|
زانست
و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی
عه‌لی ئه‌كبه‌ر مه‌جیدی
3-4-2010
هه‌ندێ توێژه‌ر، زانست به چۆنیه‌تی ناسینی شێوازه‌كانی كاروبار و شتۆمه‌ك
داده‌نێن، هه‌ندێكی تر ئه‌و شێوازه به ده‌ركه‌وتنی ته‌واو شیكار ده‌كه‌ن،
هه‌ندێك كه‌س به شێوازی گه‌یشتن به راستیی هه‌ر دیارده‌یه‌ك دایده‌نێن.
ده‌ره‌نجام زانایانی سه‌رده‌می ئێمه به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتوون كه زانست
زنجیره‌ی زانیاریی پۆزه‌تیڤو بنه‌رِه‌تییه كه خاوه‌نی بنیات‌و یاسای
متمانه‌و شیاوی په‌سه‌ندی گشتییه.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی زانست:
1-زانست هیچ جۆره بیروباوه‌رِ و بیرۆكه‌یه‌ك به بێ هۆكارو به‌ڵگه‌و
لێكۆڵینه‌وه‌ی لۆژیكی په‌سه‌ند ناكات. توێژه‌رو زانایان به به‌رده‌وامی
گومانی زانستی بۆ خۆیان به ره‌وا ده‌زانن چونكه به بێ ئه‌وه
به‌ده‌ستهێنانی راستیه‌كان دژواره.
2- زانست ته‌نیا دیارده‌و كاروباری به‌رچاو و راستیه‌كانی هه‌ستپێكراو
ده‌خاته به‌ر توێژینه‌وه. واته گرنگی ناده‌ن به وێنا‌و هێزی نادیار‌و
دیاری نه‌كراو و ناخ‌و ده‌روون كه له هێزی تێگه‌یشتنمان به‌ده‌رن.
3-زانست، بۆ هه‌ر رووداوێك هۆكار داده‌نێتو له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه
سه‌قامگیره كه هیچ كاره‌ساتو ره‌فتارو كردارێك به بێ هۆكار دروست نابێت.
4-زانست هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی نییه له‌گه‌لڕ بایه‌خه ره‌وشتیه‌كان، چونكه
زۆربه‌ی بایه‌خه ره‌وشتیه‌كان په‌یمانن: ره‌نگه شتێك له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا
ره‌وشتێكی بایه‌خدار بێ، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و ره‌وشته له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی
تردا بایه‌خدار نه‌بێت. له راستیدا زانست تێكه‌لڕ نابێ له‌گه‌لڕ چاك‌و
خراپ، جوان‌و ناشیرین، سوودبه‌خشو زه‌ره‌رمه‌ند، بنیاتنه‌رو وێرانكه‌ر،
به‌ڵكو راستی‌و ناخی كاره‌كه له‌به‌ر چاو ده‌گرێت.
5-زانست هه‌ر جۆره بیرۆكه‌یه‌كی نوێ كه ناته‌واو یان ته‌واوكه‌ری
بیرۆكه‌ی پێش خۆی بێت‌و دۆخێكی لۆژیكی تر‌و ته‌واوتر پێكبێنێت په‌سه‌ندی
ده‌كاتو تاقیكردنه‌وه‌ی زانستی ئه‌و بیرۆكه‌یه ئه‌نجام ده‌دات.
زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان:
زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان ئه‌رِواته ناو ئه‌و گروپه زانستیانه كه
سه‌باره‌ت به لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی جه‌سته‌و ده‌روونو ژیان‌و داب‌و
نه‌ریتو كلتۆری مرۆڤ وتووێژ ده‌كات. له‌و زانستانه‌دا ئامێری لێكۆڵینه‌وه
به پێی شێوازی زانستی سه‌قامگیره. له خواره‌وه به كورتی باسی چه‌ند
به‌شێك له‌و زانستانه ده‌كه‌ین.
مرۆڤناسی: له‌م به‌شه‌دا زیاتر قسه له سه‌ر كلتۆرو هونه‌رو دابونه‌ریتو
شێوازی ژیانی خه‌ڵك ده‌كرێت.
ره‌گه‌زناسی: به‌شێكی وه‌ها له زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان بۆ ناسینی
ره‌سه‌نو ره‌گه‌ز و سه‌رچاوه‌و ده‌ركه‌وتنه، هه‌روا تایبه‌تمه‌ندیو
بڵاوبوونه‌وه‌یان له ناوچه جۆراوجۆره‌كانی جیهاندایه.
كۆمه‌ڵناسی: جیا له تێبینیه ره‌سه‌نه‌كانو ره‌گه‌ز، تێبینیی خۆی ده‌خاته
سه‌ر سه‌رچاوه‌و قۆناخی كامڵبوون‌و پێگه‌و شێوازی كار‌و دروستكردنی گروپه
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانو كۆمه‌ڵگه مرۆڤایه‌تیه‌كان.
فسیۆلۆجیا: زانستێكه سه‌باره‌ت به ئه‌ندامانی جه‌سته‌و جۆری كاركردنیان
قسه ده‌كات.
