|
ئه‌فلاتون و فه‌لسه‌فه

و/ گۆڤه‌ند 20-4-2010
ئایا ئه‌فلاتون بووه هۆی له‌ناوچوونی فه‌لسه‌فه، یان لانیكه‌م هه‌ندێ له
بیرمه‌نده‌كانی سه‌رده‌م وایان ده‌رخستووه كه ئه‌فلاتون وا پیشان بدرێت.
نیچه و هایدگێر هه‌ردووكیان برِوایان وایه كه فه‌لسه‌فه به هۆی سوقرات
و ئه‌فلاتون له پێش سه‌ده‌ی پێنجه‌می پێش زایین ده‌سكه‌وتی پێشكه‌ش
نه‌كرد. دوو سه‌ده‌ی رابردوو فه‌لسه‌فه جووڵه‌ی لێكه‌وتبوو. له هه‌ندێ
بواره‌وه به زه‌حمه‌ت هه‌نگاوی هه‌ڵهێنابوو، به‌ڵام لێره‌دا (واته له
سه‌ده‌ی پێنجه‌می پێش زایین) وا پیشاندرابوو كه رێگاكه‌ی به هه‌ڵه
برِیوه.
سوقرات هیچ نووسینێكی له خۆی به‌جێنه‌هێشت. سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی
زانیاریه‌كانمان سه‌باره‌ت به‌و، كه‌سایه‌تیه‌كی نیوه مێژووییه كه له
قسه‌كردنه‌كانی ئه‌فلاتوندا ده‌رده‌كه‌وێت. زۆرجار دژواره ده‌ست نیشانی
بكه‌ین له چ كاتێكدا ئه‌م كه‌سایه‌تیه خه‌ریكی ده‌ربرِینی بیر ورِایه‌تی
كه خودی سوقرات ده‌ریبرِیوه، یان له زاری ئه‌فلاتونه‌وه رۆلڕ
ده‌گێرِێت. له هه‌ر دوو شێوه‌دا، ئه‌م دۆخه له ریشه‌وه جیاواز بوو
له‌گه‌لڕ ئه‌و فه‌یله‌سۆفانه‌ی كه پێش ئه‌و ده‌ژیان (كه ئێستاكه له لای
خه‌ڵك به پێش سوقراتیه‌كان ناسراون).
له‌ورِوه‌وه سوقرات و ئه‌فلاتون چۆن پێش ئه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه له سه‌ر
بنه‌مای چۆنیه‌تی و ده‌بێ فه‌لسه‌فه چۆن بێت ده‌ستی پێكردبێت، به‌ره‌و
له‌ناوچوونی برد؟ له رواڵه‌تدا كێشه‌كه‌ی ئه‌مه بوو كه فه‌لسه‌فه به
كارێكی ژیرانه ده‌ژمێردرێت. ده‌ركه‌وتنی شیكردنه‌وه و هۆكارهێنانه‌وه
هه‌موو شتێك خاپوور ده‌كات.
به‌ڵام ئه‌م شێوه نه‌ریته‌ی پێش سوقرات چی بوو كه ده‌ركه‌وتنی ژیری
ئه‌وه‌ی تێك‌شكاند؟ فه‌یله‌سۆفه‌كانی پێش سوقرات هه‌ندێ كه‌سی به‌رجه‌سته
بوون كه پرسیاری قوولڕ و بیرمه‌ندانه‌یان له هه‌ر شێوه‌یه‌ك ده‌رده‌خست:
"راستی له چیدایه؟"، "بوون چییه؟"، "هه‌بوون چییه؟"، هه‌ندێ له‌م
پرسیارانه له لای زۆربه‌ی فه‌یله‌سۆفه‌كان به بێ وه‌ڵام
ماوه‌ته‌وه(ئه‌م راستیه، ئه‌و رێژه فه‌یله‌سوفه مۆدێرنانه له خۆ
ده‌گرێت له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه كه ناكرێ پرسیاری له‌مشێوه‌یه
بدرێته‌وه، به گشتی نایه‌نه كایه).
"فیساغۆرس"، سه‌یر وسه‌مه‌ره‌ترین فه‌یله‌سۆفی پێش سوقراتی بووه.
ئه‌مرِۆكه فیساغۆرس زیاتر له هه‌موو شتێك به هۆی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه كه
به ناویه‌تی له ناو خه‌ڵكی دا ماوه‌ته‌وه "كۆی ره‌گی دوو جای- دوو سووچی
گۆشه وه‌ستاو یه‌كسانه به ره‌گی دوو جای ژێ ی سێگۆشه‌یه‌ك". چه‌ندین
سه‌ده‌یه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بۆ زۆربه‌ی خه‌ڵك یه‌كه‌م ده‌سكه‌وتی بیركاریی
به‌لایانه‌وه ساكار كردووه. فیساغۆرس، قووڵترین كاریگه‌ری له سه‌ر بیری
ئه‌فلاتون به جێهێشت و بۆ په‌یاكردنی زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئه‌فلاتون
ده‌بێ به‌ره‌و ئه‌و سه‌رچاوه‌یه برِۆین.
