|
به‌رپرسیارێتی و له
ئه‌ستۆگرتن

ئا/ عه‌لی ئه‌كبه‌ر مه‌جیدی 26-5-2010
یه‌كێك له گه‌وره‌ترین به‌ربه‌سته‌كان له به‌رده‌م ره‌زامه‌ندی له
كاركردندا، خووی به تاوانباردانانی كه‌سانی تره له كاروباری به ئه‌نجام
نه‌گه‌یشتوو. فرت وفێڵ و خۆهه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنێكه به ئه‌ندازه‌ی مێژووی ئه‌و
گۆی زه‌وییه. پاش ئه‌وه‌ی ئاده‌م سێوه‌كه‌ی خوارد خێرا ئاماژه‌ی به خۆی
دا و وتی:" ئه‌و ژنه‌ی تۆ له ته‌نیشتی من داتنا بووه هۆی ئه‌وه‌ی من ئه‌م
سێوه بخۆم." ده‌ست له ده‌ستی یه‌كترنان له كاتی كاركردندا كارێكی
باوه:" تاوانی ئه‌وه"، "كاره‌كه‌ی منی ئه‌نجام نه‌دا بۆیه نه‌متوانی
ئه‌و كاره بكه‌م". "كۆمپانیا رێزی لێنه‌گرتم بۆیه بۆچی هه‌وڵبده‌م و
زه‌حمه‌ت به خۆم بده‌م."
"زه‌ینی ناته‌واو، كه‌سانی تر به تاوانبار داده‌نێت- به‌رپرس، سكرتێر،
كۆمپانیا، هات و نه‌هات، شانس، ئه‌ستێره‌كان- هه‌ر كه‌س و هه‌ر شتێك جیا
له خۆی. زه‌ینی باشتر پرسیار ده‌كات:" چی له مندا هه‌یه كه بووه هۆی
ئه‌و كاره؟" "چیم له بیر كرد ئه‌نجامی بده‌م؟" و ده‌ره‌نجام "ده‌بێ
جارێكی تر چیبكه‌م تا رووبه‌ڕووی شكست نه‌بمه‌وه و بگه‌م به مه‌به‌ست؟"
تاوانباركردنی كه‌سانی تر ده‌بێته به‌ربه‌ست كه نه‌توانین ئه‌زموون له
هه‌ڵه‌كانمان وه‌ربگرین. وه‌ك وایه كه چاوه‌كانمان ورد بخه‌ینه سه‌ری.
ئه‌گه‌ر شكست به‌و جۆره‌ی كه هه‌یه سه‌یری نه‌كه‌ین، ناتوانین جێبه‌جێی
بكه‌ین و له باتی ئه‌وه‌ی هه‌ندێ گۆڕانكاری بكه‌ین كه ده‌بێته هۆی
باشتركردنی پیشه و كاره‌كانمان، ده‌كه‌وینه داوی هه‌ڵه‌كردن،
تاوانباركردنی خه‌ڵك، ئه‌زموون وه‌رنه‌گرتن، دیسانه‌وه دووپاتكردنه‌وه‌ی
هه‌مان ئه‌و هه‌ڵانه.
كلیلی ته‌ندروستی ده‌روونی:
ئایا هه‌ر كات بتانه‌وێت، به‌رپرسیارێتی له ئه‌ستۆ خۆتان لاده‌به‌ن؟ ئایا
له به‌رپرسیارێتی ده‌ترسن؟ ئایا وابیر ده‌كه‌نه‌وه بارێكه‌وه ده‌بێ له
كۆڵی بگرن، قورساییه‌كه‌ی گوشار ده‌خاته سه‌ر شانتان و ده‌بێته به‌ربه‌ست
به ئه‌و كارانه‌ی ده‌بێ ئه‌نجامی بده‌ن؟ ئه‌م توێژینه‌وانه‌ی دوایی له
بیوفیدیك و مدیتیشن دا ده‌ریخستووه كه كونتڕۆڵكردنی رۆڵی به‌رپرسانه
رێگایه‌كه بۆ گه‌یشتن به ته‌ندروستی ده‌روونی.