ده‌روون پزیشكی: به‌شێكه له پزیشكی بۆ شرۆڤه‌ی جۆره‌كانی نه‌خۆشی
ده‌روونیو ده‌رمانكردنی تێكچوونی ژیری‌و هۆش.
ده‌روونشیكاری: جۆرێك ده‌رمانی ده‌روونیه كه باس له په‌ریشانی خه‌یالڕو
شیكردنه‌وه‌و وردبوونه‌وه‌ی خه‌وه‌كان ده‌كات. كێشه‌كانی نه‌خۆش به ده‌ستی
ده‌روونشیكار ده‌دۆزرێته‌وه‌و شیده‌كرێته‌وه‌و چاره‌سه‌ر ده‌بێت كه
ده‌رنجام پێمان ده‌ڵێت بۆ ئۆقره‌گرتنی كێشه‌كانمان ده‌بێ چی بكه‌ین. له‌م
شێوازه‌دا ده‌رونشیكار زیاتر جه‌خت له سه‌ر نه‌گه‌یشتن به ئامانج‌و
ئاره‌زووه‌كان ده‌كاته‌وه به هۆی حه‌زه سێكسیه‌كان.
ده‌روونناسی: بریتیه له لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له
هه‌ڵسوكه‌وتی بوونه‌وه‌ری زیندوو كه ده‌گه‌رِێته‌وه سه‌ر به‌شی ناسینی
مرۆڤ یان مرۆڤناسی كه دۆزینه‌وه‌كانو وه‌به‌رهێنانه‌كان له رێگای
پێوانه‌و بنه‌ماكان په‌سه‌ندی ده‌روونناسانه‌یه.
ده‌روونناسی شرۆڤه‌یه‌كی زانستیه له‌باره‌ی ره‌فتاری بوونه‌وه‌ری زیندوو،
نه‌ك هه‌موو ره‌فتارێكی مرۆڤ به‌ڵكو ره‌فتاری هه‌ر بوونه‌وه‌رێكی تری
زیندوو له خۆ ده‌گرێت.
ره‌فتار (Behavior): به هه‌ر جۆره كاروكاردانه‌وه‌یه‌ك ده‌وترێت كه له
بوونه‌وه‌ری زیندوو به شێوازی نهێنیو ئاشكرا رووده‌دات. هه‌روه‌ها
هاواركردنو به‌رز قسه‌كردنو به هێواشی قسه‌كردنو وره وركردنو ته‌نانه‌ت
سه‌یركردنو بێده‌نگی له ده‌روونناسیدا به ره‌فتار ده‌ژمێردرێت. ره‌فتار
دۆخێكی هه‌ستپێكراوه، ئاستی جۆراوجۆری هه‌یه. هه‌ر وه‌ك چۆن له فیزیادا
ئاستی رووناكی‌و ده‌نگ ئه‌ندازه ده‌گیردرێت، له ده‌روونناسیدا ده‌توانین
له رێگه‌ی توێژینه‌وه به ئاستی توندی‌و لاوازی‌و چۆنیه‌تی ره‌فتار بگه‌ین.
هیچ ره‌فتارێك بێ هۆ نیه‌و له ده‌سته‌واژه‌ی ده‌روونناسیدا هۆی ره‌فتار
به ناوی وروژێنه‌رو هانده‌ر ده‌ناسنو وه‌ڵامه‌كه‌ی به‌ر ه‌فتار ده‌ناسن.
وروژێنه‌ر: هه‌ر هۆكارێكی ژینگه كه كاریگه‌ری بخاته سه‌ر بوونه‌وه‌ری
زیندوو، یان زینده‌وه‌ر و ئاڵوگۆرِی تێدا پێكبێت، پێی ده‌وترێت
(وروژێنه‌ر). ئه‌و وروژێنه‌رانه‌ی كه سه‌رچاوه‌ی ده‌ره‌كیان هه‌یه وه‌ك
رووناكی‌و ده‌نگو خۆراك، بۆ نموونه ره‌نگو بۆنی گوڵه‌كانو سه‌رماو گه‌رماو
... هتد، ده‌چنه ئه‌و ریزه‌وه، به‌ڵام ئه‌و وروژێنه‌رانه‌ی كه
سه‌رچاوه‌ی ده‌روونییان هه‌یه، له ده‌سته‌واژه‌ی ده‌روونناسیدا به ناوی
"هانده‌ر" به‌ناوبانگن وه‌ك هانده‌ری برسیه‌تی، تینوییه‌تیو سێكسی.
وروژێنه‌ره‌كان زیاتر گشتین‌و به پێی (S) پیشان ده‌درێت.
