۆمیته‌یی و
یاسادانان و هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه و شیكاركردنی سیاسی. ئه‌و
به‌رنامانه‌ی كه یارمه‌تیی ئابووریی ڕاسته‌وخۆ یان یارمه‌تیدانی
ناڕاستهوخ دابین ده‌كه‌ن ئه‌توانن هاواریی كاندیده‌كان بكه‌ن بۆ
دانی تێچووی هه‌ڵبژارد وه‌ك په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ ده‌نگده‌راندا.
×
ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه مۆڵه‌تی دیكانه و
باوكانه و دایه‌نگا و ئاسانكاریی چاودێریكردنی منداڵ دابین
ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌ندامان و مووچه‌خۆرانی ناو ئه‌نجوومه‌نه‌كانی
یاسادانه‌ری و به‌شه‌كانی حكومه‌ت.
سهرهیترین كه‌موكوریی
ئه‌م سیاسه‌ته ئه‌وه‌یه كه ته‌نانه‌ت پاش چه‌ندید ده‌ساڵیش
به‌زۆری ناكاریگه‌ر بوون له‌به‌ده‌ستهێنانی هاوسه‌نگیی ڕه‌گه‌ی له
ده‌زگا ههڵبژێدراوهكاندا. بۆ نموونه، له ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كاندا، ژنان هێشتا ه كۆنگرێسی ئه‌مریكی به شێوه‌یه‌كی
ئاشكرا نوێنه‌رایه‌تیی كه‌میان هه‌یه سه‌ره‌ڕای بوونی مافی یاسایی
ته‌واو وه‌ك هاوڵاتی به درێژایی هه‌شتا ساڵ، له‌گه‌ڵ
به‌ده‌ستهێنانی یه‌كسانی له په‌روه‌ره و پله به‌رزبوونه‌وه له
كاره‌كان و به‌ڕێوه‌بردندا. له به‌حره‌ین، كاندیده ژنه‌كان بۆ
یه‌كه‌م جار له ڕووی یاسایی یه‌وه ڕگهیان پێ درا خۆیان بۆ
هڵبژاردنه یاسادانه‌ری یه‌كان بپاڵێون له ژێر ده‌ستووری نوێ‌دا
كه له شوباتی 2002دا خرایه‌گه‌ڕ. له هه‌ڵبژاردنه‌كانی تشرینی
یه‌كه‌می ساڵی 2002دا، هه‌شت ژن خۆیان پاڵاوت بۆ ئه‌نجوومه‌نی
نوێنه‌ران، به‌ڵام هیچیان هه‌ڵنه‌بژێردران. ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه
نه‌خشه‌كێشراوه بۆ دابینكردنی یه‌كسانی ڕه‌گه‌زیی ته‌واو
له‌به‌رده‌م یاسادا و پێشگری كردن له جیاكاریی ڕه‌گه‌زی،
ده‌ستپێشخه‌ری زۆر گرنگن بۆ دڵنیابوون له مافه‌كانی مرۆڤ.ئه‌م
ده‌ستپێشخه‌رانه به دڵنیای یه‌وه پێویسته له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی
تردا پكهوه گرێ بدرێن. به‌ڵام هێشتا ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌مانه
به ته‌نها بۆ خۆیان به‌س نین بۆ به‌هێزكردنی سه‌ركردایه‌تیی ژنان.
3) هه‌ڵبژارده‌ی سیاسه‌تی
چالاكیی ئه‌رێیی
به پێدانی سنووری
تواناكانی سیاسه‌تی ده‌رفه‌تی یه‌كسان، له اوه‌ی چه‌ند ده ساڵانی
ڕابردوودا، چه‌ندین وڵات له هه‌موو لایه‌كی جیهاندا ڕوویان
كردووه‌ته سیاسه‌تی چالایی ئه‌رێیی. سیاسه‌تی چالكیی ئه‌رێیی بۆ
ده‌زگا یاسادانه‌ری یه‌كان سێ ستراتیژیی سه‌ره‌كی له‌خۆ ده‌گرێت:
×
به‌كارهێنانی (كورسیی گیراو) بۆ ژنان بۆ ده‌زگا
هه‌ڵبژێردراو یان دیاریكراوه‌كان، كه به یاسای هه‌ڵبژاردن یان
ده‌ستووری نه‌ته‌وه‌یی داده‌مه‌زرێت.
×
به‌كارهێنانی ترافیكلایتی ڕه‌گه‌زیی یاسایی بۆ
ده‌زگا هه‌ڵبژێردراوه‌كان، كۆنتڕۆڵكردی پێكهاته‌ی ڕه‌گه‌زیی لیستی
كاندیده‌كان بۆ هه‌موو پارته‌كان له هه‌ر وڵاتێكدا، كه ه‌مه‌ش
به یاای هه‌ڵبژاردن یان ده‌ستووری فه‌راهه‌م ده‌بێت.