له سه‌رانسه‌ری وڵاتی ئه‌مریكادا هه‌زاران كه‌س خه‌ریكی فێربوون له رێگای
فێركاری و دیسیپلینن كه شه‌پۆله بڵاوبووه‌كان له مێشك، لێدانی دلڕ،
ده‌سپێكی ئازار و جووڵه‌ی جه‌سته‌ییان هێنایه كونتڕۆڵی خۆیان. ده‌كرێت
پله‌ی گه‌رمای جه‌سته ببرێته سه‌ره‌وه تا ببێته به‌ربه‌ستی جۆرێك له
سه‌رئێشه‌ی میگرنی. سوڕێكی زیاتر له خوێن بگاته دلڕ، ماسولكه‌كان و
كۆتایی عه‌سه‌به‌كان ئارام ببێته‌وه تا ئه‌نجامی كاری جه‌سته‌یی باشتر
ببێته‌وه.
له پێشكه‌وتنی چاوه‌ڕوان نه‌كراوی هاوشێوه له ده‌روونناسیدا "ئابراهام
ماسلۆ" و "كارێلڕ راجه‌رز"، ویلیا‌م گلسه‌ر، ڤیكتۆر ڤرانكێلڕ و زانایانی
كارامه‌ی تری ته‌ندروستی ده‌روونی ده‌بینرێن.
بیرۆكه‌كانیان، كه بووه‌ته‌هۆی گه‌شبینی فراوان له گه‌شه‌ی مرۆڤ و
هێزه‌كانی دا ناوبانگی هه‌یه به ده‌روونناسی به‌رپرسیارێتی. بنه‌مای ئه‌و
بیرۆكه‌یه ئه‌وه‌یه كه نه‌بوونی هه‌ست به به‌رپرسیارێتی، هه‌ستی بێ
به‌هایی و گه‌نده‌ڵی ئه‌خلاقی ده‌بێته هۆی كرده‌وه‌ی ناباو و نه‌خۆشی
عه‌سه‌بی و رووخانی ده‌روونی.
چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و كێشانه ئازار ده‌بینن پێویستیان به
ده‌روونشیكاری درێژخایه‌نی فرۆید له سه‌ر بنه‌مای نهێنیه شاراوه‌كان كه
له رابردوو به‌جێماون نیه. به‌ڵكو چاره‌سه‌ری بریتیه له یارمه‌تیدانی
نه‌خۆش بۆ تێگه‌یشتن له‌و مه‌سه‌له‌یه كه ئه‌وانه به‌رپرسی كرده‌وه‌ی
ئێستا و به هه‌مان راده‌ش به‌رپرسن له به‌رامبه‌ر كرده‌وه‌كانی
داهاتوویاندا.
كاتێك كه‌سی تووڕه و نیگه‌ران به‌رپرسیارێتی تاكه‌كه‌سی خۆی له ئه‌ستۆ
ده‌گرێت ئازادی به ده‌ست دێنێت تا بتوانێت ئامانجه ئه‌رێنیه‌كانیان به
بێ ره‌فتاری تێكده‌ر یان ده‌یان سالڕ گرێدراوی بۆ پزیشیكی ده‌روونی به
دواوه بێت.