وه‌ڵام: له ده‌روونناسیدا ئه‌و ئاڵوگۆرِانه‌ی كه وروژێنه‌ر له
زینده‌وه‌ردا پێكیدێنێت، پێی ده‌وترێت "وه‌ڵام". وه‌ڵامی هه‌ستپێكراو
وه‌ڵامێكی ئاشكرایه‌و كاتێك كه نادیار بێ، وه‌ڵامه ده‌روونیه‌كه‌ی
نهێنیه. هه‌ندێكجار وه‌ڵامه‌كان به وه‌ڵامی وتاریو بێده‌نگو فسیولۆجیا
ده‌ناسرێت. وه‌ڵامه وتاریه‌كان له وتار و به‌یانكردنی دۆخه
ده‌روونیه‌كان ده‌رده‌كه‌ون. له حاڵێكدا كه وه‌ڵامه‌كان وه‌ك ره‌فتار و
كردار خۆ پیشان ده‌ده‌ن، به‌ڵام وه‌ڵامه فسیۆلۆجیه‌كان وه‌ك هه‌ست كردن
به برسیه‌تیو تینوێتی‌و لێدانی دلڕو گۆرِینی پله‌ی گه‌رمای جه‌سته‌و سوور و
زه‌ردبوونه‌وه‌ی روخسار ئاشكرا ده‌بێت. وه‌ڵامه ده‌روونیه‌كان له
هه‌لومه‌رجو بارودۆخی تایبه‌تدا ره‌نگه ببێته هۆی دروستبوونی
نه‌خۆشیه‌كانی ده‌روون جه‌سته‌ییو گرێیه ده‌روونیه‌كان.
ره‌فتاری مرۆڤ و هه‌ر زینده‌وه‌رێكی تر به ته‌واوی بریتیه له جۆرێك
وه‌ڵامدانه‌وه بۆ وروژێنه‌ره‌كانو هانده‌ره‌كان بۆ توێژینه‌وه‌ی ره‌فتار
به شێوازی زانستی جگه له وروژێنه‌ر و كاردانه‌وه ده‌بێ ورد ببینه‌وه
له گۆرِاوی سه‌ربه‌خۆ و گۆرِاوی ناسه‌ر به‌خۆ.
گۆرِاوی سه‌ربه‌خۆ:
گۆرِاوی سه‌ربه‌خۆ به گروپ یان چه‌ندین گروپی دروستكردنی هۆكار ده‌وترێت
كه لێكۆڵه‌ر هه‌وڵده‌دا به دابینكردنی گه‌ڵاڵه‌یه‌كی تاقیكردنه‌وه‌ی
وه‌ڵام یا چه‌ندین وه‌ڵام له زینده‌وه‌ردا به ده‌ستی بهێنێت. گۆرِاوی
سه‌ربه‌خۆ هۆكارێكه كه كاریگه‌ریه‌كه‌ی له زینده‌وه‌ردا لێده‌كۆڵنه‌وه.
بۆ نموونه كاتێك كه هه‌وا سارد ده‌بێت، ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌كان ده‌به‌ستین
یان ئه‌وه‌نده جل‌و به‌رگ له‌به‌ر ده‌كه‌ین تا ئیتر هه‌ست به سه‌رما
نه‌كه‌ین. له‌م نموونه‌یه‌دا یان له‌به‌ركردنی جلوبه‌رگ كاردانه‌وه‌كه‌ی
یان وه‌ڵامه‌كه‌ی وایه، یان گۆرِاوی ناسه‌ربه‌خۆیه. به شێوازێك كه
وادیاره یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی گۆرِاوی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزبوون،
یان لاوازی یان شێوازی چۆنیه‌تیو كه‌مبوونه‌وه.
گۆرِاوی ناسه‌ربه‌خۆ:
گۆرِاوی ناسه‌ربه‌خۆ به‌و جۆره گۆرِاوه ده‌وترێت كه ئاڵۆگۆرِه‌كانی له
ئاڵۆگۆرِه‌كانی گۆرِاوی سه‌ربه‌خۆ په‌یرِه‌وی ده‌كات. به واتایه‌كی تر
گۆرِاوی ناسه‌ربه‌خۆ ده‌ره‌نجامێكه كه له گۆرِاوی سه‌ربه‌خۆ به‌ده‌ست
دێت. بۆ نموونه هه‌موو شتێك كه برسیه‌تی یان تینوێتی لاببات، گۆرِاوی
سه‌ربه‌خۆیه‌و دۆخی تێربوونو لاچوونی تێنوێتی گۆرِاوی ناسه‌ربه‌خۆیه.
هه‌روه‌ها كه پێشتر باسمان كرد گۆرِاوی سه‌ربه‌خۆ له راستیدا هه‌ر ئه‌و
وه‌ڵامو كاردانه‌وه‌یه كه زینده‌وه‌ر، یان بكه‌ر ده‌یداته هانده‌ر.
1-ره‌فتاری به‌رچاو كه هه‌ر كه‌سێك ده‌توانێ بیبینێت وه‌ك: قسه‌كردن،
سووربوونه‌وه‌ی روخسار، هاواركردنو توورِه‌بوون.
2-چالاكی ده‌روونیی فسیۆلۆجی وه‌ك: لێدانی زۆری دلڕو چوونه سه‌ره‌وه‌ی
شه‌كره‌ی خوێن.
3-وه‌سفكردنی وتاری ئه‌و شتانه‌ی هه‌ست پێكراوه، بكه‌ری دۆخه‌كانی ئه‌و
هه‌سته وه‌سف ده‌كات.
