|
شه‌وانی بێ تۆيی
له‌شه‌وێكی بێ تۆییدا، یاده‌كانتم هاته پێش چاو
به‌فرمێسكی چاوه‌كانم، دێڕی شیعرم ئه‌بوو تێر ئاو
بڵێی رۆژی بێته پێش تۆ بیت به‌گوڵ منیش په‌رژین
له‌و ژووره‌ی كه تۆی تیانه‌بووی فرمێسكی خۆشی تیا بڕژین
خۆزگه رۆژێك ئه‌هاته پێش، ساڕ‌ێژ ئه‌بوو زام و برین
دڵم بۆت بوایه به باخ و باڵیش بۆت بوایه به‌سه‌رین
له شه‌وێكی بی تۆییدا، هه‌ناسه‌م ناكات هاتوو چۆ
ده‌ستی لاویم له‌رزۆك بووه‌و پێنووسه‌كه‌م ناگرێته خۆ
محه‌مه‌د ره‌حیم
|