چه‌وه‌نه‌ر به ده‌ست بێنن:
له سه‌ر ئه‌م ناوه‌ڕۆكه له كتێبی ئه‌نجیل دا هاتووه:" هه‌ر كه‌س ئه‌وه
دروێنه ده‌كات كه ناشتۆیه‌تی." هه‌روه‌ها چینیه‌كان په‌ندێكی پیشینیانیان
هه‌یه ده‌ڵێت:" ئه‌گه‌ر كه‌سێك شووتی بنێت، شووتی به ده‌ست دێنێت،
ئه‌گه‌ر فاسۆلیا بنێت، فاسۆلیا دروێنه ده‌كات." له به‌رزترین گۆرانی دا
ئه‌و مۆسیقایانه‌ی كه تا ئێستا دروست كراون "Fantastic" گۆرانیه‌كی به‌رز
هه‌یه كه به‌مشێوه‌یه ده‌ست پێده‌كات: "تووری بچوك بكڵێن تا توور به
ده‌ست بێنن، نه‌ك كه‌له‌رمی وه‌ك بندق". چاكه، چاكه‌ی به دواوه‌یه و
خراپه‌ش، خراپه- ئه‌وه‌ش راستیه‌كی بنه‌ڕه‌تی و هه‌تاهه‌تایی جیهانه.
"ئێرلڕ نایتێفگێلڕ" له به‌رنامه‌ی رادیۆیی و نووسینه‌كانی دا ئه‌و
راستیه‌ی به یاسای هۆكار و هانده‌ر دانا.
واتاكه‌شی ئه‌وه‌یه كه بۆ هه‌ر هۆكارێك، هانده‌رێك له ئارادایه كه له
بواری خێراییه‌وه تا راده‌یه‌ك یه‌كسانه و په‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌یه.
" ئه‌گه‌ر كه‌ڵكوه‌رگرتنی باش له زه‌ین و كارامه‌یی و پته‌وی و
تواناییه‌كانمان وه‌ربگرین، ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی ده‌بێته پاداشتی ئه‌رێنی له
ژیانی ده‌ره‌كیماندا و ئه‌گه‌ر به‌رپرسیارێتی تایبه‌تی كه‌ڵكوه‌رگرتن له
تواناییه سروشتیه‌كانمان له ئه‌ستۆ بگرین كه له‌و ماوه‌یه‌دا له به‌ر
ده‌ستماندایه ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی ده‌بێته به‌خته‌وه‌ریه‌كی باشی سامان و
سه‌ركه‌وتن. ئه‌و بواره له‌باره‌ی ژیانی زۆر كه‌س پشتڕاست ده‌كاته‌وه.
هه‌رچه‌ند له راستیدا به ده‌گمه‌ن یه‌كێك له هه‌زار كه‌س ده‌رده‌كه‌وێت
كه كاته‌كانیان بۆ كه‌ڵكوه‌رگرتنی باش ته‌رخان ده‌كه‌ن. زۆربه‌مان ژیانمان
له‌ناو ده‌به‌ین و له دووره‌وه سه‌یری ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها هیچ باڵابوونێكی كۆتایی بۆ متمانه پێكردن، پاداشت یان
هاندانه‌كان له لایه‌ن كه‌سانی تره‌وه بوونی نیه. هه‌ر جاره‌و كه بیر و
ئه‌ندێشه ده‌كه‌ین، ده‌توانین به‌رپرس یان فه‌رمانبه‌ران یان
هاوكاره‌كانمان هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنین ئه‌وه بزانین پێش هه‌ر كه‌سێك خۆمان
هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنین. كاتێك له‌گه‌لڕ كه‌سانی تردا به شێوه به‌رپرسیارانه
و زۆر باش هه‌ڵسۆكه‌وت ناكه‌ین له راستیدا ده‌رفه‌ت و هه‌لی گه‌شه‌كردن و
به‌خته‌وه‌ریمان له ده‌ست ده‌ده‌ین.
كه‌سه‌كانی به راستی به‌خته‌وه‌ر- ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ئه‌مپراتۆریایی
گه‌وره‌ی مادیان دروست كردووه یان كاری گه‌وره و سه‌یریان ئه‌نجامداوه،
ئه‌و كه‌سانه‌ن كه به‌رپرسیارێتی تاكه‌كه‌سیان له ناخه‌وه په‌سه‌ند
كردووه. به راستگۆیی و شیكردنه‌وه‌ی كۆتایی خۆمان ته‌نها له ریزی
كه‌سانێكداین كه ده‌توانین له خودی كات، توانایی و به‌خته‌وه‌ریمان
وه‌ربگرین.