چۆنیه‌تی تاقیكردنه‌وه‌كانی ده‌روونناسی:
له هه‌ر ئه‌زموونێكی ده‌روونناسیدا تاقیكه‌ر یه‌كێك له هۆكاره‌كانی
گۆرِدراو و ئه‌وانی تر وه‌ك خۆی ده‌هێڵێته‌وه تا بتوانێت له‌باره‌ی هۆكاری
گۆرِدراو توێژینه‌وه‌ی بكات. هه‌ندێجار تاقیكه‌ر پێویستی به‌وه‌یه كه
هۆكاری سروشتی یان تایبه‌تی ئاماده بۆماوه‌ییه‌كان وه‌ك خۆی بهێڵێته‌وه
تا بتوانێ كاریگه‌ریی هۆكاره‌كانی تر له زیندوه‌ردا لێبكۆڵێته‌وه، چونكه
خه‌ڵك له هه‌موو بوارێكدا پێكه‌وه جیاوازن، ده‌روونناسان له‌باره‌ی
سه‌قامگیربوونی هۆكار له ئه‌زموونه‌كانیاندا دوانه‌ی له یه‌كچوو به كار
دێنن. مه‌به‌ست له دوانه‌ی له یه‌كچوو ئه‌و كورِ و كچانه‌ن كه له یه‌ك
ئه‌سپه‌رماتوزویید و له یه‌ك توخم پێكدێن. توخمی سه‌ره‌كی له منداڵدانی
ژن‌دا ده‌بێته دوو به‌شه‌وه: كه دوو كورِ، یان دوو كچ پێكدێن كه له
بواری جه‌سته‌ییو ده‌روونیه‌وه هاوشێوه‌ی ته‌واون. هۆكاره بۆماوه‌ییه‌كان
وه‌ك: هۆشو زه‌ینو خوڵقانده سروشتیه‌كانی تر له‌م كورِو كچانه‌دا
یه‌كسانه. ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌وانه به‌و راده‌یه هوشیار یان كه‌م هۆش
بێت، ئه‌ویتریش هه‌ر به‌و راده‌یه هوشیار یان كه‌م هۆش ده‌بێت. بۆ
نموونه: كاتێك بیانه‌وی لێكۆڵینه‌وه له كاریگه‌ری فێربوون له
تاكه‌كه‌كاندا بكه‌ن، له سه‌ر دوانه‌ی له‌یه‌كچوو تاقی ده‌كه‌نه‌وه.
به ته‌واوی له ئه‌زموونه‌كانی ده‌روونناسیدا دوو یان چه‌ند گروپ
هه‌ڵده‌بژێردرێن، بۆ نموونه: ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ كاریگه‌ری فێربوون‌و
په‌روه‌رده له به‌شی وه‌رزشی قورسایی ئاسندا بخه‌ینه به‌ر لێكۆڵینه‌وه‌ی
دوو گروپی (ئه‌لف)و (بێ) له دوانه‌ی له یه‌كچوو هه‌ڵده‌بژێردرێن. بۆ
ماوه‌یه‌ك گروپی ئه‌لف فێر ده‌كه‌ینو هیچ جۆره راهێنانێك فێری گروپی بێ
ناكه‌ین. به گروپی ئه‌لف ده‌ڵین گروپی ئه‌زموونیو به گروپی بێ ده‌ڵین
گروپی كونترِۆلڕ. پاشان ئه‌و دوو گروپه پێكه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنینو
ناكۆكییه‌ك كه به هۆی راهێنانو په‌ره‌وه‌رده به ده‌ست هاتووه تێبینیی
ده‌خه‌نه سه‌ر.
ده‌روونناسی چیمان فێر ده‌كات؟
هه‌روه‌ها كه له سه‌ره‌تای ئه‌م باسه‌وه وتمان ده‌روونناسی ره‌فتارو
كرداری زینده‌وه‌ران چ مرۆڤ و چ ئاژه‌لڕ به شێوازێكی زانستی‌و
متمانه‌پێكراو توێژینه‌وه‌ی له سه‌ر ده‌كرێت. بابه‌ته‌كانی خواره‌وه
نموونه‌یه‌ك له ئامانج‌و فێربوونه‌وه‌كانی ده‌روونناسیمان پیشان ده‌ده‌ن:
1-ده‌روونناسی به پێی جیاوازییه‌كانی تاكو هه‌لومه‌رجی تایبه‌ت بنه‌مای
ته‌واوی چاودێریی له سه‌ر ره‌فتار دیاریده‌كات.
2-ئاشكرا ده‌كات كه هۆكاره بۆماوه‌ییه‌كانو ژینگه به شێوازی جیاواز،
یان به شێوازی یه‌كسان له دابینكردنی ره‌فتاردا چ كاریگه‌رییه‌كیان
هه‌یه.
3-پێداویستی‌و ده‌رفه‌تی منداڵان‌و تازه‌پێگه‌یشتوانو گه‌وره‌ساڵان روون
ده‌كاته‌وه له بواری گه‌شه‌ی جه‌سته‌ییو وروژاوه‌ییو كۆمه‌ڵایه‌تیو ژیری‌و
بیرمه‌ندییه‌وه‌یه.
4-سنور و ئاراسته‌ی گه‌شه‌كردنو پێشكه‌وتنو جۆره‌كانی تواناییه
سروشتیه‌كانو ده‌سكه‌وته‌كانی تاك دیاریده‌كات.
5-پیشانمان ده‌دات كه فێربوون‌و گواستنه‌وه‌یو وه‌ربه‌رهێنانه‌وه و له
بیركردن چۆن دروست ده‌بێت.
