|
ئاستی گه‌شه‌ی په‌یوه‌ندی
منداڵان
ئا/ مۆنالیزا 30-8-2010
ئاستێكی تایبه‌ت له‌هاندان له‌ڕاستیدا خۆراكی گه‌شه‌سه‌ندنی خۆباوه‌ڕی
منداڵانه، پاڵنه‌رێكی باشه‌و له‌كاتی خۆیدا یارمه‌تیده‌ره بۆ منداڵان و
بۆ شت فێربوون، هه‌روه‌ها دڵگه‌رمیان ده‌كات و سه‌ركه‌وتن و
هه‌وڵدانه‌كانیان ئاشكرا ده‌كات و تواناكانیان ده‌سه‌لمێنێت، ئه‌و
منداڵانه‌ی كه له‌خێزانێكی وادا ده‌ژین و زۆربه‌ی ئه‌و رێنوێنیانه‌ی
ئاماژه‌مان پێكرد له‌خێزانه‌كانیاندا سه‌رنجده‌درێن، ره‌نگه چه‌ند
تایبه‌تمه‌ندییه‌كیان هه‌بێت:
• هه‌ستێكی رێزگرتنی به‌هێز و پته‌ویان بۆخۆیان هه‌یه.
• سه‌ربه‌خۆبوون و خاوه‌نی متمانه‌و گه‌شبین و باوه‌ر ِبه‌خۆبوون.
• رێز و بایه‌خ بۆ كه‌سایه‌تی تایبه‌ت به‌خۆیان داده‌نێن.
• به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌قینه ده‌ڕواننه لاوازییه كاتییه‌كان و تواناكانی
خۆیان.
• متمانه‌یان به‌توانای خۆیان هه‌یه.
• به‌بێ ئه‌وه‌ی توڕه بن ره‌خنه‌و شكست قبوڵ ده‌كه‌ن.
• له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا هاوڕێن و ئه‌وانه به‌باشی په‌سه‌ند ده‌كه‌ن به‌بی
ئه‌وه‌ی بیانه‌وێت زیانیان پێ بگه‌یه‌نن، یان پێشێلیان بكه‌ن.
• له‌كاتی روونكردنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی پۆزه‌تیڤی ئه‌و منداڵانه‌ی
كه‌خۆباوه‌ڕییه‌كی به‌هێزیان هه‌یه ده‌بێت سه‌رنجی ئه‌و خاڵه گرنگه
بده‌ین كه به‌به‌رده‌وامی و له‌هه‌موو كاتێكدا پۆزه‌تیڤانه ره‌فتار
ناكه‌ن و به‌و شێوه‌یه نییه كه‌هیچ كات هه‌ڵه‌یه‌ك نه‌كه‌ن، هه‌روه‌ها
ره‌نگه ئه‌و جۆره منداڵانه زۆرجار ره‌فتاری باشتر له‌منداڵانی تر
بنوێنن، به‌ڵام له‌بارودۆخێكی تردا ره‌فتاری نائاقڵانه‌و نادروست، یان
توندوتیژییانه بنوێنرێت، ته‌نانه‌ت ره‌نگه هه‌ندێكجار له‌كاره‌كانیاندا
شك دروستببێت و نیگه‌ران بن و ره‌خنه له‌خۆیان بگرن.
• خاڵێكی گرنگ كه‌شیاوی باسكردن بێت ئه‌وه‌یه ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌خاوه‌ن
خۆباوه‌ڕییه‌كی به‌رزن كه‌سایه‌تییه‌كی پته‌وی پۆزه‌تیڤیان له‌ناخه‌وه
هه‌یه، ئه‌و جۆره كه‌سایه‌تییه یارمه‌تیده‌ریانه تا به‌باشترین شێوه
زاڵ‌بن به‌سه‌ر كێشه‌و به‌ربه‌سته‌كانی ژیانیاندا، به‌ڵام ره‌نگه
دیسانه‌وه جار ناجار وه‌كو داشی شه‌تره‌نج كه‌ڵك له‌باوك و دایكیان
وه‌ربگرن.
• ئه‌و وێناكردنه كه‌بۆ په‌روه‌رده‌كردنی باوه‌ڕی منداڵان ده‌بێت
به‌شێوه‌یه‌كی ساویلكانه له‌ناوه‌ند و ئاڕاسته‌ی ژیاندا دابنێین و ته‌نها
سه‌رنجبده‌ینه ره‌فتارو داواكارییه‌كانیان و وێنایه‌كی زۆر هه‌ڵه‌یه،
به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و كارانه كارێكه له‌ئاڕاسته‌ی پێچه‌وانه‌ی
په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌سه‌ندنی دروستی منداڵان و زیاتر هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌یه
كه‌منداڵێك پێویستی به‌ئێمه‌یه، كه‌ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌ی خواستی
خۆشیه‌وه په‌روه‌رده‌ی بكه‌ین، به‌ڵام هه‌ر گرێدراوی ئێمه ده‌بێت.
منداڵان گرنگن، به‌ڵام ناتوانن به‌به‌رده‌وامی و له‌ڕاده به‌ده‌ر سه‌رنج و
وزه‌ی ئێوه بۆخۆیان سه‌رف بكه‌ن، من دڵنیام ئێستا ئێوه بۆ خۆتان زۆر
زیاتر له‌و شتانه‌ی له‌م بابه‌ته‌دا باسكراوه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ش ره‌نگه هه‌ندێك بیر‌و بۆچوون و بابه‌ت له‌م بابه‌ته‌دا
به‌لاتانه‌وه تازه بێت و بتانه‌وێت جێبه‌جێیان بكه‌ن، ره‌نگه له‌گه‌لڕ
هه‌ندێك له‌و باسانه‌دا هاوڕابن و له‌گه‌لڕ هه‌ندێكی تریاندا هاودژ بن.
به‌هه‌رحاڵ، هیوادارم له‌باره‌ی ئه‌و بیر‌و بۆچوونانه‌وه، وتوێژێكی هاوبه‌ش
له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانتاندا ئه‌نجام بده‌ن.
|