|
فیساغۆرس و بیركاری و ئه‌فلاتون

و/ عه‌لی ئه‌كبه‌ر مه‌جیدی 8-5-2010
قسه‌كه‌ی (فیساغۆرس) به‌قووڵی كاریگه‌ری له‌سه‌ر بیری ئه‌فلاتون دانا، كه "هه‌موو
شتێك ژماره‌یه". ئه‌م قسه‌یه كلیلی بیركردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی ته‌واوی
(فیساغۆرس)ه، كه به‌هه‌مان راده كاریگه‌ربوو، قووڵایی هه‌بوو. (فیساغۆرس) برِوای
وابوو كه‌له‌وپه‌رِی جیهانی شڵه‌ژاوی هێماكان، له‌جیهانێكی تر واته جیهانی
هاوئاهه‌نگی ژماره‌كان دانراوه. له‌رِاستیدا وێنای ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ژماره كه
ئێمه به‌شێوه دایده‌نێین، نزیكتره. به‌رِای (فیساغۆرس) شتومه‌كی مادی له‌ماده
دروستنه‌كراون، به‌ڵكو دوایین به‌شیان، وێنا‌و شێوه‌و پێكهاته‌یه. ئه‌م شتومه‌كانه
له‌وێناو شێوه‌كان دروستكراون.
جیهانی نموونه‌یی، ژماره، یان شێوه‌ی هاوئاهه‌نگ و راسته‌قینه‌یه. دۆزینه‌وه‌ی
په‌یوه‌ندی له‌نێوان ژماره و هارمۆنی مۆسیقایی، ده‌سكه‌وتی(فیساغۆرس) یان(
فیساغۆرسیه‌كان) بوو. به‌هۆی ئه‌م دۆزینه‌وه باشه، بیرۆكه‌ی (فیساغۆرس) سه‌باره‌ت
به‌شێوه، یان ژماره، ئه‌وه‌نده له‌رِاستیه‌وه دوورنیه. هه‌ر به‌وجۆره كه
به‌هۆی فیزیاوه دیارده‌كانی ناوه‌وه‌ی ناوك، كه‌له‌بری پاڵدانه‌وه‌یان به‌وه‌سفی
بنه‌مایی، به‌ئاسانی ده‌لكێن به‌ژماره و وه‌سفی په‌یوه‌ست به‌شێوه و وێناوه،
بیرۆكه‌یه‌كی وا ئه‌وه‌نده‌ش له‌راستیه‌كانه‌وه دوورنیه.
ئه‌مجۆره بیركردنه‌وه نابنه‌مایه یه‌كێكه له‌تایبه‌تمه‌ندییه ئاساییه‌كانی
بیركردنه‌وه له‌سه‌رده‌می پێش )سوقرات(دا، بۆ نموونه، (هراكلیتۆس)
لاینگری(فیساغۆرس) برِوای وابوو هه‌موو شتێك له‌هاتۆچۆی به‌رده‌وامدایه.
رایگه‌یاند "هیچ كه‌س دووجار هه‌نگاو نانێته ناو رووبارێكه‌وه." سه‌ره‌رِای
هه‌موو ئه‌مانه‌ش سه‌یر له‌مه‌دایه ئه‌م قسه‌یه هاتنی بیرۆكه‌ی (دموكریتۆس)مان
پێده‌ڵێت، كه فه‌یله‌سوفێكی تری پێش سوقراتییه و ئه‌و ئاگادارییه‌مان پێده‌دات،
كه‌هێمای بیركردنه‌وه‌ی "بنه‌مای ره‌سه‌ن"ه. (دموكریتۆس) له‌سه‌ر ئه‌م بیرۆكه‌یه
پێداگربوو كه‌جیهان له‌ناوكه‌كان دروست كراوه. له‌رِاستیدا زیاتر له‌دوو هه‌زار
سالڕ پێش ئه‌وه‌ی زاناكانی ئه‌مرِۆ برِیار بده‌ن كه‌بیرۆكه‌كه‌ی ئه‌و ره‌وابوو،
ئه‌و كات گه‌یشتووه‌ته ئه‌نجامێكی وا. هه‌روه‌ها فه‌یله‌سۆفه‌كان به‌ورِاده‌یه‌ش
كاتیان ته‌رخان كردووه تا بگه‌نه ئه‌و ئه‌نجامه كه (كسنۆفانێس)ی ئه‌یۆنیایی،
فه‌یله‌سوفی پێش سوقراتی پێیگه‌یشتبوو. به‌رِاشكاوی رایگه‌یاند: "هیچ كه‌س
راستیه‌كان سه‌باره‌ت به خواوه‌نده‌كان و له‌باره‌ی شته‌كانی تره‌وه نازانێت و
هه‌رگیز له‌وه‌ش تێناگات، چونكه ئه‌گه‌ر رووبدات و كه‌سێك شانس له‌گه‌ڵیدا بێت و
راستییه‌كان بدركێنێت، خۆی لێی بێ‌ئاگا ده‌بێت." ئه‌م قسه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر
هاوشێوه‌یه له‌گه‌لڕ بیرۆكه‌كانی (وینگنێشتاین) له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا كه
دركاندبووی.
ئه‌و نه‌ریته فه‌لسه‌فییه به‌هره‌داره و جۆراوجۆره‌ی كه‌ئه‌فلاتون تیایدا
په‌روه‌رده‌كرا به‌مشێوه‌یه بوو. |