6-باوك‌و دایكان‌و مامۆستایان‌و په‌ره‌وه‌رده‌كه‌ران له‌گه‌لڕ چۆنیه‌تی
ده‌روونیو كه‌سایه‌تیی منداڵان‌و خوێندكاران‌دا ئاشنا ده‌كاتو فێریان ده‌كات
به چ شێوازێك په‌روه‌رده‌یان بكه‌ن كه كه‌سایه‌تییه‌كی سوودبه‌خشو
كاریگه‌ر بن بۆ كۆمه‌ڵگه.
7-جۆری بێ ئومێدی‌و به‌ربه‌سته ده‌روونیه‌كانو چاره‌سه‌ره‌كانیان باس
ده‌كات.
8-هه‌لومه‌رجی چاو‌دێر بۆ باشتركردنی كار و په‌یوه‌ندیی باش له نێوان
كرێكار و خاوه‌ن كاردا لێی ده‌كۆڵێته‌وه‌و هه‌روه‌ها كه‌مبوونو زیادكردنی
به‌رهه‌مو وه‌به‌رهێنان شیده‌كاته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له سه‌ره‌وه به‌یانكرا، چه‌ند نموونه‌یه‌كی كورتن له
سوودی جۆراوجۆری ده‌روونناسی. له راستیدا ده‌بێ بڵین كه ده‌روونناسی له
هه‌موو بواره‌كانی زانستی، كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، پیشه‌سازی، جووتیاریو
كشتوكالڕ، ده‌رمانیو ته‌ندروستی، فێركاری‌و دامه‌زراندنو ته‌نانه‌ت بواری
شه‌رِ، چالاكی‌و كاریگه‌ری هه‌یه به‌تایبه‌ت له دامه‌زراندنو هه‌ڵبژاردنی
كه‌سانی شیاو و زۆر گرنگدا.
چۆنیه‌تی ده‌ركه‌وتنی ده‌روونناسی:
مرۆڤ ته‌نها زینده‌وه‌رێكه كه بۆ درێژه‌دان به ژیانی سه‌ركه‌وتوانه
ده‌بێ له تواناییه جه‌سته‌ییو ده‌روونیه‌كانی خۆی ئاگای هه‌بێت. به
واتایه‌كی تر مرۆڤ به دوای ئه‌وه‌یه چ ره‌فتارێك له هه‌ڵسوكه‌وتیدا
له‌گه‌لڕ كه‌سانێكی تردا كاریگه‌رتر و په‌سه‌ندتر و چ چاوه‌رِوانیه‌كی له
خه‌ڵك هه‌یه له بواره تایبه‌تیه‌كاندا. گوزه‌رانی ژیان‌و به‌شێكی گرنگ
له به‌خته‌وه‌ری هه‌ر یه‌ك له تاكه‌كانی مرۆڤ راده‌یه‌كی زۆر به‌نده به
كه‌سانی تره‌وه، چونكه بۆچوونی هاوشێوه‌و سه‌رنجرِاكێشانی كه‌سه‌كان بۆ
پێشكه‌وتنی كاره‌كانو سه‌ركه‌وتنی تاك له كۆمه‌ڵگه‌دا گرنگییه‌كی زۆری
هه‌یه. له‌مرِوه‌وه ئه‌مرِۆكه زانستێك كه ئێمه به چركه‌كانی كردار‌و
سه‌رچاوه‌ی ره‌فتاری مرۆڤ و هه‌موو زینده‌وه‌رێكی تر رێنوێنی ده‌كات، پێی
ده‌وترێت ده‌روونناسی. له خواره‌وه به كورتی له سه‌ر چۆنیه‌تی بنه‌مای
ده‌روونناسی قسه ده‌كه‌ینو چۆنیه‌تیی ره‌فتار ده‌ست نیشان ده‌كه‌ین.
چۆنیه‌تی ره‌فتار:
هه‌وێنی لێكۆڵینه‌وه له ده‌روونناسیدا، ره‌فتاره. چونكه ره‌فتار كارێكی
هه‌ستپێكراوی به‌رچاوه. له‌مرِوه‌وه ده‌روونناسان حه‌ز له هه‌ندێ بابه‌ت
ده‌كه‌ن وه‌ك: فێربوون، وروژاوه، هۆش، بۆماوه‌زانیو ژینگه، جیاوازیی
تاكه‌كانو ره‌فتاری گروپیو كاریگه‌ری تایبه‌تمه‌ندی جه‌سته‌یی له
ره‌فتاردایه، هه‌روه‌ها هه‌وڵده‌ده‌ن هۆی ده‌ركه‌وتنی ره‌فتارێكی
له‌وشێوه روون بكاته‌وه. ره‌فتار نه‌ك هه‌ر به‌وه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ین
به‌ڵكو به‌وه‌ش كه بیری لێده‌كه‌ینه‌وه ره‌فتار ده‌وترێت. واته هه‌ستو
ئه‌ندێشه، به‌رپه‌رچدانه‌وه و وه‌ڵامه جه‌سته‌ییو ده‌روونی له خۆ
ده‌گرێت. ده‌روونناسی جگه له ره‌فتاری سروشتی به باس‌و توێژینه‌وه له
سه‌ر چۆنیه‌تی ره‌فتاری ناباو، یان ناسروشتیه.