كاتێك به‌رپرسیارێتی بیر وڕا، خووی كاركردن، ئامانج و ژیانمان له ئه‌ستۆ
ده‌گرین، تێده‌گه‌ین كه به‌ختی خۆمان بۆ به‌خته‌وه‌ری به ده‌ستهێناوه.
یه‌كجار له تۆوه‌كانمان چاند – واته له‌گه‌لڕ خۆماندا راستگۆین، كونتڕۆلڕ
و قبوڵكردنی به‌رپرسیارێتی- به‌رهه‌می ره‌زامه‌ندی و چێژ ده‌روێنین.
ماف و به‌ڵێنه‌كان:
هه‌ر مافێك خاوه‌ن به‌رپرسیارێتی یه‌كسان و به‌رامبه‌ر به خۆیه‌تی.
هه‌روه‌ها باوكان بنیاتنه‌ری نه‌ته‌وه‌ی ئێمه "ئه‌مریكا" له راگه‌یاندنی
سه‌ربه‌خۆییدا نووسیان: مافی سه‌ره‌كیمان- ژیان، ئازادی و به‌دواداچوونی
به‌خته‌وه‌رییه- له لایه‌ن پاشا‌كان یان به‌رپرسیارێتیه‌وه گه‌ره‌نتی
ناكرێت به‌ڵكو له لایه‌ن خواوه‌نده‌وه‌یه. به‌و شێوه‌یه‌ش به‌رپرسیارێتی
سه‌ره‌كیمان راستگۆیی، فیداكاری و به‌داواچوونی دادوه‌رییه – له لایه‌ن
پارلمانه‌كانه دروست نابێت به‌ڵكو له لایه‌ن خواوه‌نده‌وه‌یه.
له راستیدا ئازادی و به‌رپرسیارێتی دوو ئامرازی به‌هێزن كه خه‌ڵك ده‌ست
له ده‌ستی یه‌كتر به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌بات. ئه‌وانه دوو رووی دراوێكن كه
ده‌ربڕی سامانی وڵاته‌كه‌مانه. ئازادی تۆماركراو له كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا
به بێ به‌رپرسیارێتی تاكه‌كه‌سی ناتوانێت بوونی هه‌بووبێت. تا كاتێك كه
له ئازادی خۆمان به‌رپرسیارانه كه‌ڵك وه‌رده‌گرین به ئازادی
ده‌مێنینه‌وه.
به‌داخه‌وه زۆربه‌ی خه‌ڵك كه له لایه‌ن گروپی تایبه‌ت پشتگیریان
لێده‌كرێت، زیاتر سه‌رنجیان له لای مافی خۆیانه تا وه‌ك له لای
به‌رپرسیارێتیه‌كه‌یان. مافی به بێ به‌رپرسیارێتی به لێكدانه‌وه و
شیكردنه‌وه پێی ده‌ترێت "به‌رژه‌وه‌ندیخوازی".
هاندراو به هۆی ترس و به‌خیلی و ته‌ماع هه‌موو رۆژێك رێژه‌یه‌كی زۆر له
خه‌ڵك ئاراسته ده‌دات بۆ لای خزمه‌تگوزارییه‌كی كه‌متر و نامه‌نتقی تر و
بێ به‌هاتر یان بێ به‌هایی ئه‌خلاقی.
بۆ داب و نه‌ریتی ئه‌مریكیه‌كان ئه‌و كاره جێی داخه، به‌ڵام به هه‌مان
راده‌ش بۆ كه‌سێك كه له بۆچوونیدا ده‌توانێت شتێك له هیچ به ده‌ست
بێنێت گیرۆده بووه، جێی داخ و خه‌فه‌ته.
