|
ناڵه‌ی دڵ
عه‌شقت پشكۆ بوو
له‌دڵما گڕا
دڵ سیاپۆشی به سه‌ردا بڕا
به‌رگی خۆش به‌ختی له‌به‌رما دڕا
خه‌م و مه‌ینه‌تی هه‌ر بۆ من كرا
هێنده‌م خۆش ویستی تا ناوم زڕا
ئه‌مه‌وێ عه‌شقت له دڵما لا چێ
باعومری جوانیم بۆخۆی به‌باچێ
كه‌ی وه‌لی وه‌ك من چوو به‌دوای شه‌ما
كه‌ی چاوه‌كانی لێڵ بوو له ته‌ما
كه‌ی هه‌موو عومری رۆچووله‌خه‌ما
كه‌ی شه‌وی رۆژ بووخه‌وی لا نه‌ما
دڵم تۆی ئه‌دی ئه‌كه‌وته سه‌ما
ته‌مه‌ننا ئه‌كه‌م جه‌سته‌م له‌گۆچێ
باعومری جوانیم بۆخۆی به با چێ
ئه‌ی دڵ بناڵه ئه‌شكت بڕێژه
خه‌م و په‌ژاره له دڵ بنێژه
ئازاری دووری شه‌وان بچێژه
هه‌رگیزخه‌می خۆت به‌كه‌س مه‌وێژه
بیده‌ره ده‌م باو ئه‌مه‌ل بپێژه
خۆت به‌ده‌ستی خۆت دڵبه‌له‌خاچێ
باعومری جوانیت بۆخۆی به باچێ
محه‌مه‌د ره‌حیم
|