×
به‌كارهێنانی ترافیكلاتی ڕه‌گه‌زیی سهێنراو بۆ
ده‌زگا ههڵبژێردراوهان، و له نێو پارتی دیاریكراو وگروپی سیای
به‌كاربێت بۆ پاڵاوتنی كاندیده‌كان و فه‌راهه‌م بكرێت له لایه‌ن
یاسا ناوخۆیی یه‌كانی پارته‌كان و پڕۆسه‌كانی دامه‌زراندن یا
ده‌ستووری پارته‌كان.
نموونه‌ی سه‌ركه‌وتوو كه
تیایدا ئه‌م ستراتیژییانه به شێوه‌یه‌كی كرداری نوێنه‌رایه‌تیی
ژنانیان له كۆمه‌ڵگا و كه‌لتووری هه‌مه‌جۆردا زیادكردووه له
سه‌رانسه‌ری جیهاندا له هیندستانه‌وه درێژده‌بێته‌وه بۆ مهڕاكش
و ئه‌فریقای باشوور و پاكستان و ئه‌رده‌ن و به‌ریتانیا و به‌لجیكا
و ئه‌رجه‌نتین. لایه‌نگره‌كان گفتوگۆی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه
سیاسه‌ته‌كانی چالاكیی ئه‌رێیی كاریگه‌رترین ستراتیژین بۆ به‌ده‌ست
هێنانی یه‌كسانیی ڕه‌گه‌زی. به‌ڵگه‌كان دووپاتی ئه‌كه‌نه‌وه كه
له زۆر حاڵه‌تدا ژنان ده‌سكه‌وتی خێرایان گیركهوتووه. به‌ڵام
دیسان به‌گه‌ڕخستنی سه‌ركه‌وتووانه پشت ده‌به‌ستێت به زۆر
بابه‌تی چڕ‌وپڕ، وه‌ك ئه‌و سزا یاسایی یانه یان ئه‌و پاڵنه‌رانه‌ی
كه بهكارێن بۆ دڵنیابوون له په‌یڕه‌وكردن. ئه‌م سیاسه‌ته وه‌ك
ێی مشت‌ومڕ ده‌مێنێته‌وه هه‌روه‌ك ڕه‌خنه‌گران پێشنیاری ئه‌وه
ده‌كه‌ن جیاكاریی میتۆدی له دژی پیاوان نادادگه‌رانه‌یه هه‌تاكو
هاوسه‌نگی یه‌كی 50 به 50 به‌ده‌ست دێت. ئه‌م سیاسه‌تانه به
شێوه‌ی كرداری چۆن كار ده‌كه‌ن؟
كورسیی گیراو له
په‌رله‌ماندا
به به‌كارهێنانی یاسای
هه‌ڵبژاردن، نیكهی یه‌ك ده‌رزه‌ن وڵات له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا
ژماره‌یه‌ی دیاریكراویان له كورسی یه‌كانی په‌رله‌مان گرتووه بۆ
ژنان. (بڕوانه خشته‌ی 2). ئه‌م ستراتیژی یه، بۆ ئه‌نجوومه‌نی
یاسادانانی په‌رله‌مانی نه‌ه‌وه‌یی بهكرهاتووه له هڕاكش و
ئه‌رده‌ن و به‌نگلادش و پاكستان و بۆتسوانا و تایوان و لیسۆزۆ و
تانزانیا. كورسیی گیراو بۆ ده‌ستووری نوێی ئه‌فغانستانیش
پیاده‌كراوه. له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌ییش، به هه‌مان شێوه، له
هیندستان له سه‌دا 33ی كورسی یه‌كان له ئه‌نجوومه‌نه خۆماڵی یه
هه‌رێمی یه‌كاندا گیراون بۆ ژنان، كه بووه هۆی هێنانی هه‌زاران
ژن بۆ ناو ده‌زگا گشتی یه‌كان. كورسیی گیراو ئه‌كرێت له ڕێی
هه‌ڵبژاردنی ڕاسته‌وخۆوه سه‌ربگرێت (بۆ نموونه له پاكستان ئێستا
60 كورسی هه‌یه له ئه‌نجوومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی و 17 كورسیش له
ئه‌نجوومه‌نی پیران كه‌ته‌نها ژنان ده‌توانن خۆیان بپاڵێون بۆ
به‌ده‌ستهێنانی)، یاخود له ڕێی دهتنیشانكردن له لایه‌ن پادشا
یان سه‌رۆك یان سه‌رۆك وه‌زیران وه یان سه‌رۆك پرت. ئه‌م
سیاسه‌ته گه‌ره‌نتیی ژماره‌یه‌كی كه‌م له ژنان ده‌كات بۆ ده‌زگا
ههڵبژێردراوهان، بۆ نمووه شه‌ش ژن له په‌رله‌مانی ئه‌رده‌نی دا
له ڕێی كورسیی گیراوه‌وه چوونه ناوه‌وه و له به‌حره‌ین شه‌ش
ژن ده‌ست نیشان كرابوون بۆ ئه‌نجوومه‌نی ڕاوێژكاری (ئه‌نجوومه‌نی
پیران) له لایه‌ن پادشاوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ڕه‌خنه‌گران
پێشنیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن كه پله‌وپایه‌ی یاسادانه‌ریی گیراو له
ڕێی (دهستنیشانكردنهوه) به ته‌نها ئه‌كرێت توانای ژنان
سنووردار بكات بۆ په‌یڕه‌وكردنی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كی سه‌ربه‌خۆ.