به‌ڵێ ده‌توانین هه‌ڵبژێرین كه ئایا له به‌رامبه‌ر به‌رپرسیارێتیدا
خۆڕاگری بكه‌ین یان نا؟ به‌ڵام له به‌رامبه‌ر ده‌ره‌نجامی به‌رپرسیارێتی
ناتوانین خۆڕاگری بكه‌ین. یان به‌و جۆره‌ی كه ئابرهام لێكوڵن ده‌یوت:"
ناتوانن به به‌جێنه‌هێنانی به‌رپرسیارێتی ئه‌مڕۆ له به‌پرسیارێتی داهاتوو
هه‌ڵبێن."
ئێمه ده‌توانین هه‌ڵبژێرین كه له به‌رپرسیارێتی شه‌خسی دوور
بكه‌وینه‌وه، ده‌توانین به‌ڵێنمان به‌رامبه‌ر به كه‌سانی تر حاشا
لێبكه‌ین به‌ڵام دوایین ده‌ره‌نجامی له ده‌ستدانی ئازادی تاكه‌كه‌سی و
ژیانه بۆ نه‌بوونی خۆش و شادومانی.
به‌رپرسیارێتیمان وه‌كو تاك ئازاد ده‌بێت. واتاكه‌ی به‌دیهێنانی باشترینه
له‌و شتانه‌ی هه‌مانه. زه‌ینمان، تواناییه‌كانمان كه له خۆماندا
گه‌شه‌مان پێداوه، له ئارادایه. به‌رپرسیارێتی له ئه‌ستۆ گرتن هێزی
كونتڕۆلڕ كردن و ئاراسته‌پێدان و ده‌ره‌نجامی باشتری ژیانی كاری و
پیشه‌ییمان پێده‌دات.
هه‌ڵبژاردن له‌نێوان ماف و به‌رپرسیارێتیه‌كان له به‌رامبه‌ر ته‌ماع و فێڵ
به به‌رده‌وامی له به‌رامبه‌ر یه‌كتردا داده‌نرێت. هه‌ڵبژاردن به ده‌ستی
خۆمانه.
ئێوه به‌رپرسیاری سه‌ركه‌وتنی خۆتانن:
جگه له بواری تێكچوونی زۆری ده‌روونی كه له سه‌ر بنه‌مای
زیانبه‌ركه‌وتنی كیمیایی یان ئه‌ندامی دروست بووه، كلیلی ته‌ندروستی
ده‌روونی و سه‌ركه‌وتنی كاری و پیشه‌یی، له ئه‌ستۆگرتنی
به‌رپرسیارێتیمانه. ئه‌و كه‌سانه‌ی به به‌رده‌وامی به ئامانجه‌كانیان
ده‌گه‌ن، ده‌زانن كونتڕۆڵی چاره‌نووسی خۆیان بكه‌ن. ئه‌وانه ئه‌و
زانسته‌یان په‌سه‌ند كردووه كه هه‌ر كام له ئێمه سه‌داسه‌د
به‌رپرسیارێتی كاره‌كانی خۆمانین.
ئه‌وه ئێمه‌ین ئه‌وانه به لوتكه‌ی ده‌ركه‌وتن ده‌گه‌ینین. رووداوه
ده‌ره‌كیه‌كان، كارابوونی جه‌سته‌یی و په‌رچدانه‌وه‌ی سۆزی له كونتڕۆڵی
ئێمه‌دایه. دڵی سیستمی چێژی كاركردن، به واتای هه‌بوونی ئه‌و راستیه‌یه
كه هه‌ر شتێك له ژیاندا خۆویسته- و هه‌ر كام له ئێمه هه‌ڵبژارده و
ئه‌لته‌رناتیڤی زۆرمان له‌به‌رده‌ستدایه كه به‌لامانه‌وه وایه یان
پێشتر پێمان وابوو ده‌كرێت.