راشكاوتر وایه كه ده‌روونناسی ته‌نها خۆی به ره‌فتاری مرۆڤه‌وه
نابه‌ستێته‌وه به‌ڵكو توێژینه‌وه ده‌كات له سه‌ر ره‌فتاری گشتی
گیانله‌به‌رانو هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر ره‌فتاری بێ هه‌لومه‌رجی
گیانله‌به‌رانی تر وه‌ك ئاژه‌لڕ كه روونكه‌ره‌وه‌ی بواره‌كانی ره‌فتاری
مرۆڤه. گیانله‌به‌ران بابه‌تێكی زۆر باشن بۆ توێژینه‌وه ده‌روونیه‌كان
به‌تایبه‌ت كاتێك كه ناتوانین هه‌ندێ له توێژینه‌وه ده‌روونیه‌كان له
سه‌ر تاكی مرۆڤ ئه‌نجام بده‌ین. بۆ نموونه: لابردنی به‌شێك له مێشكی
ئاژه‌ڵانو كاریگه‌رییه‌ك كه له وه‌ربه‌رهێنانی بیركردنه‌وه‌و فێربوون
به‌جێدێڵین ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه ئه‌و به‌شه له مێشكی مرۆڤ ره‌نگه چ
توانا‌و خوڵقارییه‌كی هه‌بێت. لێكۆڵینه‌وه‌ی ره‌فتاری سروشتی‌و بێ ئه‌رك له
ئاژه‌ڵاندا وردبینانه‌تر و ئاسانتر و كه‌م مه‌سره‌ف تره له لێكۆڵینه‌وه
له سه‌ر ره‌فتاری مرۆڤ.
زانستی ده‌روونناسی:
چۆنیه‌تی هه‌ر زانستێك زیاتر گرێدراوی بایه‌خی ئه‌و شێوازانه‌یه بۆ
به‌ده‌ستهێنانی ناسینی ئه‌و زانسته. ده‌روونناسی وه‌ك هه‌موو زانستێكی تر
شێوازی تایبه‌تی خۆی هه‌یه. له ده‌روونناسیدا ره‌فتاری مرۆڤ له رێگه‌ی
هه‌ڵسه‌نگاندنو بۆچوونی كه‌سایه‌تی شیده‌كرێته‌وه. واته له راستیدا هه‌ر
جۆره ره‌فتارێك له سه‌ر پایه‌ی وێنای پێشۆ یان لۆژیكی پێش ئه‌زموون
وه‌ریده‌گرن كه به گوێره‌ی پێوانه له‌گه‌لڕ شێوازی زانستیدا زۆر بێ
توانا‌و ژاكاوه‌یه. چونكه شێوازی دیاریكراو و سه‌قامگیر بوونی نیه به‌ڵكو
هه‌ر بیرۆكه‌یه‌ك له باس‌و به‌ڵگه هێنانه‌وه‌ی خۆیدا زۆرجار ده‌گاته
ئه‌نجام كه له‌گه‌لڕ ده‌ره‌نجامێكی تردا جیاوازییه‌كی ته‌واوی هه‌یه‌و هیچ
یاسایه‌ك ناداته ده‌سته‌وه كه كامه‌یان راسته. هه‌ندێ كه‌س حاشا له
زانستی بوون‌و ئه‌كادیمه‌ی بوونی ده‌روونناسی ده‌كه‌نو برِوایان وایه كه
پێوانه زانستیه‌كان ده‌بێ ورد‌و راشكاو بن. چونكه زۆربه‌ی كات وه‌ها
پرسیارگه‌لێك ده‌كه‌ن:
1-ئایا توێژینه‌وه‌ی ره‌فتاری مرۆڤ ده‌كرێت به وردی‌و راشكاوی ئه‌نجام
بدرێت.
2-ئایا ئاڵۆزیی ره‌فتاری مرۆڤ ده‌توانێت لایه‌نی زانستی هه‌بێت؟
3-ئایا به جیاوازی كه له ره‌فتاری مرۆڤه‌كاندا ده‌بینرێت، لێكۆڵینه‌وه‌ی
زانستی ره‌فتار دژوار نابێت؟
4-ئه‌مانه هه‌ندێ پرسیارن كه گروپێك له توێژه‌ره‌كان ده‌یخه‌نه
به‌رده‌ست، وه‌ڵام ئه‌وه‌یه هه‌ر زانستێك شێواز‌و یاسای تایبه‌تی خۆی
هه‌بێت. ته‌نها له زانستی بیركاریدا ژماره‌كان له هاوكێشه‌ی خۆیاندا به
ته‌واوی پشت راست ده‌كاته‌وه، ئنجا وردی‌و راشكاوی پیشان ده‌دات. ئایا
زانستی كیمیا‌و فیزیا‌و زینده‌وه‌رزانیو زه‌وی ناسی له بارودۆخی جۆراوجۆردا
هه‌لومه‌رجو كاردانه‌وه‌ی جیاوازیان نیه؟
له زۆربه‌ی زانسته‌كاندا راستیه‌كی ته‌واو و بێ كه‌موكۆرِ بوونی نیه.