ئه‌وانه‌ی ده‌ستنیشانكراون، ئه‌و ه‌سه‌ڵات و یاسایی یه‌یان نی یه
كه له هه‌ڵبژاردنی دیموكراتی یه‌وه سهرهڵئهدات. سه‌ركرده‌كان
ئه‌توانن ده‌ستنیشانكردن به‌كاربهێنن بۆ به‌هێزكردنی
كۆنتڕۆڵكردنیانبهسهر په‌رله‌مانه‌وه، به‌تایبه‌تی له‌و
وڵاتانه‌دا كه مافی دیموكراتی و ئازایی هاوڵاتیان سنوورداره و
هێز له ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی ڕاپه‌ڕاندندا چڕ كراوه‌ته‌وه.
لهئوگاندا، بۆ نموونه، 53 كورسیی په‌رله‌مانتاران له 292 كورسی
بۆ ژنان گیراون (18%). ئه‌م نوێنه‌رانه ناڕاسته‌وخۆ
هه‌ڵده‌بژێردرێن، له‌گه‌ڵ ئه‌و كورسیانه‌ی كه جیاكراونه‌ته‌وه بۆ
ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی له گروپه‌كان ڕاكێشراون وه‌ك سوپا، یه‌كه‌كانی
گه‌نجان و كه‌مئه‌ندامان و بازرگانی، سه‌ره‌ڕای ڕێگری له پارته
به‌رهه‌ڵستكاره‌كان بۆ خۆپاڵاوتن بۆ هه‌ڵبژاردن. له‌مه‌ش زیاتر،
هه‌ر وه‌ك خشته‌ی 2 نیشانی ده‌دات، ژماره‌ی كورسی یه گیراوه‌كان
به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان ده‌گۆڕێن و گرنگیش ئه‌وه‌یه كه زیاد
له ژماره‌یه‌كی هێمایی له كورسی یه‌كان ته‌رخان بكرێت بۆ ژنان.
خشتةي 2: كورسيي طيراو بؤ ذنان كة لة هؤبةي خوارووي ثةرلةمانةكان*
بةكار هاتووة لة سةرتاسةري جيهاندا، 2000
|
ولآت |
هةلَبرادن |
ذمارةي
سةرجةمي (ئـ.ث.)
لة هؤبةي خواروودا |
ذمارةي
كورسيي طيراو بؤ ذنان |
%ي كورسيية
طيراوةكان بؤ ذنان |
دةستنيشانكراو يان هةلَبذصردراو |
|
ئوطاندا |
2001 |
292 |
56 |
19.1 |
هةلَبذاردني ناڕاستةوخؤ |
|
ثاكستان |
2002 |
357 |
60 |
16.8 |
هةلَبذيَردراو |
|
تانزانيا |
2000 |
295 |
48 |
16.2 |
دةستنيشانكراو |
|
زيمبابؤي |
2000 |
274 |
37 |
13.5 |
دةستنيشانكراو |
|
جيبؤتي |
2003 |
65 |
7 |
10.7 |
هةلَبذيَردراو |
|
بةنطلادش |
2001 |
300 |
30 |
10.0 |
دةستنيشانكراو |
|
سودان |
2000 |
360 |
35 |
9.7 |
هةلَبذيَردراو |
|
مةراكش |
2002 |
325 |
30 |
9.2 |
هةلَبذيَردراو |
|
بؤتسوانا |
1999 |
44 |
2 |
4.5 |
دةستنيشانكراو |
|
ئةرةن |
2003 |
120 |
6 |
5.5 |
دةستنشانكراو |
|
ليسؤزؤ |
1998 |
80 |
3 |
3.8 |
دةستنيشانكراو |
|
تاوان |
1996 |
334 |
ئةطؤڕيَت |
ئطؤڕيَت |
هةلبذيَردراو |
تێبینی: كورسیی گیراو له
هۆبه‌ی خوارووی په‌رله‌مانه نه‌ته‌وه‌یی یه‌كان وا پێناسه
ده‌كرێت كه ئه‌وانه‌ن كه له ڕووی یاساوه ته‌نها ده‌توانرێت به
ژن پڕ بكرێته‌وه، یان له ڕێی دهستنیشانكردنهوه یان
هه‌ڵبژاردنه‌وه. ده‌بێت سه‌رنجی ئه‌وه بدرێت كه له نیپاڵ سێ
كورسی له هۆبه‌ی سه‌روودا گیراوه بۆ ژنان، به گوێره‌ی ده‌ستووری
ساڵی 1990. ده‌ستووری نوێی ئه‌فغانستانیش ئێستا پره‌نسیپی كورسیی
گیراوی خستووه‌ته گه‌ڕ.
سهراوهكان: په‌یمانگی
هه‌ڵبژاردنی ئه‌فریقای باشوور (EISA)
(www.eisa.org.za)،
هه‌ڵبژاردنه‌كانی چورادهوری جیهان (www.electionworld.org)،
IDEAی
نێونه‌ته‌وه‌ی (ww.IDEA.int)
|