له بیرتان بێت ئه‌و شته‌ی له ژیاندا رووده‌دات و ده‌ژمێردرێت، ئه‌وه
نیه، به‌ڵكو چۆنیه‌تی به ده‌ستهێنانی ئه‌وه له لایه‌ن ئێوه و
دروستكردنیه‌تی كه ده‌ژمێردرێت. كاتێك كاره ده‌ره‌كیه‌كان و كه‌سانی تر
هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌كه‌ن كه به سه‌ر چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی كاره‌كانماندا
زاڵ بن، هه‌موو په‌رچدانه‌وه‌كان له ده‌ستی ئێمه‌دایه. رامه‌وه‌ستن كه
ته‌ڕ بن- چه‌تره‌كه‌تان بكه‌نه‌وه. به له ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسیارێتی
كاره‌كانمان ده‌كرێ فێر بین به چ شێوه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به گوشاری
ده‌روونی شوێنكار په‌رچدانه‌وه و كاردانه‌وه‌ی گونجاو پیشان بدرێت و
خۆمانی له‌گه‌لڕ بگونجێنین.
كه‌واته له باتی تاوانباركردنی مۆسیقای ژینگه‌مان یان به‌رپرس یان
هاوڕێكانمان، ئه‌وه خۆمانین كه متمانه‌ی دیاریكراو و خوڵقاندن و
دروستكردنی پێگه‌ی خۆمانین له جیهاندا.
به‌رپرسیارێتی له كاردا:
1-خه‌ڵكی "وێست پۆینت" به‌م راڤه‌یه دروشمێكیان ده‌وت:"هیچ پاساوێك قبولڕ
ناكرێت جه‌ناب." كاتێك هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌كه‌ین یان سه‌ركه‌وتوو نابین له
نووسینی گرێبه‌ستێكدا، دووری بكه‌ین له تاوانباركردنی خه‌ڵك و هاوار و
ناڵه و پاساوهێناوه. شكست به واتای به‌شێك له ده‌ره‌نجامی فێركاری
بژمێرن. كه‌سانی سه‌ركه‌وتوو هه‌ڵه‌كان به هه‌مان ئاسانی و ساده‌یی هاندان
په‌سه‌ند ده‌كه‌ین. نه‌خشه داڕێژن، خۆتان ئاماده بكه‌ین و رێگایه‌ك
بدۆزنه‌وه كه جاره‌كانی تر باشتر كار بكه‌ین.
2-لیستێك له وێنا ئه‌رێنیه‌كانی زه‌ینمان بنووسین و ئه‌و شته‌ی ده‌بێته
هۆی شادومانیمان بیهێننه ریزه‌وه. رووداوێكی خۆش كه مانگی رابردوو
رووبه‌ڕووی بووینه‌ته‌وه، به بیرمان بینینه‌وه. ئێمه به‌رپرسی
پڕكردنه‌وه‌ی شریتی ڤیدیۆیی ده‌روونمانین به‌و وێناكردنانه.
3- رێسای بنه‌ڕه‌تی به‌رپرسیارێتی له ژیانی كار و پیشه‌ی رۆژانه‌ماندا
راهێنان بكه‌ین- كرده‌وه‌ی باش- كارمه‌یی- به‌دواداچوونی دادوه‌ری.
له‌گه‌لڕ خۆمان و ئه‌و كه‌سانه‌ی كاریان له‌گه‌لڕ ده‌كه‌ین راستگۆ بین.
هه‌ر كارێك به هه‌وڵدان و گرنگی پێدان ئه‌نجام بده‌ین و هه‌ولڕ بده‌ین كه
له هه‌موو كاره‌كانماندا راستگۆ بین، چ كاری تایبه‌ت چ كاری پیشه‌یی.
چونكه ماف و به‌رپرسیارێتیه‌كانمان پێكه‌وه به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌ڕۆن و
له‌وڕوه‌وه ژیانمان پڕ له به‌خته‌وه‌ری و چاكه ده‌بینینه‌وه.
كه‌سانی سه‌ركه‌وتوو به‌رپرسیارێتی خۆیان قبولڕ ده‌كه‌ن و ئه‌و دروشمه‌یان
كردووه‌ته دۆخێكی ده‌روونی و ناكۆكی لێره‌دا كۆتایی پێدێت.
|