زانستی ده‌روونناسی سه‌ره‌رِای جیاوازییه‌كانی تاكو ره‌فتاری تایبه‌تی
زۆربه‌ی كه‌سه‌كان له‌و یاسایه‌دا به دوور نیه. جگه له‌وه‌ش هه‌ر
زانستێك ره‌وشی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه.
لێره‌دا پێش هه‌موو شتێك زیاتر له‌باره‌ی گرنگی‌و كاریگه‌ریی ده‌روونناسی
له ژیانی تاكه‌كانو ره‌وتی ده‌روونناسی له یۆنانی دێرین هه‌تا سه‌ره‌تای
ده‌وره‌ی ده‌روونناسی به شێوازی زانستی باسی لێوه ده‌كه‌ینو چه‌نده
زانایان‌و توێژه‌رانو رێكخراوه‌كانو ته‌نانه‌ت ئایینه‌كان چ
كاریگه‌رییه‌كیان له گۆرِانكاریو پێشكه‌وتنی ده‌روونناسی دا هه‌بووه‌و له
دروستكردن‌و پێكهێنانی ئه‌و زانسته نوێیه ئه‌ندێشه‌ی كاریگه‌ریان
خستووه‌ته روو، ئێمه‌ش دوا به دوای یه‌كو به گوێره‌ی مێژووی زانسته‌كان
ده‌بێ مێژووی هه‌ر زانستێك باس بكه‌ین.
ره‌وتی مێژووی ده‌روونناسی:
سه‌رده‌می پێش مێژوو:
مرۆڤه سه‌ره‌تاییه‌كان له رێگه‌ی خه‌و و خه‌یاڵه‌وه به‌و
بیركردنه‌وه‌یه گه‌یشتوون كه له ناخیاندا بوونه‌وه‌رێك یان مرۆڤێكی
بچوكی نادیاریان تێدایه به ناوی "رۆح" یان "ده‌روون" كه له كاتی
خه‌وتندا ده‌توانێت له جه‌سته جیا ببێته‌وه‌و چالاكی ئه‌نجام بدات‌و
هه‌ندێ كار بكات. بۆیه خۆیانیان به دوو به‌شی گیاندارو بێ گیان ده‌زانیو
هۆكاره سروشتیه‌كانیان وه‌ك گیانله‌به‌ر و بێ گیان لێكده‌دایه‌وه. به
بیرورِای ئه‌وان ئه‌رواحی باش‌و خراپ ده‌بوونه هۆی دیارده سروشتیه‌كان
وه‌ك: هه‌وره تریشقه، زریان‌و لافاو و بۆمه‌له‌رزه‌و هه‌روه‌ها ده‌بنه
هۆی ده‌ركه‌وتنی نه‌خۆشیو مردن‌و خۆرگیرانو مانگ گیران، ده‌بنه هۆی شادی‌و
ته‌ندروستی. له‌مرِوه‌وه دیانویست به نه‌زرو قوربانی كردن‌و سه‌ده‌قه
پێدان، توورِه‌بوونی ئه‌رواحه‌كان داساكێننو سه‌رنجی خێریان بۆ لای خۆیان
رابكێشن.
ئه‌مرِۆكه وه‌ها لێكدانه‌وه‌و باوه‌رِێك به "ئاینزای ناخی سه‌ره‌تایی"
به‌ناوبانگه‌و پێش ده‌ركه‌وتنی ئاین‌و ئاینزاكانو تاقانه‌په‌ره‌ستی، به
سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌ره‌تاییدا زالڕ بووه.
حه‌كیمه‌كانی یۆنان:
ئه‌مپه‌دوكلێس له ساڵی (430 بۆ 490)ی پێش زاین له سه‌ده‌ی پێنجه‌می پێش
زاین له سه‌ر ئه‌و باوه‌رِه بوو كه جیهان له چوار ماده‌ی خاك‌و ئاو و
ئاگرو هه‌وا پێكهاتووه. جه‌سته‌ی مرۆڤ له‌و چوارچێوه ماده‌یه
پێكهاتووه، ئێسك‌و ماسولكه‌و رێخۆڵه‌كان له خاك، شله‌مه‌نیه‌كانی جه‌سته
له ئاو، چالاكیه‌كانی ژیری‌و ده‌روونی له ئاگرو وزه بزوێنه‌ره‌كان بۆ
درێژه به ژیان له هه‌وا سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
هیپۆكراتێس (375 بۆ 460)ی پێش زاین له سه‌ر بنه‌مای بیرۆكه‌ی
ئه‌مپه‌دوكلێس له‌باره‌ی ماده چوارینه‌كان چووه سه‌ر ئه‌و باوه‌رِه كه
ره‌وشتی مرۆڤ له تێكه‌ڵبوونی چوارینه‌ی: خوێن، سه‌ودا، سه‌فرا و به‌لغه‌م
پێكهاتووه. هه‌ر كات یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌وه دوا به دوای یه‌ك له سه‌ر
جه‌سته زالڕ ببێت، دۆخی ده‌روونی گه‌شبینو شاد، یان خه‌مۆكو سه‌ودایی،
توورِه‌بوونی خێرا‌و ئاگری ئاسا، به‌ڵغه‌مدارو بێ سۆزی له تاكدا خۆی
ده‌رده‌خات.
