|
گه‌وره‌ترینه‌كان
1-8-2010

گه‌وره‌ترین
مه‌له‌وانگه‌ی داخراوی جیهانی له(كه‌نه‌دا)

گه‌وره‌ترین
كۆمپانیای (Office) له(ئه‌مریكا)

گه‌وره‌ترین
ناوه‌ندی كرِینی جیهان له(چین)

گه‌وره‌ترین
ته‌لاری جیهان له(ژاپۆن)، كه‌ژماره‌ی كورسییه‌كانی ناوه‌وه (000/18)
هه‌زار كورسییه، ژماره‌ی كورسییه‌كانی ده‌ره‌وه (000/100) هه‌زار
كورسییه.

گه‌وره‌ترین
پردی هاتوچۆی جیهان له(ئوسترالیا)

درێژترین پردی
هاتوچۆی جیهان له(چین)، كه‌درێژییه‌كه‌ی (5.32) كیلۆمه‌تره.

گه‌وره‌ترین
كه‌شتی جیهان به‌ناوی "سه‌ربه‌خۆ له‌ده‌ریاكان"، كه(4300)
كه‌س له‌خۆده‌گرێت و له‌ده‌ریاكانی (فنلاند)
خرایه سه‌ر ئاو.

گه‌وره‌ترین
فرِۆكه‌ی (ئایرباس)ی جیهان، كه‌جۆری (A 380) و (555) كه‌س تێیدا جێی
ده‌بێته‌وه.

گه‌وره‌ترین
پاسی جیهان، كه(170) نه‌فه‌ر تێدا جێده‌بێته‌وه.

به‌رزترین
په‌یكه‌ری جیهان له(ری‌و دۆژانیرۆ)ی به‌رازیل.

گه‌وره‌ترین
تاوه‌ری جیهان له(دوبه‌ی)، كه(900) مه‌تر به‌رزیه‌كه‌یه‌تی.

گه‌وره‌ترین
یاریگای جیهان له(به‌رازیل)، یاریگای (ماراكانا- ری‌و دۆژانیرۆ)یه،
كه(000/199) كه‌س له‌خۆ ده‌گرێت.

گه‌وره‌ترین
شۆڤڵی جیهان له(ئه‌ڵمانیا).

گه‌وره‌ترین
فرِۆكه‌خانه‌ی جیهان له(نیۆرك)ی ئه‌مریكا.

گه‌وره‌ترین كۆشكی جیهان له(رۆمانیا).

گرانترین ئوتێلی
جیهان له(دوبه‌ی) ، كه‌ته‌نها ئوتێلی (7) ئه‌ستێره‌ی راسته‌قینه‌یه
له‌جیهان، ناوی ئه‌م ئۆتێله (برج العرب)ی دوبه‌یه، هه‌رزانترین ژووری بۆ
شه‌وێك (1000$) دۆلاره، گرانترین ژووری تایبه‌ت بۆ شه‌وێك (000/28$)
دۆلاره.

گرانترین
یاریگای جیهانی له‌بریتانیا یاریگای به‌ناوبانگی (90) هه‌زار كه‌سی
(ویمبڵی)یه، كه‌پاش تێكدان و چاككردنه‌وه‌ی برِی (6/1) بلیۆن دۆلار
مه‌سره‌فی بۆ كرا.

گه‌وره‌ترین
پردی هاتوچۆی جاده‌كان له(هوستۆن)ی ئه‌مریكایه.

گه‌وره‌ترین
مزگه‌وتی جیهان له‌پاكستان، كه له‌ناوه‌وه (000/35) هه‌زار كه‌س ده‌گرێت
و له‌ده‌ریشه‌وه (000/150) هه‌زار كه‌س ده‌گرێت.

گه‌وره‌ترین
ئوتێلی جیهان له(لاس وێگاس)ی ئه‌مریكا، كه(276/6) ژووری هه‌یه،
له‌ئوتێلی (MGM).

گه‌وره‌ترین
كه‌نیسه له(نیجریا)، له‌ناوه‌وه (000/50) هه‌زار كه‌س ده‌گرێت و
له‌ده‌ره‌وه‌شی (000/250) هه‌زار كه‌س ده‌گرێت.

گه‌وره‌ترین
په‌رستگه‌ی كاسۆلیكه‌كانی جیهان له(كۆتیڤوار).
|