فیساغۆرس ته‌نها سه‌رچاوه نه‌بوو. جیا له‌وه‌ش توانی رۆڵی پێشه‌وای
فه‌لسه‌فی، بیركاریزان و راوێژكاری خۆراكی به یه‌كجاری له كه‌سایه‌تیی
خۆیدا كۆ بكاته‌وه و پێكی بهێنێت. وا هاته ئارا كه ئه‌م شاكاره دژواره
بیرمه‌ندییه، كاریگه‌ریی سه‌قامگیری خۆی له سه‌ر بیركردنه‌وه
فه‌لسه‌فیه‌كانی به‌جێ بهێڵێت.
فیساغۆرس ساڵی 580 ی پێش زایین، له دوورگه‌ی سامۆس له دایك بوو، به‌ڵام
به ده‌ست داگیركاری ناوچه‌ییه‌وه هه‌ڵهات، پاشان له (كروتۆن) كه
ناوچه‌ی داگیركراو و ژێرده‌ستی یۆنانی له باشووری ئیتاڵیا بوو، قوتابخانه
فه‌لسه‌فی و بیركاریه‌كه‌ی بنیات نا. له‌وێ پێرِێستێكی دوور و درێژی یاسای
داهێنا كه بۆ قوتابی و لاینگرانی بیری خۆی به سوود بێت. ئه‌وانه له
پالڕ گه‌مارۆكانی تردا به راشكاوی به‌ربه‌ستیان بۆ دانرابوو، بۆ نموونه
له نێوان ئه‌وه‌یا مابوونه‌وه كه ئایا بهێڵن په‌ره‌سیلكه‌كان له
بنمیچه‌كه‌دا هێلانه بكه‌ن یا ئایا پێش سه‌ره‌تا نان له‌ت بكه‌ن یان
فاسۆلیاكه بخۆن. جیا له‌وه‌ش له ژێر كاریگه‌ری هیچ بیرۆكه‌یه‌كدا، هیچ
كام له‌وانه نه‌یده‌توانی گۆشتی سه‌گه‌كه‌ی خۆی بخوات. ئه‌ره‌ستۆ وته‌نی،
فیساغۆرس توانی چه‌ندین په‌رجۆ بكات: هه‌رچه‌ند ئه‌ره‌ستۆ به پێچه‌وانه‌ی
رێسا، ورده‌كاریی له‌وباره‌یه‌وه نه‌وتووه. به رای (برتراند راسێلڕ)،
فیساغۆرس "تێكه‌ڵاوێكه له ئه‌نشتاین و خاتوو (ئه‌دی)" بنیاتنه‌ری كڵێسای
زانستی مه‌سیحی بوو- ئه‌مه گرۆپێكی مه‌سیحین كه برِوایان وایه نوێژ به
ته‌نهایی ده‌توانێ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كان بكات.)
به داخه‌وه ئه‌و زنجیره ده‌سه‌ڵاته گه‌ورانه‌ی كه فیساغۆرس هه‌یبوو،
نه‌یتوانی هاوڵاتیانی (كروتۆن) بگۆرِێت. ده‌ره‌نجام ئه‌وانه له‌م
فێركارییانه هیلاك بوون و فیساغۆرس ناچار بوو جارێكی تر، هه‌ڵبێت. پاشان
له شاری (متاپونتۆ) یان متاپونتۆم سه‌قامگیر و نیشته‌جێ بوو. هه‌ر له‌وێدا
نزیكه‌ی ساڵی 500ی پێش زایین مرد. فێركارییه‌كانی فیساغۆرس بۆ ماوه‌ی سه‌د
ساڵی تر له لوتكه‌ی پشكواندن و په‌ره‌پێدان و ره‌واج دا بوو، به ده‌ستی
لاینگران و بیرمه‌ندانی ده‌وروبه‌ری، بیركاری و بیرۆكه‌كانی له
سه‌رانسه‌ری باشووری ئیتاڵیا و یۆنان‌دا بڵاو بووه‌وه. له‌مرِوه‌وه
ئه‌فلاتون ئه‌و هه‌له‌ی بۆ ره‌خسا تا فیساغۆرس بناسێت.
هه‌روه‌ها فیساغۆرس هه‌ر وه‌ك سوقرات دووره‌په‌رێزی كرد و شتێكی نه‌نووسی.
فێركاریه‌كانی ته‌نها له رێگای قوتابیه‌كانیه‌وه به ده‌ستمان
گه‌یشتووه. ئێستاكه بۆمان روون بووه‌ته‌وه كه قوتابیه‌كانی فیساغۆرس
هۆكار و بنه‌مای به‌شێكی زۆر له بیرۆكه و بیركاری و فه‌لسه‌فه و
بیرمه‌ندی و رێسا بوون كه ئه‌مرِۆكه ناوی "قوتابخانه‌ی فیساغۆرس"یان له
سه‌ر دانراوه. له راستیدا مه‌سه‌له‌ی به‌ناوبانگی فیساغۆرس سه‌باره‌ت به
ره‌گی دوو جای (ژێ) به ئه‌گه‌ری زۆر به ده‌ستی خودی فیساغۆرس
نه‌دۆزراوه‌ته‌وه. (ئه‌م وته‌یه به‌و واتایه‌یه كه خودی فیساغۆرس
مه‌سه‌له‌ی فیساغۆرسی نه‌ده‌زانی، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و كه‌سانه كه بیركاری
نازانن، هۆكاری دڵگه‌رمی و هیوایه).
وه‌رگێرِی كوردی: ره‌نگه
ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ش هه‌ڵه بێت، چونكه مێژوو له‌مباره‌یه‌وه دوو
لایه‌نه‌یه.
|