ئه‌فلاتون (347 بۆ 427)ی پێش زاین یه‌كێكه له فه‌یله‌سۆفه‌كان كه مرۆڤ
پێكهاته‌یه‌ك له "جه‌سته"و "ده‌روون" ناو ده‌بات كه برِوای وابوو جیهانی
ده‌روون یان سیسته‌می ژیری له بیرورِا و خه‌یاڵی سه‌ربه‌خۆ و سه‌رچاوه‌ی
ناخ پێكهاتووه‌و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی له‌گه‌لڕ ئه‌زموونی مرۆڤه‌كاندا
نییه‌و راستیی بنه‌رِه‌تیو بێ ئاڵۆگۆرِن. ماده بۆ ئه‌وه‌ی له دۆخی بێ
هه‌ستیو بێ واتایی نه‌مێنێته‌وه، گرێدراوی بیرورِا و وێناكان ده‌بێت. له
منداڵانی ته‌مه‌ن خواردا ئه‌و وێنا‌و مادانه تێكه‌لڕ ده‌بن. له
گه‌وره‌ساڵانو خوێندكاران‌دا، بیرورِا به‌ره‌و ئازادی‌و سه‌ربه‌خۆیی ده‌گه‌ن،
پاشان سایك (Psych)، یان ده‌روون پێكدێت. ده‌روون خاوه‌نی سێ به‌شی جیاوازن
له یه‌ك: شه‌هوه‌تو وروژاندن‌و ژیری. شوێنی ئه‌و سێ به‌شه به ریزه‌وه
له زگو سنگ‌و سه‌ردایه كه هه‌ر كامه‌یان دوا به دوای یه‌ك بۆ چنینی
كرێكار‌و سه‌ربازو فه‌یله‌سوفه. ئه‌و سێ چینه ده‌توانن به یه‌كسانی یه‌ك
بگرن. به برِوای ئه‌فلاتون به‌ده‌ستهێنانی زانست‌و ناسین له راستیدا
وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه. ئه‌گه‌ر هه‌وێنی زانست له مرۆڤدا نه‌بوایه،
به‌ده‌ستهێنانی بۆ مرۆڤ دژوار ده‌بوو.
ئه‌ره‌ستۆ (322 بۆ 384)ی پێش زاین به باوكی ده‌روونناسی ده‌یناسن.
بیرورِای ئه‌ره‌ستۆ له بواری بیرۆكه‌ییو ئه‌زموونی دا كاریگه‌ریه‌كی
گه‌وره‌ی له ده‌روونناسیو مێژوودا هه‌بووه. به برِِوای ئه‌ره‌ستۆ، سێ
جۆر ده‌روون بوونی هه‌یه:
1-ده‌روونی گیایی كه ئه‌ركی ته‌واوی گه‌شه‌كردنه‌كانی له ئه‌ستۆدایه.
2-ده‌روونی حه‌یوانی كه به شێوازی وێناكردن‌و تێگه‌یشتنو زه‌ینو چێژ‌و
ده‌ردو ئاره‌زوو و بێزاریه‌كان خۆی ده‌نوێنێت.
3-Rational soal، كه هه‌م ده‌توانێت هه‌ڵبسه‌نگێنێتو هه‌م چه‌مكه‌كان
پێكبێنێت.
به برِوای ئه‌ره‌ستۆ هه‌ر ماده‌یه‌ك به شێوازێكی تایبه‌ت خۆی ده‌نوێنێتو
هه‌ر جۆرێك له ماده به جۆرێك خۆی ده‌رده‌خات. مرۆڤ خاوه‌نی هێزی هاندانی
گه‌شه‌كردنه‌و پێویستی سه‌ره‌كی هه‌موو تاكێك ئه‌وه‌یه بگاته ئه‌وپه‌رِی
گه‌شه‌كردنی خۆی.
ئه‌و زانا گه‌وره‌یه شێوازی تاقیكردنه‌وه به باشترین رێگه داده‌نێت بۆ
به‌ده‌ستهێنانی زانست‌و ناسین. بیرورِاكان ده‌بێ له زانیاری‌و ئه‌زموونه
هه‌ست پێكراو و بینراوه‌كان پێكبێت‌و دروست بكرێن. ده‌روون گرێده‌دا به
كاردانه‌وه‌ی جه‌سته، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت بۆ ناسینی ده‌روونو كاره‌كانی
ده‌بێ ئه‌ندامه‌كانو جۆری كاركردنیان به وردی هه‌ڵبسه‌نگێنن، به برِوای
ئه‌و وێناكان له كاریگه‌ری كردنی ژینگه له جه‌سته‌دا پێكدێت. هۆكاره
سروشتیه‌كان، سیستمه هه‌ستیه‌كان هانده‌ده‌نو كاریگه‌ری هاندان ده‌چنه
دڵه‌وه ئنجا له ئاكامدا وێنا زه‌ینیه‌كان پێكدێن. به هۆی تێكه‌ڵاوبوونی
ئه‌و وێنا جۆراوجۆرانه‌یه كه له جیهانی ده‌وروبه‌ری خۆمان ئاگا
ده‌بینه‌وه. له راستیدا ئه‌و وێنایانه زاڵن به سه‌ر ره‌فتاره‌كانماندا.
|